دوو ئیداره‌ى واقعێكی داسەپاوی سەردەمی شەڕی ناوخۆیی نەوەدەكان بوو، ئێستاش زاراوەیەكە وەكو كەرەستەیەكی میدیای بۆ شه‌ڕى دەرونی و زۆرجاریش بۆ ترساندنى یه‌كتر حزبە كوردییەكان بەكاری ده‌هێنن,ئەگینا هیچ بنەمایەكی دەستوری و یاسایی نیە و بەئاسانی نایەتە دی مەگەر بە حوكمی قەرەقوشیی، ته‌نها ناوى دامه‌زراندنى هه‌رێم بەچەند مەرج و ڕێگایەك له‌ده‌ستورى عێراق دا ڕێگه‌ى پێدراوه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له پۆتۆپیا ده‌چێت.
كە یه‌كێتى و پارتى ململانێكانیان گه‌یشتۆته ئاستى شه‌ڕى ئیعلامى, هه‌ڕه‌شه‌ى دو ئیداره‌ى یه‌كێك بوه لهئامڕازى گه‌رمكردنى شه‌ڕه‌كه‌یان, بۆچاو ترساندنى یه‌كتر و هه‌میش وه‌كو بژارده‌یه‌ك لهخهیاڵدانى سیاسیانیاندا تێیانڕوانیوه، ساڵی 2015 كە چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایان بۆ هەموار كردنی یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش كرد، پەیوەندیەكانی پارتی لەگەڵ گۆران و یەكێتیدا گرژی تێكەوت ، تەحەدای دو ئیداره‌ى له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنى پارتیه‌وه زۆرتر لهپەنا بردن بۆ ڕێگاكانی دایه‌لۆگ به‌كارده‌هێنرا, له‌كاتى گرژبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى گۆڕان و پارتىيشدا به‌هۆى په‌كخستنى په‌رله‌مانه‌وه جاروبار وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى بەناڕاستهوخۆ باسى جیاكردنەوەی هەرێمی سلیمانی لە هەولێر دەكرا.
,,
دو ئیداره‌ى كۆدى قومارێكه حزبه‌كان به‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه‌وه له‌دژى یه‌كتر و بۆ ترساندنى یه‌كتر به‌كاریده‌هێنن
له‌دواى كۆبونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانیش دو ئیداره‌ى یهكیِكه له پلانه‌كانى یه‌كێتى. دو ئیداره‌ى كۆدى قومارێكه حزبه‌كان به‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه‌وه له‌دژى یه‌كتر و بۆ ترساندنى یه‌كتر به‌كاریده‌هێنن, پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م حزبانه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى به‌تایبه‌تى یه‌كێتى مه‌به‌ستى له‌دو ئیداره‌ى چیه...؟یاخود دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی چیە..؟
چونكه دواى په‌سه‌ند كردنى ده‌ستورى عێراق دو ئیداره‌ى له‌ڕووى یاسا و عورفى سیاسیه‌وه واتاكه‌ى سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆى یه‌كێتى و پارتى له‌ده‌ستتداوه و شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ناوى دو ئیداره‌یه‌وه, ئه‌و حزبانه‌ش بێ ئه‌وه‌ى ڕێگاى دروست بونى دو ئیداره‌ى ( كه لهحهقیقهتتدا له‌ڕووى ده‌ستورى و یاساییه‌وه بونی نیە) شى بكه‌نه‌وه، له‌ڕێگه‌ى كادیر و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه ده‌یخه‌نه نێو میدیاكانه‌وه. به‌پێى ده‌ستورى ده‌نگ له‌سه‌ر دراوى عێراق بونى هه‌رێمه‌كان داپێدانراوه, ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده خهیاڵیكى سیاسیه و له‌واقیعدا ئاسته‌مه به‌ڵام چه‌ند ڕێوشوێنیكى بۆ دانراوه به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه:
له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه و به‌پشتبه‌ستن بهمادهكانى 117 , 118 , 119 , 120 , 121 ى ده‌ستورى عێراق یاساى ژماره 13 بۆ دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌كان له‌ساڵى 2008 به‌م شێوه‌یه داڕێژراوه.

ماده‌ى یه‌كه‌م : هه‌رێم لهپارێزگایهك یان زیاتر لهپارێزگایهك لهشارهكانى عێراق پێكدههێنریت.
ماده‌ى دووه م: دامه‌زراندنى هه‌ر هه‌رێمێك بهداواكاریهك بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیتحیادى به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه ده‌كرێت:
یه‌كه‌م : له‌سه‌ر داواكارى سێیه‌كى ( 3/1 ) ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه خوازیارى دروستكردنى هه‌رێمن.
دووه‌م : له‌سه‌ر داواكارى ده یه‌كى ( 10 /1) ده‌نگده‌رانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه داواى دامه‌زراندن و پێكهێنانى ههرێمیكى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م : له‌كاتى داواكارى پارێزگایه‌ك بۆ چونه سه‌ر هه‌رێمێكى تر, ده‌بێت سێیه‌كى ئه‌ندامانى پارێزگاكه داوا بكه‌ن و سێیه‌كى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌ش پشتیوانى داواكه بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئیتیحادیش كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردانهكان ڕادهسپێریت له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا ئاماده‌كارى بۆ ڕاپرسیه‌كه بكات و له‌ماوه‌ى سێى مانگیشدا كاروباره هونه‌رییه‌كانى دامه‌زراندنى هه‌رێمه‌كه ته‌واو بكات, ته‌نها مه‌رج بۆ سه‌ركه‌وتنى ڕاپرسیه‌كه ئه‌وه‌یه 50% ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاكه به‌شدارى ڕاپرسیه‌كه بكات.

ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكى ڕاپرسیهكهش ده‌نگى پێویستى نه‌هێنا ئه‌وا دواى تێپه‌ڕبوونى سالێك ده‌توانرێت دووباره بكرێته‌وه, ئه‌گه‌ر په‌ڵپ و ناڕه‌زایه‌تى له‌وانه سێ پارێزگا ڕه‌تى نه‌كه‌نه‌وه, یان ململانێى سیاسی و تایهفیهكان نه‌بنه هۆى په‌كخستنى یاسا و داوا ده‌ستورییه‌كان, له‌نمونه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى سوننه‌كانى عێراق بۆ دروستكردنى ههرێمیكى سه‌ربه‌خۆ, ئه‌وا هه‌موو كاروباره یاسایهكانى دامه‌زراندنى هه‌رێمیك سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته ئه‌مرى واقیع.
گریمان یه‌كێتى له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیه‌وه داواكاریهكى له‌و جۆره پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى ئیتیحادى ده‌كات, ئایا به‌م بارودخهى ئیستا كه جێ به‌جێ كردنى یاساكان و بهشیكَى زۆرى به‌نده‌كانى ده‌ستور, بونه‌ته موعیجیزهى ده‌ستورى و یاسایى په‌سه‌ند ده‌كرێت...؟ پاساوى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى له‌پاڵپشتی كردنى زۆرترنیه...؟ به‌تایبه‌ت خواستی شیعەكانی بەسرە بۆ دروست كردنی هەرێمێك جارێكی تر بەغدا لەدژی هەرێم ناوروژێتەوە و پێشتریش سوننه‌كان داوایه‌كى له‌م شێوه‌یان كرد و ڕه‌تكرایه‌وه، جگە لەوەی لەدوای ڕیفراندۆمەوە هەولێر و بەغدا بەرەو زەواجیكی تری سیاسی دەچن و بەغداش زیاتر مەیلی بەلای هەولیرەوەیە پەیوەندیەكانی ئاسایی بكاتەوە، دوای ئەوەی كاربەدەستانی هەولیریش سازشیان لەسەر زۆر پرسی هەنوكەی و نیشتیمانی كرد لەوانە ئیلغا كردنی دەرئەنجامی ڕیفراندۆم..
گریمان مهحاڵهكانیش توانه‌وه, میكانیزمى جێ به‌جێ كردنى چۆن ده‌بێت..؟ ئێستا یه‌كێتى بێكه‌س ترین حزبى ناوچه‌ى سلێمانیه‌و لهچارهنوسێكى زۆر سه‌خت و پڕ مه‌ترسیى سیاسى دا ده‌ژیت...؟
،،
تاچه‌نده ناوخۆى یه‌كێتى یه‌كانگیره بۆ دروست كردنى قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ مناڵان نه‌ك بۆ دامەزراندنی هه‌رێمیك..؟
له‌وه‌ش دورتر بڕۆین ئه‌ى ئه‌گه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌ش به‌زمانى ئه‌وان دوو ئیداره‌ى بو به‌ئه‌مرى واقیع , مامه‌ڵه‌ى عێراقى و ناوچه‌ى و نێو ده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌دا چۆن ده‌بێت..؟ جگه له‌و داهاته‌ى به‌غدا ده‌یبات و دیفرۆشیت و دواتر بودجه‌ى ته‌شغیلى بۆ دابین ده‌كات, ئه‌ى سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كانى تر‌ى بۆ بونیادنانه‌وه‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه چ ده‌بن؟ پارتى چۆن ڕێگه ده‌دات بازاڕى توركیا و ئه‌وروپا به‌ڕووى ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكرێته‌وه؟ لهوناخۆییهوه حزبه‌كان تاچه‌نده هاوكار ده‌بن و عامیلى ڕوخاندنى نابن...؟ تاچه‌نده ناوخۆى یه‌كێتى یه‌كانگیره بۆ دروست كردنى قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ مناڵان نه‌ك بۆ دامەزراندنی هه‌رێمیك..؟ ئێران چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات...؟
ئەگەر ئەو حزبانەی باشتر لەحەقیقەتی دوو ئیدارەی تێگەشتون باشتروایە، ئەو بەرپرسانەیان جاروبار بۆ ناردنی هەڕەشەیەك بۆ لایەنە ڕكابەرەكەیان و تەپڵی دوو ئیدارە ی لێدەدەن بەڵام لەواقیعشدا تێنەگەیشتون دوئیدارەی یانی چی و مەترسیەكانی چین و چۆن دێتە سەر ئەرزی واقیع ...تد بەوەش میزاجی خەڵكی سەرەڕای كەڵەكەبونی قەیرانی دروستكراوی چەند ساڵە یان دەشڵەژێنن، خەبەریان بێننەوە و بیانخەنەوە سەر ڕێگە دروست و ڕەوانەكەی سیاسەت.
پرسیاره‌كان زۆر قورسن و وهڵامهكانیش لاى ئه‌و لایه‌نانه‌ى جاروبار وه‌كو دروشمێكى پۆپۆلیستى بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى بۆده‌كه‌ن گه‌لێك قورسترن...!!