ناسک تۆفیق: ئەمیندار، لەکۆنگرە خۆی هەڵبژێرێتەوە دەنگی تەواو بەدەست دەهێنێت 

"ئاشتەوایی سیاسیمان پێش ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دانا"

ناسک تۆفیق: ئەمیندار، لەکۆنگرە خۆی هەڵبژێرێتەوە دەنگی تەواو بەدەست دەهێنێت 

238 خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ یادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە کە لە بارودۆخێکی هەستیاری ناوخۆیدایە، و ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبەکەش دەڵێت: هەموو کێشەو رەخنەکانمان دەبەینە ناو کۆنگرەو هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین.

 

دیپلۆماتیك مەگەزین، بۆ هەڵسەنگاندنی 25ساڵی كاری سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان،و ئامانجی سیاسی و ئابوریان بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان، وتوێژی لەگەڵ ناسك تۆفیق ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبەو لەهەمانكاتدا پەرلەمانتاری پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی قاوەیی كرد.

ناسك تۆفیق ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

 

 

لەسەرەتای ڕاگەیاندنیەوە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك حیزبێكی چاكە خواز و باوەڕبوونی بە پڕەنسیپەكانی یەكترقبووڵ كردن و دوركەوتنەوە لەبەكارهێنانی هێز بۆ یەكلایی كردنەوەی ململانێكان دەركەوتووە.

 
بەڵام هەمیشە و بەتایبەت لە دوو دەیەی سەرەتای سەدەی نوێوە، رەخنەكان لەسەر مامەڵەو هەڵوێستی سیاسی ئەم حیزبە درووست بووە، بەوپێیەی زیاتر وەك ڕێكخراوێكی خێرخوازی و مەدەنی دەردەكەوێت تا وەك حیزبێكی خاوەن هەڵوێستوو یەكلاكەرەوە لەپرسە سیاسی و نیشتیمانییەكان،لەوەڵامی ئەم ڕەخنانەدا ناسك تۆفیق ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو دەڵێت ئەو شێوازە مامەڵانە، لای ئێمە بنەمایە و قسەی هیچ لایەن و ڕەخنەگرێك ئەوان لەسەر ئەو بنەما نەگۆڕانە سارد ناكاتەوە.

 

وتیشی:"ئەوە ئێمە بووین هەوڵی ئاشتەوایی سیاسیمان لەپێش ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی دانا، پێچەوانەی ئەو حیزبە عەلمانی و تەنانەت ئیسلامیانی ئەو كاتە(1994-1998گەرمەی شەڕی ناوخۆ) كە دەستیان بەخوێنی یەكتری سوور بوو بوو، بەڵام یەكگرتوو بەسیاسەتە حەكیمانەكانی نەك خۆی لەو شەڕەنەگریسە پاراست بەڵكو هەوڵی ئاشتەوای و بێدەنگكردنی چەكەكانی دا ".

  

،،

 ئەو پەرلەمانتارانەی بادینانیان نەگەڕابنایەتەوە بۆ پارێزگای دهۆك، بەدڵنیاییەوە وەك پێنج پەرلەمانتارەکەی سۆرانیان بەناچاری بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانیان دەكرد.

 

19 ئاب مۆتەكەی یەكگرتوو
دوای بەشداری نەكردنی پێنج پەرلەمانتارەكەی بادینانی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان لە كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی 19 ئابی ساڵی2015ی پەرلەمانی كوردستان، كەبڕیار بوو سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان لە نیمچە سەرۆكایەتییەوە بۆ پەرلەمانی بگۆڕن، نیسابی یاسای دانیشتنەكە تەواوو نەكراو بەشێك لەلایەن ناڕازییەكان یەكگرتوویان بە پەیمان شكێن و بێهەڵوێست تۆمەتبار كرد چونكە پێنج پەرلەمانتاریان بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانیان نەكرد ،لای خۆیەوە خانمە سیاسەتمەدارەكەی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت ئێستا ئەو لایەنانە باش دەزانن كە ئەو بڕیارەی یەكگرتوو چەندە لەجێی خۆیدابو.

 
وتیشی: ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانەی بادینانیان نەگەڕابنایەتەوە بۆ پارێزگای دهۆك، بەدڵنیاییەوە وەك پێنج پەرلەمانتارەکەی سۆرانیان بەناچاری بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانیان دەكرد.

 

"نەوشیروان موستەفا ڕێكخەری كۆچكردووی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕۆژی 19 ئاب پەیوەندی بەپەرلەمانەوە كردوو پێی ڕاگەیاندین كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژی یەكشەممە دوابخەن، بەڵام گوێی لێنەگیرا".ناسك تۆفیق وای وت...

،،

دەنگدەران یەكگرتوویان سزا نەداوە و دەنگیان بەلایەنی دیكە نەداوە.

 

 

لەهەڵبژاردنەكانی 12ئایار بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق و 30ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان لەساڵێ ڕابردوو،بەشێوەیەكی بەرچاو كورسیەكانی یەكگرتوو بۆ نیوە كەمی كرد، كەئەمەش وا وێنا دەکرا بۆ لاوازی هەڵوێستی سیاسی و سیاسەتەکانی کەسی یەکەمی حزب و كادرە باڵاكانی ئەو حیزبە دەگەڕێنرێتەوە، بەڵام "ناسك تۆفیق ئەوە رەت دەكاتەوە و دەڵێت دەنگدەران یەكگرتوویان سزا نەداوە و دەنگیان بەلایەنی دیكە نەداوە،بەڵكو دوای نائومێدبونیان لەگۆڕانكاری لەسندوقەكانی دەنگدانەوە بایكۆتی هەڵبژاردنەكانیان كردووە،ئەمینداری گشتی حیزبەكەشی بەسەر كەوتوو ناودەبات و دەڵێت ئەگەربێت و ئەمیندار خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ پۆستی ئەمیندار ئەوا بێگومان دەنگی پێویستی كۆنگرە بەدەست دەهێنێتەوە".

 

 

 

 

بڕیارە لەكۆتای ئەمساڵدا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆنگرەی ئاسای خۆی گرێ ، پەرلەمانتارەكەی پێشوتری فراكسیۆنی قاوەی دەڵێت:"هەموو ئەگەرەكان لەكۆنگرەدا لەبەردەم یەكگرتوودا كراوەیە و هەموو بۆچوون و ڕەخنەكان دەبەینە ناو كۆنگرەو لەوێ بەزۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە بڕیار لەسەر چارەنووسی كاری سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەدەن.

 

،،

ڕایەك هەیە لەكۆنگرەی ئایندەدا كەبڕیارە ساڵێكی دیكە ئەنجام بدرێت سیاسەت و بانگەواز لەناو یەكگرتوودا جیا بكرێتەوە.

 

لە ساڵی 1994 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خۆی وەك حیزبێكی میانڕەوی باشوری كوردستان ڕاگەیاندووە و ئەزمونی بەشداری كردن لەحكومەت و ئۆپۆزسیۆن بوندا بینیوە و ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستانیش شان بەشانی جولانەوەی نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی بۆ كابینە نوێكەی مەسروور بارزانی ڕاگەیاندووە.

 
یەكگرتووی ئیسلامی وەك بە پاشگری ناوەكەیدا دیارە حیزبێكی سیاسی ئیسلامییە، بەڵام لەلایەن بەشێك لە زانایانی ئاینی ئیسلام و هاوڵاتیانەوە ڕەخنە لەڕۆڵ و هەڵوێستی ئەم حیزبە دەگیرێت، كەمامەڵەی یەكگرتوو وەك دەقە ئاینیەكان مامەڵە ناكات و بەشێك لەپەیامی ئیسلام كە پرسی جیهاد و جەنگە دژی ستەمكار پشتگوێخستووە، سەركردایەتیەكەی یەكگرتوو دەڵێت:"ئەوە یەكگرتووە ئاینی ئیسلامی وەك ئاینی پێكەوە ژیان بەخەڵكی ناساندووە و یەكگرتوو ئامادەیە و ئامادەش بووە لەگەڵ مسوڵمان نامسوڵماندا مامەڵەبكات و ڕایەك لەناو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەیە لەكۆنگرەی ئایندەدا كەبڕیارە ساڵێكی دیكە ئەنجام بدرێت سیاسەت و بانگەواز لەناو یەكگرتوودا جیا بكرێتەوە".

 

یەکگرتووی ئیسلامی لە ٦ـ٢ـ١٩٩٤ لە دۆخێکی ناهەمواری ئەمنی هەرێمی کوردستان خۆی راگەیاند، لەو کاتەوە تاکو ئێستا بەچەندین هەڵبەزو دابەزی سیاسیدا گوزەری کردووە.

 

author photo

رۆژنامەنووس