له‌ نێوان ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆگاندا

وێستگه‌ گرنگه‌كانى ژیانى سیاسى ئۆجه‌لان‌و ئه‌ردۆگان

له‌ نێوان ئۆجه‌لان و ئه‌ردۆگاندا

853 خوێندراوەتەوە

محه‌مه‌د سالار- پاشا

1. ناو
- ئۆجه‌لان: عه‌بدوڵا عومه‌ر ئۆجه‌لان.
- ئه‌رۆدگان: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان.

2. ناوى باوك و دایك
- ئۆجه‌لان: باوكى ناوى (عومه‌ر) و دایكى ناوى (ئیڤىه‌یش)ه‌.
- ئه‌ردۆگان: باوكى ناوى (ئه‌حمه‌د) و دایكى ناوى (ته‌نزیله‌یه‌).

3. به‌روارى له‌دایكبون
- ئۆجه‌لان: له‌به‌روارى (4ى نیسانى 1948) له‌دایكبوه‌ (ئه‌م به‌رواره‌ له‌لایه‌ن ئاپۆ پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌).
- ئه‌ردۆگان: له‌به‌روارى (26ى شوباتى 1954) له‌دایكبوه‌.

،،

ئۆجه‌لان په‌یوه‌ندییه‌كى نائاسایی هه‌بووه‌ له‌گه‌ل دایك و باوكى، پێیوابوه‌ (دایكى) زۆر به‌هێزه‌ و (باوكى) زۆر لاواز

 

وێنەی منداڵیی ئەردۆگان

4. شوێنى له‌دایكبوون
- ئۆجه‌لان: له‌گوندى (ئامه‌را به‌كوردى) و (ئومرلى به‌توركى) سه‌ر به‌پارێزگاى (ئورفه‌) له‌دایكبوه‌.
- ئه‌ردۆگان: له‌شارى (ئه‌سته‌نبول) له‌دایكبووه‌، پاشان چووه‌ته‌ پارێزگاى (ریزه‌) و دواتر گه‌راوه‌ته‌وه‌ (ئه‌سته‌نبول).

5. منداڵى یه‌كه‌م
- هه‌ردوكیان كوڕى یه‌كه‌مى خێزانه‌كانیانن.

6. په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل دایك و باوك
- ئۆجه‌لان: په‌یوه‌ندییه‌كى نائاسایی هه‌بووه‌ له‌گه‌ل دایك و باوكى، پێیوابوه‌ (دایكى) زۆر به‌هێزه‌ و (باوكى) زۆر لاواز.
- ئه‌ردۆگان: په‌یوه‌ندییه‌كى ئاسایی هه‌بوه‌ له‌گه‌ل دایك و باوكى.

 

7. كارى باوك
- ئۆجه‌لان: باوكى گوندنشین بووه‌و جوتیارى كردووه‌.
- ئه‌ردۆگان: باوكى كارمه‌ند بووه‌ له‌فه‌رمانگه‌ى كاروبارى ده‌ریایی.

8. خێزان
- ئۆجه‌لان خاوه‌نى (6) خوشك و برایه‌.
- ئەردۆگان خاوه‌نى (3) خوشك و برایه‌.

9. كاركردن به‌منداڵى
- ئۆجه‌لان: به‌منداڵى كارى كرێكارى و جوتیارى كردووه‌.
- ئه‌رۆدگان: به‌منداڵى كارى فرۆشتنى (سمید) و (ئاو) و (شوتى) كردوه‌ له‌شه‌قامه‌كانى ئه‌سته‌نبول.

،،

نازناوى ئۆجه‌لان بریتیه‌ له‌ (ئاپۆ) واته‌ مام یان تۆڵەسێن

10. یه‌كه‌م هه‌نگاو
- یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئۆجه‌لان جێهێشتنى گونده‌ له‌ته‌مه‌نى (12) ساڵى.
- یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌رۆدگان گه‌رانه‌وه‌یه‌تى له‌پارێزگاى (ریزه‌) بۆ شارى ئه‌سته‌نبول له‌ته‌مه‌نى (13) ساڵى.

11. خوێندن
- ئۆجه‌لان: له‌پاش خوێندنى سه‌ره‌تایی ئاماده‌یی روپێوكارى ته‌واو كردووه (خوێندنى سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌یه‌ك ته‌واو كردووه‌ هه‌موو رۆژێك یه‌ك كاتژمێر به‌پێ چووه‌ بۆ گوندێكى دیكه‌و یه‌ك كاتژمێریش به‌پێ گه‌راوه‌ته‌وه‌)‌.
- ئه‌ردۆگان: له‌پاش خوێندنى سه‌ره‌تایی ئاماده‌یی ئیسلامى ته‌واو كردوه‌.

12. زانكۆ
- ئۆجه‌لان: كۆلێجى زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌زانكۆى ئه‌نقه‌ره‌ خوێندوه‌.
- ئه‌ردۆگان: كۆلێجى ئابورى و زانسته‌ كارگێرییه‌كانى ته‌واو كردوه‌ له‌زانكۆى مه‌رمه‌ره‌.

13. لاوێتى
- ئۆجه‌لان فه‌رمانبه‌ر بووه‌ له‌فه‌رمانگه‌ى تاپۆ له‌ئامه‌د.
- ئه‌ردۆگان یاریزانى تۆپى پێ بووه‌ له‌چه‌ند یانه‌یه‌ك.

14. ده‌سپێكى كارى سیاسى
- ده‌سپێكى كارى سیاسى هه‌ردوكیان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاى حه‌فتاكان.

15. نازناو
- نازناوى ئۆجه‌لان بریتیه‌ له‌ (ئاپۆ) واته‌ مام یان تۆڵەسێن.
- ئه‌ردۆگان نازناوى زۆره‌ به‌ڵام یه‌كه‌م نازناوى (ئیمام پیكن پاوه‌ر)ه‌.

16. ئایدۆلۆژیا
- ئۆجه‌لان: رارا بووه‌ له‌نێوان بیرى ئیسلامى و چه‌پدا، تا ساڵى (1968) كه‌بریار له‌چه‌پبوون ده‌دات.
- ئه‌ردۆگان: له‌سه‌ره‌تاوه‌ خاوه‌نى یه‌ك ئایدۆلۆژیا بووه‌ ئه‌ویش ئیسلامى.

     

   

،،

هه‌ردوكیان له‌سه‌ره‌تاى هه‌فتاكان‌و له‌نه‌وه‌ده‌كانیش به‌هۆى كارى سیاسى زیندانى كراون

17. كارى سیاسى
- وێستگه‌كانى كارى سیاسى ئۆجه‌لان بریتین له‌:-
أ‌- ئه‌ندامبوون له‌كۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى و رۆشنبیرى ئه‌سته‌نبول.
ب‌- ئه‌ندامبوون له‌كۆمه‌ڵه‌ى ماف.
ت‌- دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى فێرخوازى دیموكراتى.
پ‌- دامه‌زراندنى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ ساڵى (1978).‌

- وێستگه‌كانى كارى سیاسى ئه‌ردۆگان بریتین له‌:-
1. ئه‌ندامبوون له‌رێكخراوى یه‌كێتى نیشتیمانى خوێندكارانى توركیا.
2. ئه‌ندامبوون له‌حیزبى ئاشتى نیشتیمانى.
3. ئه‌ندامبوون له‌حیزبى ره‌فا.
4. ئه‌ندام بون له‌حیزبى فه‌زیله‌.
5. دامه‌زراندنى حیزبى داد و گه‌شه‌پێدان.

18. هاوسه‌رگیرى
- ئۆجه‌لان هاوسه‌رگیرى نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌كۆتایی هه‌فتاكان ده‌بێته‌ ئه‌ویندارى كچێك به‌ناوى (كه‌سیره‌ یه‌ڵدرم) كه‌سه‌ر به‌ (میت) بوه‌و منداڵى نییه‌.
- ئه‌رۆدگان له‌ساڵى (1978) هاوسه‌رگیرى كردووه‌ له‌گه‌ڵ (ئامینه‌ ئه‌رۆدگان) و خاوه‌نى (4) منداڵه‌.

19. سه‌ربازى
- ئۆجه‌لان هه‌وڵى داوه‌ له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندى بكات به‌یه‌كه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورده‌ زوو په‌شیمان بوه‌ته‌وه‌.
- ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندى كردوه‌ به‌یه‌كه‌ى سه‌ربازى، به‌ڵام به‌هۆى سمێڵى دورخراوه‌ته‌وه‌ (له‌توركیا سه‌رباز بۆى نیه‌ سمێلى هه‌بێت)

 

20. زیندانى
- هه‌ردوكیان له‌سه‌ره‌تاى هه‌فتاكان‌و له‌نه‌وه‌ده‌كانیش به‌هۆى كارى سیاسى زیندانى كراون.

21. په‌كه‌كه‌ و ئاكه‌په‌
- ئۆجه‌لان له‌ (24ى تشرینى دوه‌مى 1978) هه‌ستاوه‌ به‌دامه‌زراندنى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌گوندى (فس)ى سه‌ر به‌پارێزگاى ئامه‌د به‌شێوه‌ى نهێنى و به‌پاشخانى ماركسى لینینى.
- ئه‌ردۆگان له‌ (14ى ئابى 2001) هه‌ستاوه‌ به‌دامه‌زراندنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له‌ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكراو قانونى‌و به‌پاشخانى ئیسلامى.

22. ئامانج
- ئامانجى ئۆجه‌لان دروستكردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان بوو له‌سه‌ره‌تادا چونكه‌ دواتر گۆراوه‌.
- ئامانجى ئه‌ردۆگان گه‌شتن بوو به‌لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ى پرۆژه‌ى ئابورییه‌وه‌.

23. گرنگترین وێستگه‌كان
- گرنگترین وێستگه‌كان له‌ژیانى ئۆجه‌لان:-
أ‌- له‌ (مایسى 1979) ئۆجه‌لان ‌توركیا جێده‌هێڵێت (ئاپۆ به‌پێدانى (250 لیره‌) ره‌شوه‌ به‌سه‌ربازێكى سه‌ر سنور رێگه‌ى پێداوه‌ توركیا جێ بهێڵێت، پاشان به‌پێكه‌نینه‌وه‌ سه‌ربازه‌كه‌ به‌ئاپۆى وتوه‌ ئێره‌ .. توركیایه‌).
ب‌- له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 1980 له‌ناوچه‌ى بیقاعى سه‌ر به‌وڵاتى لوبنان باره‌گاى داناوه‌.
ت‌- له‌ (حوزه‌یرانى 1981) كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى حیزبه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌‌.
پ‌- له‌ (ئابى 1984) ده‌ستیان به‌خه‌باتى چه‌كدارى كردوه به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى بۆ دانانى باره‌گا له‌قه‌ندیل‌.
ج‌- له‌ساڵى (1993) حكومه‌تى توركیا ئاماده‌ى گفتوگۆى نیشان داوه‌ به‌نێوه‌ندگیرى مام جه‌لال.
ح‌- چه‌ند جارێك ئاگربه‌ستى راگه‌یاندوه‌.
خ‌- له‌شوباتى (1999) ده‌ستگیركراوه‌.
د‌- له‌ساڵى 2002 بریارى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوه‌و پاشان گۆردراوه‌ بۆ زیندانى هه‌تا هه‌تایی.
ژ‌- له‌ساڵى (2001) چه‌ند جارێك ستراتیژى په‌كه‌كه‌ گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوه‌ له‌جۆرى خه‌بات و ئامانجى سیاسیان.
ر‌- له‌ساڵى 2013 وه‌ك موخاته‌بى گه‌لى كورد گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا كراوه‌.
ز‌- (19) ساڵه‌ له‌زیندانى ئیمرالیه‌.

 

 

- گرنگترین وێستگه‌كان له‌ژیانى ئه‌ردۆگان:-
أ‌- له‌مایسى 1994 بۆ تشرینى دوه‌مى 1998 پارێزگارى ئه‌سته‌نبوول بووه‌.
ب‌- له‌ئازارى 2003 بۆ ئابى 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بووه‌.
ت‌- له‌ ئابى 2014 بوه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمارى توركیا.
پ‌- له‌ساڵى 2005 پرۆژه‌ى كرانه‌وه‌ به‌روى كوردا كردوهو له‌ساڵى 2013 كه‌وته‌ گفتوگۆى جدى له‌گه‌ل په‌كه‌كه‌‌.
ج‌- له‌ كۆتایی 2010 په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل ئیسرائیل تێكچوو و دواتر ئاسایی بوه‌وه‌.
ح‌- له‌ته‌موزى 2016 هه‌وڵى كوده‌تا درا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
خ‌- په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل روسیا تێكچوو، دواتر ئاسای بوه‌ته‌وه‌.

24. كتێب
- ئۆجه‌لان سه‌روو (60) كتێبى نوسیوه‌.
- ئه‌ردۆگان كتێبى نوسراوى نییه‌.

25. ئێستا
- ئۆجه‌لان له‌زیندانه‌و له‌ته‌واوى كوردستان حیزب و ناوه‌ندى خۆى هه‌یه‌ و حیزبه‌كه‌شى ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان.
- ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندییه‌كى نائاسایی هه‌یه‌ له‌گه‌ل وڵاتانى دراوسێ و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌ئاراسته‌كردنى توركیا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت و حوكمى تاكره‌وى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازادى.