هەنگاوەكان بەرەو پێكهێنانی حكومەت و دۆخی ئێستای

هەنگاوەكان بەرەو پێكهێنانی حكومەت و دۆخی ئێستای

335 خوێندراوەتەوە

 كمال محمد

 
سەرباری ئەوەی زیاتر لە چوار مانگە بەسەر هەڵبژاردنەكاندا تێ ئەپەرێت ،بەڵام تا ئێستا ئاسۆیەكی روون نابینرێت لە گفتوگۆكانی لایەنە سیاسییەكان بەرادەیەك كە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە راكێش كردنیان بێت بۆ ناو چوارچێوەی بنیادنانی هەیكەلی داهاتوی كابینەكەوە لەروی چۆنێتی و چەندایەتییەوە .

،،

چەندین جار ئاماژە بەوە كراوە كە بۆچی پێكهێنانی كابینەی نوێ كاتی ئەوێ.

 

 

گرفتی سەرەكی پێكهێنانی كابینەی نوێ بەندە بەو باڵادەستییەی كە هەردو هێزی دەسەڵاتدار هەرێمەكەیان بەسەر دو زۆندا دابەش كردوە ،ئەمەش تا رادەیەكی زۆر كاریگەری ئەوتۆی دروست كردوە تا ئەو رادەیەی سیاسەت و پراكتیزەكردنی دیموكراتی وەك خۆی جێبەجێ نەكرێت وهەریەكەیان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان هەوڵی دابەشكردنی پۆستەكان ئەدەن،ئەم شێوە دابەشكردنەش ئەو جۆرەیە كە بە پێی دەسەڵاتی سیاسی و جوگرافی خۆیان بەها كراوە نەوەك هەڵبژاردنێكی راست و رەوان ،ئاشكرایە كە دیرۆك و جوگرافیای پشتی یان پاشخانەكەی هەریەكەیان پێگەی دیاریكەر ئەبینێت .

 

چەندین جار ئاماژە بەوە كراوە كە بۆچی پێكهێنانی كابینەی نوێ كاتی ئەوێ ،تا ئەو ئاستە بیانویەكی گرنگە ،بەڵام بۆ ئێستای دۆخەكە جیاوازترە بەهۆی گۆڕانكارییەكان و پەیوەندی و دەستكەوتەكانیان لە هەرێم و بەغدادەوە كە هەریەكەیان پێیان وایە سازش كردن بەرامبەر پشكی هێزیان لە حكومەتی داهاتو چەندین بەهای ماددی و سیاسی و هێزی خۆیان لەدەست ئەدەن ،بۆیە تائێستاگفتوگۆكان هەنگاوێكی جدیان بە خۆیەوە نەبینیوە .

،،

سەرەكیترین گرفتێك كە پێویستە چارەسەر بكرێت ئەو كێشە ناوخۆییانەیە كە ئەم هێزانە روبەروی بونەتەوەو بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەپەیوەندی و رێكەوتنە سیاسیەكاندا بەدی ئەكرێت وكە ئەمەش بەڵگەیەكی دیكەی گرنگی گرفتی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێیە،كە هۆكاری دواكەوتنی حكومەتی داهاتوە.

 

 

جیاكردنەوەی پاكێجەكانی دۆسییەی كەركوك و وەزارەتی دادی عێراق لە گفتوگۆكان لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەو هەڵوێست و كێشمەسیاسییەنە دێت كە لەگەڵ یەكێتی لەكەركوك و بەغداد روبەرو بونەوە،بۆیە پارتی بە پشت بەستن بە ژمارەی كورسییەكانی وەك جۆرێك لە تۆڵە كردنەوە ئەو دۆسیانەی بەروی یەكێتیدا داخستوە،بۆیە رەنگە پێكهێنانی كابینەی نوێ هێندە ئاسان نەبێت و پێویستی بە كاتی زیاتر و لێكگەشتنی نێوانیان بێت .

 

 

سەرەكیترین گرفتێك كە پێویستە چارەسەر بكرێت ئەو كێشە ناوخۆییانەیە كە ئەم هێزانە روبەروی بونەتەوەو بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەپەیوەندی و رێكەوتنە سیاسیەكاندا بەدی ئەكرێت وكە ئەمەش بەڵگەیەكی دیكەی گرنگی گرفتی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێیە،كە هۆكاری دواكەوتنی حكومەتی داهاتوە.

،،

ئەمە ئەو خاڵەیە كە دەبێت بە گرنگییەوە راوەستەی لەسەر بكرێت لە هەوڵەكانی داهاتوی پێكهێنانی كابینەی نوێدا .

 

دواكەوتنی كابینەی نوێ و دۆخی ئێستای گفتوگۆكان پەیوەندی بەو سیستە سیاسییەوە هەیە دەسەڵات بەهیچ جۆرێك بەرنامەی چارەسەركردنی كێشەو ئامانجەكانیان نەبوە بەسودی كۆمەڵگا و بە پێچەوانەوە پلاتفۆرمێكە كێشەكان كەڵەكە دەكات و كۆمەڵگاو دیموكراتی ئەخاتە ناو قەیران و درێژەی پێ ئەدات و دەرفەت بە شیكاركردنی ئەو گڵۆڵەیەی پەیوەندییەكانیان نادەن كە رێگا بۆ حكومەتێكی دیموكراتی بكاتەوە .

 

لێرەدابەتەنها رێكەوتنی پارتی و یەكێتی بە گوێرەی ئەوەی هەریەكەو فاكتەرێكیان دەرخستۆتە پێش رێگا لە پێش هەڵسەنگاندنێكی ناتەواو ئەكاتەوە چون بە بنەماگرتنی هێزەكانی دەرەوەی خۆیان تاوتوێكردنی حكومەت و بەرێوەبردنی دەسەڵات لە بواری زەمەنەوە بۆ تێگەیشتنی گۆڕانكاری بایەخدار ئەكات و ئەمە ئەو خاڵەیە كە دەبێت بە گرنگییەوە راوەستەی لەسەر بكرێت لە هەوڵەكانی داهاتوی پێكهێنانی كابینەی نوێدا .


 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك