ڤیاگرا، ئه‌و حه‌په‌ى كه‌ وه‌كو چه‌كى سیخوڕى كردن به‌كارهێنرا

له‌شه‌ڕى دژ به‌ تاڵیباندائه‌مه‌ریكا حه‌پى ڤیاگراى به‌كار هێنا

ڤیاگرا، ئه‌و حه‌په‌ى كه‌ وه‌كو چه‌كى سیخوڕى كردن به‌كارهێنرا

1647 خوێندراوەتەوە

عه‌لى ره‌شید


له‌پاڵ هه‌ر جۆره‌ پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى‌و جۆره‌كانى ترى كارى سیخوڕیدا، ئه‌مه‌ریكا له‌شه‌ڕى ئه‌فغانستاندا دژ به‌ تاڵیبان‌و قاعیده‌، حه‌پى ڤیاگراى بۆ كارى سیخوڕى به‌كار هێناوه‌.


سایته‌ جیهانییه‌كان به‌گشتى‌و له‌نێویشیاندا ئاژانسى هه‌واڵى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیاریه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ ئاشكرا كردوه‌. سایتى روسیا توده‌یش نوسیویه‌تى، سه‌ربازه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌فغانستان ئه‌و حه‌په‌یان وه‌ك كارى هه‌واڵگرى به‌كارده‌هێنا وه‌ له‌نه‌خشه‌و جوڵه‌ سه‌ربازیه‌كانیاندا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى ته‌له‌گرافى به‌ریتانیش باس له‌ شێوازى به‌كارهێنانى ده‌كات بۆ فریودانى یه‌كێك له‌ شێخه‌كانى ئه‌فغانستان وه‌ك ده‌ستكه‌وتنى زانیارى ده‌رباره‌ى قاعیده‌و بزتنه‌وه‌ى تاڵیبان.

,,

فه‌رمانده‌یه‌كى سى ئاى  باسى ئه‌وه‌ى كردوه‌  كه‌ چوار دانه‌ له‌و جۆره‌ چالاككه‌ره‌وه‌ى سێكسى یه‌ به‌ دیارى داوه‌ به‌شێخێكى ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵى ئه‌فغانى له‌كاتێكدا خاوه‌نى چوار ژن بووه‌

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى ته‌له‌گرافدا كه‌ له‌ مانگى دوانزه‌ى 2008 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، " فه‌رمانده‌یه‌كى سى ئاى ئه‌ى بۆ واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌ى باسكردووه‌ كه‌ چوار دانه‌ له‌و جۆره‌ چالاككه‌ره‌وه‌ى سێكسى یه‌ به‌ دیارى داوه‌ به‌شێخێكى ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵى ئه‌فغانى له‌كاتێكدا خاوه‌نى چوار ژن بووه‌ كه‌ هه‌موویان له‌ته‌مه‌ندا له‌پیاوه‌كه‌ منداڵتربوون ، له‌دواى چه‌ند رۆژێك ئه‌و پیره‌ خاوه‌ن چوار ژنه‌ هه‌ندێك زانیارى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌كاریان ده‌هێنێ بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى سى ئاى ئه‌ى ئه‌دركێنێت".

كاتێك ئه‌مه‌ریكیه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌ى شێخه‌كه‌ى لێ ده‌ژیا به‌گه‌رمى پێشوازى لێكردن و زۆر سوپاسى كردن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ى كه‌ گه‌نجێتى بۆ گه‌ڕاندبوه‌وه‌.
له‌ راپۆرتێكى بى بى سیشدا یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانى ترى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ى باسكردووه‌:" ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ دۆستى بۆ دروست ده‌كردین ده‌مانبه‌خشى، چى له‌دروستكردنى بیناى قوتابخانه‌ یان هه‌ر هاوكاریه‌كیتر ئه‌گه‌ر پێدانى ئه‌و جۆره‌ چالاككه‌ره‌ سێكسیه‌ش بێت".

بى بى سى باسى له‌ هه‌ستیارى به‌كارهێنانى ئه‌و حه‌په‌ى كردوه‌و نوسیویه‌تى:" پێویسته‌ زۆر هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ به‌كارهێنانه‌دا بكرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ شاخاوى و لادێ نشینه‌كانى وه‌كو ئه‌فغانستان".

،،

له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك چاره‌سه‌رى فشارى به‌رزى خوێن دروستكرا، به‌ڵام دواتر به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ پزیشكه‌كانى خۆیان ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ به‌هێزى چاڵاكى سێكسیان



له‌كۆتایى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌په‌ له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك چاره‌سه‌رى فشارى به‌رزى خوێن دروستكرا، به‌ڵام دواتر به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ پزیشكه‌كانى خۆیان ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ به‌هێزى چاڵاكى سێكسیان له‌كاتى خواردنى ئەو حه‌په‌دا، دواتریش بەو شێوه‌یه‌ ده‌رمانه‌ شینه‌كه‌ (ڤیاگرا) سه‌ركه‌وتونه‌بوو له‌چاره‌سه‌ركردنى به‌رزى فشارى خوێندا، به‌ڵام وه‌ك چاره‌سه‌رێكى ئه‌فسوناوى بۆ گرفته‌ سێكسیه‌كان له‌جیهاندا به‌به‌ر بڵاوترین ده‌رمان و چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى تواناى سێكسیان لاوازه‌.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك