ڤلادیمێر پۆتین و تێپەڕاندی "گرێی ئەفغانیی"

ڤلادیمێر پۆتین و تێپەڕاندی "گرێی ئەفغانیی"

1692 خوێندراوەتەوە

 

و: دانا ساڵح

دێڤد هێرست، نوسەر و ڕۆژنامەنووسی موخەزرمەی بەریتانی، لة وتارێکدا لە ماڵپەڕی (میدڵ ئیست ئای) بەریتانی‌ کە (٢٠١٨/٢/١٦) بڵاوکراوەتەوە، باس لە شەڕێکی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا دەکات، کە چەند ڕۆژێک پێشتر ڕوویداوە و بە کوژرانی سەدان سەربازی ڕوسی کۆتاییهاتووە، ئەوەشی بە جەنگێکی گەورە ناوبردووە، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانەوە پەردەپۆش کراوە.

 

لە وتارەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ڕوسیا زۆرترین زیانی ڕۆحی بەرکەوتووە لەسەر خاکی وڵاتێکی دیکە، لە دوای جەنگی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە ئەفغانستان، کە ئەمجارە ڕوسەکان لەسەر دەستی پیاوانی تۆپهاوێژ و فڕۆکەوانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی سوریا کوژران.

 

هێرست دەڵێت، سەدان سەربازی ڕوسی کوژران، کاتێک تۆپهاوێژ و هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان لە جۆری ئاپاچی و فڕۆکە سەربازییەکانی جۆری (AC 130 Spectre)، ڕەتڵێکی  زرێپۆشی ڕوسیایان کردۆتە ئامانج کە بە ئاڕاستەی ناوچەیەک جوڵەیان دەکرد لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوون کە لە ژێر هەژموونی کوردەکاندایە، لە نزیک گوندی (طابية)، لە دەیر زور کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت.

 

potn
بنکەی سەربازیی حومەیمیمی ڕوسیا لەسەر خاکی سوریا

  

،،

سەدان سەربازی ڕوسی کوژران، کاتێک تۆپهاوێژ و هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان لە جۆری ئاپاچی و فڕۆکە سەربازییەکانی جۆری (AC 130 Spectre)، ڕەتڵێکی  زرێپۆشی ڕوسیایان کردۆتە ئامانج کە بە ئاڕاستەی ناوچەیەک جوڵەیان دەکرد لە ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوون کە لە ژێر هەژموونی کوردەکاندایە، لە نزیک گوندی (طابية)، لە دەیر زور.

 

 

وەک لە وتارەکەدا هاتووە، نە کرملین و نە پەنتاگۆن جورئەتیان نەکردووە دانبنێن بە پێکدادانی نێوان هێزەکانیان لە خۆرهەڵاتی سوریا لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی شوباتی ٢٠١٨، بەڵکە بێدەنگیان لێ کردووە.

 

هەروەها، دیمیتری ترینین سیاسەتمەتداری موخەزرەمی ڕوسی لە کتێبەکەی بە ناوی (? What is Up To In  The Middle East )، دەڵێت دەستێوەردانی ڕوسەکان لە سوریا، شەڕێکی ئەختیاری بووە و پۆتین لە ڕێگەیەوە چەند پەیامێکی ئاڕاستەی جیهان کرد.

  

هەروەها، سوریا هەلێک بوو بۆ ئەوەی ڕوسیا (گرێێ ئەفغانیی) تێپەڕێت، کە لەو کاتەوە دەستێوەردانی ڕوسیای لە وڵاتانی ئیسلامیی قەدەغە کرد و کردییە بڤە، سوریا شوێنی یەکەم بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕوسیایە  لە دەرەوەی باخچەی پشتەوەی ڕوسیا، ڕوسیا ئەو قۆرغکردنە ئەمریکییەی شکاند و سوریا بووە دەرگایەک ڕوسیا پێیدا گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.

 

op
سەردانی پۆتین و بەشار ئەسەد بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم

 

،،

سوریا هەلێک بوو بۆ ئەوەی ڕوسیا (گرێێ ئەفغانیی) تێپەڕێت، کە لەو کاتەوە دەستێوەردانی ڕوسیای لە وڵاتانی ئیسلامیی قەدەغە کرد و کردییە بڤە، سوریا شوێنی یەکەم بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ڕوسیایە  لە دەرەوەی باخچەی پشتەوەی ڕوسیا، ڕوسیا ئەو قۆرغکردنە ئەمریکییەی شکاند و سوریا بووە دەرگایەک ڕوسیا پێیدا گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.

  

ترینین دەنوسێت:" حەماسەتی خۆرئاوا بۆ پشتیوانیکردن لە دیموکراتیەت لەو ناوچانەی کە بە پێگە و شوێنی دەسەڵاتخوازیی و تاکڕەویی دادەنرێن، بووە هۆی دروستکردنی مەترسی لای کرملین و لەو هەوڵانەی لە لە لایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکانەوە دەدرێن کە لە خۆرئاواوە پشتیوانی دەکرێن و ببنە هۆی بەهاری ڕوسی، ئەم ترس و گومانەش زیاتر سەلمێنرا کاتێک ناڕەزاییە جەماوەرییەکانی  زستانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ مۆسکۆی گرتەوە، بووە تەحەدایەک بۆ پۆتین کە بەهێزتر بوو لە هەر تەحەدایەکی دیکە کە ڕوبەڕووی پۆتین بووە لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەسەڵاتی گرتە دەست".

 

 لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا،  دێڤد هێرست دەڵێت:" پۆتین وەک ئەوانەی پێش خۆی بلێر و بۆش و کامیرۆن و سارکوزیی دەزانێت دەستپێکردنی دەستێوەردانی سەربازیی لە دەوڵەتێکی عەرەبی ئاسانترە لە کۆتایی پێهێنانی".

 

usa
هاتنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ناو شاری منبج ـ سوریا ـ ئازاری ٢٠١٧

 

،، 

دێڤد هێرست: پۆتین وەک ئەوانەی پێش خۆی، بلێر و بۆش و کامیرۆن و سارکوزیی دەزانێت دەستپێکردنی دەستێوەردانی سەربازیی لە دەوڵەتێکی عەرەبی ئاسانترە لە کۆتایی پێهێنانی.

 

دێڤد هێرست  پێیوایە، دوو هێز هەن توانای کۆتایی هێنانیان بە ململانێێ سوریا هەیە، تورکیا و ئێران، ئەوەشی ئەو تێێدەگات لە سەرچاوەکانی لە هەردوو پایتەختەکەوە، ئەوەیە کە ئێرانییەکان ئامادەن بۆ ئەوەی دەورێکی زیاتر بدرێتە تورکیا لە سوریا، وەک پرۆسەکانی ئاوەدانکردە و وەبەرهێنان، ئەگەر تورکیا بە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات ڕازیی بێت. تورکیا هێشتا وەڵامی ئەم پەیامەی نەداوەتەوە، بەڵام وای تەفسیر دەکات ئەوە دانپێدانێکێ تارانە، بەوەی ئێرانییەکان لە حساباتەکانیان هەڵەیان کرد کاتێک داوایان لە ڕوسەکان کرد دەستێوەردان بکەن.

 

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی