جاش

جاش

534 خوێندراوەتەوە

 

 له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو له‌ پۆستێكی كورتدا داوای هاوكاری و زانیاریم كرد سه‌رباره‌ت به‌وه‌ی بۆچی زاراوه‌ی <جاش> بۆ ئه‌و كوردانه‌ به‌كارهاتووه‌ كه‌ له‌ پاڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌ به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌جه‌نگان.

 

بێگومان، به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ی ئه‌كته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كاریده‌هێنن زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌، چونكه‌ دواجار ئه‌م زاراوانه‌ هه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی دونیابینی كۆمه‌ڵگا و كۆنتێكستێكی دیاریكراوه‌‌، هه‌م هه‌ڵگری مه‌غزا و گوزارشتی كۆمه‌ڵگایی و كولتورین، هه‌مش ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن.

 

بۆیه‌ له‌م گۆشه‌نیگاییه‌وه‌، هه‌وڵمدا بزانم بۆچی زاراوه‌ی <جاش>، كه‌ له‌ <جاشك>ه‌وه‌ هه‌ڵجێنراوه‌، بۆ ئه‌م كوردانه‌ به‌كارهاتوون؟ زۆر دۆست و هاوڕێ وڵامیان دامه‌وه‌ و لێره‌دا جارێكی دی سوپاسیان ده‌كه‌م.

 

بێگومان وه لامه‌كان له‌ یه‌كنه‌ده‌چوون و هه‌ندێ جارش دژ به‌یه‌ك بوون. بۆ هه‌ندێك زاراوه‌ی <جاش> بۆیه‌ بۆ ئه‌م كوردانه‌ به‌كارهاتووه‌ چونكه‌ به‌ چه‌شنی <جاشولكه‌> كه‌ هه‌میشه‌ پێش دایكی ده‌كه‌وێت، ئاوهاش كوردانی هاوكاری ده‌وڵه‌ت پێش سوپای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وتن و چاوساغیان بۆ ده‌كرد.هه‌ندێكی دی، ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دیده‌، نوسیبوویان‌ چونكه‌ كورده‌ هاوكاره‌كانی رژێم دوای سوپای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وتن، هه‌روه‌ك‌ <جاشولكه‌> كه‌ هه‌میشه له‌‌‌ دوای دایكیه‌وه‌ ڕێده‌كات، زاراوی <چاشیان> به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

  هاوڕێیه‌كی دی فه‌سیبوك نوسیبوی كه‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا بارزانی-ه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كورده‌ هاوكاره‌كانی رژێم به‌كاریهێنراوه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ ئیتر كه‌وتۆته‌ نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی كوردانی باشوره‌وه‌‌.

 

،،

 من لێره‌دا ده‌مه‌وێت زۆر به‌ كورتی له‌ سه‌ر یه‌ك ره‌هه‌ندی ئه‌م گروپه‌ بوه‌ستم: ئه‌ویش <كاتیگۆری جاش>ه‌.

 

  به‌ش به‌حاڵیخۆم، هێشتا نازانم له‌ چ كۆنتێكستێك ئه‌م زاراوه‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و بۆ چ مه‌به‌ستێكش به‌كارهاتووه‌.‌

  به‌ مانایه‌كی دی، هێشتا ناروونیه‌ك له‌ مه‌ڕ سات و وه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ هه‌یه‌، هاوتا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌غزایانه‌ی له‌ پشت به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه‌ هه‌یه‌. سه‌ره‌ڕای نادیاری زاراوه‌كه‌، بێگومان كاركردن له‌ سه‌ر بزاوتی جاش گرنگه‌. لێكۆڵه‌وه‌ر ده‌توانیت زۆر ره‌هه‌ندی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ جه‌نگاوه‌ره‌ بپشكنێت و لێیانبكۆڵێته‌وه‌.

