ئه‌شكه‌نجه‌دان , مێژووى كوشتنى جیاوازى له‌كۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ

ئه‌شكه‌نجه‌دان , مێژووى كوشتنى جیاوازى له‌كۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ

746 خوێندراوەتەوە

ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌كو ئامڕازێك بۆلە  خشته‌ بردنى مرۆڤ و داماڵینى له‌مافه‌كانى له‌لایه‌ن پادشا و له‌ململانێى و شه‌ڕى ئاینه‌كاندا به‌كارهاتوه‌, له‌سه‌رده‌مى نوێش دا بۆ سه‌پاندنى ئایدۆلۆژیا گیراوه‌ته‌به‌ر, له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستانیشدا ئه‌شكه‌نجه‌دان مێژوویه‌كى خوێناوى هه‌یه‌, هه‌رچه‌نده‌ شێوازه‌كه‌ى گۆڕاوه‌ به‌ڵام ئێستاش تارماییه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌سه‌ر جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌وه‌ دیاره‌..

سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بۆ پاراستنی  به‌رژه‌وه‌ندى  و دورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسیى و چه‌سپاندنى هه‌یمه‌نه‌ بەسەر  یه‌كتردا  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌,دواتر په‌ڕه‌ى سه‌ند له‌شه‌ڕى نێوان ئاینه‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و پیاوانى ئاینیه‌وه‌ به‌كارهێنرا, له‌گه‌ڵ پەیدابونی ئایدۆلۆژیا و پێشكەوتنی ته‌كنه‌لۆژیادا شێوازه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌دان گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتوە، به‌ڵام هه‌رماوه‌ته‌وه‌ و جێ به‌جێ ده‌كرێت.


.
مێژووى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌
هه‌رچه‌نده‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌یاساكانى بابلیه‌كاندا نه‌هاتوه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ مێژوییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن بابلى و عیبرییه‌ كۆنه‌كان, به‌ندیه‌كانیان گلداوه‌ته‌وه‌ و تاوانبارانیان له‌سێداره‌ داوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ڕه‌جم كردن یاخود بڕینه‌وه‌ی نێوه‌ى جه‌سته‌یان یاخود به‌سوتاندن, له‌لاى ئاشۆى و میسریه‌ كۆنه‌كانیش ڕێو شوێنى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئامڕازه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیارى كراوه‌, ئه‌و ڕێوشوینانه‌ش له‌لاى فارس ویۆنانى و ڕۆمانیه‌كان و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كى تریش هه‌بوه‌.

,,

یۆنانیه‌كان پيێانوابوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ حه‌قیقه‌ت, له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌رستۆ ده‌ڵیت " جۆرێكه‌ له‌ ڕێپیشانده‌ر چه‌ند ڕاستیه‌ك به‌دوا خۆیدا ده‌هێنیت"

یۆنانیه‌كان پێانوابوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ حه‌قیقه‌ت, له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌رستۆ ده‌ڵیت " جۆرێكه‌ له‌ ڕێپیشانده‌ر چه‌ند ڕاستیه‌ك به‌دوا خۆیدا ده‌هێنیت" , به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ى زۆر له‌ئه‌رستۆ گیراوه‌ و ته‌نانه‌ت پێوتراوه‌ ئاگایى له‌ده‌ستداوه‌ چونكه‌ گه‌ر كه‌سێك بخرێته‌ ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى تونده‌وه‌ ئه‌وا ددان به‌ هه‌مو تاوانێكدا ده‌نێت كه‌ ئه‌نجامیشی نه‌دابێت.

یه‌كێك له‌ نوسه‌ره‌ یۆنانیه‌كان به‌ناوى ( لۆشیان ) جۆرێكى ترى ئه‌شكه‌نجه‌ باس ده‌كات كه‌ پێشتر ڕوینه‌داوه‌, ئه‌وه‌ش گروپێك له‌ پیاوانى یۆنانى دایانهێناوه‌ بۆ سزادانى كچانى پاكیزه‌ كه‌ خواستى ئه‌وانیان ڕه‌تبكردایه‌ته‌وه‌, ئه‌وا ده‌یانكرده‌ ناو لاشه‌ى گوێدرێژێكى تازه‌ كوژراو سك و سه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵده‌دڕى و جێگاى كچه‌كه‌یان تێدا ده‌كرده‌وه‌ و ته‌نها له‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌یتوانى ڕۆشناى ببینیت, دواى ماوه‌یه‌ك كچه‌كه‌ ڕوبه‌ڕوى برسێتى و تێنویتى ده‌بوه‌ و ناچار وه‌كو باڵنده‌ له‌برسا له‌لاشه‌ى بۆگه‌نى گوێدرێژه‌كه‌ى ده‌خوار, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستیشى له‌ قوڕگى گیر ده‌كرا نه‌شیده‌توانى خۆى بكوژێت.


دواى ماوه‌یه‌ك یۆنانیه‌كان داهێنانى دیكه‌یان له‌ ئامڕازه‌كانى ئه‌شكه‌نجه‌داندا كرد, گایه‌كى مسینیان دروست كرد له‌ده‌می و ناوسكى یه‌وه‌ به‌قه‌باره‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌بۆشى هلێرابویه‌وه‌ , قوربانیه‌كه‌یان ده‌خسته‌ ناویه‌وه‌ و دواتر ئاگریان له‌ژێریه‌وه‌ به‌رده‌دا و كاتێك گه‌رمده‌بو, مرۆڤه‌ له‌شێوه‌ى شێتبونى گاكه‌ ده‌كه‌وته‌ په‌لاقاژه‌ و دۆخێكى پڕ ئازارى تیده‌په‌ڕاند.


ڕۆمانیه‌كانیش كه‌متریان له‌ یۆنانیه‌كان نه‌كرد, ئه‌وان ئه‌سپێكى دارینیان دروست كرد, چوار پێى هه‌بو قوربانیه‌كه‌ ده‌خرایه‌ سه‌رى و شوێنى دانیشتنى قوربانیه‌كه‌ش پڕ كرابو له‌بزمارى ورد, له‌ دولایه‌وه‌ به‌كره‌ى پێوه‌ به‌سترابو په‌تێكى درێژى پێوه‌ بو, به‌كره‌كان راِده‌كێشران بۆ ئه‌وه‌ى په‌ل و باڵى قوربانیه‌كه‌ به‌ته‌واوى ئازارى پێبگات وگۆشتى لاشه‌ى لێبكرێته‌وه‌..


.
سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ش له‌ مێژووى ئیسلام دا كه‌ بۆمه‌به‌ستى سیاسى به‌كارهاتوه‌ له‌ سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌واى ( معاویه‌ى كوڕى سوفیاندا ) ده‌ستى پێكرد به‌تایبه‌ت له‌دژى نه‌یاره‌كانى ده‌گیرایه‌ به‌ر, له‌سه‌رده‌مى زیادیش كه‌ والى عێراقى بو ته‌واو په‌ڕه‌ى سه‌ند و بۆ یه‌كه‌مجار بریارى هاتۆچكردن به‌شه‌و و كوشتن له‌سه‌ر گومان كردن جێ به‌جێ كرا, هه‌ره‌وه‌ها خه‌ڵكى بێتاوانیش بۆ چاو شكاندنى تاوانباران ده‌كوژران, ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار به‌سه‌ر جوتیارێكدا جێ به‌جێ كرا كاتێك به‌نێو شار و به‌شه‌و گه‌ڕا بۆ دۆزینه‌وه‌ى مانگا ونبوه‌كه‌ى.

,,

سه‌مه‌عانیش له‌ كتێبه‌كه‌ى دا ده‌ڵیت " زیاد فه‌رمانى كرد به‌ بڕینى زمانى سه‌حابیه‌ك به‌ناوى ( ڕه‌شید هه‌جرى) به‌هۆى ئه‌وه‌ى باسى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ژیان له‌ دواى مردن كردبو.


ته‌به‌ریش باسى ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كانى سه‌رده‌مى زیاد ده‌دات و ده‌ڵیت حوكمى ئه‌و والیه‌ به‌سه‌ر هه‌شت هه‌زار تۆمه‌تباردا جێ به‌جێ كرا, سه‌مه‌عانیش له‌ كتێبه‌كه‌ى دا ده‌ڵیت " زیاد فه‌رمانى كرد به‌ بڕینى زمانى سه‌حابیه‌ك به‌ناوى ( ڕه‌شید هه‌جرى) به‌هۆى ئه‌وه‌ى باسى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ژیان له‌ دواى مردن كردبو.

له‌سه‌رده‌مى حه‌جاجى سه‌قه‌فیشدا كه‌ دواى بیست ساڵ له‌ زیاد, بو به‌والى به‌غدا , تیرۆر و توندوتویژى بو به‌ كارى ڕۆژانه‌ , یه‌كێك له‌كاره‌كانى حه‌جاج دروست كردنى به‌ندینخانه‌ى (دیماس ) بو, ئه‌ویش سه‌ربانى نه‌بو و نزیكه‌ى ده‌ هه‌زار پیاو وژنى تیادا مردن و ملپه‌ڕاندن وه‌كو ئامرازى كوشتن به‌تایبه‌ت له‌دژى نه‌یاره‌ دیاره‌كانى به‌كار ده‌هێنا. بۆ ماویه‌كى كه‌م له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه‌ عومه‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زیزدا ڕاگیرا, به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى هیشامى عه‌بدولمه‌لێكدا دوباره‌ى گه‌ڕایه‌وه‌, هیشام به‌ده‌ستى خۆىده‌ستو قاچى خه‌ڵكى له‌هه‌ندێ جاردا ده‌بڕى, له‌ناوبانگترین ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ى دا به‌سه‌ر غێلاانى موسلیم دیمه‌شقیدا چه‌سپاند و سه‌رى بڕى به‌توندترین شێوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى قسه‌ى به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ر وتبو.ته‌نانه‌ت واى لێهاتبو یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانى بۆى نوسیبو هه‌ر غوڵامیك گومانى له‌ ولایه‌ته‌كه‌ت هه‌بو بیكه‌ به‌ پێنج كه‌رته‌وه‌.

,,

ئه‌بو جه‌عفه‌ر چه‌ند عه‌له‌وییه‌كى به‌زیندوى له‌چاڵىنان و كوشتنى, دواتر ده‌ستو پێى ده‌بڕانه‌وه‌ و ده‌كرانه‌ چوار كه‌رته‌وه‌, له‌سه‌رده‌مى هارون ره‌ِشیدیشدا جه‌سته‌ ده‌كرایه‌ چوارده‌ كه‌رته‌وه‌


له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه‌ ئه‌بوجه‌عفه‌ر مه‌نسوریشدا ئامڕازه‌كانى كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان زیاتر پیًشكه‌وت, ئه‌بو جه‌عفه‌ر چه‌ند عه‌له‌وییه‌كى به‌زیندوى له‌چاڵىنان و كوشتنى, دواتر ده‌ستو پێى ده‌بڕانه‌وه‌ و ده‌كرانه‌ چوار كه‌رته‌وه‌, له‌سه‌رده‌مى هارون ره‌ِشیدیشدا جه‌سته‌ ده‌كرایه‌ چوارده‌ كه‌رته‌وه‌.تا كۆتایى ده‌سه‌ڵاتى عه‌باسیه‌كان توندترین و سه‌خترین سزاى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌چه‌سپێنران.

,,

قوربانیه‌كه‌ ده‌خرایه‌ به‌رده‌م سه‌خترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حوكمێكى خوداى به‌سه‌ردا تاقى بكرێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بو كه‌سێك ئه‌گه‌ر بێ تاوان بێت له‌وه‌ى ده‌درێته‌ پاڵى ئه‌وا خودا له‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ ڕزگارى ده‌كات


ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌چاخى ناوه‌ڕاست
سه‌ره‌تا كڵیسه‌ مه‌سیحیه‌كان له‌دژى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى مه‌سیحیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرى ڕۆمانیه‌كانه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرا وه‌ستانه‌وه‌, به‌ڵام زۆرى نه‌برد هه‌ڵویستى كڵێسا گۆڕا و له‌زۆر وڵاتى مه‌سیحیه‌كان سه‌یرى پیاوانى ئاینى به‌پیرۆز ده‌كرا جگه‌ له‌ هه‌ندێ پاپاكان ئه‌گینا زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ سزاى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بون, تا واى لێهات ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ ته‌نها بۆ دانپێدانان به‌كار نه‌ده‌هات به‌ڵكو بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى ڕازونیازى خودا به‌سه‌ر كه‌سى تاوانبار و بێ تاواندا ئه‌نجامده‌درا, قوربانیه‌كه‌ ده‌خرایه‌ به‌رده‌م سه‌خترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حوكمێكى خوداى به‌سه‌ردا تاقى بكرێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بو كه‌سێك ئه‌گه‌ر بێ تاوان بێت له‌وه‌ى ده‌درێته‌ پاڵى ئه‌وا خودا له‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ ڕزگارى ده‌كات ، بۆنمونه‌ ده‌ستى ڕاستى تۆمه‌تبارێك ده‌به‌سترایه‌ قاچى چه‌پیه‌وه‌ و فڕێ ده‌درایه‌ ئاوى ڕوبارێكه‌وه‌, گه‌ر ڕزگار بوایه‌ ئه‌وا به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ بو كه‌ بێ تاوانه‌, خۆ ئه‌گه‌ر بشخنكایه‌ ئه‌وا تاوانبار بو, سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرجار تۆمه‌تبار ده‌خرایه‌ ناو ئاگره‌وه‌ و پێانوابو گه‌ر بێ تاوان بێ ئه‌وا ناسوتێ.


دادگاى پشكنین
له‌دونیاى مه‌سیحیه‌تتدا به‌ربڵاو بو, به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى پانزه‌ و دواى ڕوخاندنى كۆتا ده‌سه‌ڵاتى مۆسڵمانه‌كان له‌ ئه‌نده‌لوس, شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان سه‌ختربو, دادگاكه‌ تایبه‌ت بو به‌ئه‌شكه‌نجه‌دانى نه‌یارى كڵیسا و پاپاكان و ده‌سه‌ڵاتدارى مه‌سیحیه‌كان, ئامرازێك داهێنرا له‌شێوه‌ى كه‌وچك, لایه‌كى له‌ چه‌ناگه‌ گیر ده‌كرا و لایه‌كى تریش به‌سترابویه‌ بازنێكى ئاسنینه‌وه‌ و له‌سه‌ر سنگى قوربانى ده‌كوترا, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار ددان به‌تاوانه‌كه‌ى دا بنێت.
هه‌ره‌وه‌ها تابوتێك كه‌ پڕى بزمار كرابو قوربانیه‌كه‌ى تێده‌كرا و ده‌رگاكه‌شى ده‌به‌سترا ناوه‌كه‌شى به‌ماده‌یه‌ك ڕوپۆشكرابو ده‌نگى هاوار و ناڵه‌ى قوربانیه‌كه‌ نه‌ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌.

,,

حزبى به‌عس به‌زۆرى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دانى كۆمۆنیسته‌ توندڕه‌وه‌كانى به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانى دا دوباره‌ ده‌كرده‌وه‌, هه‌رچه‌نده‌ سه‌خترین و قورسترین سزاى جه‌سته‌ى به‌كارده‌هینرا به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا سزاى مێشك شۆرین ( غسل الدماغ ) یش به‌كار ده‌هات

ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌عێراق دا
حزبى به‌عس به‌زۆرى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دانى كۆمۆنیسته‌ توندڕه‌وه‌كانى به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانى دا دوباره‌ ده‌كرده‌وه‌, هه‌رچه‌نده‌ سه‌خترین و قورسترین سزاى جه‌سته‌ى به‌كارده‌هینرا به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا سزاى مێشك شۆرین ( غسل الدماغ ) یش به‌كار ده‌هات, حزبى به‌عس به‌وه‌ ناسرابو زیندانه‌كانى چۆڵ نابن و به‌رده‌وام گرنگى به‌ دروستكردنى زیندانى نوێ ده‌دا و جۆره‌ها سزاى سه‌خت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانى دا و له‌و زیندانه‌دا تاقى ده‌كرده‌وه‌, له‌پێش ڕاپه‌ڕین و له‌كوردستاندا پیشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه‌ نه‌یارێتى ڕژیمه‌كه‌یان ده‌كرد و ئاماده‌ نه‌بون ملى بۆ كه‌چ بكه‌ن جۆره‌ها سزاى سه‌ختى به‌سه‌ردا ده‌سپه‌پاندن و تا واى لێهات ژینۆساید و ئه‌نفال كردنیش له‌دژى كورد جێ به‌جێ بكات, شوێنه‌وارى حوكمى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى حزبى به‌عس به‌سه‌ر جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ و مرۆڤى كوردیه‌وه‌ دیاره‌.

,,

له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆى یه‌كێتى و پارتى و چه‌ند حزبێكى ترى كوردستانیدا, قێزه‌وه‌نترین جۆره‌كانى سزا و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگران و دیله‌كانى شه‌ڕى نێوان لایه‌نه‌كاندا به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى دا به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌یانسه‌پاند و تاقى كرانه‌وه‌


ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كوردیدا
له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆى یه‌كێتى و پارتى و چه‌ند حزبێكى ترى كوردستانیدا, قێزه‌وه‌نترین جۆره‌كانى سزا و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگران و دیله‌كانى شه‌ڕى نێوان لایه‌نه‌كاندا به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى دا به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌یانسه‌پاند و تاقى كرانه‌وه‌, به‌وهۆیه‌وه‌ زیندانهكانیان پڕ بون له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كترى, تا واى لێهات چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ مرۆدۆسته‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ ڕاپۆرت له‌سه‌ر هه‌بونى زیندانى نهێنى و كوشتنى زیندانیان به‌هۆى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌نه‌وه‌ بڵاو ده‌كرایه‌وه‌, چه‌ندین دیلى یه‌كتر له‌شه‌ڕه‌كاندا كوژران, چه‌ندین دیل تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنن و ساڵانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ سۆراخ ده‌كرێن, ئێستاش باس له‌ هه‌بونى زیندانى نهێنى و بونى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كه‌ لایه‌ن ئه‌و و حزبه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن ده‌كرێت, به‌تایبه‌ت له‌دژى ئه‌وانه‌ى كه‌ ناڕازین له‌حوكمى یه‌كێتى و پارتى, ئه‌وانه‌ى كه‌ چالاكى مه‌ده‌نى و خۆپیشاندان و ئامڕازه‌كانى ناڕه‌زایه‌تى مه‌ده‌نى تاقى ده‌كه‌نه‌وه‌, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ندین سزاى ده‌روونى به‌سه‌ر نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانیاندا به‌كار ده‌هێنن, وه‌كو نانبڕین و سزاى ئیدارى و ته‌نگپێهه‌ڵچنین...تد

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس