موسڵمانانی چین ناچار بەم كارە دەكرێن

یەك ملیۆنیان خراونەتە زیندانەوە

موسڵمانانی چین ناچار بەم كارە دەكرێن

827 خوێندراوەتەوە

هەتا پێیان بیسەلمێنن كە ڕێز لە كلتوری ڕۆشنبیری وڵاتەكەیان دەگرن، موسڵمانانی چین ناچاردەكرێن گۆشتی بەرازو شەراب بخۆنەوەو ئاهەنگ بگێڕن

 

،،

چینییە موسڵمانەكانی ئەو ناوچەیە كەبەم دواییانە هەندێك توندوتیژیان بەرامبەر كراوە، ڕایدەگەیەنن بەبۆنەی ساڵی نوێوە بانگهێشتنامەیان بۆ دەنێرن هەتا بۆ خواردنی نانی ئێوارە ئامادەبن، لەكاتێكدا خواردنەكە تەنها گۆشتی بەرازو خواردنەوە بێهۆشكەرەكانە


سكای نیوز باسی لە یەكێك لەكەمینە موسڵمانەكانی چین كردووە كە چۆن ناچار دەكرێن بەبیانووی پیشاندانی ڕێز بۆ كلتوری وڵاتەكەیان، قەدەغە كراوی ئاینەكەیان بخۆن و بخۆنەوە، ئەمەش بەیەكێك لە پێشێلكاریەكان دادەنرێت‌و ئەچێتە خانەی سوكایەتیكردن بە ئازادی بیروباوەڕەوە.
دانیشتوانی هۆزی "ئیغوری موسڵمان" لە ناوچەی شینگیانغی ڕۆژئاوای چین، بەبۆنەی پشووی سەری ساڵی نوێی مانگی كەبە (ساڵی بەراز) بەناوبانگە، ناچاردەكرێن لەو بۆنەیەدا بەشداربن و وەك دەربڕینی خۆشی و شادی، گۆشتی بەراز بخۆن و شەرابیش بخۆنەوە.

 


چینییە موسڵمانەكانی ئەو ناوچەیە كەبەم دواییانە هەندێك توندوتیژیان بەرامبەر كراوە، ڕایدەگەیەنن بەبۆنەی ساڵی نوێوە بانگهێشتنامەیان بۆ دەنێرن هەتا بۆ خواردنی نانی ئێوارە ئامادەبن، لەكاتێكدا خواردنەكە تەنها گۆشتی بەرازو خواردنەوە بێهۆشكەرەكانە، ئەم دوو جۆرە بە دەقی قورئانی پیرۆز بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ قەدەغەكراوە لەسەر موسڵمانان بیخۆن و بیخۆنەوە. (تەنها لەحاڵەتی ناچاری و بەزۆر وەك پارێزگاری لەخۆكردن) یاخود (لەكاتی نەبوونی خواردن و خواردنەوەدا بەئەندازەی پێویست ڕێگە پێدراوە).

،،

شینگیانغ فەرمانی كرد موسڵمانەكان سەرجەم كتێب و بەرماڵ و هەمو ئەوانەی پەیوەستن بەئاینەكەیانەوە ڕادەستیان بكەن ئەگەر نا ڕوبەڕوی توندترین سزا ئەبنەوە.


موسڵمانەكان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە كەپێیان وتراوە لەكاتی ملكەچ نەبوون و ئامادەنەبوون ڕەوانەی سەربازگەی قەڵاچۆكردنی تیرۆریان دەكەن.
بی بی سی عەرەبی نوسیوویەتی (سەربازگەكانی قەڵاچۆی تیرۆر نزیكەی یەك ملیۆن موسڵمانی ئیغۆری تێدا بەند كراوە بەبیانووی فێركردنەوەو ڕۆشنبیر كردنیانەوە، لەكاتێكدا چەند جارێك نەتەوەیەكگرتوەكان داوای لە پەكین كردووە ئازادی تەواو بدات بە موسڵمانانی ئیغۆری و كۆت و بەندەكانیان لەسەر لاببات، بەڵام پەكین بەبیانوی جۆراو جۆر داواكەی ڕەد كردووەتەوە).

 


لەدرێژەی ئەو هەڵووێستە توندەی دەسەڵاتدارانی چین گرتویانەتە بەر دژ بەموسڵمانانی ئیغۆر، بۆ سەری ساڵی نوێ‌ هەموو خێزانێكی ئیغۆری دەبێت بەناچاری خێزانێكی شیوعی بانگهێشتی نانخواردنی ئێوارە بكات و خوانەكەش گۆشتی بەرازو شەراب بێت و خۆشیان بەشداری بكەن لەخواردن و خواردنەوەكاندا.
حكومەتی چین و دەسەڵاتدارنی شینگیانغ دوركەوتنەوەی ئیغۆریەكان لەتیرۆر واتە شەراب و گۆشتی بەراز خواردن و داگیرساندنی فانۆسی سور لەدەرەوەی ماڵەكان، ئەمە لەكاتێكدایە لەڕوی ئاینییەوە ئەم كاران و ئاهەنگگێڕان لە بیروباوەڕی ئیغۆریەكان قەدەغەو یاساغە.

 


ئیغۆریەكان بەڕەچەڵەك توركن و خەڵكی توركستانن، خۆیان بە نزیكترین گەل دەزانن لە ئاسیای ناوەڕاست، لە %45 دانیشتوانی ناوچەی شینگیانغ پێكدەهێنن.
لەسەرەتاكانی سەدەی بیست ئیغۆریەكان سەربەخۆییان ڕاگەیاند، بەڵام لەلایەن چینەوە لەساڵی 1949تەواوی ناوچەكە كەوتنە ژێر دەسەڵاتی شیوعییەكانی چینەوە.
لەمانگی ئەیلولی ڕابردوو شینگیانغ فەرمانی كرد موسڵمانەكان سەرجەم كتێب و بەرماڵ و هەمو ئەوانەی پەیوەستن بەئاینەكەیانەوە ڕادەستیان بكەن ئەگەر نا ڕوبەڕوی توندترین سزا ئەبنەوە.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی