یەکێتى، هەڕەشە لە گۆڕان دەکات

یەکێتى بۆ گۆڕان: شتێک نەکەن ئارامى سلێمانى تێک بچێت

یەکێتى، هەڕەشە لە گۆڕان دەکات

4077 خوێندراوەتەوە

  

لەرێگەى سەرکردەیەکى سەربازییەوە یەکێتى پەیامێکى هەرەشە ئامێز ئاراستەى گۆران دەکات و ئاگادارى دەکاتەوە شتێک نەکەن هەردوولا پەشیمان ببنەوە.

 

دواى بێ هیوابوونى یەکێتى لە واژۆکردنى رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى و بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکەى ١٨ مانگ، لەگەڵ کۆمەڵ کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و هەرەشەش لە گۆران دەکات.

 

،،

یەکێتى سوورە لەسەر ئەوەى کە کەرکوک و بەغداد و هەرێم وەک یەک پاکێج سەیر بکرێن.

 

 

١٨ى مانگ، یەکێتى بەشدارى دەکات؟

تا ئەمرۆش دواى کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێـتى، دیار نییە ئەو حزبە بەشدارى کۆبوونەوەکەى ١٨ى مانگى پەرلەمان دەکات یاخود نا؟ کە تیایدا بریارە دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دواتریش کابینەى نوێ پێک بهێنرێت.

چونکە یەکێتى سوورە لەسەر ئەوەى کە کەرکوک و بەغداد و هەرێم وەک یەک پاکێج سەیر بکرێن، و پارتیش دەیەوێت حکومەت پێک بهێنرێت، دواتر کێشەى پۆستەکانیان لە بەغداد و پارێزگارى کەرکوک یەکلاى بکەنەوە.

 

 

هەربۆیە یەکێتى تاکو ئێستادا بریارى نەداوە بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە بکات، ئەمەش وایکردووە هەوڵ بدات فەشەل بەو کۆبوونەویە بهێنێت. ئەویش لەرێگەى کۆبوونەوەى لەگەڵ کۆمەڵى ئیسلامى و هەرەشەکردنى لە بزوتنەوەى گۆران.

،،

یەکێتى بە خوێندنەوەى باردودۆخى ئێستاى کۆمەڵ و پەیوەندى توندوتۆڵیان لەگەڵ ئەو حزبە، پێ ناچێت هیچ گوشارێکى بخاتە سەر تاکو بەشدارى کۆبوونەکەى ١٨ى مانگ نەکات.

 

 

 

کۆبونەوەى یەکێتى لەگەڵ کۆمەڵ

 

پێ دەچێت یەکێتى ویستبێتى بە کۆبوونەوەى لەگەڵ کۆمەڵى ئیسلامى راو سەرنجى ئەو حزبە بزانێت سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکەى ١٨ى مانگ تاکو دواتر داوا لەکۆمەڵ بکات کە نەچنە نێو هۆڵى پەرلەمان.

 

بەڵام پێ ناچێت کۆمەڵ بتوانێ ئەم داواى یەکێتى جێ بەجێ بکات، چونکە کۆمەڵ ئەگەر پێى باش بێت بەشدارى حکومەت بکات ناتوانێ دژى هەنگاوەکانى ئێستاى پارتى هەنگاو بنێت.

 

 

بەڵام یەکێتى بە خوێندنەوەى باردودۆخى ئێستاى کۆمەڵ و پەیوەندى توندوتۆڵیان لەگەڵ ئەو حزبە، پێ ناچێت هیچ گوشارێکى بخاتە سەر تاکو بەشدارى کۆبوونەکەى ١٨ى مانگ نەکات.

هەرچى نەوەى نوێ و یەکگرتووى ئیسلامیشە، پێشتر ئەوەیان راگەیاندووە کە دەنگ بەکەس نادەن بۆیە یەکێتى خۆى سەرقاڵى ئەمان ناکات.

،،

لە پەیامەکەدا ئەوە هاتووە کە گۆران ئاگادارى هەڵوێستەکانى بێت و ١٨ى مانگ شتێک نەکات کەوا باردۆخى سلێمانى بخاتە مەترسییەوە.

 

  

 

یەکێتى بۆچى هەرەشە لە گۆران دەکات؟

دواى ئەوەى کە یەکێتى بۆى دەرکەوت رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى بەبێ واژکراوى ماوەتەوە و لەبەرامبەریشدا خاڵى لێک تێگەشتنى نێوان گۆڕان و پارتى تا دێت زۆرتر دەبێت، بۆیە دەیەوێت درز بخاتە نێوان پەیوەندییەکانیان و کێشە بۆ کۆبوونەوەى ١٨ى مانگ درووست بکات.

هەربۆیە بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست دیپلۆماتیک مەگەزین کەوتون، یەکێتى نیشتمانى لەرێگەى سەرکردەیەکى سەربازییەوە پەیامێکى هەرەشەئامێزى ئاراستەى بزووتنەوەکە کردووە.

 

 

لە پەیامەکەدا ئەوە هاتووە کە گۆران ئاگادارى هەڵوێستەکانى بێت و ١٨ى مانگ شتێک نەکات کەوا باردۆخى سلێمانى بخاتە مەترسییەوە.

 

 

هەروەها سەرکردەکانى یەکێتى ئەوەشیان بە گۆران راگەیاندووە کە وریابن پارتى نەبێتە هۆکارێک پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و گۆران تێک بچن و دواتر کێشەى لێ بکەوێتەوە.

 

ئەم پەیامەى یەکێتى بۆ گۆران بۆ ئەوە بووە، کە ئەگەر یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ١٨ى مانگى نەکرد زەخت لە گۆران بکات تاکو ئەوانیش هۆڵەکە بەجێ بهێڵن و دەنگ نەدەن بەدەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان.

 

 

یەکێتى چى دەکات؟

یەکێتى تاکو ئێستەش چاوەروانە تاکو بزانێت دۆخەکە بەرەو کوێ دەروات و ئایا مکوڕبونى لەسەر پۆستەکانى بەغداد و کەرکوک و هەرێم پارتى ناچار بە سازش و قایل بوون بەمەرجەکانى یەکێتى دەکات.

و باس لەوەش دەکرێت رەنگە پارتى هەنگاوێک بێتە پێشەوە و لەرێگەى دروستکردنى لیژنەیەکەوە لەنێوان ئەوان و یەکێتى کێشەکانى بەغداد و کەرکوک چارەسەر بکەن بەمەش یەکێتى ناچار بکەن بەشدارى کۆبوونەکەى پەرلەمان بکات.

 

 

،،

کۆتا قۆناغ بە بیانوى یەکلانەکردنەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، داوا لە پارتى و لایەنەکان دەکات کە کۆبوونەوەکە دوا بخەن تاکو کێشەى کاندیدەکەیان چارەسەر دەکەن هەربۆیە بەم بیانووەوە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دوا دەکەوێت.

 

بەڵام ئەگەر ئەمەش رووى نەدا ئەوا یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوەکە ناکات و لەلایەک هۆڵى پەرلەمان جێ دەهێڵێت و لەلایەکى دیکەشەوە لەرێگەى گرتنە بەرى رێوشوێنى ئەمنى توند لەسلێمانى، پارتى و گۆران ناچار دەکات کە بۆ پێکهێنانى حکومەت لەسەر یەکێتى بوەستن.

 

 

یاخود کۆتا قۆناغ بە بیانوى یەکلانەکردنەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، داوا لە پارتى و لایەنەکان دەکات کە کۆبوونەوەکە دوا بخەن تاکو کێشەى کاندیدەکەیان چارەسەر دەکەن هەربۆیە بەم بیانووەوە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دوا دەکەوێت.

 

 

دواى نزیکەى ٥ مانگ لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەهۆى رێک نەکەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر پۆستەکانى کورد لە بەغداد و پۆستى پارێزگارى کەرکوک تاکو ئێستە ئەو دوو لایەنە هیچ رێکەوتنێکى واژۆکراویان بۆ پێکهێنانى حکومەت ئەنجام نەداوە.

 

 

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان