چیم بەدەست هێناوە و دەمەوێ‌ چی بكەم؟

چیم بەدەست هێناوە و دەمەوێ‌ چی بكەم؟

461 خوێندراوەتەوە

 هەموو كەسێك دەبێت دوای سەركەوتنەكانی بیر لەوە بكاتەوە لەبری كەوتنە خوارەوە، لە لوتكەدا بمێنێتەوە وخزمەت بە كۆمەڵگاكەی بكات.

 

وەك لای هەمووان ئاشكرایە هەرێمی كوردستان بەردەوام بە قۆناغێكی خراپی سیاسی و ئەمنی تێپەڕ دەبێت بەهۆی پلانی دوژمنانی گەلی كوردەوە، بەتایبەت نەهامەتیەكانی حكومەتی بەعس بەنمونە كیمیاباران كردن و كارەساتی بارزان پاشان شەڕی داعش و دواتر قەیرانە دروستكراوەكانی هەرێمی كوردستان.

 

 

،،

منیش یەكێكم لەو هەزاران چالاكوانەی لە هەرێمی كوردستاندا کە لە شارە شەهیدەکەى هەڵەبجەم، شەو و رۆژ كاردەكەین لەپێناو خزمەتكردنی و پێشخستنی كۆمەڵگە لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا بێ‌ گوێدانە ماندوو بون لەسەر ئەرك و ئیمكانیاتی مادی خۆمان كە تاكو ئێستەش بەردەوامین.

 

 


كە ژیانكردن و كاركردن دژوار بوە، بەتایبەت بۆ ئێمە وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەهۆی نەبونی بودجەو دەسنەكەوتنی فەند بۆ پرۆژەكان.
بێگەمان لە هەموو دنیادا كەسانی باش و دڵسۆز و كەسانی خراپیش بونیان هەیە بەڵام ئەوەی مایەی خۆشحاڵیە لەم هەرێمە جوانەی ئێمەدا باشەكان زۆرترن، ((پێشمەرگە بە نمونە)) بەهۆی برا پێشمەرگەكانمانەوە كە توانیان ژینگەیەكی هێمن و ئارام بۆ ئێمە فەراهەم بێنن سەرەرای ئەو دژواریە ئێمە توانیمان بەهۆی ئەوانەوە بەردەوام بینو لێرە و لەوێ‌ كارو چالاكیەكانمان بكەین.

 
منیش یەكێكم لەو هەزاران چالاكوانەی لە هەرێمی كوردستاندا کە دانیشتووى شارە شەهیدەکەى هەڵەبجەم، شەو و رۆژ كاردەكەین لەپێناو خزمەتكردنی و پێشخستنی كۆمەڵگە لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا بێ‌ گوێدانە ماندوو بون لەسەر ئەرك و ئیمكانیاتی مادی خۆمان كە تاكو ئێستەش بەردەوامین...

 

من چیم بەدەست هێناوە و دەمەوێ‌ چی بكەم بۆ من زۆر گرنكە؟
بێگومان كاتێك چالاكوانێك خزمەت دەكات هەرگیز بۆ سوپاسێك یان رێزلێنانێك كارناكات بەڵام هەمیشە دورینەوەی بەروبومی رەنج و تێكۆشان زۆر بەچێژە.
من چیم بەدەست هێناوە لە كۆتایی ساڵی 2018 لەدوای بەژداریكردنم لە پێشبركێیەكی یەكیەتی ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست كە بووم بەیەكەم، بۆ یەكەم ساڵ بوو ئەو نازناوەش كوردێ بەدەستی بهێنیت مایەی خۆشحاڵی بو بۆ من.

،،

 سەرجەم ئەم نازناوانە بۆ من جێكەی شانازی و خۆشحاڵیە، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە تەنها بونی نازناوێك یان بڕوانامەیەك نیە كە تەنها وەكو ناوێك بونی هەبێت یاخود هەڵواسراوێك لەسەر مێزی كارەكەم.

 
پاشان پەیوەندیەكانی من فراوانتر بون و كاركردنم لە رێكخراوە لۆكاڵیەكانەوە فراوانتربو بۆ رێكخراوە نیودەوڵتیەكان و پاش تێپەرینی ماوەك بەسەر ئەو پێشبركێیەدا بوومە بالیۆزی ژنان و لاوان لە عێراق و لە دواییانەدا بوومە ئەندام لە لیژنەی ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا.


كە سەرجەم ئەم نازناوانە بۆ من جێكەی شانازی و خۆشحاڵیە، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە تەنها بونی نازناوێك یان بڕوانامەیەك نیە كە تەنها وەكو ناوێك بونی هەبێت یاخود هەڵواسراوێك لەسەر مێزی كارەكەم...

 
ئەوەی بەلای منەوە گرنكە من دەتوانم چی بكەم كە پێم وایە ئەمە وەڵامی زۆرێك لە هاورێ و دۆستانی ئازیزمە, ئەوەی بۆ من گرنگە بتوانم هەریەكێك لەو نازناوانەی پێمبەخشراوە كاری تەواویان بۆ بكەم و لەم رێگەیەوە بازنەی كارم فراوانتر بكەم پرۆژەی باش و گەورە بەپێی بارودۆخی هەرێم لەگەڵ رێكخراوەكانی دەرەوە جێبەجی بكەین بەتایبەت ئەو بابەتانەی چارەسەر خێرا و پێشوەختەیان پێویستە زوتر كاری لەسەر بكرێ‌ تاكو بەرەو ئاڵۆزی نەڕوات یەكێكی تر لە كارەكان.

 
كاری جدیی لەسەر كەمكردنەوەی تووندوتیژی و حاڵەتەكانی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ ناساندنی كەیسەكانی كیمیابارانی هەلەبجە و بارزان ... وەك نمونەی كۆمەلكۆژی و جینۆساید..

 
بێگومان هەموو ئەو كارانەش ئەنجامدانیان بە یەك كەس ناكرێت بۆ یە داوای هاوكاری و پاڵپشتی لە هەمو خەڵكی هەرێم بە تایبەت لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەت و و رێكخراوەكان دەكەم هاوكاری جدیبن تاكو بتوانین ئەوەی ئامانجمانە بەدی بهێنین .

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك