كۆماری ئیسلامی چۆن ژیانی ژنانی ئێرانی گۆڕی؟

ژنانی ئێران لە نێوان سەردەمی شاو دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیدا

كۆماری ئیسلامی چۆن ژیانی ژنانی ئێرانی گۆڕی؟

461 خوێندراوەتەوە

و.عەلی ڕەشید

پۆشاكی ژن جیاوازیە گەورەكەی نێوان هەردوو دەسەڵاتی شای پەهلەوی‌و ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە، هەرچی پەهلەویەكانە لە سییەكانی سەدەی ڕابردوو ڕێگەیان نەدەدا ژنان بەهیچ شێوەیەك سەریان دابپۆشن، هەتا ئەو ڕادەیەی بەزەبری هێز سەرپۆشیان لەسەری ئافرەت دا دەماڵی.

 

لەدوای شۆڕشی ساڵی 1979 ی خەڵكی ئێران‌و دەسەڵاتی خومەینی تەواو بەپێچەوانەوە سەرپۆش كرا بە ئەمری واقیع‌و بگرە عەباو پەچەش پێویست كرا لەسەر ژنان.

وێنەكانی سەردەمی شا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن كە ژنان بەبێ‌ ئەوەی هیچ شتێكیان لەسەر بێت دەردەكەون، بەڵام دوای هاتنە سەرتەختی كۆماری ئیسلامی ژنانی ئەو وڵاتە بەتەواوی ژیانیان وە پۆشاكەكانیان گۆڕانكاری تێدا دەبینرێت.
خوێندن لەزانكۆدا

،،

ژنانی ئێرانیش وەكو تەواوی ژنانی جیهان بەپانتۆڵی تەسك و تەنورەی كورت و كراسی نیو قۆڵەوە بازاڕیان دەكرد

 

لەسەرەتای شۆڕش، ڕێژەی ژنان لەخوێندنی باڵادا تا ئەندازەیەك بەڕێژەیەكی باش دادەنرا، دواتر ئەم ڕێژەیە پەرەدەسێنێت بەتایبەتی دوای ئەوەی شۆڕش دەچەسپێت‌و دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی هەست بە گرنگی ژنان دەكات لەكایەی پەروەردەو فێركردندا هاوشانی پیاوان، بۆیە هەوڵ دەدەن متمانە لای خێزانەكانی دەرەوەی پارێزگاكان دروست بێت بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن نەوەكانیان دوربكەونەوە لەماڵەوەو لە بەشەناوخۆیەكاندا بمێننەوە بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن، ئەمەش دوای ئەوە هات كەزۆرێك لەكادیرە بەتواناكانی ژنان دوای شۆڕشی ئێران ناچار دەبن وڵات بەجێ‌ بهێڵن و دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی لەسەرەتاوە كۆت و بەندێكی زۆر لەبەردەم ژناندا دادەنێن هەتا دوریان بخەنەوە لەخوێندن، بەڵام دوای پێداگری ژنان كۆماری ئیسلامی لەم هەڵووێستەی پاشەكشە دەكات، ئەمە وتەی هالە ئەفشاری پرۆفیسۆر لەبەشی خوێندنی ژنان لەزانكۆی یۆركی بەریتانی كە بۆ سایتی بی بی سی لێدوانی داوەو لە ساڵی شەستەكان لەئێران ژیاوەو دواتر وڵاتی بەجێهێشتوە.


سایتی بی بی سی عەرەبی هەندێك وێنەی سەردەمی دەسەڵاتی شای ئێرانی پۆستكردوە كە لێدوانی هالە ئەفشاری لەوبارەیەوە وەرگرتوەو ئەفشار وتوویەتی:" ژنانی ئێرانیش وەكو تەواوی ژنانی جیهان بەپانتۆڵی تەسك و تەنورەی كورت و كراسی نیو قۆڵەوە بازاڕیان دەكرد".
ئەفشار ئەوەشی ڕونكردەوەتەوە خۆشەویستی ژنانی ئێران بۆ ئەو پۆشاكانە نەگۆڕاوە، وە چونە دەرەوەشیان بەم شێوازەی ئێستا سەپێنراوە بەسەریاندا تەنها بۆ دوركەوتنەوەو خۆ لادانە لەماندویەتی ڕۆژانە.

 

،،

لەدوای ماوەیەكی كەم لەهاتنە سەرتەختی دەسەڵات، خومەینی وەك ڕێبەری شۆڕش فەرمانێكی دەركرد بە پۆشینی حیجاب لەلایەن سەرجەم ئافرەتان و ژنانەوە بەبێ‌ ئەوە سەیری پێناس و ئاینیان بكرێت

هەینی پێش شۆڕش

خێزان و هاوڕێكان دیداری هەینیان وەك نەریتێك سەیر دەكردو هەمیشە لەكۆتایی هەفتە یەكتریان دەبینی بەبێ‌ ئەوەی سانسۆرێك هەبێت لەسەریان، بەڵام لەدوای شۆڕی كۆماری ئیسلامی وەك هالە ئەفشار ئەڵێت ئەم دیدارانە لەكۆماری ئیسلامیدا بۆ ژن كۆت و بەندی خرایە سەرو پیاو ژن لەشوێنە گشتیەكاندا دیادرەكانیان سانسۆری كەوتە سەر، ئەمەش بەیاسا سەپێنرا.

ئارایشتگای ژنان

ئەفشار باسی لەشوێنی ڕازاندنەوەی ژنان كردووە لەسەرەتای شۆڕشی ئێران و ئێستەش ئارایشتگاكانی تایبەت بە پرچی خانمان لەكاری خۆیان بەردەوامن، بەڵام بەهەموو شێوەیەك بونی پیاوان لەو ئارایشتگایانەدا قەدەغەیە.
ئەمە جگە لەئارایشتگا نهێنییەكان كەپیاو و ژن تێیدا پێكەوە كاردەكەن، وەخانمان دوای ئەوەی لەئارایشتگاكە دێنە دەرەوە پێوویستە سەریان دابپۆشن.



گردبونەوەی ژنان دژ بە باڵاپۆشی دوای شۆڕش

لەدوای ماوەیەكی كەم لەهاتنە سەرتەختی دەسەڵات، خومەینی وەك ڕێبەری شۆڕش فەرمانێكی دەركرد بە پۆشینی حیجاب لەلایەن سەرجەم ئافرەتان و ژنانەوە بەبێ‌ ئەوە سەیری پێناس و ئاینیان بكرێت، لەهەمان ساڵ و لەڕۆژی هەشتی مارسدا (ڕۆژی جیهانی ژنان) هەزاران ئافرەت وەك كاردانەوەو ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بڕیارەكەی ڕێبەری خومەینی ڕژانە سەرشەقامەكان دژ بەو یاسایە.

 

،،

موسڵمانان و پاڵپشتانی شۆڕی نوێژی هەینی وەك ساتی پێكەوە بوون سەیر دەكەن و ژنان و پیاوان ڕوو لەمزگەوتەكان دەكەن، بەڵام بێگومان شوێنی پیاو و ژن جیاوازە.

 

ناڕەزایی دژ بە كونسوڵخانەی ئەمەریكا

لەساڵی 1979 ژمارەیەك خوێندكار كەبە خوێندكارانی شۆڕشگێڕی كۆماری ئیسلامی ناوزەد دەكران دەیان كارمەندی كونسوڵخانەی ئەمەریكایان لەتارانی پایتەخت بەدیل گرت، ئەمەش وەك هالە ئەفشاری پرۆفیسۆر باسی كردوە حاڵەتێكی ئاسایی بوو كەخەڵك ڕقیان لەهەریەك لە ئەمەریكاو بەریتانیا ببێتەوە، بەهۆی ئەو مێژووەی هەیان بوو لە دەستبەسەراگرتنی نەوتی وڵاتەكەیان لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە.
خێزانەكان ڕوو لەنوێژی بەكۆمەڵ دەكەن

لەمانگی شوباتی ساڵی 1980 وێنەیەك كاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەویش مەلایەكی مێزەر سپی منداڵێكی بچوكی بەبەرگێكی ڕەشەوە لەباوەش گرتوە وە خێزانەكەشی بە حیجاب و پەچەوە ڕوویان لەمزگەوت كردوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی نوێژی بەكۆمەڵ.
هالە ئەفشار لەو لێدوانەی بۆ بی بی سی باسی لەوەش كردوە كە موسڵمانان و پاڵپشتانی شۆڕی نوێژی هەینی وەك ساتی پێكەوە بوون سەیر دەكەن و ژنان و پیاوان ڕوو لەمزگەوتەكان دەكەن، بەڵام بێگومان شوێنی پیاو و ژن جیاوازە.

ئاهەنگی بوك گواستنەوە
ئەو خانمە پرۆفیسۆرە باسی لەشێوازی ئاهەنگەكانی بوك گواستنەوە كردوە ئەو باسی لەساڵی 1986 كردوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە تێكەڵاوی پیاو ژن نەدەدرا، ئەگەر خێزانێك ویستی تێكەڵیان ببوایە پێویست كەسانێك دابنێن هەتا چاودێری هێزە ئەمنیەكان بكات، وە لەكاتێكدا هێزەكان بەم كارەیان بزانیایە خێزانەكان ناچاردەبون ڕەشوەیان پێبدەن هەتا چاوپۆشیان لێبكەن.


ئەو خانمە پرۆفیسۆرە كە بۆ بی بی سی لێدوانی داوە ئاماژەی بەهەندێك لایەنی تری گرنگی ژنانی ئێران كردوە كە ساڵی 2005 وەك نمونە باسكردوە، لێرەدا هەست بەكرانەوەیكی زۆرتر دەكەین و ئافرەتان تا ئەندازەیەك ئەو كۆت و بەندەیان وەك سەرەتاكانی شۆڕش لەسەر نەماوە، هەروەك وێنەكان گوزارشت لەناو بازاڕو كەناری ڕووبارەكان و ئامادەبونیان لەنێو یاریگادا دەكەن، وەك لەوێنەكاندا دەبینرێت پۆشاكەكان زۆر جیاوازترە لەپۆشاكی سەرەتای شۆڕش، ئێستا خانمان بەرگی ئاڵ و واڵا دەپۆشن وە دەتوانن لەكەناری ڕوبارەكان ئامادەبن لەكاتێكدا پیاوان مەلە دەكەن هەروەك ژنانیش دەتوانن مەلە بكەن، بەڵام بە جل و بەرگی تایبەت كە ڕێگە پێدراوە بەپێی یاسای كۆماری ئیسلامی ئێران.


هەرچی پەیوەندی بەئامادەبونی ئافرەتانیشەوە هەیە لەنێو یاریگاكاندا وەك هاندەر هیچ یاسایەك نییە ڕێگری بكات لە ژنان، بەڵام چەند جارێك لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگری كراوە لەچونی ئافرەتان بۆ سەیركردنی یاری تۆپی پێ‌، بەڵام لەپێش شۆڕی ئێراندا ئافرەتان بەتەواوی ڕێگە پێدراوبون بۆ بەشداریان لەهەموو چالاكیەكی وەرزشیدا.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی