چیرۆكى ڕووخانى ڕژێمى به‌عس له‌ بیروه‌رییه‌كانى جۆرج بۆشدا

كام وڵاتانه‌ دژى ڕووخانى سه‌ددام بوون؟

چیرۆكى ڕووخانى ڕژێمى به‌عس له‌ بیروه‌رییه‌كانى جۆرج بۆشدا

606 خوێندراوەتەوە

وڵاتانی زلهێز لەبەرامبەر لەناوبردنی دەسەڵاتی سەددام حسێن لەعێراق، دابەش دەبوون بۆ دووجەمسەر، هەندێکیان دژی ئازادکردنی عێراق بوون‌و پشتگیری دەسەڵاتەکەی سەددام حسێیان دەکرد، هەندێکیتر بە پێچەوانەوەبوون‌و بەمەترسی ناویان دەبردو لەگەڵ ئەوەدابوون کە دەسەڵاتی سەددام حسێن لەناو بەرن.

،،

ئەگەر کەسێک قەراربوایە کە سەدام لەدەسەڵات لابەرێ ئەوا من‌و تۆنی ئەركێکمان لەسەر شان بوو بۆیارمەتیدانی گەلی عێراق تا دیکتاتۆریەتی سەددام بەدیموکراسی جێگۆڕکێ پێ بکەین

جۆرج ده‌بلیو بۆش، له‌یاداشته‌كانیدا باس له‌ بڕیارى ڕووخاندنى ڕژێمى سه‌ددام حسێن ده‌كات‌و باسیش لە پەیوەندییە دیبلۆماسییه‌كانى دەکات تا توانیویه‌تى هەموو وڵاتە زلهێزەکان ڕازی بکات بۆئەوەی سەددام حسێن لەناو بەرن.

جۆرج بۆش دەڵێت:" سەددام حسێن دەسەڵاتەکانی بۆخزمەتکردنی گەلی عێراق بەکار نەدەهێنا، بەڵکو بۆ داپڵۆسین‌و ئازاردانی گەلی عێراق بەکارى دەهێنا، ئەمە سەرباری ئەوەی کە مەترسیەکیشبوو بۆ جیهان، چونکە لەدوای داگیرکردنی کوەیت‌و پەلهاویشتنی، دەنگۆی ئەوەی لێدەکرا کە چەکی ناوەکی دروست بکات، بۆئەوەی ئەم مەترسییە نەمێنێ پێووسیتە دەسەڵاتی لێبسەندریتەوە.

جۆرج بۆش له‌ یاداشته‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ سەددام لەساڵى ١٩٩٨ شەریکە بازرگانە سەرکییەکانی وەک ڕوسیاو فەڕەنسای قایل کردبوو تا فشارێک لەسه‌ر یوئێن کۆبکەنەوە بۆشلکرنی سزاکان، جۆرج بۆش نووسیوویه‌تى: سەددام پەلهاویشتنی زیادی دەکردو هەم مەترسی بوو بۆ ئەمریکا هەم بۆ وڵاتانیتر، بۆیە لەکۆتایدا بڕیاماندا کە سەدام لەدەسەڵات دوورى بخەینەوەو ئەومەترسییە لابەرین، بۆیە یەکەم کارێک کەدەبێ بیکەین ئەوەیش ئەوەیە کە وڵاتانی جیهان ڕازی بکەین بۆ لەناوبردنی سەددام حسێن".

جۆرج بۆش دەڵێت، لە هاوینی ٢٠٠١ تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ هاوسەرەکەی هاتنە کامپ دیڤد بۆسەردانی من‌و لۆرای خێزانم، لەو دانیشتنەدا باسی عیراقمکرد کە تۆنی وەک من عێراقی وەک هەڕەشەیەک دائەنا بۆسەر جیهان.

بۆش درێژە بەگێرانەوەکەی ئەدات‌و دەڵیت:" ئەگەر کەسێک قەراربوایە کە سەدام لەدەسەڵات لابەرێ ئەوا من‌و تۆنی ئەركێکمان لەسەر شان بوو بۆیارمەتیدانی گەلی عێراق تا دیکتاتۆریەتی سەددام بەدیموکراسی جێگۆڕکێ پێ بکەین".

،،

ماوەیەکی کورت دوای دەنگدان لەئەنجومەنی ئاسایش زەنگی تەلەفۆنی ئۆفیسی ئۆڤاڵ لێیدا، کۆڵۆن وتی سڵاو گەورەم جیبەجێ مان کرد، جیهان ئیستا یەک دەنگ بوون لە مەسەلەی لەناوبردنی سەددام حسێن

جۆرج بۆش باس لەو سەرکردانە دەکات کە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی سەددام حسێن لەدەسەڵات لاببرێت‌و دەڵێت: بەدرێژای ٢٠٠٢ بابەتی عێراقم لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان باسکرد، زۆرێکیان هەڵسەنگاندنەکەی من لەمەر هەڕەشە هاوڕابوون، لەوانەش جۆن هاوەردی ئوستوڕالیا، جۆزی ماریا ئەزناری ئیسپانیا، جون نیشیرۆکۆیزومیی ژاپۆن، جان پیتەری پۆڵکەنێندی هۆڵه‌ندا، ئەندرێس فۆگ ڕامونسینی دانیمارک، ئەلیکساندەری کواسنیوسکی پۆڵه‌نداو، زۆربەی سەرکردەکانی تری ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەوروپا".

جۆرج بۆش باس لەو سەرکردانه‌ش دەکات کە ڕوانگەیەکی جیاوازیان هەبووه‌و پشتی سەددامیان دەگرت:" ڤلامێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا سەددامی بەهەڕەشە دا نەئەنا هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە نەیدەوویست گریبەستە نەوتیە چەورەکانی بخاتە مەترسییەوە، وە بەهەمان شێوەش فەڕەنسا سەدامی بەمەترسی نەدەزانی، چونکە بەرژەوەندی گرنگی ئابوری لەگەڵ عێراقدا هەبوو".

جۆرج بۆش نووسیوویه‌تى:" یەکێک لە سەرسەخترین سەرکردەکان گێرهارد شۆدەری ئەڵمانی بوو کە لەساڵی ٢٠٠١ پێنججار لەگەلی دانیشتم لەدواجار هاتە ئەو قەناعەتەی کە عێراق بەم شیوەیە مەترسییە بۆسەر جیهان، بەڵام دواى ئەو ساڵە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا شۆدەر لەقسەکەی پەشیمان بۆیەوەو، ئەو رەتیکردوە کەهێزی لە دژی عێراق بجوڵێنێ کەئەوە زۆر بێزاری کردم".

جۆرج بۆش درێژە به‌ چیرۆكى بڕیارى ڕووخانى سه‌ددام ده‌دات‌و ده‌ڵێت:" ئێمە کۆتا بریاڕی خۆمان دابوو وە لەئەنجومەنی ئاسایش پێووسیتمان بە دەنگی نۆ لە پانزە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش هه‌بوو، بەپێی ڤیتۆی فەڕەنساو ڕوسیاو چین، ئێمە هەر لەسەر هێلی تەلەفۆن بووین، لەهەوڵی ئەوەدا هەموویان ڕازی بکەین، ماوەیەکی کورت دوای دەنگدان لەئەنجومەنی ئاسایش زەنگی تەلەفۆنی ئۆفیسی ئۆڤاڵ لێیدا، کۆڵۆن وتی سڵاو گەورەم جیبەجێ مان کرد، جیهان ئیستا یەک دەنگ بوون لە مەسەلەی لەناوبردنی سەددام حسێن".

وه‌ك له‌ یاداشته‌كانیدا باسیكردووه‌، ڕۆژی چوارشەممەی ١٩ئازاری ٢٠٠٣، کاتژمێر ٩:٣٠خولەکی سه‌ له‌ بەیانی فەرمانى بە وەزیری بەرگری داوه‌ تا پیلانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی عێراق جێبەجێ بکات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس