رۆڵى ئیسرائیل له‌ ده‌ستگیركردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا

ئۆجه‌لان چۆن دەستگیرکرا؟

رۆڵى ئیسرائیل له‌ ده‌ستگیركردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا

495 خوێندراوەتەوە

وـ لاوان عوسمان


بەرواری ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی ۱٥ ی فێبرایەری ۱۹۹۹، شوێن؛ فڕۆکەخانەی نایرۆبیی پایتەختی وڵاتی کینیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیاو شەوێکی ئەنگوستەچاو و
کەشوهەوا باراناویی‌و تەڕو تووشە، فڕۆکەیەکی بچووک دەگاتە فڕۆکەخانە، بەپێی بەڵگە تۆمارکراوەکان بێت فڕۆکەی پیاوێکی کاری تورکییەو لە ڕێگەدایە بەرەو میسر.

نیشانەکانی ئەو فڕۆکە گۆڕدرا کە بە فڕۆکەکەی سەرکردەی کوردیی ئۆجەلان دەچوو، کە نایرۆبیی پایتەختی بە ئاڕاستەی هۆڵەندا بەجێدەهێشت، بۆ ئەوەی وتارێک بۆ ڕەوەندی کوردیی بدات و چاوی بکەوێت بە ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتیی، تا باسی ئازارەکانی گەلی کوردیان بۆ بکات‌و باس لە خەونی بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد و قوربانییەکانیان لە ئەنجامی ململانێی تورکەکان بۆ بکات.

،،

لەلایەن چوار پیاوی هەواڵگریی تورکییەوە ڕادەکێشرێتە ژوورەوەو دەرگای فڕۆکەکە دادەخرێت و پاڵ بە یاوەرانیەوە دەنرێت بۆ دەرەوەو ڕاستەوخۆ فڕۆکەکە بەئاڕاستەیەكی نەزانراو دەفڕێت 

چەند ساتێک و ئۆجەلان بە کەژاوەو ئۆتۆمبێلە گولـلەنەبڕەکەی دەگاتە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەو ڕووە و فڕۆکە تورکییەکە ئاڕاستە دەگرێت بە بێئەوەی نە ئەو نە هیچکام لە یاوەرانی بەوە بزانن کە فڕۆکەکەیان گۆڕاوە بە فڕۆکەیەکی تورکیی هاوشێوه، بەمەش بە پێی خۆی بەرەو ناو تەڵەکە دەڕوات، هەر لەگەڵ چوونە ژوورەوەی لەلایەن چوار پیاوی هەواڵگریی تورکییەوە ڕادەکێشرێتە ژوورەوەو دەرگای فڕۆکەکە دادەخرێت و پاڵ بە یاوەرانیەوە دەنرێت بۆ دەرەوەو ڕاستەوخۆ فڕۆکەکە بەئاڕاستەی دوور لە ئاسمانی کینیی بەرەو شوێنێک کە لەسەرەتادا نەزانراوە دەفڕێت، دوای چوار کاتژمێر لە دیارنەمان فڕۆکەکە دەچێتە ئاسمانی قوبروس کە هەر لەسەرەتاوە گومانی لێکرا، تا ئەوە بوو فێڵێکیان بەکارهێنا کە ئەوەبوو؛ گوایە بەهۆی نەزانینی زمانی ئینگلیزییەوە لە لایەن فڕۆکەوانەکانەوە، فڕۆکەکە نەیتوانیوە پەیوەندیی لەگەڵ تاوەری چاودێریی قوبروسیی ببەستێت، ئەمەش بۆ دەستخەڕۆکردنی بەرپرسانی فڕیین بوو لە تاوەرەکە، بیست خولەک و فڕۆکەکە بەسەلامەتیی دەچێتە ئاسمانی تورکییەوەو ڕوودەکاتە بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی [باندرما] لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا.

،،

نوسینگەی مۆساد لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە شوێندۆزییکردنی ئۆجەلان

جۆردان تۆماسی نووسەری بەریتانیی لە کتێبەکەیدا بەناوی ( نهێنییەکانی مۆساد ) وردەکاریی ئاڵۆزی دەربارەی ڕفاندنەکە باسکردووە؛ٚ بەوەدا کە بەشێکی جیای بۆ تەرخانکردووەو هەوڵیداوە کە لە زۆر پایتەختدا بەدوای ئەو باسەدا بچێت جۆردان ئەڵێت: سەرۆکوەزیرانی تورکیا [بۆڵند ئەجەوید] داوای یارمەتیی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیی(بنیامین نەتەنیاهۆ ) کردووە، بۆ ئەوەی یارمەتییانبدەن لە دەستگییرکردنی ئۆجەلان کە بووەتە هۆی سەرئێشە بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیاو ، بەوەی کە لە نێوان بوقاعی لوبنانیی و ئەڵمانیا و ئیگالیا و مۆسکۆدا هاتوچۆی دەکردو خۆی دەشاردەوە بە بێئەوەی کە هەواڵگریی تورکیی بتوانن دەستگییریبکەن، نووسەر لە ڕۆمانەکەیدا بەردەوامدبێت لە باسکردن و دەڵێت: نووسینگەی مۆساد لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە شوێندۆزییکردنی ئۆجەلان، بەوەدا کە زانیاریی پێگەشتبوو لەسەر سەفەرەکە کە بە فڕۆکەیەکی تایبەت و بۆ هەڵاتن بووە لەدەست شوێندۆزییەکان.

،،

جموجووڵەکانی خرایە ژێر چاودێرییەوە تا ئەوکاتەی بڕیاری جێهێشتنی کینیاو دووبارە ڕووکردنە هۆڵەندای بە یاوەرەکانی ڕاگەیاند

زانیارییەکە نێردرا بۆ نووسیینگەی مۆساد لە نایرۆبیی بۆ چاودێرییکردنی گەیشتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەویش هەر لەگەڵ گەیشتنیدا پەنایبردە بەر باڵوێزخانەی یۆنان، ئینجا جموجووڵەکانی خرایە ژێر چاودێرییەوە تا ئەوکاتەی بڕیاری جێهێشتنی کینیاو دووبارە ڕووکردنە هۆڵەندای بە یاوەرەکانی ڕاگەیاند، جا هەواڵگریی ئیسرائیلیی ـ ش ئەو زانیارییەیان گەیاندە تورکەکان و ئەوانیش بەپەلە فڕۆکەیەکی تریان ئامادەکردو بەوەش کۆتا بەشەکانی ئەم چیرۆکە درێژ و سەرنجڕاکێشەیان تەواوکرد.


پێش گەیشتنی بە پایتەختی کینیی ـ نایرۆبیی ـ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بوقاعی لوبنان گیرسایەوە دەڵێن: گۆرانییە بەناوبانگەکەی فەیروز - سلملی علیه ـ کە کوڕەکەی ـ زیاد ڕەحبانیی ـ نووسییویەتی بەسەر ئۆجەلاندا گوتراوە کە لە دەقەکەیدا هاتووە دەڵێت ( سلملی علیه و قلو انی بسلم علیه ... انتا یللی بتفهم علیه سلملی علیه سلم ... قلو عیونو مش فجٲه‌ بینتسوا)

هەر لەگەڵ گەیشتنی بە زیندانە توند و تییژەکەی، دادگاییکردنی ئۆجەلان دەستیپێکرد، وە چەندیین تۆمەتی ڕووبەڕووکرایەوە کە گەورەتریینیان ناپاکیی مەزن ـ خیانه‌ العڤمی ـ بوو بەرامبەر دەوڵەتی تورکیی ، و هەروەها هەوڵدان بوو بۆ شێواندنی سومعەی لەلای ڕێکخراو و دەوڵەتە بیانییەکان، وە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردیی ـ PKK ـ ، بۆیە سزای سێدارەدان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێنرا، بەڵام ئەوەبوو جێبەجێنەکرا دوای خولیای تورکیا بۆ چوونە ناو یەکێتیی ئەوروپا، کە دادگاییەکە و سزاکەشی ڕەتدەکردەوە.

،،

ئۆجەلان ناسراوە بەوەی پڕکاریزماتریین سەرکردەی کوردە لە ناو هەموو سەرکردەی جووڵانەوە کوردییەکانیتر لە ئێرانەوە تا سوریا

ئۆجەلان ناسراوە بەوەی پڕکاریزماتریین سەرکردەی کوردە لە ناو هەموو سەرکردەی جووڵانەوە کوردییەکانیتر لە ئێرانەوە تا سوریا، ئەو کارییگەریی کەسایەتییە ئامادەبوونێکی بێ نموونەی پێبەخشییوە لە ناو گەلەکەیدا، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، ئەو پرسى کوردەکانی لەنێو دەستیدا وەکو ڕۆحی هەڵگرتبوو.

نووسینى ـ محەمەد ساعد

 

author photo

 خوێندکارى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان - زانکۆی سلێمانی