دیدارى، بڕوا كهمال
لهم دیدارهدا لهگهڵ " دیبلۆماتیك مهگهزین" پهیمان عێزهدین، ئهندامى خوولى سێیهمى پهرلهمانى كوردستان سهبارهت به یهكهم دانیشتنى پهرلهمانى كوردستانو ڕێكهوتنى نێوان پارتىو بزوتنهوهى گۆڕان دهدوێت.
دیبلۆماتیك: زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا تێدە پەڕێت، بەڵام تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەت پێكنەهاتووە، وەک یاسا ناسێک پێتوایه ئێستا هەرێم لە لەبۆشایی یاسایدایە؟
پەیمان عێزەدین: خۆی لەڕاستیدا ئەگەر ئێمە لەچوارچێوەی یاساییدا سەیری بابەتەکە بکەین، نەبوونی پەڕلەمان یان لە کارکەوتنی پەڕلەمان، یان لەدوای هەڵبژاردن گرێنەدانی دانیشتنەکانی پەڕلەمانو پێکنەهێنانی لیژنەکانی پەڕلەمانو دواخستنی پێکهێانی کابینەی نوێ، وە نەبوونی سەرۆکی هەرێم هەموو ئەمانە کە هەرێمی کوردستان بە قۆناغی جیاجیا تێپەڕی، هەموو ئەمانە لە واقیعدا بۆشایی قانونین، بەڵام من حەز دەکەم ئاماژە بەوە بکەم کە بۆشایی قانونی لەشوێنێکدا حسابی لەسەر دەکرێ وە گرنگىو بایەخی پێ ئەدرێ بۆ کۆمەڵگاوهاوکێشە سیاسیەکانیش، کاتێک ئەو شوێنە خۆى جێگەی قانوون بێت بەڕاستی.
بەڵام هەرنەبوونی کاریگەری بۆشایی ئەم دامەزراوانە لەهەرێمی کوردستاندا، بەڵگەی ئەوهیە کەشتێک نییە بەناوی قانون وە بون و نەبوونی ئەو دامەزراوانە جا چ پەڕلەمان بێ چ حکومەت بێ چ دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بێ، دامەزراوەی شکڵین.
،،
ئەو دانیشتنە هەر بۆخۆیی دانیشتنێکی سیاسی بوو، وە دانیشتنێکی سیاسی ناکامڵیش بوو، کەزیاتر لە ڕێکەوتنی دوو گەڕەک ئەچوو بەرامبەر گەڕەکێکیتر، واتە زیاتر لە یەکلایکردنەوەی شەڕە گەڕەک دەچوو وەک لەوەی پەڕلەمانی کوردستان بێ.

دیبلۆماتیك: بەڕێزتان لە خولى سێیهم ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان بوون، دەپرسم ئەوەی لە ١٨ شوبات ڕوویداو لەیەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەڕلەمان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا ئایە پێچەوانەی یاسای ناوخۆی پەڕلەمان بوو؟
پەیمان عێزەدین: لەڕاستیدا خۆی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ هەرگرێدانێکی دانیشتنى پەڕلەمان ئاماژە بە نیسابی یاسایی دەکات، ئەو کاتەی کەنیسابی یاسایی تەواو بێ ئەتوانرێ ئەو دانیشتنەگری بكرێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە لە بنهڕهتدا ئەگەر ئێمە بێینە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان، ئەو یاساییانەی کە کاری پێدەکرێ لەدەرەوە سەیری بکەین، له پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەماندا نییە کە دوای زیاتر لەسێ مانگ پەڕلەمان یەکەم جەلسەی خۆی تەواو بکات، چونکە پەڕلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی بەکراوەیی هێشتبۆوە کەئەمە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیی پەڕلەمانە، بۆیە بەداخەوە کاتێک ئێمە دێین تهنانهت بۆپرسە یاساییەکانیش قسە دەکەین ناتوانین دەقاودەق کار بکەین، چونکە کاتێک یاسا خۆی بەسەر ئەو پێشهاتانەی کەڕوو ئەدات لەهەرێمی کوردستاندا جێ بەجێی بکەین ناهەقیەکو نادادپەروەریەکی زۆر ئەکەین، چونکە لەزۆر حاڵەتیتری هاوشێوەدا حساب بۆ ئەو قانونانە ناکرێ.

بۆیە ئەگەر ئاوا حسابی بۆبکەین، بەڵێ دانیشتنەکەی پەڕلەمان دانیشتنێکی یاسایی بوو لەبەرئەوەی نیسابی یاسایی تەواو کردبوو، بەڵام ئەی کرانەوەی هێشتنەوەی یەکەمی پەڕلەمان کەزیاتر لەسێ مانگ ئەمە لەکویی پەیڕەوی ناوخۆ و لەکوێی ئەو قانونەدایە کەکاری پێدەکرێ، بۆیە ئەو دانیشتنە هەر بۆخۆیی دانیشتنێکی سیاسی بوو، وە دانیشتنێکی سیاسی ناکامڵیش بوو، کەزیاتر لە ڕێکەوتنی دوو گەڕەک ئەچوو بەرامبەر گەڕەکێکیتر، واتە زیاتر لە یەکلایکردنەوەی شەڕە گەڕەک دەچوو وەک لەوەی پەڕلەمانی کوردستان بێ.
،،
ئەم دانیشتنەی پەڕلەمان ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان ئەباتە سەرەوەو زیاتری دەکات، چونکە ئەگەر ئێستا سەیر بکەین ئەو تەشکیلەیەی لەدەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی لێپێکهاتووە وە ئەوەی حکومەتیشی لێپێک دێت، تەشکیلەیەکی تەواو پارتییە

دیبلۆماتیك: به بڕواى تۆ لە دوای کۆبوونەوەی پەڕلەمان دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەڕوات؟
پەیمان عێزەدین: ئەگەر لەڕووە سیاسیەکەوە قسەی لەسەر دۆخهكه بکەین دۆخێک نییە بەبڕوای من دەستنیشانکردنی ئاڕاستەکان لە دەستی ئەم هێزە سیاسیانەی هەرێمی کودستاندابێت، چونکە ئەم هێزە سیاسیانە بەتایبەتی هەردووهێزی سەرەکی یەکێتی و پارتی دوو هێزن زۆرتر جێبەجێ کاری ئەجێندای دەوروبەرن، وە سیاسەتی ئەمهریکی کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر ڕووداوەکان کەڕوو ئەیات، لەپێشهاتوو وە داهاتووی هەرێمی کوردستان به چ ئایندەیەکدا ئەڕوات، ئەمە لەوێنە گەورەکەوە، بەڵام لەناوخۆی هەرێمی کورستاندا، بەبڕوای من ئەم دانیشتنەی پەڕلەمان ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان ئەباتە سەرەوەو زیاتری دەکات، چونکە ئەگەر ئێستا سەیر بکەین ئەو تەشکیلەیەی لەدەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی لێپێکهاتووە وە ئەوەی حکومەتیشی لێپێک دێت، تەشکیلەیەکی تەواو پارتییە، لە ئەگەری بەشداریکردنی تەنانەت یەکێتیشدا دیسان پەڕلەمانەکە پەڕلەمانی یەکێتیو پارتیە، واتە چەندین ساڵ کە لە ٩١ وە پەڕلەمان یەکێتیو پارتی بووە نەگۆڕاوە، بەپێچەوانەوە له ململانێکانی یەکێتی پارتیشى تونترکردووە، لایەنەکانی تریش بوونەتە هاوکار لەیەکلاکرنەوەی ململانێکدا، جارێک بە بەرژەوەندی یەکێتیو جارێک بە بەرژەوەندی پارتی.

دیبلۆماتیك: پێدەچێت ئەم کابینەیەش هەمان شیوازی کابینەی ڕابردوو بێت، واتە بنکەفراوان بێ، بەبڕوای ئێوه تاچ ئەندازەیەک سەرکەوتوو دەبێ؟
پەیمان عێزەدین: هەر لەڕاستیدا من بۆخۆمم ڕەئم وایە کە حکومەتی بنکە فراوان لەهیچ کاتو سەردەمێکدا بۆهەرێمی کوردستان نمونەیەکی سەرکەوتوو نەبووهو سەرکەوتوش نابێ، بۆیە لە ئێستاشدا بەهەمان شێوەیە، بەهەمان کابینە دووبارە دەبێتەوە بە دەموچاوی جیاجیا، بەڵام بە باڵا دەستیو سەرۆکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەواتە جیا لەوەی کەهیچ نەگۆڕاوە، کابیەن بەدوای کابینە هێزی زیاتر وە ئەحزابی سیاسی زیاتر یەتە ناو یارییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان.
،،
ئەکرا یەکێک لەو پڕۆژانەی کەلەسەی ڕێک بکەون کە پڕۆژەی عەدالەی كۆمهڵایهتى بێت بۆکەمکردنەوەی ئەوە ناعەدالەتییەی کە هەبووە کە ئەمانە هیچی لەو ڕێکەوتنانەدا بەدی ناکرێ، کاتێکیش کە تۆ نیەتێکی جدی لەپارتی دیموکراتی کورستان نەخوێنیتەوە بۆچاکسازی.

دیبلۆماتیك: دەمەوێت سەرنجی بەڕێزتان بزانم سەربارەت بە بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نوێدا، ئایە بڕیاریکی دروستی داوە یاخود بەپێچەوانەوە؟
پەیمان عێزەدین : لەڕاستیدا دروستی و نادروستی بڕیار بەشداربوونی هەر هێزێک لەوانە بزوتنەوەی گۆڕانیش لەحکوەمەتدا ئەوەستێتە سەر ئەوەی کە ئەو هێزە سیاسیە چ ئامانجێکی هەیە لەو بەشداریکردنە، وە لەدەرەوەی خۆشی چاوەڕوانی چییە لەبەشداری ئەو هێزە لەحکومەتدا، ئەگەر قسە بکەین لەسەر بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەم کابینەی حکومەت، ئەگەر ئامانج لە بەشداریکردنەكه بەشداریکردن بێ بۆ مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان وە ڕازیکردنی ئەندامانی لەڕیگەی کۆمەڵێک پۆستەوە، ئەمە پێموابێ بڕیارێکی سەرکەوتووی داوە، وە توانیوێتی وەکو حیزب بەرژەوەندی حیزبەکەی بپارێزێ لەقۆناغێکی دیاری کراودا، بەڵام ئەگەر ئامانج لەبەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان وە هەم چاوەڕوانی خەڵکیش لەبەشداریکردنی بزوتەنەوەی گۆڕان، گۆڕان کاری جدی بێ وەگۆڕینی سیستەمی سیاسی بێ، بەبڕوای من بڕیارێکی هەڵەی داوە، چونکە تۆ ناتوانی لەگەڵ هێزێکدا کە نوقتەی کۆتایی بۆ هەموو ئەو گەندەڵیانە دا نەنابێ کەبەچەندین ساڵە پێیداڕۆیشتونو وە پەیڕەوی کردووە، وە بە بەرنامەوەو بەقەناعەتەوە پەیڕەوی کردوە، تۆ ناتوانی لەگەڵ ئەم هێزەیا بەرنامەی خۆت بەڕێوەبەریت، واته بەنموونە لەسەر خاڵەکانی ڕێکەوتنی نێوان گۆڕانو پارتی ئەوەیە کەموچەخۆر و خانەنشینى حەقیقی جیا بکرێتەوە لەوەهمی، یەعنی ئەمە دەبوایە ئەسڵەن خاڵێک نەبوایە لەخاڵەکانی ڕێکەوتنەکە، ئەگەر مەبەست لێی چاکسازی بووە، چونکە دروستکردنی موچە خۆرو خانەنشینی وەهمی بریارێکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە، وەدواتریش هەرکەسەو بەپێی حەجمی خۆی لیستی هەبووە بۆ ئەو مووچەخۆرە وەهمیانە، کەواتە ئەکرا پێش ئەوەی بچیتە ڕێکەوتن بەبڕیار ئەوە هەڵبوەشێتەوە، کە ئەمەنیەتێکی پێشوەخت دەبێ، کەئەمە نمونەیەکی زۆر زۆر بچووکە، دەبووه نیەتێکی پێشوەخت بۆ چاکسازی، وە متمانەشی لای خەڵکدروست دەکرد، کە هەر ڕیکەوتنێک بکرێ کە ههتا خودی پارتی دیموکراتی کوردستان کەبڕوای بەچاکسازی هەیەو وە دروشم نییە، یان بەنمونە هەندێک حاڵەتیتر هەیە کە نادادپەروەریەکی زۆر تێدا کراوە ئەکرا یەکێک لەو پڕۆژانەی کەلەسەی ڕێک بکەون کە پڕۆژەی عەدالەی كۆمهڵایهتى بێت بۆکەمکردنەوەی ئەوە ناعەدالەتییەی کە هەبووە کە ئەمانە هیچی لەو ڕێکەوتنانەدا بەدی ناکرێ، کاتێکیش کە تۆ نیەتێکی جدی لەپارتی دیموکراتی کورستان نەخوێنیتەوە بۆچاکسازی.
چونکە ئەمە واقیعە حکومەتەکەیه، كه حکومەتی پارتی دیموکراتی کورستانە وە هێزەکانیتر چەند خۆیان بەشەریک بزانن شەریک نین، بابڵێن هاوکاری پارتی دیموکراتی کورستان بۆبەرنامەکەی، بۆیە ئەگەر لەبنهڕهتدا تۆ متمانەو دڵنیایی تهواوت نەبێ بەنیەتی چاکسازی پارتی دیموکراتی کورستان هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە بەشداریکردن لەو حکومەتەدا.
،،
ڕووداوی ١٧ شوبات بەردەوامی هەیەو لە ئەگەری هەرخۆپیشاندانێکداو لە ئەگەری دروستبوونی هەر ناڕەزایەتییەکدا دوبارە ئەبێتەوە

دیبلۆماتیك: هەشت ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ڕووداوەکانی ١٧ شوبات، بەڵام تاکو ئێستا خەڵکی بارو گوزەرانی وەک خۆیی ماوەو بگرە خراپتر بووە، بەبڕوای بەڕیزتان هۆکاری بهردهوامى ئهو دۆخه خراپه چییە؟
پەیمان عێزەدین: خۆزگە هەر کێشەو گرفتمان ئێستا هەر بریندارو قوربانیانی ١٧شوبات بوایە، وە بە بەردەوامی وەکو ئەنفالەکان حسابمان بۆبکردایە، وەهەموو ساڵێک یادمان بکردایەتەوەو خەفەتمان بۆ بخواردایە، بەڵام بەداخەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ حەڤدەی شوباتی ترو شتیتری بەدوادا دێت، هەرئێستە لەسەروبەری کابینەی نوێی حکومەتدا ئەوەتا چەندین کەس بەناهەقو ناڕەوا لەبادینان دەستگیرکراون، تەنیا لەسەرخۆپیشاندان کەئەمە ئازادی ڕادەربڕینە، وە بە مادەیەک هەوڵئەدرێت سزابدێن کە لە ئەساسا ئەبوایە بەو مادەیە دەسەڵاتدارانى هەرێم سزا بدرانایە، کەواتە هێشاتا ئێمە لەسەروبەندێکداین یاریکردن بەمادە یاساییەکان، یاریکردن بەقانون وە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری لەبەرژەوەندی دەسەڵات، وەبەکارهێنانی بۆسەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین بەردەوامە، کەواتە ڕووداوی ١٧ شوبات بەردەوامی هەیەو لە ئەگەری هەرخۆپیشاندانێکداو لە ئەگەری دروستبوونی هەر ناڕەزایەتییەکدا دوبارە ئەبێتەوە، کەواتە لەژێر دەسەڵاتێکی وەک ئەم دهسهڵاتهدا، تۆ ناتوانی چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەنجام بۆ خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بکەیت.