جه‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودا

پایه‌كان ده‌كه‌ون یان كۆشك وه‌ك خۆیى ده‌میَنیته‌وه‌

جه‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودا

354 خوێندراوەتەوە

سەرچاوە: bbc فارسی

 ئامادەکردنی:. بڕیار احمد

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی خاندانی سه‌ڵته‌نه‌تی سعودیه‌دا هه‌وڵگه‌لێك بۆلادانی (محمد بن سلمان) پادشایی جێنشینی سعودیه‌ له‌ ئارادایه‌ ئه‌م ئاژانسه‌ له‌ زمانی سێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ بنه‌ماله‌ی ئال سعوده‌وه‌ نوسیویه‌تی كه‌ چه‌ند گروپێكی خاوه‌ن پێگه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌سێكی تر بكه‌نه‌ جێنشینی پادشایی 82 ساڵه‌ی سعودیه‌، به‌لام مه‌لیك سه‌لمان كوری عبدالعزیزیی پادشا ئاماده‌ نیه‌ كوره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات لاببرێ‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و گروپه‌ خاوه‌ن پیگانه‌ تا كاتی مردنی پادشا چاوه‌روان بن.

 

 

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ شازاده‌ احمه‌دی كه‌ته‌نها برای زیندوی مه‌لیك سه‌لمانه‌ پشتیوانی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و وڵاتانی رۆژ ئاوایی هه‌یه‌، له‌ساڵی 1953 وه‌ شه‌ش برا له‌دوایی یه‌ك پادشایی ره‌ها بون له‌ دونیا ئه‌وانیش كوره‌ كانی عبدالعزیز ئال سعودبون.

 

له‌سه‌ر ده‌می مه‌لیك عه‌بدوالعزیزی باوكدا ده‌ستكرا به‌ده‌رهێنان و فراوانكردنی نه‌وت، ئه‌وه‌بوو شا له‌ساڵی 1945 له‌ناو كه‌شتیه‌كی هیزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌گه‌ل (فرانكلین رۆسفیلت) سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ویلایه‌ته‌ یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌و په‌یمان نامه‌یه‌كی له‌گه‌ل ئه‌م ولاته‌دا مۆركرد كه‌تا ئیستاش وه‌ك خۆیی ماوه‌ته‌وه‌. به‌پیی ناوه‌ڕۆكی په‌یمان نامه‌كه‌ ده‌بێت عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ستی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێته‌ نه‌وت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا پشتیوانی عه‌ره‌بستان بكات له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌سوه‌ردان له‌ ناوخۆیی ولاتدا بكات.

 

،،

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك عبدالله‌ هه‌موو پادشا جێنشینه‌كان له‌ سه‌دیریه‌كان بوون، هه‌وڵی مه‌لیك سه‌لمانیش هه‌ر ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بمێنێته‌وه‌

مه‌لیك عبدالعزیز 43 كور و 55 كچی هه‌بوو، شه‌ش له‌ كوڕه‌كانی له‌دوایی خۆیی له‌ سعودیه‌دا حكومیان كردوه‌ تا ئێستا، له‌ دوایی هه‌ربرایه‌كه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌ختی ده‌سه‌لات بدریت به‌ كوره‌كه‌ی دراوه‌ به‌براكه‌ی تری، واته‌ سیستمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات ئاسۆیی بوه‌. له‌ناو كورانی پادشا عبدالعزیز گروپێك كه‌ به‌ (حه‌وته‌وانه‌ی سه‌دیری) ناو ده‌برێن كه‌ كورانی (حسه‌ سه‌دیری) خێزانی شا عبدالعزیزه‌، به‌به‌هیزترین زنجیره‌ی هێزو ده‌سه‌لات ده‌ژمیردرین له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی خاندانی سعودیه‌دا.

 

ئه‌م حه‌وت برایه‌ واتا حه‌وته‌وانه‌ی سه‌دیری به‌به‌ پێگه‌ ترین ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی سعودیه‌ن، كه‌دواتر بون به‌ شه‌ش كه‌س یه‌كیك له‌وانه‌ به‌ناوی (تركی بن عبدالعزیز) له‌دوایی چه‌ند روداویكی ته‌م و مژاویه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی خاندان دورخرایه‌وه‌، دواتر له‌سالی 2016 كۆچی دوایی كرد. تركی عبدالعزیز پیشبینی چاره‌نوسێكی هاوشیوه‌ی صدام و شانشاهی ئیرانی بۆ سه‌لته‌نه‌ی عه‌ره‌بستان كردبوو. له‌ساڵی 2015 له‌دوایی كۆچی دوایی (مه‌لیك عبدالله‌) براكه‌ی مه‌لیك سه‌لمان پادشایی ئیستا گه‌یشته‌ ته‌ختی ده‌سه‌لات، مه‌لیك سه‌لمان ره‌سمی شكاند و له‌ جیگه‌ی شازاده‌ احمدی برابچوكی برازاكه‌ی كه‌ناوی (محمد بن نائف)ه‌ كرده‌ جینشینی خۆیی و كوره‌ خۆشه‌ویسته‌ 30ساڵه‌كه‌شی به‌ جێگری جێنشین دانا.

 

پاشماوه‌یه‌ك محمد بن نائیف به‌یعه‌تی دا به‌ محمد بن سلمان و جینشینی بۆ ئه‌و به‌ جێهیشت، مه‌لیك سه‌لمان به‌ پێچه‌وانه‌ی سونه‌تی گشتیه‌وه‌ بۆدانانی جینشین بۆ خۆیی راویژی له‌گه‌ل ده‌سته‌ی (به‌یعه‌تدا) نه‌كرد، كه‌كاری ئه‌م ده‌سته‌یه‌ هه‌لبژاردنی پادشاو جینشینی عه‌ره‌ بستانی سعودیه‌. رۆیته‌رز له‌ ده‌می سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراوه‌وه‌ نوسیویه‌تی كه‌ شازاده‌ احمد یه‌كی له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی 34كه‌سی به‌یعه‌ت بووه‌ و نارازی بوه‌ به‌ هه‌لبژاردنی محمد بن سه‌لمان به‌ پادشایی جێ نشین.

 

 ساڵی 2017 شازاده‌(عبدالرحمن) كه‌یه‌كێك بوو له‌ حه‌وته‌وانه‌ی سه‌دیری كۆچی دوایی كرد به‌م شێوه‌یه‌ جگه‌ له‌مه‌لیك سه‌لمان خۆیی تنها كوڕی مه‌لیک عبدالعزیز كه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ژیاندا شازاده‌ (احمد)ه‌. مه‌لیك سه‌لمانی پادشا 82سال ته‌مه‌نیه‌تی و شازاده‌ احمدیش 76ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی به‌م شیوه‌یه‌ له‌دوای كۆچی دوای ئه‌م دو برایه‌وه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئه‌ندامی بنه‌ماله‌ ده‌توانێت خۆیی به‌ حه‌قداری ده‌سه‌لاتی پادشاهی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بزانێت. به‌لاِم به‌به‌ ئاگا بون له‌ پێگه‌و هیزی خاندانی (سه‌دیریه‌كان) له‌ دروستكردنی حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی وا پێده‌چێت به‌خت هه‌ر یاوه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵیه‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك عبدالله‌ هه‌موو پادشا جێنشینه‌كان له‌ سه‌دیریه‌كان بوون، هه‌وڵی مه‌لیك سه‌لمانیش هه‌ر ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا بمێنێته‌وه‌.

 

،،

محمد بن سلمان نزیكه‌ی 20 شازاده‌ی له‌ تاجر و سیاسه‌ت مه‌دار له‌ ناو هۆتێل كارلتۆنی ریاز به‌بیانوی روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ست به‌سه‌ر كرد، زۆرینه‌یان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگیكدا ئازاد كران، به‌ گویره‌ی نوسینگه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌لی نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار له‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراوان سه‌نرا

كوشتنی جمال خاشقچی

راكیشانی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت له‌ كوشتنی جمال خاشقچیدا بۆ محمد بن سلمان و به‌ۆمه‌تباری سه‌ره‌كی زانینی له‌ پشتی روداوه‌كه‌وه‌. وه‌ك هه‌لێك هاته‌ پێشه‌وه‌ بۆ شازاده‌ احمد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیی بگه‌یه‌نێته‌ ته‌ختی پادشایی، به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز شازاده‌ احمد نزیكه‌ی 40سال وه‌زیری ده‌وله‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی بووه‌و پشتیوانی ئه‌مریكاشی هه‌یه‌.ده‌وتریت خانه‌دانی سه‌لته‌نه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی 15 هه‌زار كه‌س ده‌بن به‌لام ته‌نها 2هه‌زاركه‌سیان له‌نوكی هیزن و سه‌روه‌ت و سامانن و پله‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ و توانایی بریاریان هه‌یه‌، محمد بن سلمانی گه‌نج كاتی گه‌یشت به‌ پادشایی جینشین به‌ پیدانی مۆڵه‌تی شۆفیری و فه‌راهه‌م كردنی كۆمه‌ڵك ئازادی بۆ ئافره‌ت ناوی خۆیی خسته‌ سه‌ر زمانی خه‌ڵكی و به‌ڵام به‌وه‌رگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئه‌ندامان و سه‌ره‌دارانی خانه‌واده‌ی له‌ خۆیی ڕه‌نجاند (محمد بن نائف) وه‌زیری گه‌وره‌و خاوه‌ن پیگه‌ی عه‌ره‌بستانی له‌ سه‌ر ته‌خت لاداو (متعی بن عبدالله‌) ی فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماری به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌لی ده‌ست به‌سه‌ر كرد هه‌رچوارده‌وری خۆیی پاك كرده‌وه‌. متعی بن عبدالله‌ یه‌كیك له‌ به‌هیز ترین و كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كان بوو خاوه‌ن لایه‌نگریكی زۆر بوو محمد بن سلمان له‌ ده‌سه‌لات هینایه‌ خواره‌وه‌.

متعی بن عبدالله‌ كوری مه‌لیك عبدالله‌ی مه‌لیكی پیشوو له‌سالی 1996ه‌وه‌ كۆنترۆڵی گاردی میللی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو هه‌تا پیشبینی ده‌كرا له‌ ئاینده‌دا بگاته‌ ته‌ختی سه‌لته‌نه‌، به‌لام به‌م شیوه‌یه‌ گاردی میللی له‌ده‌aستی سه‌نرایه‌وه‌. هیزه‌كانی گاردی میللی له‌ سعودیه‌ ده‌توانریت به‌راورد بكریت به‌ سوپایی پاسدارانی ئیران كه‌ خۆیی له‌ 75 بۆ 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بینیته‌وه‌.

ساڵێك پێش ئیستا محمد بن سلمان نزیكه‌ی 20 شازاده‌ی له‌ تاجر و سیاسه‌ت مه‌دار له‌ ناو هۆتێل كارلتۆنی ریاز به‌بیانوی روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ست به‌سه‌ر كرد، زۆرینه‌یان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگیكدا ئازاد كران، به‌ گویره‌ی نوسینگه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌لی نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار له‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراوان سه‌نرا.

 

،،

په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌ فۆنیه‌كه‌ی سه‌رو به‌ندی كوشتنی خاشوقچی له‌ سعودیه‌وه‌ پێدەچێت زیاتر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بكات و ره‌نگه‌ وا له‌ پادشا به‌ساڵاچوه‌كه‌ بكات له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی كوره‌ جوانه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی

 

به‌ دور خستنه‌وه‌ی محمد بن نائیف و متعی بن عبدالله‌ و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌شیوه‌یه‌ك بوو له‌وه‌و پێش وینه‌ی نه‌بووە كه‌ هه‌مو ئه‌و ده‌سه‌لاتانەی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆبیته‌وه‌ له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت رازی نه‌بوو به‌ جێنشینی محمد بن سلمان به‌لام له‌ هه‌مو بارو دۆخیكدا له‌دوای مردنی مه‌لیك سه‌رلمانه‌وه‌ ده‌بیت پرس به‌ ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت بكریت بۆ گه‌یاندنی به‌ ته‌ختی پادشایی به‌به‌ ئاگا بون به‌وه‌ی باوكی له‌ كاتی جینشین كردنی محمد بن سلمانی بۆ جیگه‌كه‌ی خۆیی هیچ پرسێكی به‌و ده‌سته‌یه‌ نه‌كرد له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی هه‌بوو.

 

به‌ڵام له‌ قۆناغی دوایی مردنی باوكیدا ره‌نگه‌ جێنشینه‌ گه‌نجه‌كه‌ نه‌توانیت بۆچونی ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات بۆ گه‌یشتن به‌ ته‌خت. به‌ گویره‌ی ئاژانسی رۆیته‌ر كه‌له‌سه‌ر چاوه‌ ناو خۆییه‌ سعودیه‌كانه‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌ ، بروا وایه‌ محمد بن سه‌لمان پایه‌كانی حوكمی سه‌د ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودی تیك شكاندووه‌. هه‌روه‌ها خاندانی سه‌ڵته‌نه‌ی لاواز كردوه‌و جه‌نگیكی پر خه‌رجی له‌ یه‌مه‌ن هه‌ڵگیر ساندوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بڕیاره‌ هه‌له‌كانی ئه‌وه‌. ئه‌وان پیان وایه‌ ئه‌و كۆشكه‌ 2 ملیار دۆلاریه‌ی شازاده‌ی جینشین ئه‌یه‌ویت بۆ باوكی دروست بكات له‌ ناوچه‌ی سه‌رمه‌ له‌سه‌ر ده‌ریایی سور له‌راستیدا قه‌فه‌زێكی ئاڵتونیه‌ پیشكه‌شی باوكی ده‌كا، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستی باوكی له‌ ڕیازی پایته‌خت دور بخاته‌وه‌. كۆشكه‌ كه‌ نزیكترین شار لێیه‌وه‌ شاری ته‌بوكه‌ كه‌ 100 كیلۆمه‌تر دوره‌ لێیه‌وه‌.

 

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ مه‌لیك سلمان پشتیوانی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و محمد بن سه‌لمان خۆشی سه‌ره‌ڕایی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌روی بونه‌ته‌وه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیی. له‌گه‌ل ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی كه‌له‌سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ هەیە به‌ هۆیی كوشتنی خاشوقچیه‌وه‌ هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی له‌ ناو به‌شێكی زۆر له‌ خانه‌دانه‌كاندا، كه‌چی مه‌لیك سه‌لمان له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورادا تا ئێستا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و كیشانه‌ی نه‌كردوه‌ كه‌ به‌رۆكی ولاتی كردوه‌ جگه‌ له‌ ده‌ستخۆشیه‌كی زۆر بۆ ده‌زگایی قه‌زائی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی شازاده‌ی جینشین پێویسته‌ گرنگی بدات به‌لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و كار بۆ ئاماده‌كردنی گه‌نجان بکات كه‌ چاویان له‌سه‌ر ئاینده‌ی ولاته‌. پێ ده‌چێ‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربازبونی كوره‌كه‌یدا مه‌لیك سه‌رلمان بیه‌ویت شه‌ری یه‌مه‌ن رابگریت. چونكه‌ له‌یه‌كیك له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا وتویه‌تی پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی ئاگر به‌ست له‌یه‌مه‌ن.

 

جەمال قاشخچی

بلاو بونه‌وه‌ی ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌كه‌ی خاشوقچی ده‌توانیت زیاتر باڵانسه‌كه‌ به‌زه‌ره‌ری محمد بن سلمان و به‌قازانجی نه‌یاره‌كانی بێت.

بلاو بونه‌وه‌ی ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌ 7ده‌قیقه‌ییه‌كه‌ی خاشقچی وای له‌ دۆنالد ترامپ كردوه‌ بڵێت نه‌متوانیوه‌ گوێ‌ له‌و تۆماره‌ پرئازار و تۆقێنه‌ره‌ بگرم. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌ فۆنیه‌كه‌ی سه‌رو به‌ندی كوشتنی خاشوقچی له‌ سعودیه‌وه‌ پێدەچێت زیاتر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بكات و ره‌نگه‌ وا له‌ پادشا به‌ساڵاچوه‌كه‌ بكات له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی كوره‌ جوانه‌كه‌ی بكاته‌ قوربانی.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك