شێخ جەعفەر:   هیچ مەترسییەك لەسەر پارێزگای سلێمانی نییە

"یەكێتی هیچ بارەگایەكی تەڤگەری ئازادی دانەخستووە"

شێخ جەعفەر: هیچ مەترسییەك لەسەر پارێزگای سلێمانی نییە

277 خوێندراوەتەوە

 هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە هەرێمی كوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی لەژێر هەرەشەو مەترسیدان چونكە ناوچەكە لەرووی سەربازی و ئەمنییەوە دەكوڵێت، كە ئەمەش هاوڵاتیانی نیگەران كردووە، بەڵام سەركردەیەكی سەربازی ئەمە رەتدەكاتەوە و دەڵێت: هەرێم پارێزراوەو هیچ مەترسییەكیش لەسەر سلێمانی نییە.

 

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی دیپلۆماتیك مەگەزین، وتوێژی لەگەڵ جەعفەر شێخ موستەفا كرد، وەك سەركردەیەكی سەربازی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.

،،

سەبارەت بە دۆخی پارێزگای سلێمانیش شێخ جەعفەر دەڵێت:" هیچ مەترسییەكیش لەسەر پارێزگای سلێمانی نییە".

 


"هەرێمی كوردستان پارێزراوە"
سەبارەت بەو پرسیارەی كە ئایا بارودۆخی كوردستان چۆن دەبینن لە ئێستادا، سەركردە سەربازییەكەی یەكێـتی گوتی:" سەرەرای هەموو هەرەشەكانی دەرەوەو بەردەوامی دەستی تیرۆرو ئەو پلانانەی كەوا دەیانویست كوردستان تێك بدەن، بەڵام هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی ئەمنی باشدایەو هیچ مەترسی نییە"


سەبارەت بە دۆخی پارێزگای سلێمانیش شێخ جەعفەر دەڵێت:" هیچ مەترسییەكیش لەسەر پارێزگای سلێمانی نییە".

 

سەركردە سەربازییەكە زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە رۆشت و بەدڵناییەوە قسەی كرد بۆ هاوڵاتیان و گوتی: " بۆیە هاوڵاتیان نابێت نیگەران بن و لە هەرێمێكی ئارامدان و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نییە، كە ئەمەش بە ئازایەتی پێشمەرگەكان و هێزە ئەمنییەكان بووە".

،،

یەكێـتی نیشتمانی هیچ بارەگایەكی تەڤگەری ئازادی دانەخستووە، بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم كارە هەستاوە، چونكە ئەو لایەنانەی كەوا مۆڵەتی یاساییان نییە دەبێت دابخرێن.

 

 

" یەكێتی هیچ بارەگایەكی تەڤگەری دانەخستووە"
بریاری داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لە پارێزگای سلێمانی، دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، كە وا باس دەكرا یەكێتی نیشتمانی بۆ دڵدانەوەی توركیا ئەم كارە بكات بەڵام سەركردەكەی یەكێتی دژی ئەم قسانە دەوەستێتەوە.

 
"یەكێـتی نیشتمانی هیچ بارەگایەكی تەڤگەری ئازادی دانەخستووە، بەڵكو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم كارە هەستاوە، چونكە ئەو لایەنانەی كەوا مۆڵەتی یاساییان نییە دەبێت دابخرێن" شێخ جەعفەر وایگووت.

 
لە وەڵامی پرسیارێكی دیپلۆماتیكدا كە تەڤگەری ئازادی دەڵێن: ئێمە لە حكومەتی ناوەندی مۆڵەتمان وەر گرتووە، سەركردەكەی یەكێتی پێی وایە دەبێت ئەو لایەنە (تەڤگەری ئازادی) لە حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەت وەر بگرن بۆ ئەوەی بتوانن چالاكییەكانیان ئەنجام بدەن.

 

،،

هەر لایەنێك ئەگەر پەناهەندەش بێت، دەبێت رێز لە یاسا بگرێت و لەدەرەوەی دەستوور و رێنماییەكان بە ئارەزووی خۆی كارو چالاكی ئەنجام نەدات.

 

لە وەڵامی ئەو نارەزایەتیانەش كەوا دوای بریارەكەی (جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی) بۆ داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی دەرچوو، شێخ جەعفەر دەڵێت:" هەمیشە كە بریارێكی چاك دەردەكەیت كۆمەڵە كەسانێك راست دەبنەوە بۆ ئەوەی بڵێن بریارەكە خراپە، بۆیە ئەو كەسانە ئەگەر ئازان با بچن هێز بەرن بۆ ئەو دەوڵەتانەی كە ئەمان دژیانن و مەرجەكانی خۆیان بسەپێنن بەسەریاندا".

 

"ئەبێ تەڤگەری ئازادی رێز لە یاسا بگرن"

جەعفەر شێخ موستەفا، پەیامێك ئاراستەی سەركردەكانی تەڤگەری ئازادی دەكات و دەڵێت:" هەر لایەنێك ئەگەر پەناهەندەش بێت، دەبێت رێز لە یاسا بگرێت و لەدەرەوەی دەستوور و رێنماییەكان بە ئارەزووی خۆی كارو چالاكی ئەنجام نەدات".

 
ئەوەش ناشارێتەوە كە هەر لایەنێك ملكەچ نەبێت بۆ یاساو رێوشوێنە كارگێرییەكان ئەوا دەبێت بە شتێكی نایاسایی و شاز، بۆیە دەبێت لێپرسینەوەی بەرامبەر ئەنجام بدرێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان