لە چاوەڕوانى مردنەوە بۆ گێڕانى ئاهەنگ و شادى

"هەردوو مەمکیان لێکردمەوە، ورەم نەرووخا"

لە چاوەڕوانى مردنەوە بۆ گێڕانى ئاهەنگ و شادى

2346 خوێندراوەتەوە

 کاتێک قسەت لەگەڵ دەکرد، لە ڕزگاربوویەکى نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک نەدەچوو کە هێشتا دەبێت لەژێر چاودێرى پزیشکدا بێت، ئەو پڕ پڕ بوو لەگەشبینى، و تا کۆتایهاتنى کارە ڕۆژنامەوانییەکەمان بە جۆرێک لەگەڵمان دەدوا کە ئاوێزان بە پێکەنینى کردبووین.

 

چیرۆکى گرێى مەمکەکانى ئەو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2013، بەڵام بەدرووستى مانگى ئەیولى 2017 بۆ ئەو دەبێت بەسەرەتاى ژیانێکى سەخت و دژوار، کاتێک پزیشکەکان پێیان وتووە کە نەخۆشییەکەى گەشتووەتە ئاستێکى تەواو مەترسیدارو گرێکەى سنگى مەمکەکانى گەورەو بووەو بڵاو بووەتەوە، بەڵام لەبەر کچە خوێندکارەکەى شاردویەتییەوە.

 

،،

نەرمین محەمەد، کە فەرمانبەرەو لە شوێنى کارەکەى ناسراوە بە نەرمین قسە خۆش، لەبەر کچە تاقانەکەى کە خوێندکارى پۆلى دوانزە دەبێت، بەردەوام دەبێت لە قسە خۆشەکانى تاکو نەخۆشییەکەى بڵاو نەبێتەوە لەناو خەڵکیداو بگاتەوە بەدەمى کچەکەى و سەعى نەکات.

 

 

نەرمین و هاوسەرەکەى پێش نەخۆش کەوتنى

 


خۆى کردە قوربانى کچەکەى

ئەو کاتەى پزیشکەکان هەواڵى مەترسیداربوونى نەخۆشییەکەى بە نەرمین ڕادەگەیەنن و پێی دەڵێن کە پێوویستە هەرچى زووە فریاى خۆى بکەوێت، کچە تاقانەکەى لە پۆلى دوازدەى ئامادەیی دەبێتو وەکو خۆى باسیدەکات، باسکردنى نەخۆشییەکەى شاردووەتەوەو بۆ ئەوەى کچەکەى خەفەت نەخوات و ببێتە هۆى ئەوەى نەتوانێت نمرەى بەرز بە دەست بهێنێت.

 
نەرمین محەمەد، کە فەرمانبەرەو لە شوێنى کارەکەى ناسراوە بە نەرمین قسە خۆش، لەبەر کچە تاقانەکەى کە خوێندکارى پۆلى دوانزە دەبێت، بەردەوام دەبێت لە قسە خۆشەکانى تاکو نەخۆشییەکەى بڵاو نەبێتەوە لەناو خەڵکیداو بگاتەوە بەدەمى کچەکەى و سەعى نەکات.

 

نەرمین ساڵى 1963 لە سلێمانى لەدایک بووەو ساڵى 1997 پرۆسەى هاوسەردارى ئەنجامداوەو لە مەڵبەندى تەندروستى ئیبراهیم پاشا فەرمانبەرە.

 

،،

7 مانگى تەواو، شاردنەوەى ئەم نەخۆشییە ترسناکە لەجەستەو لەنێو ماڵەکەى نەرمین خان بەردەوام بوو، تاکو " دیيه" ى کچى لە خوێندنى پۆلى 12 تەواو بوو، ئیدى بەکچەکەى دەڵێت:" با برۆین بۆ لاى دکتۆر، چونکە ساڵى پار پێى گوتووم بەزووترین کات بچم بەسەردەم گرێیەکى ناو سنگمەوە".

نەرمین لە نەخۆشخانەى هیوا لە سەرەتاى نەخۆشییەکەيدا

 

بە گرێیەکى کوشندەوە، رۆژانە بۆ کچەکەى پێ دەکەنى

وەکو خۆى بە دیپلۆماتیکى وت:" ئەو لەگەڵ گرێ شاردراوە کوشندەکەى ناخیدا لە ماڵەکەدا بە پێکەنین و قسەى خۆش دەسوڕایەوەو خواردنى رۆژانەى ئامادە دەکرد بۆ کچەکەى تاکو بە باشى بخوێنێت و نمرەى بەرز بەدەست بهێنێت.

 
7 مانگى تەواو، شاردنەوەى ئەم نەخۆشییە ترسناکە لەجەستەو لەنێو ماڵەکەى نەرمین خان بەردەوام بوو، تاکو " دیيه" ى کچى لە خوێندنى پۆلى 12 تەواو بوو، ئیدى بەکچەکەى دەڵێت:" با برۆین بۆ لاى دکتۆر، چونکە ساڵى پار پێى گوتووم بەزووترین کات بچم بەسەردەم گرێیەکى ناو سنگمەوە".

 
دکتۆرەکە دەزانێت کات زۆر تێپەریوە بەسەر نەخۆشییەکەى نەرمیندا، داواى زەرعى لێدەکات تاکو پیس و پاکى گرێکە بزانن، بەڵام دواى دەرچوونى ئەنجامى زەرعەکە کە لەگەڵ کچەکەى دەچنەوە بۆ لاى دکتۆرو شتى چاوەروان نەکراو دەبیستن.

 
لێرەوە قوربانیدانى نەرمین بۆ کچەکەى، ئەگەرى نزیکبوونەوەى لە مەرگ و دابڕانى لە هاوسەرو کچەیی و هاورێ و خزمەکانى سەر هەڵدەدات.

 

،،

تۆ سەرەتانى مەمکت هەیە، هەردوو مەمکت و بنباڵتى گرتووەتەوە و بەخراپى بڵاو بووەتەوە، کچەکە هاوارى کرد دایکم ئەمرێت؟. منیش پێکەنیم وتم: هیچ نییە.

 


" دکتۆر هەواڵى مەرگ دەدات"
"زۆر بە ئسلوبێکى ناشرین، هەتا بڵێیت بێویژدانانە لەبەردەمى کچەکەمدا دکتۆرەکە وتى: " تۆ سەرەتانى مەمکت هەیە، هەردوو مەمکت و بنباڵتى گرتووەتەوە و بەخراپى بڵاو بووەتەوە، کچەکە هاوارى کرد دایکم ئەمرێت؟. منیش پێکەنیم وتم: هیچ نییە ". نەرمین وایووت.

،،

سەد پلە بە پێچەوانەى ئسلوبى پزیشکەکەى پێشوو، هەواڵەکەى پێ دەدات و ورەى بەرز دەکاتەوە.

 

 

زۆرینەى تووشبووانى نەخۆشى شێرپەنجە، مەرگ دەبێتە میوانیان و کەمن ئەو توشبووانەى لە دەست ئەم ئەژدیهاى مردنە ڕزگاریان دەبێت.


سەربارى ئەوەى ئاستى نەخۆشییەکەى گەشتووەتە قۆناغێکى سەخت و مەترسیدار، بەڵام نەرمین دەبێتە یەکێک لەوانەى کە شێرپەنجەى مەمک چۆکى پێدانادات و بە ورە بەرزییەوە ڕووبەڕووى دەبێتەوەو لەم نەخۆشییە مەترسیدارە ڕزگارى دەبێت.

 
نەرمین باس لەوە دەکات دواى ئەوەى ئەو پزیشکە هەواڵەکەى بەناخۆشى پێ دەدات، ئەو سەردانى پزیشکێکى دیکە دەکات، بەڵام وەک خۆى دەڵێت:" سەد پلە بە پێچەوانەى ئسلوبى پزیشکەکەى پێشوو، هەواڵەکەى پێ دەدات و ورەى بەرز دەکاتەوە".

 

جەلسەى وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى دەستى پێکرد
بەهەرحاڵ، چیرۆکەکە بەردەوامەو لێرەوە دەچێتە قۆناغێکى نوێ و تەواو سەختەوە، کاتێک وەک خۆى دەڵێت جەلسەى وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاویان بۆ داناوە کە 8 جەلسە بووەو لەیەکەم جەلسەدا نەرمین لە ئەژنۆو پەل و پۆ دەکەوێت.


"یەکەم جەلسە گەورەترین و توندترین عەزاب بوو" نەرمین وا دەڵێت.

نەرمین لەکاتى وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى

،،

نەرمین دەڵێت:

" دکتۆر ئەوە ئەو پارچانەى سنگمت نارد بۆ دارە سوتاوەکە؟ دکتۆرەکەش پێکەنیوەو وتوویەتى هى پیرەژنێکى وەک تۆیان ناوێت".

 

 
پێش وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى، نەرمین رەوانەى هۆڵى نەشتەرگەرى دەکرێت، بەویستى خۆى هەردوو مەمکى لەجەستەى لێ دەکەنەوەو بنباڵیشى لەو گرێیە پاک دەکەنەوە کە بڵاو بووەتەوە.

  دکتۆرەکە بەچاوى بەزەیی سەیرى نەرمین دەکات، بەڵام نەرمین دەڵێت:" دکتۆر ئەوە ئەو پارچانەى سنگمت نارد بۆ دارە سوتاوەکە؟ دکتۆرەکەش پێکەنیوەو وتوویەتى هى پیرەژنێکى وەک تۆیان ناوێت".

 
دواى ئەوە نەرمینى قسەخۆش بە ورەیەکى بەرزەوە دەست دەکات بە وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى و تێدەگات کە ئەو وەک نەخۆشەکانى دیکە دەبێت سەردانى نەخۆشخانەى هیوا بکات.

 
نەرمین دەڵێت:" لەماڵەوە کەوتبووم، بە دەنگى کەوچکى چا خواردنەوەى ئەندامانى خێزانەکەم خەریک بوو مێشکم ئەتەقى، ئاگادار بووم خزمان و دۆستاتم شیوەن دەگێرن، بەڵام من ئازارى جەستەى لێ دەربچێت، لەرووى دەروونییەوە زۆر مورتاح بووم، تەنها نەمتدەوانى بە لێوەکانم پێبکەنم بۆیان".

،،

هێندە بەورەى بەرزەوە چارەسەرەکانى وەر گرتووە لە جەلسەى دووەم و سێیەمى کیماوییەکەدا پزیشەکەکان وتوویانە:"مژدە بێت کە تیشکت پێوویست نابێت، چونکە بەرەو باشى دەرٍۆیت.

 

 

مژدانەیەک لەکاتى وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى
لە ساتە وەختە سەخت و دژوارەکانداو لەو کاتانەدا کە بۆ دووەمجارو سێیەمجار چارەسەرى کیمیایی وەردەگرێت، پزیشکەکان مژدەى خۆشى پێڕادەگەیەنن.

 

لەکاتى وەرگرتنى جەلسەکانى چارەسەرى کیمیاوى، جەلسەى تیشکیش بۆ نەرمین دەنووسن چونکە نەخۆشییەکەى زۆر بە کوشندەیی بە جەستەیدا بڵاو بووەتەوەو وەکو ئەندامانى خێزانەکەشى باسیدەکەن، هێندە بەورەى بەرزەوە چارەسەرەکانى وەر گرتووە لە جەلسەى دووەم و سێیەمى کیماوییەکەدا پزیشەکەکان وتوویانە:"مژدە بێت کە تیشکت پێوویست نابێت، چونکە بەرەو باشى دەرٍۆیت".

 
نەرمین گلەیى لە ئەندامانى خێزانەکەى دەکات کە بۆچى لەکاتى وەرگرتنى چارەسەردا سێڵفیان لەگەڵ نەگرتووەو هەر خەریکى گریان بوون.

 

" کاتێک خێزانەکەم چارەسەرى کیمیاوى وەر دەگرت مووەکانى سەرى هەمووى هەڵوەرین، تا رادەیەک ئاسایی بوو بەلامانەوە، بەڵام کاتێک برژانگ و برۆشى کەوتن ئیدى زۆر بێتاقەت بووین، چونکە جوانى ژنەکەم لە برۆو برژانگیدا بوو". كاوه، هاوسەرى نەرمین وایووت.

 

،،

کچەکەى دەڵێت:

" کاتێک دایکم چارەسەرەکانى وەر دەگرت هێندە بێهێزو بێتاقەت ئەبوو، وەک مردوویەک رادەکشا، دەمانگوت تەواو دایکم ئیدى نابێتەوە بە کەسەکەى جاران".

 

 
نەرمین خودى خۆشى بە وەرینى برژانگ وبرۆکانى زۆر بێتاقەت بووەو دەڵێت:" تاکە شتێک بێتاقەتى کردبم، نە لابردنى مەمکەکانم و نە وەرینى مووى سەرم بوو، بەڵکو کەوتنى برژانگ و برۆم بوو".

 

کچەکەى دەڵێت:" کاتێک دایکم چارەسەرەکانى وەر دەگرت هێندە بێهێزو بێتاقەت ئەبوو، وەک مردوویەک رادەکشا، دەمانگوت تەواو دایکم ئیدى نابێتەوە بە کەسەکەى جاران".

 

نەرمینى ورە بەرز مژدانەى کۆتایی دەبیستێت
ئەو ئێستەش بە پێکەنینەوە بەسەرهاتى خەمناکى خۆى باس دەکاتء بە ژنانى دیکەى توشبوو بەم نەخۆشییە دەڵێت:" وەڵا هیچ نییەو مەترسن بەو شێوەیەش نییە، هەر ئەمرین و دەچین بۆ لاى خوا ئیدى بەم نەخۆشیە بێت یاخود نا، بۆیە بە بێ ورەیی خۆتان مەکوژن".

،،

کاتێک پێیان گوتم: نەرمین تەواو کۆنترۆڵى نەخۆشییەکەت کردووەو داوتە بە زەویدا، ئیدى تۆ سەرەتانت نییە، خەریک بوو لە خۆشیدا بمرم.

 
ورە بەرزى و بروا بەخۆبوون، لەپێش وەرگرتنى چارەسەرى کیماوییەوە هۆکارى سەرەکى بوون کە نەرمینى قسەخۆش لەکۆتا جەلسەى وەرگرتنى چارەسەر 5/1/2019 ببێتە هۆکارێک کە پزیشکەکانى نەخۆشخانەى هیوا لە 26/1/2019 پێى بڵێن نەخۆشییەکە لەجەستەى تۆدا نەماوەو پێویست بەهیچ چارەسەرێکى دیکە نییە و مژدانەى سەرکەوتنێکى گەورەى پێ بدەن.

 

" کاتێک پێیان گوتم: نەرمین تەواو کۆنترۆڵى نەخۆشییەکەت کردووەو داوتە بە زەویدا، ئیدى تۆ سەرەتانت نییە، خەریک بوو لە خۆشیدا بمرم". نەرمین وایووت

 

ئێوارەکەى نەرمین خۆى پێ ناگیرێت و دەروات بۆ ماڵە خزمانى و مژدانەکەیان پێ دەدات و دەیکەن بە شایی و دەربڕینى خۆشى، بۆ رۆژى دواتر نەرمین دەچێتەوە بۆ سەر کارەکەى خۆى لە مەڵبەندى تەندرووستى ئیبراهیم پاشا و لەوێ هاورێکانى بە سوپرایز ئاهەنگى بۆ دەگێرن و لەخۆشیدا گریان و پێکەنین تێکەڵ دەکەن.

 

ئەو ئێستە لەنێو خانەوادەکەی خۆیدا ژیان دەگوزەرێنێت و وەک پێش نەخۆشییەکەى کارەکانى رۆژانەى دەکات و پێشوازى لەمیوانەکانى دەکات و جلى کوردى تازەى کریوە تا ئەم بەهارە وەک خۆى ئەڵێت باش هەڵپەرێت.

 

،،

کچەکەى خۆم کە 19 ساڵە پشکنینم بۆ کردووە، بۆ ئەوەى دڵنیا بین دوورە لە هەموو نەخۆشییەکى کوشندەوە، بۆیە داوا دەکەم ئافرەتان کاتێک گومانیان کرد گرێیەک لە جەستەو سنگیاندا هەیە بەهیچ شێوەیەک پشتگوێى نەخەن تاکو بڵاو نەبێتەوە و وەک من بەرەو مەرگى نەبەن.

 

 

نەرمین لە لێوارى مەرگەوە هاتەوە نێو ژیان، بۆیە لەکۆتایی وتەکانیدا بەدڵێکى پرەوە سوپاسى نەخۆشخانەى هیواى کرد، دەیگووت:" نازانم چۆن سوپاسیان بکەم، لەو رۆژەوە من سەردانیان دەکەم تا ئەمرۆ خزمەتم دەکەن و هەڵەیەکیان بەرامبەرم نەکردووە".

 

دەشڵێت:" کچەکەى خۆم کە 19 ساڵە پشکنینم بۆ کردووە، بۆ ئەوەى دڵنیا بین دوورە لە هەموو نەخۆشییەکى کوشندەوە، بۆیە داوا دەکەم ئافرەتان کاتێک گومانیان کرد گرێیەک لە جەستەو سنگیاندا هەیە بەهیچ شێوەیەک پشتگوێى نەخەن تاکو بڵاو نەبێتەوە و وەک من بەرەو مەرگى نەبەن".

 

نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک، بەیەکێک لە نەخۆشییە کوشندەکان لەسەر ئاستى جیهان ئەژمار دەکرێت کە ساڵانە لەجیهان بەگشتى و عێراق و هەرێم بەتایبەتى چەندان ئافرەت رووبەرووى ئەم نەخۆشییەوە دەبنەوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان