ئه‌و پیاوه‌ى سێ جار له‌به‌رده‌م په‌تى له‌سێداره‌داندا ڕزگارى بوو

ئه‌و پیاوه‌ى سێ جار له‌به‌رده‌م په‌تى له‌سێداره‌داندا ڕزگارى بوو

391 خوێندراوەتەوە

بایسۆن كاولا بۆ سێه‌مین جار خرایه‌ ڕێزى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌بران به‌ره‌و ژوورى جێ به‌جَى كردنى له‌سێداره‌دان  كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو, له‌گه‌ڵ هه‌مو جارێكدا سزاكه‌ به‌سه‌ریدا جێ به‌جێ نه‌ده‌كرا, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌ى ئاماده‌ ده‌كرا بۆ له‌ سێداره‌دان ته‌واو نه‌ده‌بو, دواى ڕزگاربونى بۆ سێه‌مینجار به‌خت یاوه‌رى ده‌بێت و بۆ یه‌كجاره‌كى له‌زیندان ئازاد ده‌كرێت به‌هۆى ڕاگرتنى سزاى له‌سێداره‌دان لەوڵاتەكەیاندا..

 

بایسۆن به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات و دراوسێكه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئه‌و هۆكارى ده‌رچونى سزاى له‌سێداره‌كه‌ بوه‌ كه‌ ساڵى 1992 له‌دژى ده‌ركراوه‌, هۆكارى ئه‌وه‌ش بۆ ئیره‌ى پێبردنى ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌.

بایسۆن له‌ گوندێكى بچكوك له‌ باشورى مالاوى له‌دایك بوه‌ و  كارى له‌ كێڵگه‌یه‌كى گازى سروشتیدا له‌شارى جۆهانسبۆرگى باشورى ئه‌فریقادا كردوه‌, پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى بۆ كاروبارى وه‌به‌رهێنان له‌كاره‌كه‌یه‌وه‌ سه‌رمایه‌كى ده‌ستكه‌وتبو, بایسۆن توانیی پێنج كارمه‌ندى له‌ پرۆژه‌كه‌ى دا بۆ كاروبارى كشتوكاڵ و میوه‌ گه‌نم و زوڕات ...تد., دابمه‌زرێنیت.

بایسۆن ده‌ڵیت " هه‌ر ئه‌وكاته‌ش دایكم پیوتم به‌دبه‌ختى من ده‌ستپێكرد.

,,

دواى گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه‌ كرێكارەكە گیانله‌ده‌ستده‌دات و كاتێك كه‌یسه‌كه‌ى ده‌گات به‌دادگا دراوسێكه‌یان شاهیدى له‌دژى بایسۆن ده‌دات و دواتر دادگا ئه‌و تاوانبار ده‌كات.

یه‌كێك له‌دراوسێكان ده‌ستدێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كارمه‌ندێكى و به‌توندى بریندارى ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك خۆى ناتوانێت به‌پێى بڕوات,كاتێ بایسۆن یارمه‌تیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بیبات بۆ سه‌ر ئاو به‌هۆى سوڕى زه‌ویه‌كه‌وه‌ پێیهه‌ڵده‌كه‌وێ و له‌گه‌ڵیدا كرێكاره‌كه‌ش ده‌كه‌وێت.دواى گه‌یاندنى به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات و كاتێك كه‌یسه‌كه‌ى ده‌گات به‌دادگا دراوسێكه‌یان شاهیدى له‌دژى بایسۆن ده‌دات و دواتر دادگا ئه‌و تاوانبار ده‌كات.

 

لۆسى كه‌ دایكى بایسۆنه‌ ده‌ڵیت "له‌كاتى به‌ڕێوه‌چونى ڕێو ڕه‌سمى دادگاكه‌شدا له‌ كۆتایى هۆڵه‌كه‌دا دانیشتبوم  و گوێم له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادوه‌ر نه‌بو, كاتێك سزاكه‌یان پێوتم ئه‌مه‌نده‌ گریام تا هه‌مو جله‌كانم ته‌ڕ بوو"

 

،،

كاتێك له‌ڕێزى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌ كرابون بۆ له‌سێداره‌ دان له‌به‌رامبه‌ر ئامێرى تایبه‌ت به‌كوشتن ده‌وه‌ستام و پێیانده‌وتم هاكا سه‌ره‌ى تۆش هات, هه‌ستم به‌وه‌ ده‌كرد ئیتر مردوم و ته‌واو

كاتێك كه‌ هیستینجس له‌1964  حوكمى گرته‌ ده‌ست ئیدى ڕێگاى دیكتاتۆرى پیاده‌ ده‌كرد و سزاى له‌سێداره‌دانیش له‌و وڵاته‌دا جێ به‌جێ ده‌كرا.

بایسۆن ده‌ڵیت " كاتێك له‌ڕێزى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌ كرابون بۆ له‌سێداره‌ دان له‌به‌رامبه‌ر ئامێرى تایبه‌ت به‌كوشتن ده‌وه‌ستام و پێیانده‌وتم هاكا سه‌ره‌ى تۆش هات, هه‌ستم به‌وه‌ ده‌كرد ئیتر مردوم و ته‌واو"

 

له‌و كاته‌شدا ته‌نها كه‌سێك شاره‌زا هه‌بو بۆ جێ به‌جێ كردنى حوكمه‌كه‌ و به‌كارهێنانى ئامێره‌كه‌ له‌باشورى ئه‌فریقیادا, ئه‌و كه‌سه‌ش چه‌ند مانگ جارێك بۆ مالاوى ده‌هات ئه‌وه‌ش به‌هۆى دیارنه‌مانى چه‌ند به‌ندیه‌ك كه‌ سزاى له‌سیداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرابو و له‌زینداندا چاوه‌ڕوانى جێ به‌جێ كردنى ده‌كرد.

 

بایسۆن ئه‌و چركه‌ ساته‌ بیرده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵیت " پێانوتم ناوت له‌ لیستى 21 كه‌سدایه‌ و ئاماده‌كراون بۆ جێ به‌جێى كردنى حوكمه‌كه‌ له‌چه‌ند كاتژمێرێكى داهاتودا, پاسه‌وانه‌كه‌ پێیوتم كاتژمێرى یه‌كى دوا نیوه‌ڕۆ حوكمه‌كه‌ جێ به‌جَى ده‌كرێت, پێشیوتم پێش ئه‌وه‌ى بتبه‌نه‌ ژوره‌وه‌ نوێژێك بكه‌"

 

 

 

ئیدى ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌تا كاتژمێر سێى دوانیوه‌ڕۆ زیندانیه‌كان ده‌برانه‌ ژوره‌وه‌وه‌ به‌ڵام دواتر ڕاگیرا و لیسته‌كه‌ ته‌واو نه‌كرا, ته‌نها سێى كه‌س مایه‌وه‌ و له‌نێویاندا بایسۆنیشى تێدابو ده‌بو چاوه‌ڕوانى خولێكى تر بكه‌ن.

بایسۆن ده‌شلێت " كه‌سى تر نه‌بو ئامێرى كوشتنه‌ به‌رێوه‌ببات جگه‌ له‌و پیاوه‌, پیانوتین ئێوه‌ بمێننه‌وه‌ مانگى داهاتو حوكمه‌كه‌تان جێ به‌جێ ده‌كرێت"

 

 

،،

كه‌سى تر نه‌بو ئامێرى كوشتنه‌ به‌رێوه‌ببات جگه‌ له‌و پیاوه‌, پیانوتین ئێوه‌ بمێننه‌وه‌ مانگى داهاتو حوكمه‌كه‌تان جێ به‌جێ ده‌كرێت

 

دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ بایسۆن به‌ختێكى باشى ده‌بێت, دوجارى تر به‌و شێوه‌یه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ر جاره‌و ده‌خرێته‌ لیسته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سێداره‌ى بده‌ن به‌ڵام هه‌ر جاره‌ و دوا ده‌خرێت بۆ جارێكى تر تا ده‌كاته‌ سێ جار,له‌و دوجارى تردا هه‌مو ئه‌وانه‌ى له‌لیسته‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌كرێن له‌سێداره‌ده‌ردین و ته‌نها بایسۆن ده‌مێنیته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌ش واده‌كات دو جار هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌دات به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نابێت.

دواى ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رهه‌ڵدانى سیستمى دیموكراتى و فره‌ حزبى له‌مالاوای دا له‌ساڵى 1994 , جێ به‌جێى كردنى سزاى له‌سێدارده‌دان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زیندانیه‌ حوكمدراوه‌كاندا ڕاده‌گیرێت, له‌و ساڵه‌شه‌وه‌ هیچ سه‌رۆكێك ئیمزاى له‌سه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته‌دا نه‌كردوه‌, هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و سزایه‌ى بۆ ده‌رچوبێت بۆ به‌ندكردنى هه‌تا هه‌تاى بۆى سوككراوه‌ته‌وه‌.

 

بایسۆن له‌ژوورى له‌سێداره‌دانه‌وه‌ بۆ زیندانى زۆمباى ناوه‌ندى ده‌گوازرێته‌وه‌, ئیدى هه‌ستێى ئه‌وه‌ى لادروست ده‌بێت ژیانى له‌وێدا ته‌واو ده‌كات, بۆیه‌ خۆى به‌شدارى له‌خولى چڕوپڕى په‌روه‌رده‌ى و خوێندن ده‌كات و هه‌مو هیوایه‌كى بۆ ده‌رچون له‌زیندان له‌ده‌ستده‌دات.

 

به‌ڵام له‌ساڵى 2007 و دواى به‌سه‌ر بردنى ڕوبعه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌نێو زینداندا , دادگا فه‌رمانێكى مێژووى بۆ ده‌رده‌كات و سه‌رله‌به‌رى ژیانى ده‌گۆڕیت و ئازاد ده‌كرێت, به‌دواى ئه‌ویشدا دادگا به‌حوكمى زیندانیكردنى 170 كه‌سى تریشدا ده‌چێته‌وه‌ و هه‌مویان ئازاد ده‌كات.

.

 

كاتێك پارێزه‌ران به‌بایسۆن ده‌لێن دادگا دوباره‌ به‌كه‌یسه‌كه‌دا ده‌چێته‌وه‌ سه‌ره‌تا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ترسى ئه‌وه‌ى سیناریۆكانى پێشوتر دوباره‌ ببنه‌وه‌ به‌ڵام دواجار ڕازى ده‌بێت.

 

 

كه‌ دادوه‌ره‌كه‌ كتوپرٍ  فه‌رمانى ئازاد كردنه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌كات, چوارپه‌لى توشى ئیفلیجى ده‌بێت و ناتوانیت هه‌ستێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بایسۆن ده‌لێت " پاسه‌وانه‌كان داوایان لێكردم قه‌فه‌سى تۆمه‌ت بچمه‌ ده‌ره‌وه‌, پێیه‌كانم نه‌یاده‌توانى هه‌نگاو بنێن, ده‌له‌رزیم و ده‌توت هه‌مو جه‌سته‌م توشى ئیفلیجى بوه‌, ئه‌و چركه‌ساته‌ له‌خه‌ون ده‌چو, ئه‌وه‌ى دادوه‌ره‌كه‌ وتى باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد"

 

ته‌نها بایسۆن خاوه‌ن به‌ختێكى باش له‌و بڕیاره‌دا نه‌بو, به‌ڵكو ژیانى چه‌ند كه‌سێكى تریشى گۆڕى.

 

لویسى دایكى كه‌ هه‌مو سالێك سه‌ردانى ده‌كرد له‌ زیندانیه‌كه‌دا وپاشه‌كه‌وتى هه‌مو ئه‌و داهاتانه‌ى بۆ ده‌برد كه‌ ساڵانه‌ له‌ده‌غڵ و دان و كشتوكاڵ كردن ده‌یفرۆشت, به‌ڵام بۆ دادگاى كۆتایى له‌زۆمبا كوڕه‌كه‌ى ڕۆشت, كاتێك گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌داپیره‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ى پێوت ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بو دواتر له‌دڵخۆشیدا نه‌یده‌زانى چى بكات.

 

لویس بۆ سه‌نته‌ره‌كانى دوباره‌ به‌كۆمه‌ڵایه‌تكردن و ئاماده‌كردنه‌وه‌ى بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ ده‌چێت, له‌كه‌ له‌زینداندا ده‌رچوه‌ ته‌مه‌نى له‌شه‌سته‌كاندایه‌ و گه‌وره‌ترینه‌ له‌هه‌مو به‌شداربوان.

،،

كه‌ له‌زینداندا بوم زۆر نیگه‌رانى دایكم بوم, به‌ڵام بۆدى كوڕم پێوتوم هه‌مو شتێكى بۆده‌كه‌م, به‌ڵام ئیستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ و پێنالێم بچى كشتوكاڵ و كاری تری قورس بكە

ئێستا زه‌وییه‌كانى كه‌ پیًشتر بۆ كشتوكاڵ به‌كارى ده‌هێنا پڕ بوه‌ له‌ده‌غڵ و دان, هاوسه‌ره‌كه‌شى كاتێ ئه‌و له‌زیندانا بوه‌ كۆچى داوى كردوه‌ و هه‌مو مناڵه‌كانیشى گه‌وره‌بون و ماڵى خۆیان دروست كردوه‌.

 

ئیستا بایسۆن به‌ته‌نها ده‌ژیت  دایكه‌ هه‌شتا ساڵه‌كه‌ى به‌خێو ده‌كات بایسۆن ده‌ڵیت " كه‌ له‌زینداندا بوم زۆر نیگه‌رانى دایكم بوم, به‌ڵام بۆدى كوڕم پێوتوم هه‌مو شتێكى بۆده‌كه‌م, به‌ڵام ئیستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ و پێنالێم بچى كشتوكاڵ و كاری تری قورس بكە، كه‌سانى ترم ڕاسپاردوه‌ ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن.

 

 

سه‌رچاوه‌:

bbc عه‌ره‌بى

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس