لەڕێگەی مێشك شۆردنەوە گیرۆدەیان كرد  نازانێـت چۆن بگەرێـتەوە ئەمریكا

نەزانین هۆكارێكی سەرەكی توندڕەوییە

لەڕێگەی مێشك شۆردنەوە گیرۆدەیان كرد نازانێـت چۆن بگەرێـتەوە ئەمریكا

348 خوێندراوەتەوە


هودا موسنى به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ ئه‌مریكیى له‌ته‌مه‌نى بیست ساڵاندا ده‌چێته‌ ناو ڕێكخراوى تیررۆیستى داعشه‌وه‌ , دواى سێ جار هاوسه‌رگیرى كردن, و له‌ته‌مه‌نى 24 ساڵانه‌وه‌, ئێستا به‌مناڵیكى یانزه‌ مانگانه‌وه‌ له‌كه‌مپه‌كه‌ى سوریاوه‌ داواى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى ده‌كات.


هودا  موسنى بۆ ڕۆژنامه‌ى ( گاردیانى به‌ریتانى ) وتویه‌تى" زۆر به‌داخه‌وه‌م كه‌ چومه‌ته‌ پاڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌" له‌ئێستاشدا ده‌پارێته‌وه‌ و له‌به‌رپرسانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو خێزانه‌كه‌ى له‌ ولایه‌تى ئه‌لباما له‌ئه‌مریكا, دواى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست كورده‌كانى ڕۆژئاوا له‌ دێى ئاغۆز كۆتا مۆڵگه‌ى داعش له‌ سوریا و ئێستا له‌كه‌مپه‌كه‌ى سوریاد ده‌ژێت .

,,

هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌م كرد كاتێك چوار ساڵ پێش ئێستا ئه‌مریكام به‌جێهیشت ,ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ مێشكیان شۆردم و خه‌ڵه‌تاندیانم

هودا موسنى ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ , یه‌كێكه‌ له‌و 1500 ئافره‌ته‌ بیانینانه‌ى كه‌ به‌خۆیان و مناڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كه‌مپى په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان نێشته‌جێى كراون ئه‌وه‌ش نزیكه‌ى 39 هه‌زار خێزان ده‌بن.


موسنى دیارترین ده‌موچاوه‌كانى داعش له‌ئه‌نته‌رنێت بوه‌ و به‌رده‌وام چالاكیه‌كانى له‌تۆِره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و له‌توێته‌ره‌وه‌ داواى ڕشتنى خوێنى ئه‌مریكیه‌كانى كردوه‌.

هودا ده‌ڵیت " هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌م كرد كاتێك چوار ساڵ پێش ئێستا ئه‌مریكام به‌جێهیشت ,ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ مێشكیان شۆردم و خه‌ڵه‌تاندیانم"

,,

خراپ له‌بیروباوه‌ڕیان تێكگه‌شتم هاوڕیكانم پێانوابو داعش پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئاینى ئیسلام جێ به‌جێ ده‌كات, كه‌ بوم به‌داعش وایان پێوتم

هودا كه‌ ئێستا مناڵیكى له‌داعشه‌كان هه‌یه‌ و ته‌مه‌نى 18 مانگه‌ ده‌ڵیت " خراپ له‌بیروباوه‌ڕیان تێكگه‌شتم هاوڕیكانم پێانوابو داعش پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئاینى ئیسلام جێ به‌جێ ده‌كات, كه‌ بوم به‌داعش وایان پێوتم"

موسنى ده‌شلێت " ئێمه‌ نه‌زان بوین بۆیه‌ بوین به‌توندڕه‌و وه‌هام لێكده‌دایه‌وه‌ كاریِكى نوێ له‌پیناو خودادا ده‌كه‌م"

هودى بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌شارى ڕه‌قه‌ى سوریادا ژیاوه‌ كه‌ مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ بوه‌ و دواتر به‌ره‌و موسڵ گواستراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێ سێ شوى كردوه‌ و هاوسه‌رى یه‌كه‌مى داعشێكى ئوسترالى بوه‌ كه‌ له‌شه‌ڕى كۆبانیى دا كوژراوه‌.
دواى كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌شى هودى له‌ توێته‌كه‌ى به‌توڕیه‌وه‌ نوسیویه‌تى " ئه‌ى ئه‌مریكیه‌كان له‌خه‌و هه‌ستن به‌پیاو ژنتانه‌وه‌ چه‌ند شتێكى گرنگ هه‌یه‌ ئه‌نجامى بده‌ن, ئێوه‌ له‌ژێر سایه‌ى دوژمنه‌ گه‌وره‌كه‌ماندا ده‌ژین, ئیتر خه‌و به‌سه‌, بیانكوژن و خوێنیان بڕیژن, ده‌توانن شاحینه‌ى گه‌وره‌ به‌كرێ بگرن وله‌ناو گردبونه‌وه‌كانیاندا خۆتانیان پێابكێشن"

,,

ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ و جارێكى تر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ گه‌ر ده‌توانن پاسپۆرته‌كه‌م له‌ ئه‌مریكادا بۆ بگه‌ڕیننه‌وه‌ من هیچ لاریه‌كم له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م نیه‌


هودا موسنى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات له‌ساڵى 2015 كه‌ زۆرجار له‌پۆسته‌كانى توێته‌كه‌ى دا كه‌ داواى ڕشتنى خوێنى ده‌كرد, زۆریان لێده‌كرد و توێته‌كه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا.

هاوسه‌رگیرى دوه‌میشى داعشێكى به‌ڕه‌گه‌ز تونسیه‌, پیش ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕى موسڵ دا بكوژرێت مناڵیكى لێده‌بێت و ناوى ده‌نێت ئاده‌م, دواى كوژرانى هاوسه‌ره‌كه‌شى دوباره‌ له‌گه‌ڵ ده‌یان ژنى دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سوریا و له‌وێش سێ باره‌ شویه‌كى تر بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌ داعشیكى سورى ده‌كات.

,,

لێره‌ زۆر برسیمانه‌, زۆر جار ناچارین گژو گیا ده‌خۆێن

هودا بۆ رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌دركێنیت خێزانه‌كه‌ى پارێزگاره‌ و ئه‌و له‌ژێر چاودێریدا بوه‌ به‌ڵام فرسه‌تى هێناوه‌ و جێانهێشتوه‌, داواش ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌ " ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ و جارێكى تر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ گه‌ر ده‌توانن پاسپۆرته‌كه‌م له‌ ئه‌مریكادا بۆ بگه‌ڕیننه‌وه‌ من هیچ لاریه‌كم له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م نیه‌"


ژنانى ناو كه‌مپه‌كه‌ ى سوریا ناتوانن كه‌مپه‌كه‌ به‌ئاسانى به‌جێبهێلن و كۆمه‌ڵیك له‌پاسه‌وانه‌كان به‌چه‌كه‌وه‌ چاودێریان ده‌كه‌ن , له‌وباره‌یه‌وه‌ وتیشى " لێره‌ زۆر برسیمانه‌, زۆر جار ناچارین گژو گیا ده‌خۆێن"


سه‌رچاوه‌
ڕۆژنامه‌ى ( الشرق الاوسط)

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس