بۆچى یەکێتى داواى پۆستى سەرۆکى هەرێم دەکات؟

یەکێتى، لەبەرامبەر پۆستى سەرۆکى هەرێم داواى باج دەکات

بۆچى یەکێتى داواى پۆستى سەرۆکى هەرێم دەکات؟

1113 خوێندراوەتەوە

 

 

یەکێتى دەیەوێت لەرێگەى داواکردنى پۆستى سەرۆکى هەرێم سەرئێشە بۆ ماڵى بارزانى درووست بکات، تاکو ناچاریان بکات بە داواکانى یەکێتى رازى بن.

 

دواى ئەوەى یەکێتى نیشتمانى تەواو دڵنیا بوو کە پارتى بە مەرجەکانى رازى نابێت و بە ئاسانى پۆستى پارێزگارى کەرکوک وەرناگرێت، ئیدى گۆرانکارى لە داواکارییەکانیدا دەکات و دەیەوێت لەسەرەتاوە گەڕى دانوستانەکانى دەست پێ بکاتەوە.

 

،،

یەکێتى لارى نەبوو لەسەر ئەوەى کە پۆستى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت بۆ پارتى بێت، لەبەرامبەردا یەکێتى وەک چۆن پۆستى سەرۆک کۆمارى بردەوە پۆستى پارێزگارى کەرکوکیشى رادەست بکرێت.

 

 

 

قۆناغەکانى دانوستان بۆ پێکهێنانى حکومەت لەنێوان یەکێتى و پارتى

قۆناغى یەکەم:

لەسەرەتادا ئاراستەکان بەو شێوەیە دەرۆشتن کە یەکێتى و پارتى ففتى بە ففتى رێک بکەون و حزبەکانى دیکە فەرامۆش بکەن یاخود بە لاوازى لە حکومەتدا بەشداریان پێ بکەن، ئەمەش دەتوانین ناو بنێین قۆناغى یەکەم(A).

 

هەربۆیە یەکێتى لەم قۆناغەدا لارى نەبوو لەسەر ئەوەى کە پۆستى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت بۆ پارتى بێت، لەبەرامبەردا یەکێتى وەک چۆن پۆستى سەرۆک کۆمارى بردەوە پۆستى پارێزگارى کەرکوکیشى رادەست بکرێت.

 

 

بەڵام هەر لەسەرەتاى دانوستانەکان لە قۆناغى یەکەم سەرکردەکانى پارتى ئەوەیان بە گوێى یەکێتیدا چرپاند کە پۆستى پارێزگار هى کوردە نەک یەکێتى.

 

پێ دەچێت یەکێتى لەخۆرا دڵخۆش بووبێت بەوەى کە پارتى داواکانى جێ بەجێ دەکات و پۆستى پارێزگارى کەرکوکى پێ دەدرێت، چونکە پارتى باوەرى بەو قسەى یەکێتى نەدەکرد کە پۆستى سەرۆک کۆمار بەهەڵبژاردن بووە و نابێت لەسەر حسابى پۆستەکانى هەرێم بێت.

 

،،

لەم قۆناغەدا یەکێتى وەک ستەملێکراو خۆى دەردەخات، داوا دەکات وەک حزبى تەحەداو خاوەن مێژوو سەیر بکرێت نەک حزبى کورسى و ئیستحقاقى هەڵبژاردن.

 

 

قۆناغى دووەم:

کاتێک پارتى بابەتى پۆستى سەرۆک کۆمارى کرد بە کارتى دانوستان و لەسەر مێزى گفتوگۆکان رادەستى یەکێتى کرد ئیدى کۆبوونەوەکانیان کێشەو لێک تێنەگەشتنى تێکەوت، بەمەش پارتى لەیەکێتى دوور کەوتەوە و لەگۆڕان نزیک بوویەوە، قۆناغێکى دیکەى گفتوگاکان هاتە ئاراوە کە دەتوانین ناوى بنێین قۆناغى (B).

 

لەئێستادا یەکێتى و پارتى لەنێو قۆناغى دووەمى دانوستانەکاندان کە جیاوازى و شەرى سەرەکیان لە پۆستى پارێزگارى کەرکوکدا کورت بووەتەوە بەوەى پارتى دەیەوێت کەسێکى بێ لایەن پارێزگار بێت و یەکێتیش کاندیدى خۆى هەیە، هەر ئەمەش کۆبوونەوەکانى پەکخست.

لەم قۆناغەدا یەکێتى وەک ستەملێکراو خۆى دەردەخات، داوا دەکات وەک حزبى تەحەداو خاوەن مێژوو سەیر بکرێت نەک حزبى کورسى و ئیستحقاقى هەڵبژاردن.

 

 پۆستى سەرۆکى هەرێم دەدرێت بەیەکێتى؟

یەکێتى دڵنیایە لەوەى کە پۆستى سەرۆکى هەرێم نابینێت، بەڵام دەیەوێت لەم رێگەیەوە سێ ئامانجى سەرەکى بپێکێت ئەوانیش:

 

یەکەم: وەک چۆن پارتى کێشەى خستۆتە نێو باڵەکانى یەکێتى و وایکردووە یەکێتى ناتوانێ بە ئاسانى بریار بدات، یەکێتیش دەیەوێت لەم رێگەیەوە کێشە بۆ ماڵى بارزانى درووست بکات.

 

 چونکە پێدانى پۆستى سەرۆکى هەرێم بە نێچیرڤان بارزانى لەبەرامبەر پێدانى پۆستى سەرۆکى حکومەتە بۆ مەسرور بارزانى. ئەگەر دەست بۆ کورسییەکەى نێچیرڤان بارزانى ببرێت ئەوکاتە کێشەى جدى درووست دەبێت لەنێو هەردوو ئامۆزادا.

 

 

،،

لەم قۆناغەدا یەکێتى وەک ستەملێکراو خۆى دەردەخات، داوا دەکات وەک حزبى تەحەداو خاوەن مێژوو سەیر بکرێت نەک حزبى کورسى و ئیستحقاقى هەڵبژاردن.

 

دووەم: یەکێتى، سەقفى داواکارییەکانى بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەى پارتى ناچار بکات بێتەژێربارو لەگەڵ یەکێتى رێک بکەوێت، چونکە یەکێتى وایدەزانى ئەگەر نەرمى بنوێنێت لەبەرامبەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى هەرێم و حکومەت لەلایەن پارتییەوە، ئەو کاتە پارتیش سازش دەکات لە پارێزگارى کەرکوک و پۆستەکانى یەکێتى.

سێیەم: یەکێتى دەیەوێت بارودۆخەکە بۆنى ئاڵۆزى بدات تاکو بەهەموان بڵێت یەکێتى حزبێکە بەئاسانى تۆڵەى لێ ناکرێتەوە و ئەگەر بیەوێ ئەتوانێ رێگەى دیکە بگرێتە بەر.

،،

لەم قۆناغەدا یەکێتى وەک ستەملێکراو خۆى دەردەخات، داوا دەکات وەک حزبى تەحەداو خاوەن مێژوو سەیر بکرێت نەک حزبى کورسى و ئیستحقاقى هەڵبژاردن.

 

 

قۆناغە ترسناکەکە

 

باس لەوە دەکرێت ئەگەر لەم قۆناغەشدا یەکێتى و پارتى رێک نەکەوتن، واتە خۆسوورکردنەوەى سەرکردەکانى یەکێتى و داواکردنى پۆستى سەرۆکى هەرێم، پارتى ناچار نەکرد  بەرێک کەوتن، ئەوکاتە یەکێتى بیر لە قۆناغى دیکە دەکاتەوە تاکو پارێزگارى کەرکوک لەدەست نەدات.

 

بەپێى زانیارییەکانى دیپلۆماتیک یەکێتى پلان بۆ ئەوە دادەنێت لەناچاریدا یەکێتى لە رێگەى بەغدادەوە پۆستى پارێزگارى کەرکوک بەدەست بهێنێتەوە و دواتر لەگەڵ پارتى رێک بکەوێت بۆ پۆستەکانى هەرێم.

 

 

ئەم کارەش بە رۆشتنى بافڵ تاڵەبانى و ئامادەبوونى بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار دەکرێت تاکو لە بەغدا هەوڵ بدەن ئەم کێشە لە بەرژەوەندى خۆیان لەگەڵ حکومەتى ناوەندى لیستە عەرەبییەکان یەکلاى بکەنەوە.

 

ئەگەر ئەم کارەش بکرێت دۆخى هەرێم ئاڵۆزتر دەبێت چونکە ئەوکاتە بەئاوتکردنى پارتى کۆتایی دێت لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئەمەش پارتى تورە دەکات و بەئاسانى لەگەڵ یەکێتى رێک ناکەوێت. مەترسى ئەوەش دەکرێت قۆناغى چوارەم کە قۆناى (C) بێتە ئارا کە هەرێم بخاتە ژێر بارێکى ناهەموارتر.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان