شیعه‌كانى كه‌ربه‌لا له‌ تیرۆر كردنى مه‌شزوب به‌رپرسن

قه‌ڵه‌مێكى تر له‌كه‌ربه‌لا خه‌ڵتانى خوێن كرا

شیعه‌كانى كه‌ربه‌لا له‌ تیرۆر كردنى مه‌شزوب به‌رپرسن

123 خوێندراوەتەوە

عه‌لى به‌رزنجى

ئەگەر لە ژیانی تاکى عێراقى بڕوانین لە ڕووی پاراستن و دڵنیاییه‌وه‌ یەکسەر دنیایەک لە قسەو باس دێنه‌ پیشەوە هەرکە هاولاتیه‌كى عیراقی بدوێنین باس لە رەوشی نائارامی و نەبوونی سوچێک لە دلنیانی بۆ پاراستنی گیانی خۆى دەکات ، بێباکی دەسەڵات و سەرکردە عیراقیەکانی ناوچە جیاجیاکانی خوارووی عیراق لە بارەی رەوشی ئەمنیەوە گەشتۆتە ڕادەیەک مرۆڤ پێی شەرمە بیخاتە بەراوردەوە لەگەل پێوەرە جهانیەکاندا ،ئەگەر تۆزێک لە نزیکەوە ووردبینەوە لەم سێكته‌رى ئه‌منیه‌، سه‌یرى بەڵگەی گەندەڵییه‌ ئه‌منیه‌كانیش بكه‌ین سەرمان سووردەمێنیت .

بەجۆرێک هیچ پێوەرو سنوورێک ناتوانیت بپێوێت لە ناوچەکەدا ، پیشانماندەدات کە چۆن ولاتی عیراق بە دنیایەک میلیشیاو گروپ وگروپێنە تەنراوە،هەریەکەشیان ئاراستە دەکرێن لەلایەن ولاتێک و سەرکردەیەک و مەزهەبێک و حیزبێکەوە،لە نێو هەموو ئه‌و گروپ و ملیشیایانەش ئێران دەستێکی باڵای هەیە لە دروستکردنی گروپی توندەروری شیعە کار بۆ "تشیع" بوونی عراق دەکه‌ن لە رێی کەسایەتیە سیاسی و ئایینیە شیعەکانەوە،نموونەش دروستکردنی حشدی شه‌عبی یه‌ لە عێراقە.

،،

نە شیعە بەبێ کەربەلا بووەو نە کەربەلاش بەبێ شیعەکان ،کەچی نوسەرێک لە شەقامێکی سەرەکی لەو شارەدا تیرۆر بکرێت بەبەرچاوی هاولاتیانەوە پێم ناڵێن کێ لێی بەرپرسە...؟


ڕێكه‌وتى ۲/۲/۲٠۱۹ نوسەری عیراقی (علا‌‌‌و مشزوب)لە شاری کەربەلا لە لایەن ۱۳ ماتۆر سواره‌وه‌ کە گوایە نەناسراون و دەسەڵات بێ خەبەرە لێیان ! تیرۆرکرا ،تەماشابکەن کاتێک دەڵێین شاری کەربەلا واتە چەقی شیعە و دەسەلاتدارەکانی شیعە لە عێراق ،بۆیە نە شیعە بەبێ کەربەلا بووەو نە کەربەلاش بەبێ شیعەکان ،کەچی نوسەرێک لە شەقامێکی سەرەکی لەو شارەدا تیرۆر بکرێت بەبەرچاوی هاولاتیانەوە پێم ناڵێن کێ لێی بەرپرسە؟؟ پێم ناڵین کێ بکوژی (مشزوب)ە ،کە تەنها قەڵەمەکەی چەکی دەستی بوو بۆ بەرگری لەخۆی، فەرمانرەواکانی ئەو شارە هیچ پاساوێکان نیە بو بەلاڕێدا بردنی تیرورکردنەکە، چونکە ڕوونە پۆستێکی لە فیس بووک کردبوو لەسەر (خومەینی)تەنها دوای ۱٥ روژ لە پۆستەكه‌ى ئیدى تیرورکرا.

،،

شێوازى تیرۆركردنه‌كه‌شى به‌ دڕندەترین شێوه‌ بو, ته‌نانه‌ت مرۆڤى دڕه‌نده‌ش دەستی تێناچێت


شێوازى تیرۆركردنه‌كه‌شى به‌ دڕندەترین شێوه‌ بو, ته‌نانه‌ت مرۆڤى دڕه‌نده‌ش دەستی تێناچێت، من پێم وایە کوشتنی (مشزوب) واتە تیرۆرکردنی قەڵەمی ئازاد و بیرۆکەی جیاواز لە تیڕوانیندا ،(مشزوب) ویستی تەنها بە میلیشیا توندڕەوەکانی شیعەی نیشان بدات کە ئەو هەمان تێروانیی دەماگیرانە و توندڕەوانەی وەک ئەوان نیە بۆ چواردەورەکەی ئه‌و ویستی پەیامەکەی لە فەیسبووک ئەوە بێت کە نوسەران بنوسن لەسەر هەموو کەسێک تەنانەت (خومەینی)ەکەی ئەوانیش .

واتە نا بۆ سنووردارکردنی وشە و دێڕەکان و وتارەکان،بەڵام کە ڕوونە ئەو میلیشیایانە و سەرۆکەکانیان (ئامادەن بکوژن تەنها لە پێناو ئەوەی بژین)،بویە لە هەر گۆمەڵگایەک نوخبەیەکی سیاسی داخراو هەبوو ،میلیشیای حیزب هەبوو و توانای کوشتن و تیرۆری هەبوو،کەواتە بێ قانونی هەیە ،تیروکردنی رۆژنامەنووس دەبیِتە پیشەی ئەم سیاسیانە ،چونکە هیچ کات ژینگەیەکی دروست بوونی نابێت لە ڕۆژنامەنووسی ئازا و سیاسی بکوژ لە سایەی دەسەلاتداری سەرکوتکەردا.

(مشزوب) نوسەرێک بوو لە پێناو پێکەوە ژیاندا ،ئیرادەیەک لە تەسلیم نەبوون لە بەرامبەر سەرکردەی توندڕەو ، زور ئازا کە لە ناوجەرگەی شیعەکانەوە بتوانێت ڕەخنە لە خومەینی بگرێت،تیرۆرکردنی ئەم قەڵەمە درێژە پێدراوی ئەو زنجیرە تیرۆرەیە کە بەرامبەر چەند چالاکوان و رۆژنامەنوسێکی تر کرا لە کۆتاییەکانی ساڵی ۲٠۱۸دا لە عێراق.


تیرۆرکرنی (مشزوب) بەو دەستە نادیارانە خۆی لە خۆیدا بەرپرسیاریەتیىه‌كه‌ى لەسەر دەسەلاتدارانی شیعەكانه‌ لەو ناوچەیەدا کە دوای تەنها لە ۱٥ ڕۆژ لەپۆسته‌كه‌ى لە فەیس بووکدا كه‌ تەنها دەڕبرینی جیاواز لە بیرکردنەوەدا ۱۳ چەکداری بو ئامادە کرا و لە کەربه‌لا و نزیک لە ماڵەکەی خۆی درایە بەردەست رێژی گولە،ئەم روداوانە پیمان دەلێن کە هەموو تاکێک دەبێت بکوژرێت ئه‌گه‌ر تێڕوانینیکی جیاوازی هەبێت لەسەر سیاسەت و سەرکردە ،هەرچەندە خۆیشى شیعە بیت !

بۆیە قسەکردن لەسەر سەرکردەی شیعەکان و جیاواز لە بیرکردنەوەی سیاسیاندا ئەگەر چی نوسەرەکەش لە مەزهەب و گروپەکانی خۆیان بیت ،داهاتوى پڕ مه‌ترسیه‌ .

,,

ئەم گروپانە هێندە عەقلیەتی مەزهەبی تیایاند زاڵ بووە دەست ناپارێزن لە هیچ کەسێک هەرچەندە نوسەر و ئەدیب بێت و لە هەرپلەو پایەیەکدا بێت هەتاوەکو بتوانن تۆمەتی سیاسی و خیانەتکاری دەدەنە پال

ئەم گروپانە هێندە عەقلیەتی مەزهەبی تیایاند زاڵ بووە دەست ناپارێزن لە هیچ کەسێک هەرچەندە نوسەر و ئەدیب بێت و لە هەرپلەو پایەیەکدا بێت هەتاوەکو بتوانن تۆمەتی سیاسی و خیانەتکاری دەدەنە پال،ئەگەر لەمەش سەرکەوتوو نەبوون ،ئینجا پەنا دەبەنە بەر تیرۆرکردن ،تیرۆرکردنیش بە کرێگیراوەکانیان ئەنجامیدەدەن تاوەکو بەهیچ شێوەیەک زانیاریه‌ك له‌باره‌یه‌وه‌ دزە نەکات و هەر خۆیان دواتریش دەیانپارێزن.


بۆیە سەرکردە شیعەکانی عیراق و سەرکردەی میلیشیا توندڕەوەکانی وڵاتانى شیعه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار لەناوچەکە دا لە کوشتنی (مشزوب) دا بەرپرسیارن لەبەر دووهۆکاری سەرەکی.
یەکەمین بەرپرسیاریەت:حکومەتی عێراقی و دەسەلاتدارەکانی بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی تاک بە تاکی هاولاتی عێراقی لەو شارەدا چونکە شیعەکان باڵا دەستن لە کەربەلادا و هیچ پاساوێکیان نیە بۆ بێدەنگی بەرامبەر هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە لە ژێر دەسەلاتی شیعەکاندا رووبدات و نابێت بە سانایی ئەم کەیسی تیرۆرکردنە تێپەڕێنن.



بەشی دووەمی بەرپرسیاریەتیەکە ئەوەیە کە (مشزوب) ڕەخنەی لە ڕابەری شۆڕشی ئێران گرتووە کە(خومینیە), ئەمەش ڕوونە ڕەخنەگرتن لەخومەینی ئەو دەسەلاتدارانەی گروپە میلیشیایەکان و بەتایبەت حشدی شه‌عبی لە عیراق نیگەران دەکات کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیرانیەکانەوە ئاراستە دەکرێت .
بۆیە تیرۆرکردنی نوسەرێکی عێراقی بەم میکانزمە و لە ناوجەرگەی شیعەکاندا لە عیراق و لەلایەن ۱۳ چەکداری ماسکدار و بەچەکی تایبەتەوە تۆزقالێک لەگومانەکان لەبارەی سەرکردە شیعەکانەوە لامان نارەوێنێتەوە.