کاتژمێرەکەی دەستی جیڤارا لای کێیە؟

کاتژمێرەکەی دەستی جیڤارا لای کێیە؟

837 خوێندراوەتەوە

فلێکس ڕۆدریگێز کەئاوارەی کوبابوو، وەک سیخوڕێکی دەزگای هەڵگری ئەمریکاودواتر لەبەشی چاڵاکیە تایبەتیەکان دەست بەکاردەبێت، ئینجا دەستەکاتە هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیڤیا بۆدۆزینەوە ودەسگیرکردنی چێ جیڤارا، دوای دۆزینەوەی شوێنی جیڤارا ڕۆدریگێز زانیاری شوێن وهەموو ئەوانەشی کەلەگەڵ جیڤارا دابوون بەهێزەکانی پۆلیڤیا ڕادەگەیەنێت، ئەو شوێنەی جیڤاراو هاوڕێکانی لێی دەمانەوە سەربازگەی "بواد جوڕۆ" بوو، دوای ئەوە ئەو سەربازگەیە گەمارۆ دەدرێت لەڕوبەڕوبونەوەیەکیشا جیڤارا بریندار دەبێت، سەرکردایەتی کردنی ئەو هێزە لەلایەن هەریەک لە جیڤارا وسیمۆن کوبا سەرابیا ئیدارە دەدرا.

 

،،

جیڤارا دوو جار بریندار بووە، لەکاتێکدا ئەو چەکەی جیڤارا کەبەکاری دەهێنا هیچ کەڵکێکی وای نەمابوو، لەهەمان کاتیشا جیفارا وتویەتی، من پێویست ناکات تەقەم لێبکەن من جیڤارام ماهیەتی لەزیندوێتی زیاترە تاوەکو بەمردوێتی

 

جۆن لی ئەندریسۆن نوسەری یاداشتکردن ونوسینەوەی ژیان وکاروچاڵاکیەکانی چێ جیڤارا لەزاری بێرناردینۆ ئوانکا دەیگێڕێتەوە ودەڵێت: جیڤارا دوو جار بریندار بووە، لەکاتێکدا ئەو چەکەی جیڤارا کەبەکاری دەهێنا هیچ کەڵکێکی وای نەمابوو، لەهەمان کاتیشا جیفارا وتویەتی، من پێویست ناکات تەقەم لێبکەن من جیڤارام ماهیەتی لەزیندوێتی زیاترە تاوەکو بەمردوێتی!

دوای ئەوەی جیڤارا وهاوڕێکانی دوای ڕۆژێک ودانێک گەمارۆدەدرێن لەنێو قوتابخانەیەکی کۆنی دێی لاهیغۆیرا لە 7ی ئۆکتۆبەردا جیڤارا ڕەتی دەکاتەوە خۆی بدات بەدەستی هێزەکانی پۆلیڤیاوە، دوای کەمێک گفتوگۆ فڕۆکەوانێک بەناوی نینۆ خایمی دی غوزمان تەقە لەجیڤارا دەکات فیشەکێک بەرقاچی ڕاستی دەکەوێت، ئیتر دی غوزمان دەڵێت کاتێک جیڤارام بینی سەیرم کرد جلەکانی دڕا ووتۆزاوی و پێکانی بریندار بونە، لەهەمان کاتیشا جیڤارا سەربەرزانە وەستاوە وبێ ئەوەی قسەبکات سەیرێکی هەموومانی کرد بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات و وتی جگەرەیەک، ئیتر دی غوزمان دەڵێت منیش پاکەتێکم داپێی و ئەڵێ بزەیەکی کرد وسوپاسی کردم...

 

 

 

،،

کاتژمیر 1 و 10 خولەک بوو نۆ فیشەک لەجیڤارا درا، پێنج دانە گولە بر قاچی و دانەیەکش بەر قۆڵی ڕاستی و دانەیەکیش بەر هەمان شانی ڕاستی، فیشەکێکیش دەنێن بەسنگیەوە، دانەیەکیش بەگەرویەوە دەنرێت

بەدرێژایی 8ی مانگ کۆڵبەست ەکرێت، بۆ ڕۆژی دواتر بەیانی ڕۆژی 9ی ئۆکتۆبەر جیڤارا داوا دەکات چاوی بکەوێت بەیەکێک لەمامۆستاکانی لادێکەی کەناوی جولیا کورتیز کەتەمەنی 22 ساڵان بوو مامۆستاکە، دوای کەمێک گفتوگۆ مامۆستاکە چیتر ناتوانێت چاو بنواڕێتە نێو چاوی جیڤاراوە، چونکە جیڤارا پێی دەڵێت هەندێ لەو ڕەفتارانەی تۆ وەک مامۆستایەکی پەروەردەیی لەگەڵ پیشەکەتا ناگونجێت، چەندێک تەلەبەت لەبەر دەستن، لەکاتێکا لەولاشەوە بەرپرسانی باڵای حکومەت لەخۆشترین ژیاندان وبە ئۆتۆمبێلی مێرسیدس هاتوچۆدەکەن، شەڕی ئێمە ئەوەیە، نامانەوێت وڵات بەم شێوەیەبێت.

 

هەر لەهەمان ئەو بەیانیەدا، سەرۆکی وڵات، سەرۆکی پۆلیڤیا ڕینیە بارینتۆس فەرمان دەکات بە ماریۆ تیران بەکوشتنی جیڤارا، لەولاشەوە فلێکس ڕۆدریگێز فەرمان دەکات هەڕەمەکی تەقەی لێبکەن وکوشتنەکەی تەمومژاوی بێت، بۆئەوەی نەبێت بەسیمبول لەداهاتوودا، دواتر چەند ساتێک بەر لەکوشتنی جیڤارا لێی دەپرسن ئایا بیر لەمانەوەی خۆت دەکەیتەوە؟
لەوەڵامدا دەڵێت: من بیر لەبەردەمی شۆڕش دەکەمەوە!
دواتر بەجەللادەکە دەڵێت: هەی ترسنۆک دەزانم بۆئەوە هاتووی بمکوژیت، دەی خۆ هەر ترسنۆکەکانن پیاوەکان دەکوژن.
دواتر دەست دەکات بەتەقەکردن لێی، ڕۆدریگێز دەڵێت کاتژمیر 1 و 10 خولەک بوو نۆ فیشەک لەجیڤارا درا، پێنج دانە گولە بر قاچی و دانەیەکش بەر قۆڵی ڕاستی و دانەیەکیش بەر هەمان شانی ڕاستی، فیشەکێکیش دەنێن بەسنگیەوە، دانەیەکیش بەگەرویەوە دەنرێت.

،،

پاڵنەرەکانی جیڤارا بۆشۆڕش نەبونی ژیانی شایستە وبڵاوبونەوەی هەژاری ونادادی هۆکاری سەرەکی یاخی بوونی جیڤارا وهاوڕێکانی دەبێت

دوای ئەوە بە فڕۆکەیەک تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ نزیک ڤاڵگراندی، هەر ئەوکاتە لەوێ هەندێ وێنەی لاشەکەی دەگیرێت و مۆدیڤار بۆ ڕۆژنامەی سانفرانسیسکۆ سەبارەت بەو وێنانە دەڵێت، زۆر لەمسیح دەکات!
باس لەوەدەکرێت لەیاداشتێکی نهێنیدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی امریکا لیندۆن جۆنسۆن وڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی واڵت ویتمان دەڵێن: ئەگەرچی بەلای پۆلیڤیەکانەوە وانیە، بەڵام کوشتنی جیڤارا کارکی گەمژانەبوو.

 

 

دوای کوشتنی جیڤار فلێکس ڕۆدریگێز هەندێ لەکەل وپەلە تایبەتیەکانی جیڤارای دەستدەکەوێت وکاتژمێرە دەستیەکەی کە لەدروستکراوی کۆمپانیای Rulex بووە دەکاتە دەستیەوە، کەل وپەلەکانی تریشی دەبرێتە ناوەندی هەواڵگری امریکا، دوای ئەوە پزیشکێکی سەربازی پێشنیار دەکات جەستەکەی بۆشوێنکی نادیار بگوازرێتەوە، بەڵام لەکۆتاییدا ڕەتدەکرێتەوە کەنابێت بزانرێت لاشەکەی لەکوێ دەنێژرێت یانیش دەسوتێنرێت، بەڵام هەردوو دەستی لێبکەنەوە بیخەنە ماددەی فۆڕمالینەوە وپارێزگاری لێبکرێت وبنێردرێتەوە بوینس ئایرس لەئەرجەنتین بۆئەوەی پەنجەمۆری بۆبکرێت و دوایی بینێرنەوە کوبا.

  

لە 15 مانگ فیدڵ کاسترۆ سێ ڕۆژ ماتەمی لەوڵات ڕاگەیاند، لەنێو زیاتر لە‌ ملیۆنێک بەشداربوو لە هاڤانا بۆجەماوەر وتارێکی حەماسی پێشکەش کرد وجیڤارای بەشۆڕشگێر ناوهێنا، بیرمەندی فەڕانسایی ڕیجس دوبریە دوای ئەوەی لەنیسانی 1967 دەسگیر دەکرێت ئەوکاتەی لەگەڵ جیڤارا بوو، لەوماوەیەی کەلەگەڵ جیڤارادا ژیاوە، لەبەندیخانە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت باس لەوەدەکات پاڵنەرەکانی جیڤارا بۆشۆڕش نەبونی ژیانی شایستە وبڵاوبونەوەی هەژاری ونادادی هۆکاری سەرەکی یاخی بوونی جیڤارا وهاوڕێکانی دەبێت. باس لەوەدەکات ئەوان 22 کەس بونە یەکەم جار، بێ خۆراک و بێ پێڵاوی باش بەهەموویان بەشەش بەتانی سەرماو ساردیان بەڕێکردووە، دواتر دەڵێت جیڤارا بۆ دواڕۆژی امریکای لاتین زۆر گەشبین بووە، ئەڵێت تێروانینی بۆمردن ئاوبووە: بریتیە لەدایک بونەوەیەکی تازە.

ئەوکاتەشی جیڤارا دەسگیر دەکرێت، کەکۆمەڵێک یادگاری نوسراوەی بەدەستەوە بووە، کەبەدەست وخەتی خۆی نوسرابوونەوە، نوسراوەکان لە بارەی هۆنراوە، چیرۆک، وتە، پەخشان.....