 من لێره‌دا ده‌مه‌وێت زۆر به‌ كورتی له‌ سه‌ر یه‌ك ره‌هه‌ندی ئه‌م گروپه‌ بوه‌ستم: ئه‌ویش <كاتیگۆری جاش>ه‌.

  له‌ راستیدا، هه‌موو ئه‌و كار و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر دۆزی كورد و بزووتنه‌وه‌ی كوردی كراون هه‌میشه‌ جه‌ختیان له‌ ره‌هه‌نده‌ ماتریاڵێكه‌ كردۆته‌وه‌، واته‌ زیاتر له‌ سه‌ر خه‌باتی چه‌كداری، جه‌نگ، شه‌ڕ، ململانێ…وه‌ستاوون و كه‌م و زۆر ئاوڕیان له‌ ره‌هه‌نده‌ ره‌مزیه‌كانی ململانێی نێوان بزووتنه‌وه‌ی كورد و ده‌وڵه‌ت نه‌داوه‌ته‌وه‌.

،،

 ئه‌وه‌تا، گه‌ر ئه‌و جه‌نگاوه‌ری له‌ دژی ده‌وڵه‌ت جه‌نگاوه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت <موخریبه‌>، ئه‌وا بۆ كورد <پێشمه‌رگه‌>یه‌، له‌ كاتێكدا ده‌زانین زاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌ بارگاوییه‌‌ به‌ دونیاك له‌ ره‌مز و مه‌غزای قوربانیدان، چونكه‌ له‌ پێناو دۆزێكدا به‌ ده‌م مه‌رگه‌وه‌ ده‌چێت.

 شیاوی باسه‌، جگه‌ له‌ خه‌باتی چه‌كداری، بزووتنه‌وه‌ی كوردی و ده‌وڵه‌ت هه‌میشه‌ له‌ خه‌باتێكی ره‌مزیشدا بوونه‌، واته‌ له‌ هه‌وڵێ سه‌پاندنی پێناسه‌ی شه‌رعی به‌ سه‌ر دۆخ، رووداو و گروپه‌ چه‌كداره‌كانشدا بوونه‌.‌ به‌ مانایه‌كی دی، ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ به‌ ته‌نها مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ره‌مزی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات و پێناسه‌ و دیدی ده‌وڵه‌ت به‌ سه‌ر كۆی رووداو و ئه‌كته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بسه‌پێنێت، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی كورد به‌شێكی ئه‌م مۆنۆپۆڵه‌ ره‌مزیه‌یان رامكرد‌وه‌ و شان به‌ شانی ده‌وڵه‌ت توانای به‌رهه‌مهێنانی كاتێگوری، ناو، پێناسه‌،.. یان هه‌بووه‌.

 ئه‌وه‌تا، گه‌ر ئه‌و جه‌نگاوه‌ری له‌ دژی ده‌وڵه‌ت جه‌نگاوه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت <موخریبه‌>، ئه‌وا بۆ كورد <پێشمه‌رگه‌>یه‌، له‌ كاتێكدا ده‌زانین زاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌ بارگاوییه‌‌ به‌ دونیاك له‌ ره‌مز و مه‌غزای قوربانیدان، چونكه‌ له‌ پێناو دۆزێكدا به‌ ده‌م مه‌رگه‌وه‌ ده‌چێت.

 به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ش كه‌‌ له‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی كورد جه‌نگاوه‌ به‌ <جاش> ناوزه‌ندكراوه‌، كه‌چی له‌ لای ده‌وڵه‌ت ساڵانێك به‌ <فورسان سه‌ڵه‌حه‌ددین>، دواتر به‌ <جه‌فال خه‌فیفه‌>، پاشان <جحافل ئه‌لدیفاع ئه‌لوه‌ته‌نی> ناوزه‌ندكراوه‌. واته‌، یه‌كێك له‌ خه‌باته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد و ده‌وڵه‌ت، خه‌بات بووه‌ بۆ‌ سه‌پاندنی زاراوه‌ و كاتێگۆریه‌كانی خۆیان به‌ سه‌ر یه‌كدیدا.