مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو:   نەگەڕانەوەی ڕێبوار تاڵەبانی یەكگرتوی توشی ئیحراجی كردووە

رێبوار تاڵەبانی، یەكگرتوو توشی سەرئێشە دەكات

مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو: نەگەڕانەوەی ڕێبوار تاڵەبانی یەكگرتوی توشی ئیحراجی كردووە

1308 خوێندراوەتەوە

دواى رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر تا ئەمرۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەگەراتەوە شارەكەو بەهۆی لێدوانەكانیشیەوە حزبەكەی نیگەران دەكات.

 

،،

مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوش لە نامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبەكەیان ئاماژەیان بەوە كردووە نەگەڕانەوەی ڕێبوار تاڵەبانی ئیحراجی بۆ دروست كردون.

 

 

لە چەند رۆژی رابردوودا رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە هەولێرەوە ئەوەی راگەیاندبوو پۆستی پارێزگاری هی پارتییە، بەڵام هەر زوو یەكگرتوو لە بەیانامەیەكدا لێدوانەكەی ڕێبوار تاڵەبانی رەتكردەوە و بە رای تایبەتی خۆی لەقەڵەمیدا.

 

هاوكات مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوش لە نامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبەكەیان ئاماژەیان بەوە كردووە نەگەڕانەوەی ڕێبوار تاڵەبانی ئیحراجی بۆ دروست كردون.

رێبوار تاڵەبانی

 

،،

یەكێتی و پارتی ئەگەر بیانەوێت هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە پارێزگای كەركوك دووبارە بكەنەوەو شتێكی زۆر ناشرین و عەیبەیەكی گەورەیە، چونكە دیسان نیشانەی پەرتەوازەیی كورد دەردەخات.

 

 

لێدوانەكەی ڕێبوار تاڵەبانی، كە هاوكات سەركردەیەكی دیاری یەكگرتووە، پاڵپشت بوو بە رای سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە پێیانوایە پۆستی پارێزگار مافی پارتیە، چونكە زیاد لە 10 ئەندامی ئەنجومەنەكەی هەیە لەكاتێكدا یەكێتی تەنها شەش ئەندامی هەیە.

 
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو لەسەر ئەم پرسە بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت: یەكێتی و پارتی ئەگەر بیانەوێت هەمان سیناریۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە پارێزگای كەركوك دووبارە بكەنەوەو شتێكی زۆر ناشرین و عەیبەیەكی گەورەیە، چونكە دیسان نیشانەی پەرتەوازەیی كورد دەردەخات.

 

سەبارەت بەو جەنگە ساردەی كە لەنێوان یەكێتی و پارتی لە ئارادایە لەسەر پرسی پارێزگاری كەركوك، هەڵەدنی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەم بابەتە لەنێو ئەنجومەن و بەدەنگدان چارەسەر ناكرێت، بەڵكو دەبێت یەكێتی و پارتی رێكەوتنی سیاسی لەسەر ئەنجام بدەن.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی

لەم نێوەندەدا ئەو حزبەی كە زۆرترین ناوی دەهێنرێت دوای یەكێتی و پارتی، یەكگرتووی ئیسلامییە، چونكە ئەو حزبە ئیسلامییە خاوەنی 3 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكەیە و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش هی ئەوانە.

 

،،

یەكێتی داوای لە یەكگرتوو كردووە كە رێبوار تاڵەبانی بگەرێنێتەوە بۆ كەركوك، گەرنا هەر لەناو یەكگرتوو كەسێكی دیكە لە جێگەی دابنێت، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە بۆ پرسی پارێزگار كۆ ببێتەوە.

 

دیپلۆماتیك مەگەزین ئەوەی زانیوە كە مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامی لە نامەیەكدا، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی حزبەكەیان ئاگادار كردووەتەوە كە نەگەرانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە بۆ كەركوك (رێبوار تاڵەبانی) ئیحراجییەكی گەورەی بۆ درووست كردوون و پێویستە ڕێبوار تاڵەبانی بگەرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین یەكێتی داوای لە یەكگرتوو كردووە كە رێبوار تاڵەبانی بگەرێنێتەوە بۆ كەركوك، گەرنا هەر لەناو یەكگرتوو كەسێكی دیكە لە جێگەی دابنێت، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە بۆ پرسی پارێزگار كۆ ببێتەوە.

 

رێبوار تاڵەبانی كەلە ئێستادا لە هەولێرە، ئاماژە بەوە دەكات ماڵەكەی لەلایەن حەشدی شەعبی داگیر كراوە، بۆیە تاكو ئێستە نەگەراوەتەوە بۆ كەركوك، و بە هەندێ لە لێدوانەكانیشی، حزبەكەی توشی سەرئێشە كردووە و لەبەرامبەریشدا یەكێتی نیگەران كردووە كە بەدۆستێكی یەكگرتوو دانراوە لە كەركوك.

سەبارەت بەم بابەتە ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەوەی بۆ دیپلۆماتیك باسكرد كە دۆخەكە زۆر لەوە ئاڵۆزترە كە بە لێدوانێك كێشەكە چارەسەر بكرێت، بۆیە پێی وایە دەبێت یەكێتی و یەكگرتوو و پارتی رێك بكەون و ئەم پرسە چارەسەر بكەن.

 

،،

زۆری ژمارەی كورسیەكانی پارتی لەچاو یەكێتی تەحەكوم بە شارەكەوە ناكات و دەبێت رێكەوتنی سیاسی كێشەكە چارەسەر بكات.

 

 
ئەو دەڵێت" خودی ئەنجومەنی پارێزگاكە شەرعیەتی لەژێر پرسیاردایە، چونكە ساڵی 2005 هاوڵاتیانی كەركوك تەنها بۆ ماوەی 4 ساڵ ئەندامەكانیان هەڵبژارد، و دوو جار هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوە، بەڵام لە كەركوك ئەنجام نەدراوە، بۆیە پرسەكە لە دەرەوەی ئەنجومەنەكە چارەسەر بكرێت باشترە".

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

 
هەڵەدنی رای وایە"زۆری ژمارەی كورسیەكانی پارتی لەچاو یەكێتی تەحەكوم بە شارەكەوە ناكات و دەبێت رێكەوتنی سیاسی كێشەكە چارەسەر بكات".


دەشڵێت:" دانانی پارێزگارێك بە خێرایی بۆ كەركووك پێویستە، چونكە رەمزی كوردبوونی شارەكە دەسەلمێنێت، نەك لەرێگەی دوو كاندیدی جیای یەكێتی و پارتییەوە یاری بەكات بكات و كێشەش رووبەرووی ئەنجومەنەكە بكاتەوە".

 
پرسی پارێزگاری كەركوك لەنێوان یەكێتی و پارتی لە ئێستادا كێشەیەكی جدییە و كاریگەری نەرێنی لەسەر گفتوگاكانی پێكهێنانی كابینەی نوێش داناوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان