ئەو قەناس بەدەستەی ئەمەریکا شانازی پێوە دەکرد  کێ کوشتی؟

چیرۆكی قەناس بە دەستەكەی ئەمەریكا لە عێراق

ئەو قەناس بەدەستەی ئەمەریکا شانازی پێوە دەکرد کێ کوشتی؟

2630 خوێندراوەتەوە

کریستۆڤەر سکوت کایل، ناسراو بەکریس کایڵ، یەکێک لەو جەنگاوەرانەیە ئەمریکیيەکان شانازی پێوە دەکەن. ئەو ئەفسەرێک بوو لەهێزی دەریایی سوپای ئەمریکا، کاتێک ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ساڵی ۲۰۰۳ جەنگێکیان لەژێر ناونیشانی Operaiton Freedom Of Iraq پڕۆسەی ئازادی عێراقیان ڕاگەیاند لەدژی عێراق، کریس بەچوار قۆناغ و کاتی جیا بەشداری دەکات لەو پڕۆسەیە، لەو ماوەیەشدا کە لە عێراق دەبێت چەند ڕێزلێنان و مەدالیەکی گەورە بەدەست دێنێت وەک جەنگاوەر و پاڵەوانێکی لێهاتووی شەڕ.

کریس لەگەڵ کۆتایی هاتنی خزمەتی سەربازیيەکەی و وەرگرتنی پلەیەکی سةربازی هێزی دەریایی و وەرگرتنی سوپاسنامەو ڕێزلێنان ساڵی ۲۰۰۹ دەگەڕێتەوە ژیانێکی ئاسایی، بەڵام لەدوای ئەوەوە دەست دەکات بەنوسینەوە و کۆکردنەوەی ژیانی تایبەتی وسەربازیەکەی لەکتێبێکدا بەناوی"American Sniper کە لەدواتردا کرا بەفیلم و دوای نمایشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.

سەرەتاکانی ژیانی کریس کایل

کریس کایل کریس لە٨ی نیسانی ۱۹۷٤ لەویلایەتی ئۆدیسا لەتکساس لەدایکبووە، باوکی مامۆستا بووە لەهەمان ئەو گەڕەکەی خۆیان لێی دەژیان، کریس برایەکی بچوکتر لەخۆی هەبوو. بۆیەکەم جار کرێس چەکێکی لەجۆری سبرینغفێڵد بەدیاری لەتەمەنی هەشت ساڵیەوە لەلایەن باوکیەوە پێدەبەخشرێت، لەگەڵ گەورەبونیدا کریس چەکەکەی بۆڕاوی ئاسک و باڵندەی کێوی بەکار دەهێنا، تەمەنی منداڵی کایل بەوە جیادەکرایەوە کەوا هەمیشە هەستێکی بەرز لەئیرادەو بڕوا بەخۆبوزن هەبووە و ڕەنگی داوەتەوە لەکریسدا، هەر ئەوەش وایکردووە کە بة ئومێدەوە لە داهاتووی خۆی ڕاونیوە.

 

کریس قۆناغی دواناوەندی لە قوتابخانەی میدلۆسیان تەواوکردوە، دوای ئەوەش دەچێتە نێو پێشبڕکێکانی ئەسپ سواری و چاودێری کردنی مانگا و ئاژەڵە کێویەکان، بەڵام لەبەرئەوەی لەیەکيَك لەپێشبڕکێکان یەکێک لەقۆڵەکانی زۆر بەخراپی بریندار دەبێت، کە بەو شێوەیە چاوەڕوانی نەکراو بووە هەم بۆخۆی وهەم بۆخانەوادەکەی، ئیتر دور دەکەوێتەوە.

،،

کرێس دەبێتە ئەندامی هێزی تایبەتی دەریاوانی ئەمریکا، ئینجا لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت

ئەوخەڵاتانەی کەکریس بەدەستی هێناوە

کریس دوای ئەوەی ئارەزوی ئەوە دەکات پەیوەندی بەسلکی سەربازیەوە بکات لەهێزی دەریایی بۆ سوپای وڵاتەکەی، هەندێک لەهاوڕێکانی ئامۆژگاری دەکەن کەوا بچێتە بەشی هێزی وشکانی، یەکێکی تریش لة ئەفسەرە باڵاکان پێی دەلَێت پەیوەندی بەهێزی تایبەتیەوە بکە لەهێزی دەریاوانی، بەوەی کە دەتوانی ئینجازی گەورە بەدەست بهێنێت لەو بەشە، بەڵام کریس یەکەمجار ڕەتی دەکاتەوە چونکە بەهۆکاری ئەو برینداریەی لەوەو پێشتر تووشی هاتبوو، هەستی دەکرد كة لةوانةية ببێتە بەربەست لەبەردەمی وکێشەی بۆدروست بکات، بەڵام لەکۆتاییدا دوای ڕاهێنانی سەربازی بۆماوەی شەش مانگ دەتوانێت سەرکەوتن لەکۆڕنادۆ تۆماربکات لەماوەی ساڵانی ۱۹۹۹ بۆ ۲۰۰۱ بەشەکەی خۆی تەواو دەکات.

ژمارەی دەرچوون و تەواوکردنی خولە سەربازیەکەی بریتی دەبێت ۲۳۳.

کرێس دەبێتە ئەندامی هێزی تایبەتی دەریاوانی ئەمریکا، ئینجا لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت، وەک یەکەم دەرکەوتنی ئەو لەو کاتەوە دەست پێدەکات کاتێک ژنێکی عێراقی منداڵێکی بەدەستەوەیەو بەدەستەکەی تریشی بۆمبێکی دەستی بەدەستەوەیە وڕوەو هێزەکانیان دێت ونزیک دەبێتەوە، کریس توانی لەدورەوە ئەو ژنە عێراقیە بپێکێت.

،،

 بەخێرایی ناو و دەنگی کرێس هاوشێوەی ڤاسیلی قەناس بەدەستەکەی سەردەمی شەڕی لینینگراد بەناو گەلی ئەمریکادا بڵاو دەبێتەوە، لەدوای ئەوەشەوە نازناوی شەیتانی خۆڵەمێشی لێدەنرێت

 

 دوای ئەوە بەخێرایی ناو و دەنگی کرێس هاوشێوەی ڤاسیلی قەناس بەدەستەکەی سەردەمی شەڕی لینینگراد بەناو گەلی ئەمریکادا بڵاو دەبێتەوە، لەدوای ئەوەشەوە نازناوی شەیتانی خۆڵەمێشی لێدەنرێت، بڕی ۲۰ هەزار دۆلاری ئەمریکی تەرخان دەکرێت وەک پاداشت بۆهەرکەسێک بتوانێت کەللەسەری ڕادەستی هێزەکانی عێراق وگروپە میلیشیاییەکان بکات، پاشان بڕی پاداشتەکە بەرزتر بویە بۆ ٨۰ هەزار دۆلار بۆکەسێک کە سةرى ئةويان بۆ ببات، لەهەموو شوێنک ناو و وێنەو شێوە و یەکێک لەنیشانەکانی بڵاوکرایەوە، کەوا نیشانەی خاچی کریستیان وکاسۆلیکیەکانی بەسەر قۆڵی ڕاستیەوەیە بۆئاسانکاری لەدەستگیرکردنی وناسینەوەیدا.

لەناو هێزەکانی سوپای وڵاتەکەیشیدا بەئەفسانە وپاڵەوانی جەنگ ناوی دەرکرد، دوابەدوای ئەوە لەناوچەی فەلوجە خولی وتنەوەو وانە پێدانی ڕاهێنانی چەکی قەناسی بەهاوڕێکانی خۆی پێسپێردرا، لەوێش لەناو هاوڕێکانی بەئەفسانە ناوی دەرکرد ئەمەش دوای ئەوهات کە دوو جار بەفیشەک بریندار دەبێت و چاک دەبێتەوە، چەند جارێکیش لەتەقینەوە ڕزگاری دەبێت.

کایڵ شارەزایی هەبوو لەبەکاهێنانی هەموو چەکە دەستیەکان. کریستۆڤەر کایڵ پلەی بەرزدەبێتەوە بۆشەریف، خوی و خانەوادەکەی میدلۆسیان لەتکساسەوە دەگوازررێنەوە بۆ ئەو دامەزراوەیە کەناوی Craft International بۆپێکەشکردنی هاوکاری تیوری وپڕاکتیکی بەهێزەکانی سەربازی سوپای ئەمریکا، لەدوای ئەوەشا کایڵ هەڵسا بەهاوکاری کردنیان لەکردنەوەی هۆڵێکی لەشجوانی سەربازەکان.

هەریەک لە کریس کایڵ وتایا لەنیسانی ۲۰۰۱ لە شاری سان دیگۆ چاویان بەیەکتر دەکەوێت و لەکۆتاییشدا بڕیار دەدەن هاوسەرگیری بکەن، کایڵ لە ۲۰۱۳ کۆچی دوایی دەکات و دوو منداڵ لەدوای خۆی جێدێڵێت، دادوەری ویلایەتی تێکساس ۲ شوباتی ۲۰۱٥ بەڕۆژی کایل دادەنێت و هەر لەوڕۆژەدا پەیکەرێک پەردەی لەسەرلادەدرێت کەلەلایەن گریج مارا وەدروستکرابوو.

فیلمەکەش کەبەناوی American Snipe باس لەژیانی کایڵ دەکات خەڵاتی ئۆسکار وەردەگرێت. لەدوای ئەوەشەوە فیلمەکە خراوەتەوە پێشبڕکێی بردنەوەی چەند خەڵاتێکی تر.

،،

 ئەوکەسانەی کە کایل کوشتونی، ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە ۱٥۰ کەس.

 

 

کریس چۆن دەکوژرێت؟

کریس لەلایەن سەربازێکی دەریاوانی وڵاتەکەی بەناوی "ئیدی رای ڕوس" لەگۆڕەپانی ڕیمایە لەتێکساس بەچەند گولەیەک کۆتایی بەژیانی دەهێنرێت ودەکوژرێت، ئەم ڕوداوە بەلای ئەمریکاییەکانەوە زۆر ناخۆش و شۆکهێنەر بوو چونکە کریس کایل تازەی پێی دەنایە تەمەنی ۳۳ ساڵیەوە. کریس کایڵ وئەمریکا کریس کایڵ ساڵێک پێش ئەوەی بکوژرێت لەئابی ۲۰۱۲ دا لەتەلەفزیۆن لەبەرنامەی Stars Earn Strripes دەردەکەوێت.

کریس لەئەمةریکا ژمارەی پێوانەیی قەناس بەدەستی وڵاتەکەی تۆمارکردوە، ژمارە یەکی وەرگرتووە، پنتاگۆن بڵاویکردۆتەوە کە ئەوکەسانەی کە کایل کوشتونی، ژمارەیان گەیشتۆتە زیاتر لە ۱٥۰ کەس.

کایڵ خاوەنی حەوت مەدالیای ڕێزلێنانی جەنگە لەبواری سەربازی.

دادگا چی بڕیارێکی داوە لەبەرانبەر بکوژی کایڵ؟

ئیدی ڕای تەمەن ۲۷ ساڵ ئەفسەرێکی باڵابوو لەهێزی دەریاوانی ئەمریکا لەتێکساس هەڵدەستێت بەکشتنی کریس کایڵ کەهەموو ئەمریکا شانازی پێوە دەکرد، دادگای ویلایەتی تێکسازیش بڕیاری زیندانی تاهەتایی بەسەر ئیدی دا دەسەپێنێت.