بۆچی ترامپ بڕیاری كشانەوەی هەموار كردەوە؟

ناشیناڵ ئینتەرست: بە كشانەوەی ئەمریكا پاشاگەردانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئەبێت

بۆچی ترامپ بڕیاری كشانەوەی هەموار كردەوە؟

659 خوێندراوەتەوە

  ئیسحاق عەلائەدین

 ڕۆژنامەنووسی كەنەدی، " تانیا جۆدزۆسیان" كە ڕوماڵی شەڕەكانی ئەفغانستان‌و عێراقی كردووەو بەشدار بووە، دەڵێت:" پاشاگەردانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە دوای كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا زیاتر ئەبێت، ئاماژەی بە وتاری مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە قاهیرەی میسر، كە تەنها وتارێكی ڕووكەش بوو، وە ڕونكردنەوەی زۆری لەسەر سیاسەتی ئەمریكا لە سوریا تیا نەبوو".

 

تانیای نوسەر لە بابەتێكیدا كە لە ماڵپەڕی ئەلیكتررۆنی ڕۆژنامەی (ناشیناڵ ئینتەرست)دا بڵاوی كردۆتەوە، دەڵێت:" سەرەتای دەستبەكاربوونی ترامپ سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر واقعی سیاسی سوریای ئێستا پێچەوانە بوویەوە ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكاش وتی: (سیاسەتی ئەمریكا مانەوەی سوپاكەیەتی لە سوریا لە پێناوی یارمەتیدانی بۆ دروستكردنی سوریایەكی نوێی جێگیرو یەكگرتو و ئارام و سەربەخۆ)".

،،

 لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە بۆچی ئەوروپیەكان نایەن بۆ شوێنگرەوەی سوپای ئەمریكا؟"

ترامپ بریارەكەی گۆڕی‌و بریاریدا بە كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە ناو خاكی سوریادا، ئەوەش بریارێكی كتوپڕو چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ ئەمریكیەكان‌و سوریاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، وە بریارەكە هەموو پلانڕێژی‌و ئامانجەكانی سەر نەخشەی تێكداو لەناوی برد، وە بە بۆچوونی تانیای نوسەر بریاری كشانەوە بۆ ئەوروپیەكان و تەنانەت بۆ عەرەبەكانیش شڵەژانێكی گەورە بوو.

دوای ئەو بریارە كتوپڕە سیاسەتی ئەمریكا بەردەوام بوو لە هەڵگەرانەوە دابوو، ترامپیش پاشەكشێی كردو لێدوانەكەی هەموار كردەوە، بۆ ناوخۆی ئەمریكاش كێشەی دروستكردو بۆمبیۆ دوبارە وتارەكەی داڕشتەوەو وتی: "ئەگەر ئەمریكا بكشێتەوە كێشەو بێسەروبەری دروست ئەبێت، بۆیە ناچارین بمێنینەوە تا ئەو كاتەی شەڕ لە دژی چەكدارانی داعش و گرووپە تیرۆرستیەكان كۆتایی دێت".

كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، واتا هاندانی هێزەكانیتر تا ئەو بۆشاییە پڕ بكەنەوەو بێنە شوێنی هێزەكانی ئەمریكا، ئەمەش بە قسەی تانیای نوسەر دروستكردنی بۆشاییەكیترو پاشاگەردانیەكی ترە بۆ خەڵكی سوریا، هەروەها تانیا ئاماژەیەكی تریش ئەكات‌و ئەڵێت:" كردنەوەی ڕێگایەكە بۆ هاتنی هێزەكانی روسیا و ئێران و توركیا بۆ شوێنی گرەوەی سوپای ئەمریكا، چونكە كارەكە پەیوەست نییە بە سوریا یان ناوچەكە بەگشتی، بەڵام لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە بۆچی ئەوروپیەكان نایەن بۆ شوێنگرەوەی سوپای ئەمریكا؟".

،،

پەرلەمانەكانی ئەوروپا دودڵن لە هەر یارمەتیدانێكی پڕۆسەی ئەمنی كە لە دەرەوەی ئەوروپا بێت، چونكە ڕاستەوخۆ هەڕەشەیە بۆ سەر خاكەكەیان

تانیا دواتر ئەڵێت:" ئەگەر ئەوروپیەكان لە كشانەوەی سوپای ئەمریكی دودڵ نین، ئەوە پێوویستە لەسەریان هەر دوای كشانەوەی هَزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەست بەجێ‌ هێزەكانی ئەوروپی بڕۆن جێگاكانیان پڕ بكەنەوە پێش ئەوەی هیچ هێزێكی تر بێتە شوێنیان، و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ بكەن لە هێزە نیشتیمانیە ئەوروپیەكانی خۆیان، یان تەنانەت سوپای ئەوروپی ئەتوانن دەست پێشخەری بۆ هاتنیان و جێگرتنەوەی سوپای ئەمریكی بكەن" .

لە ساڵی 2003 و تەنانەت پێش داگیركردنی عێراقیش چەندین جیاوازی لە نێوان ئەمریكاو ئەوروپا لەسەر رۆِژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو، گرنگترینیان جیاوازی سیاسەتی هەردوولا بوو بەرامبەر بە ئێران، كاتێك ئەمریكا توندترین سیاسەتی دوژمنكارانەی بەرامبەر ئێران ئەگرتەبەر، ئەوروپا بە نەرمترین ڕێگا هەڵسوكەوتی لەگەڵ ئێراندا دەكرد.

تانیا كارێكیتر ئاشكرا ئەكات‌و ئەڵێت:" پەرلەمانەكانی ئەوروپا دودڵن لە هەر یارمەتیدانێكی پڕۆسەی ئەمنی كە لە دەرەوەی ئەوروپا بێت، چونكە ڕاستەوخۆ هەڕەشەیە بۆ سەر خاكەكەیان، وە ئەوروپا ئەمریكا نیەو جیاوازە، و تەنها كەمێك لە وڵاتانی ئەوروپا توانایان لەسەر دابینكردنی داواكارییە نا سەربازیەكانی دوای كۆتایی هاتنی كێشەكان هەیە".

وە تانیا پێیوایە ڕۆڵێكی گەشەسەندووی گەورە بۆ چین دروست بووە، لە ڕێگەی بازرگانی نا سەربازی و پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، ئەوەش هاوسەنگە بە هەرەشەكانی سەربازی كە روسیا نوێنەرایەتی ئەكات، وە لەگەڵ هەرەشە ئایدۆلۆژیەكان كە ئێران نوێنەرایەتی دەكات.

وە تا ئێستا ئەمریكا تەركیزی لەسەر هەڕەشە سەربازیەكانی چینە لە دەریای باشوری چین، لە ڕاستیدا ئەمڕۆ چین لە ڕێگەی كۆمپانیا زۆر گەورەو شاراوەكانەوە هاتۆتە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.

لەگەڵ ئەوەشدا تانیا پێیوایە ئەوروپا ئەتوانێت و توانای هەیە بێتە ناو ناوچەكە سەرەڕای كەمی توانا داراییەكانی، بەڵام ڕۆیشتنی ئەوروپا بۆ سوریا زۆرێك لە هاوكێشەكان دەگۆڕێت و پێچەوانە دەكاتەوە.

 

author photo

شارەزای کاروباریی عێراق