هەرێم و تورکیا: هەوڵدان بۆ تێگەیشتن

هەرێم و تورکیا: هەوڵدان بۆ تێگەیشتن

325 خوێندراوەتەوە

 پەیوەندی هەرێم و تورکیا لە دەیەی ڕابوردودا مایەی کێشمەکێشی زۆربوە. بە گشتی دەتوانین بڵێین دوو جۆر لە تێگەیشتن بوونی هەیە: یەکەم، تێگەیشتنی سیاسی، دووەم، تێگەیشتنی ئەکادیمی.

  دیارە ئەم دوو دیدە لە یەک دابڕاونین. تێگەیشتنی سیاسی چەند خەسڵەتێکی هەیە: یەکەم، لە سەر لایەنگری سیاسی کەسەکە وەستاوە. دووەم، هەمیشە بۆ ئامانجی گەیاندنی پەیامی سیاسیە نەک بە ئامانجی تێگەیشتن یان ڕاڤەکردن. سێیەم، بە گشتی خێرا و ئاشکرایە.

 

،،

ێگەیشتنی ئەکادیمی دەبێت بە دوای ڕەگی پەیوەندییەکەدا بگەڕێت. دەبێت هەوڵی بینی گشت بدات. هەروەها دەبێت میتۆدێکی ڕوونی هەبێت کە شێوازی بینین و سنوری بینین و هەروەها ئاستی بینینی پەیوەندییەکە ڕوون بکاتەوە.

 

 

چوارهەم، بە زۆری بەش زاڵ دەکات بە سەر گشتدا: بە مانای ئەوەی بەشێک لە پەیوەندییەکە وەردەگرێت و زاڵی دەکات بە سەر سەرتاپا بوارە جیاوازەکانی پەیوەندییەکەدا.

 بۆیە بە گشتی تێگەیشتنی سیاسی ڕەنگە هەڵەبێت ناوی تێگەیشتنی لێبێین بەڵکو زیاتر بەکاربردنە. 

 
بە پێچەوانەوە دەبێت تێگەیشتنی ئەکادیمی جۆرێکی تربێت. تێگەیشتنی ئەکادیمی دەبێت بە دوای ڕەگی پەیوەندییەکەدا بگەڕێت. دەبێت هەوڵی بینی گشت بدات. هەروەها دەبێت میتۆدێکی ڕوونی هەبێت کە شێوازی بینین و سنوری بینین و هەروەها ئاستی بینینی پەیوەندییەکە ڕوون بکاتەوە.

  سەرباری ئەمە تێگەیشتنی ئەکادیمی دەبێت دیدی ئەوانی تر لە بەرچاوبگرێت و کاریان لە سەر بکات، بە ڕەخنە، پەرەپێدان، پیاداچونەوە. 

 
دیدی ئەکادیمی گەشە دەکات، بەڵام دیدی سیاسی ئامادەیە. دیدی ئەکادیمی ڕەواجی نیە لە ناو کۆمەڵگادا، چونکە سادە و رەش و سپی و ڕوون نیە. بەڵام لە هەمانکاتدا دیدی ئەکادیمی سنوردارێتی خۆی هەیە: کیسنجەر دەڵێت کاتێک لە ئەکادیمیا بووم، وەهام بیردەکردەوە کە میژوو لە لایەن ئەو هیزانەوە بەڕێوەدەبرێت کە شەخسی نین. بەڵام کاتێک بە پراکتیز بینیم ، خێرا بۆت دەردەکەوێت کە کەسایەتی چ کاریگەرییەکی هەیە.

 
لە میانەی کاری من لە ساڵی ٢٠١٢وە لە سەر تورکیا کارم بە زۆر لە چەمک و میتۆد کرد، بەڵام ناچێزەیی پەیوەندییەکە بەرەو ئەو تێگەیشتنەی بردم کە ئەوەی وەها دەکات کە پەیوەندییەکی لەم جۆرە بێتە ئاراوە، مامەڵە و سودی نوخبەی سیاسیە لە هەردوو لا. ئەم تێزە لە سەر بنەمای ناچێزەیی پەیوەندییەکە بونیادنراوە لە چەندین ئاستدا.

 مەبەستمان لە ناچیزەیی، ئەنۆملییە. میتۆدی ڕۆڵی کەس یان نوخبە، میتۆدێکی نوێ نیە، هەمومان دەزانین کە لە سەردەمی جەنگی سارددا بەکاردەهات بۆ خوێندنەوەی مەکتەب سیاسی، پۆلیت-بیرۆی، حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت. کارەکانی ناتان لەییت لە سەرەتای پەنجاکان لەمبارەوە جێگای مەبەستە.

 


دیارە لە کاتێکدا کە کار بەم میتۆدە دەکەم، لە هەمانکاتدا لە سنوردارێتی ئەم میتۆدە بە ئاگام، بە تایبەت لە میانەی کات و رووداودا. من و هاوەڵێکم، لە سەر بنەمای ئەم دیدە چاپتەری کتێبێکمان بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە.

 

،،

شەعبان باس لە روداوی ریفراندۆم دەکات لە پەیوەندی هەرێم و کوردستاندا، بۆچی ئەوەی هەرێم چاوەڕێی دەکرد لە تورکیا، وەها دەرنەچوو.

 

لە ماوەی ڕابوردودا لیکۆڵەرەوەی تورک شەعبان کارداش بابەتێکی لە گۆڤاری THE INTERNATIONAL SPECTATOR نوسیوە کە بە شێوەیەی سەرەکی ڕەخنەی ئەم دیدەی ئێمە دەکات. 

 
شەعبان باس لە روداوی ریفراندۆم دەکات لە پەیوەندی هەرێم و کوردستاندا، بۆچی ئەوەی هەرێم چاوەڕێی دەکرد لە تورکیا، وەها دەرنەچوو. دیارە هەمیشە ئاوڕدانەوە ئاسانترە لە تێڕوانین لە داهاتوو. شەعبان بڕوای وەهایە کە میتۆدی پەیوەندی نوخبە کورت دەهێنێت لە خوێندنەوەی پەیوەندییەکە. هەڵوێستی تورکیا لە بارەی ریفراندۆمەوە بەڵگەیەکی باشە بۆ ئەم کورتهێنانە. 

 
دیارە ڕوونە کە کورتهێنان هەیە لەوەی کە ئەگەر وەها بیربکەیتەوە کە مادەم پەیوەندی شەخسی و تایبەت و سودمەندی هەیە ئەوا کێشە نابێت.

بۆیە لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی سەرباری بوونی پەیوەندی شەخسی کێشە هاتە ئاراوە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، دوو، تێز دەخەینە بەرچاو، یەکەم، پەیوەندی شەخسی، لە هەناو پەیوەندی سیاسی و نیودەوڵەتیدا ڕوودەدات، ئەم چوارچێوەیە سنوردارێتی پێدەبەخشێت. بەو مانایە هەرچەندە پەیوەندی شەخسی تۆکمەبێت، بەڵام سنوردارێتی هەیە لە ئاستی ناوەوە و هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا.

 بۆ نموونە، کاتێک پارتی داد و گەشەپێدان بە پشتیوانی مەهەپ دێتە سەر دەسەڵات ئەوا دەبێت هەڵوێستی پارتێکی فاشیستی وەک مەهەپ لە بەرچاوبگرێت لە مامەڵەی لە گەڵ کورددا. ئەمە لە ئاستی ناوەوە. لە ئاستی هەرێمی، ریفراندۆم زۆر گۆڕانکاری دەکرد لەوەی کە بتوانرێت لە چوارچێوەی پەیوەندی شەخسیدا قەتیس بکرێت، بە تایبەت لە پەیوەندی بە دۆخی کورد لە ڕۆژئاوا و باکور، بە ئاستێک کە ئاسایشی تورکی، بەوجۆرەی کە تورک بیری لێدەکەنەوە دەکەوتە مەترسیەوە.

،،

لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین ئەوە بڵێین کە پەیوەندی شەخسی پەیوەندیەکە دروست دەکات، بەبوونی زەمینە، بەڵام مەرج نیە، بتوانێت بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێت.

 سێیەم، پەیوەندی شەخسی دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردابێت. کاتێک باس لە پەیوەندی شەخسی دەکەین ئەوا سروشتی مامەڵەی کەسەکان گرنگە. بە پێی تیورەی Operational Code ئەردۆگان کەسێکە کە زوو هەڵوێستی دەگۆڕێت، تۆڵەکەرەوەیە و سەقامگیری لە هاوڕێتیدا نیە. ئۆزگور ئوزدەمیر لێکۆڵینەوەیەکی نایابی لەمبارەوە کردوە لە گۆڤاری کۆمەڵگای جیهانی ساڵی ٢٠١٧ دا بلاوبوەتەوە. 


Özgür Özdamar (2017) Leadership Analysis at a “Great Distance”: Using the Operational Code Construct to Analyse Islamist Leaders, Global Society, 31:2, 167-198 

 
لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین ئەوە بڵێین کە پەیوەندی شەخسی پەیوەندیەکە دروست دەکات، بەبوونی زەمینە، بەڵام مەرج نیە، بتوانێت بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێت.

 
دەکرێت لێرەدا ئاماژەش بەئەوە بکەین کە یەکێک لە کێشەکانی پەیوەندی شەخسی ئەوەیە کە هەرلایەک بەجۆرێک دەیبینیت ، چونکە هەرلایەک خاوەن کەلتور و بەرژەوەندی و سایکۆلۆژی جیاوازە.

 
دیارە پەیوەندی شەخسی پەلدەکێشێت بۆ بواری تر، چۆن پەیوەندی نێودەوڵەتی دەبێتە پەیوەندی حیزبی نادەوڵەتی. تورکیا لە کوردستان لە هەمان میکانیزمی شەڕی ناوخۆی کوریدا مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت.

،،

جوگرافیای شەڕی ناوخۆی کوردی دەبێتە جوگرافیای قەڵەمڕەوی تورکیا لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کەلتوری و جیوپۆلتیکەوە. ئەمە خاڵی هەرە لاوازی دیپلۆماسی کوردییە. 

 ئەم میکانیزمە جۆرێک لە مامەڵە دەهێنێتە ئاراوە، کە تورکیا دەبێتە لایەنێکی ناوخۆیی، نەک دەرەکی. تورکەکان لەمە بەئاگابوون و هەوڵیان دەدا کە بە سەریدا زاڵ بن، بەڵام لە بەر بەردەوام بوونی شەڕی ناوخۆی کوردی، بۆیان ئاسان نەبوو.

 بۆیە جوگرافیای شەڕی ناوخۆی کوردی دەبێتە جوگرافیای قەڵەمڕەوی تورکیا لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کەلتوری و جیوپۆلتیکەوە. ئەمە خاڵی هەرە لاوازی دیپلۆماسی کوردییە. 

 
نوخبەی سیاسی کوردی وەها دەبینێت کە دەتوانێت سود لە ئەوی تر ببینێت لە ململانێیدا لە گەڵ کوردێکی تردا، بەڵام هەمیشە ئەویتری دەرەکیە کە کورد بەکاردەهێنێت بەرامبەر کوردێکی تر

 

author photo

توێژەر و نوسەر

دكتۆرا لە زانستەسیاسیەكان