كشانەوەی سۆڤێت لەئەفغانستان

كشانەوەی سۆڤێت لەئەفغانستان

420 خوێندراوەتەوە

بڕیار ئەحمەد


گورباچۆڤ چى به‌ دكتۆر حبیب الله‌ سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌فغانستان ووت؟

سێ ساڵ پێش  ئیستا له‌ 15/ 2/1989 دوا سه‌ربازى یه‌كیتى سۆڤیه‌تى پیشوو له‌ریَگه‌ى پردى سنورى نیوان ئه‌فغانستان و ئۆزبه‌كستانه‌وه‌ په‌ریوه‌وه‌و كۆتایى به‌ ئاماده‌گى نۆساله‌ى سه‌ربازى سۆڤیه‌ت له‌ ئه‌فغانستان هات، ئه‌فغانستان له‌وكاته‌دا به‌شیَوه‌یه‌كى چر وابه‌سته‌ى یارمه‌تیه‌ سه‌ربازى و ئابوریه‌كانى سۆڤیه‌ت بوو, ماشیَنه‌ جه‌نگیه‌كانى كابول به‌ سوته‌مه‌نى و كۆمه‌كه‌ سه‌ر بازیه‌كانى سۆڤیه‌ت ده‌جولاَن,

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ گروپه‌ توندره‌وه‌ ئیسلامیه‌كان كه‌به‌ كۆمه‌كى وولاَتانى ئیسلامى و خۆر ئاوایى به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا پشتیوانى ده‌كران رۆژ به‌رۆژ زیاتر له‌ به‌ هیزبوندابون، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى بلند پایه‌كانى ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دابوون له‌ كاتى كشانه‌وه‌ى یه‌كیَتى سۆڤیه‌تدا له‌ئه‌فغانستان له‌یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تدا كۆتایى به‌ ڕژیَمه‌كه‌ى نجیب الله‌ دیَنن، (دیگۆ كوردوفیز) نوینه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان بۆكاروبارى ئه‌فغانستان بوو له‌و كاته‌دا، له‌ كتیَبه‌كه‌یدا به‌ناوى (پشت په‌رده‌ى ئه‌فغانستان) ده‌لیَت:. له‌یه‌كیَك له‌ دیداره‌كانیدا له‌گه‌لَ نجیب الله‌ بۆ یه‌كه‌مجار پیَى وتوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كیَتى سۆڤیه‌ته‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ ده‌یانه‌ویَت له‌ ئه‌فغانستان بكشیَنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سپیَكى كشانه‌وه‌كه‌ رۆژى 15/5/1988 دیارى كرابوو وا دانرابوو كه‌ به‌ ماوه‌ى 10 مانگ دوا سه‌ربازى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت خاكى ئه‌فغانستان به‌جیَبیَلیَت، به‌قسه‌ى كۆردۆفیز له‌دوایى ئه‌م هه‌واله‌ به‌شیَكى زۆر له‌ فه‌رمانده‌كانى گروپه‌ توند ره‌وه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ ئه‌مباركردنى چه‌ك و كه‌ل و په‌لى سه‌ر بازى بۆ قۆناغى داهاتوو.

,,

ده‌زگایى هه‌والگرى ئه‌مریكا (C. I. A) ژماره‌یه‌ى زۆر له‌ ئاژه‌لى بارهه‌لگرى له‌ ویلایه‌تى تنسى یه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌ى بۆینگ 747 ره‌وانه‌ى پاكستان كرد

به‌و فه‌ر مانده‌ سه‌ر بازیانه‌ وترابوو بۆ له‌مه‌و دوا گویزانه‌وه‌ى چه‌ك و كه‌ل و په‌لى سه‌ر بازى بۆ گروپه‌كانیان دشوارده‌بیت. چونكه‌ زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌ل و په‌له‌ سه‌ربازیانه‌ى كه‌ ده‌گویزرانه‌وه‌ له‌ریگه‌ى وولاتى پاكستان و به‌ئاژه‌لى بارى (قاتر) ده‌ هیَنران. له‌و كاته‌شدا به‌ هۆیى بلاو بونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و ماندوبونى له‌ راده‌ به‌ده‌رى ئاژه‌له‌ بارهه‌لگره‌كان زۆرینه‌یان له‌ ناو ده‌چوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌زگایى هه‌والگرى ئه‌مریكا (C. I. A) ژماره‌یه‌ى زۆر له‌ ئاژه‌لى بارهه‌لگرى له‌ ویلایه‌تى تنسى یه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌ى بۆینگ 747 ره‌وانه‌ى پاكستان كرد، هه‌ندیكى تر پیان وایه‌ ئه‌و قاترانه‌ له‌ ولاتى گورجستانه‌وه‌ هاورده‌ كراون. زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌ل و په‌له‌ سه‌ر بازیانه‌ش كه‌ له‌خاكى پاكستانه‌وه‌ داخلى ئه‌فغانستان ده‌كران بریتیبوون له‌ :.استنگر و بلوپایپ كه‌ دۆجۆر له‌ موشه‌كى هه‌واین و له‌سه‌رشان هه‌لدگیریَن و ئامانجى ئاسمانى پىَ ده‌پیَكریَت.


 سۆڤیه‌ت چى به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌جیب الله‌ وت؟
راستى ئه‌مه‌یه‌ له‌گه‌لَ گۆرانكارى له‌ رابه‌رایه‌تى حیزبى كۆمه‌نیستى یه‌كیَتى سۆڤیه‌تى پیَشوودا، له‌گه‌لَ دریَژه‌كیَشانى جه‌نگى ئه‌فغانستان و ئه‌و خه‌رجیه‌ بىَ شومارو قه‌ره‌بونه‌كراوه‌یدا ، وایى له‌ رابه‌رانى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت كرد بریارى كشانه‌وه‌بده‌ن. (میخائیل گوربا چۆڤ) كۆتا سه‌رۆكى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت له‌به‌ر راگه‌یاندنى چاكسازى ئابورى و كه‌م كردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا، ده‌ی ویست هیزه‌كانى له‌ ئه‌فغانستان بكشیَنیَته‌وه‌. (اسحاق ئاتمر) مامۆستایى پیَشوى زانكۆیى كابولَ پیى وایه‌ ده‌سه‌لاتدارانى سۆڤیه‌ت كه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ ئیتر جه‌نگى ئه‌فغانستان هیچ سودیكى نیه‌, ئه‌و ده‌لیَت:. سۆڤیه‌ت روى له‌ حكومه‌تى كابول هه‌لَچه‌رخاندبوو ده‌ستى كردبوو به‌ په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ل هیَزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌فغانستان، كه‌ له‌دوایدا سه‌ركرده‌كانى گروپه‌ توندره‌وه‌كان دیداریان له‌گه‌لَ مۆسكۆدا به‌ست و گرنتیان به‌ مۆسكۆدا كه‌ به‌ هیچ شیَوه‌یه‌ك ئه‌فغانستان له‌ژیَر ده‌ستى ئه‌ماندا نابیته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆسه‌ر سۆڤیه‌ت. دكتۆر ئاتمر ده‌لَیَت:. سۆڤیه‌تیه‌كان له‌كاتى كشانه‌وه‌دا هیچ په‌یمانیكى پاراستنیان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌جیب الله‌ نه‌دا. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ دوسالى كۆتایى ده‌سه‌لاته‌كه‌ى نه‌جیب الله‌ یان ناونا به‌رگرى سه‌ربه‌خۆیى، له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت له‌كاتى كشانه‌وه‌یدا هیچ به‌لیَنیكى پاراستنى به‌ حكومه‌تى ئه‌فغانستان نه‌دا له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تى ئه‌فغانستان نه‌یان ده‌توانى داوایى هاوكارى له‌ سۆڤیه‌ت بكه‌ن چونگه‌ ئاگادارى بارى شلَه‌ژاوى ناوخۆیى سۆڤیه‌ت بوون.


 مۆسكۆ و نیگه‌رانى ئاینده‌ى ئه‌فغانستان دواى كشانه‌وه‌.
له‌ كتیبى پشت په‌رده‌ى ئه‌فغانستاندا هاتووه‌، كه‌ بلَند پایه‌كانى مۆسكۆ ڕوبه‌روى ئه‌و پرسیاره‌ بونه‌وه‌ كه‌ دوایى كشانه‌وه‌ چى روده‌دات له‌ ئه‌فغانستان؟ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ مۆسكۆ پاش كشانه‌وه‌ حكومه‌تى كابولَ به‌ هیز بكات و بیپاریزیت. یان جۆره‌ ریكه‌وتنیك بیته‌ ئاراوه‌ كه‌ نه‌جیب الله‌ و حزبى دیموكراتى خه‌لق ى وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك ده‌ست له‌ هیز به‌رده‌ن. كۆردۆفیز له‌ جیگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وكاتى سۆڤیه‌ته‌وه‌ ده‌گیریَته‌وه‌. كه‌ ده‌سه‌لاتدارنى سۆڤیه‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆچونیان دابه‌ش بوو بوو.

,,

گوربا چۆڤ رابه‌رى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت توانى كۆده‌نگى به‌ده‌ست بیَنیَت و له‌دانیشتنى 13/9 /1986ى بلیَت كه‌ ئیَمه‌ نزیكه‌ى شه‌ش سالَه‌ سه‌رگه‌رمى شه‌رین له‌ ئه‌فغانستاندا وه‌ ئه‌گه‌ر ئیَمه‌ ئاراسته‌ى خۆمان نه‌گۆرین ده‌بیَت 20یان 30 سالَى تر به‌رده‌وامبین


ده‌سته‌یه‌كیان پیان وا بوو ده‌بیَت ڕژیَمه‌كه‌ى نه‌جیب الله‌ له‌ هیزدا بمیَنیته‌وه‌. به‌ شیكى تریان پیان وابوو ده‌بیَت نه‌جیبالله‌ له‌دوایى كشانه‌وه‌ى سوپایى سور بۆماوه‌یه‌كى زۆر ناتوانیَت بمینیته‌وه‌. گروپیَكى تر پیان وابوو كه‌ ده‌بیت به‌راده‌ستكردنى ده‌سه‌لات به‌كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى حیزبى دیموكراتى خلق پایه‌یى ده‌سه‌لات بپاریزریت و به‌هیَز بكریت. له‌گه‌ل ته‌واوى ئه‌م جیاوازى بۆچونانه‌دا له‌ كۆتاییه‌كانى سالى 1986 گوربا چۆڤ رابه‌رى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت توانى كۆده‌نگى به‌ده‌ست بیَنیَت و له‌دانیشتنى 13/9 /1986ى بلیَت كه‌ ئیَمه‌ نزیكه‌ى شه‌ش سالَه‌ سه‌رگه‌رمى شه‌رین له‌ ئه‌فغانستاندا وه‌ ئه‌گه‌ر ئیَمه‌ ئاراسته‌ى خۆمان نه‌گۆرین ده‌بیَت 20یان 30 سالَى تر به‌رده‌وامبین به‌له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌وه‌ى ئیَمه‌ ناتوانین ئیَمه‌ له‌روى سه‌ربازیه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ بگۆرین و دیسان هه‌ر ده‌بیت بجه‌نگین. قسه‌ى راستى مۆسكۆ بۆ هاوپه‌یمانه‌كه‌ى كه‌تا كۆتا سات ئومیَده‌وارى مانه‌وه‌ بوون ئه‌وه‌ بوو كه‌ سۆڤیه‌ت ده‌كشیَته‌وه‌. به‌قسه‌ى كوردۆفیز بۆئه‌وه‌ى به‌رونى به‌ مه‌به‌سته‌كه‌ بگه‌یه‌نیت گوربا چۆڤ بانگیشتى نجیب الله‌ى كرد بۆ مۆسكۆ و پیَى ووت ده‌بیت حكومه‌ته‌كه‌ت له‌ماوه‌ى 12 مانگى داهاتودا خۆیى ئاماده‌ بكات بۆ كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى سوپایى سورئه‌مه‌ له‌ حالَه‌تیكدایه‌ ئه‌گه‌ر مۆسكۆ ئاماده‌بیَت یان نا, باشتره‌ پایه‌كانى هیز زیاتر تۆكمه‌ بكه‌ن بۆ قۆناغى دوایى كشانه‌وه‌. به‌ پیَى ئاماره‌ كان ژماره‌ى سه‌ربازانى سۆڤیه‌ت له‌ كاتى په‌یماننامه‌ى ژنو دا 100 هه‌زار سه‌رباز بوو له‌ 18 بنكه‌ى جیاوازى سه‌ربازیدا بوونیان هه‌بوو له‌ كاتیَكدا 30 هه‌زار سه‌ربازى تر كشابونه‌وه‌، ژماره‌ى كوژراوان له‌ماوه‌ى سالاَنى جه‌نگدا 13300 سه‌رباز و 35487 سه‌ربازیش بریندار و 311 سه‌ر بازیش بىَ سه‌ر و شۆین بوون.

,,

نه‌جیب الله‌ هیچ كاریَكى بۆ چه‌سپاندنى پایه‌كانى ده‌سه‌لات نه‌كرد ، زیاتر له‌بیرى ئه‌وه‌دابوو كشانه‌وه‌كه‌ دوابخات، گورباچۆف به‌ نه‌جیب الله‌ى وتبوو ته‌نها ئاره‌زوى ئیَمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌فغانستان ده‌ولَه‌تیَكى بیلایه‌نى سه‌ر به‌خۆ بیَت


سۆڤیه‌ت چ پاكیجیكى بۆ ئه‌فغانستانى به‌جىَ هیَشت ؟
مۆسكۆ بلاَوى كرده‌وه‌ پاش كشانه‌وه‌ى ده‌بیَت ئه‌فغانستان به‌ یه‌كپارچه‌یى بمینیته‌وه‌ و ئه‌مانیش وه‌ك پیَویس هاوكارى سه‌ربازى و ئابورى ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، مۆسكۆ له‌و باوه‌ره‌دا بوو ده‌بیَت كابول بریار بدات ئایا پاش كشانه‌وه‌ى كابول ده‌توانیت خۆیى بپاریزیَت یان نا؟ (یورى ورنتسف) جیگرى یه‌كه‌مى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت كه‌له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى گورباچۆڤ و نه‌جیب الله‌ دا ئاماده‌بوو تویه‌تى كه‌ نه‌جیب الله‌ هیچ كاردانه‌وه‌و نا ره‌زایه‌تیه‌كى ده‌ر نه‌بڕى كاتیك گورباچۆڤ پیَى راگه‌یان كه‌ ئیمه‌ بریارى كشانه‌وه‌مان داوه‌، زۆریك له‌ بلَند پایه‌كانى ئه‌و كاتى ئه‌فغانستان تاراده‌یه‌ك بریاره‌كه‌یان به‌ بریاریكى ساده‌وه‌رگرت و پیان وابوو ئه‌و بریاره‌ى گورباچۆڤ داویه‌تى بریاری كۆتایى مۆسكۆ نیه‌.به‌لام پیچه‌وانه‌ى چاوه‌روانى ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌فغانستان دوایى 15 مانگ له‌م دانیشتنه‌ په‌یمانامه‌ى ژنیف له‌ نیوان ئه‌فغانستان و پاكستاندا هاته‌ ئاراوه‌. به‌لام نه‌جیب الله‌ هیچ كاریَكى بۆ چه‌سپاندنى پایه‌كانى ده‌سه‌لات نه‌كرد ، زیاتر له‌بیرى ئه‌وه‌دابوو كشانه‌وه‌كه‌ دوابخات، گورباچۆف له‌م دیداره‌دا به‌ نه‌جیب الله‌ى وتبوو ته‌نها ئاره‌زوى ئیَمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌فغانستان ده‌ولَه‌تیَكى بیلایه‌نى سه‌ر به‌خۆ بیَت و دۆستى سۆفیه‌ت بیَت وه‌ نه‌بیَته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ دراو سیَكانى، به‌قسه‌ى گور با چۆڤ ته‌نها سالَیَك له‌به‌رده‌مى ئه‌فغانیه‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ كیَشه‌كانیان چاره‌ سه‌ر بكه‌ن پیش كشانه‌وه‌كه‌. له‌م كاتانه‌دا ده‌زگایى هه‌والگرى روسى.(ك.گ.ب) هۆشدارى به‌ نه‌جیب الله‌ دابوو له‌دوایى كشانه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت په‌یوه‌ستى وه‌فادارى نه‌بیت بۆ سوپایى ئه‌فغانستان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌زگایى هه‌والَگرى روسى پاره‌و توانایى دارایى باش ده‌خاته‌ به‌رده‌مى نه‌جیب الله‌ تا بتوانیت گاردیَكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دروست بكات.

,,

له‌سه‌ره‌تادا 10 ئه‌فسه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌ گرتوه‌كان له‌ شارى جلال ئابادى رۆژ هه‌لاَتى ئه‌فغانستانه‌وه‌ چاودیرى یه‌كه‌م گروپى سه‌ربازانى سۆفیه‌ت بوون له‌كاتى كشانه‌وه‌دا ئه‌م گروپه‌ سه‌ربازانه‌ سه‌ربازگه‌كانى خۆیان چۆلَكردو راده‌ستى ئه‌فغانیه‌كانیان كرده‌وه‌

ره‌وه‌ندى كشانه‌وه‌ى هیَزه‌كانى سۆڤیه‌ت:.
نوینه‌رانى نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان شایه‌تى جیَبه‌جى كردنى په‌یمان نامه‌ى ژنیف بوون، له‌سه‌ره‌تادا 10 ئه‌فسه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌ گرتوه‌كان له‌ شارى جلال ئابادى رۆژ هه‌لاَتى ئه‌فغانستانه‌وه‌ چاودیرى یه‌كه‌م گروپى سه‌ربازانى سۆفیه‌ت بوون له‌كاتى كشانه‌وه‌دا ئه‌م گروپه‌ سه‌ربازانه‌ سه‌ربازگه‌كانى خۆیان چۆلَكردو راده‌ستى ئه‌فغانیه‌كانیان كرده‌وه‌، به‌ پیَى راپۆرتى نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان له‌ریگه‌ى كابولَى پایته‌خته‌وه‌ به‌ره‌و خیره‌ خانه‌وه‌ له‌ویَشه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌رزى ئۆزبه‌كستان به‌رىَ كه‌وتن، دواتر له‌ ژیَر چاودیَرى نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كاندا له‌مه‌رز په‌ریه‌وه‌و داخلَى قه‌لَه‌مڕه‌وى یه‌كیَتى سۆڤیه‌تى جاران بوون، رۆژى 15/2/1988 سه‌عات 11:55 ده‌قه‌ به‌كاتى ناوخۆیى ئه‌فغانستان و دوایى نۆمانگ له‌ده‌ستپیَكى جیَبه‌جىَ كردنى په‌یمان نامه‌كه‌ ژه‌نرالَ (بۆریس گرۆمۆف) یه‌كه‌ى 40ى سوپایى سور وه‌ك دوا سه‌ر بازى سۆڤیه‌ت په‌ریوه‌ له‌ پردى دۆستى كه‌ده‌روانیته‌ سه‌ر روبارى (ئامۆمیان) له‌نیوان ئه‌فغانستن و ئۆزبه‌كستاندا، به‌مه‌ش یه‌كیَتى سۆڤیه‌ت رایگه‌یان كه‌ دواسه‌ربازمان له‌ خاكى ئه‌فغانستانى چۆلَكرد.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك