ڕه‌وشی گفتووگۆكان به‌م شێوه‌یه‌

ڕه‌وشی گفتووگۆكان به‌م شێوه‌یه‌

200 خوێندراوەتەوە
سەرتیپ وەیسی

 له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانی پارتی و یه‌كێتیی، جۆرێك له‌ بێ متمانه‌یی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتیی هه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای پارتی و یه‌كێتیی تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پارتی جۆرێك له‌ یاری نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌یه‌ یه‌كێتیی هاوبه‌شیان بێت، ده‌شزانن ناتوانن به‌بێ یه‌كێتیی هیچ بكه‌ن.

،،

شانده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی نێوان لایه‌نه‌كان بچووكتر ده‌بن و بڕیاری زیاتریان لاده‌بێت.

 


*پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان هاوڕان و لیژنه‌شیان بۆ دروستكردوه‌، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌یان له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆك و بنه‌ماو پڕه‌نسیپه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه‌.

*یه‌كێتیی تاوه‌كو ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ پرسی كه‌ركوك، به‌ دانانی پارێزگارو كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار ئاسایی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پارتی نه‌هاتۆته‌ ژێر باری ئه‌و داواكاریه‌، ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چۆته‌ سه‌ر

.
 *جیاوازییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتیی چه‌ند ڕێگره‌ له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، ناكۆكییه‌كانی نێو باڵه‌كانیش دوو ئه‌وه‌نده‌.
*ماڵی بارزانی باوك ( مه‌سعود بارزانی مه‌سرور بارزانی) جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مامه‌له‌كردنی پارتی له‌گه‌ڵ (به‌رهه‌م ساڵح و پرسی كه‌ركووك و باڵه‌كانی نێو یه‌كێتی).


*شانده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی نێوان لایه‌نه‌كان بچووكتر ده‌بن و بڕیاری زیاتریان لاده‌بێت.

 

،،

 پێكدادان هه‌یه‌ له‌ نێوان داواكارییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان.


*هه‌رچه‌نده‌ گۆڕان و پارتی له‌ دانوستاندنه‌كان له‌ لێدوانه‌كانیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هاوڕان، به‌ڵام دوای پێشه‌كشكردنی پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی (كارنامه‌ی حكومه‌ت و پێوه‌ری دابه‌شكردنی پۆسته‌كان)، پارتی پێیوایه‌: سه‌قفی داواكارییه‌كانی گۆڕان له‌ نێو كابینه‌ی داهاتوو زۆر زۆره‌، چونكه‌ گۆڕان داوای چه‌ندین پۆستی وه‌كو ( به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و بریكارو راوێژكار له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری خزمه‌تگوزاری و سیادی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات)، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌لای پارتیه‌وه‌ زۆره‌.


*گۆڕان گۆمانی زۆره‌ له‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌، له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ جێبه‌جێكرێـت، ئه‌گه‌ر ڕازیبن له‌ به‌ژداریكردن له‌ حكومه‌ت.


 *گۆڕان داوای پۆستی باڵا ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌نسبه‌ت پارتیه‌وه‌ قوڕسه‌، چونكه‌ یه‌كێتیی له‌ هاوكێشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌.


 *ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پارتی داواكارییه‌كانی گۆڕان جێبه‌جێنه‌كات، جڤاتی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژێرێت، له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كه‌ن.


*پارتی و گۆڕان له‌یه‌وه‌كه‌ نزیكن، به‌ڵام پارتی پڕۆسه‌كه‌ی خاوكردۆته‌وه‌و جارێ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش بچێته‌ پێش.

 *پێكدادان هه‌یه‌ له‌ نێوان داواكارییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان.

،،

 به‌پێی ڕه‌وشی كۆبوونه‌وه‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، پاشان ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی، پێده‌چێت كابینه‌ی نوێ بكه‌وێته‌ به‌هاری ئه‌مساڵ.

 
 *پارتی داوای له‌ گۆران كردووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌باره‌ی پرسی كارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن، یه‌كێتیش ئه‌رسه‌لان بایزی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه‌ دیاریكردوه‌.


 *ئاڕاسته‌ی دانیشتنه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی، زیاتر له‌ لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید علی و موسته‌فای سه‌ید قادرو كوڕه‌كانی نه‌وشێروان موسته‌فاوه‌یه‌.


 *هه‌وڵێك هه‌یه‌ پرسی مامه‌ڵه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌ لایه‌ن نێچیرڤان ئاسایبكرێته‌وه‌ .


*نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ دانانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم نییه‌و، پێیوایه‌: ئه‌مه‌ زیاتر دوو ئیداره‌یی تۆخ ده‌كاته‌وه‌، داواشكراوه‌ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشووتر بمێنێته‌وه‌و سه‌رۆك بۆ دوو خول له‌ ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام جێگری نه‌بێت.


*یه‌كێتی تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر كاندیدو پۆسته‌كان خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌و گفتووگۆی جدیشی له‌سه‌ر نه‌كردووه‌، به‌ڵام ته‌نها به‌فه‌رمی ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كردوه‌، وه‌ك كارتێك تاوه‌كو پۆستی باڵاتر وه‌گرێت، له‌ نێوشیان ناوخۆو دارایی.


 *ئاشتی هه‌ورامی تاراده‌یه‌كی زۆر یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌ بمێنێته‌وه‌، ماڵی بارزانیش ئاره‌زوویانه‌ پشتیوان صادقیش بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پۆستێكی باڵای پێبدرێت له‌ كابینه‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر ده‌ربازیش بێته‌وه‌ نێو حكومه‌ت سێ كه‌س ده‌بنه‌ دووباره‌.


 *تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی حكومه‌ته‌.


 * هه‌رچه‌ند پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ به‌ زووترین كات سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ دروستكردنی كابینه‌ی داهاتوو دابنرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌، كه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌ دروستده‌كرێت؟ به‌پێی ڕه‌وشی كۆبوونه‌وه‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، پاشان ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی، پێده‌چێت كابینه‌ی نوێ بكه‌وێته‌ به‌هاری ئه‌مساڵ.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك