بۆچى رێککەوتنەکەى پارتى و گۆڕان تەقەى تێ دەکەوێت؟

"پارتى تەواوى پۆستەکان بە گۆڕان نادات"

بۆچى رێککەوتنەکەى پارتى و گۆڕان تەقەى تێ دەکەوێت؟

1316 خوێندراوەتەوە

 

 

گۆڕان بۆ تۆڵەکردنەوە لە یەکێتى و لەترسى لەناوچوون و توانەوەى،  پارتیش بۆ ترساندنى یەکێتى و خۆنیشاندانى وەک براوەى یەکەم رێککەوتنێکى بەپەلەیان ئەنجامدا کە پێ دەچێت پێش جێبەجێکردنى کێشەى تێ بکەوێت.

 

 

نەوشیروان موستەفا لەکتێبى (( پەنجەکان یەکتر دەشکێنن)) ئاماژە بەوە دەکات کە درووستکردنى هەموو بەرەیەک و رێکەوتنێک لەنێوان حزبە سیاسییەکانى ئەوکاتە بۆ شکاندن و لێدان بوو لە لایەنێکى دیکە، هەربۆیە ئامانجێکى کورتخایەنى هەبووە.

 

ئەم فۆرمە لە سیاسەتکردن تا ئەمڕۆش درێژبووەتەوە، و لەنێوان پارتە سیاسییەکان بەدى دەکرێت کە دژى یەکدى دەچنە رێکەوتن یاخود لە رێکەوتن دێنە دەرەوە و بەرەیەکى دیکە درووست دەکەن، کە دواجار تاکە ستراتیژ تیایدا خەمى حزب وشەخسە نەک هاوڵاتى.

 

 

 

کاتێک بزووتنەوەى گۆڕان و حزبێکى وەک پارتى دەچنە رێکەوتن ، بەروونى ئەو ئاماژەیەى تێدا بەدى دەکرێت کە ئەم دوو هێزە تەنها یەک شت کۆیان دەکاتەوە ئەویش ((دوژمنى دوژمنەکەم دۆستمە)).

 

،،

بۆ ئەوەى بە رێکەوتنى لەگەڵ گۆڕان یەکێتى ئیستفزاز بکات و بیهێنتە سەر خەت، تاکو لەوە زیاتر پێکهێنانى کابینەى نوێ دوا نەکەوێت کە پارتى براوەى یەکەمە لە هەڵبژاردنەکان و لەلایەى بیانییەکانیش لەوە زیاتر ئیحراج نەبێت.

 

 

پارتى بۆچى رێکەوتنى لەگەڵ گۆڕان ئەنجامدا؟

بۆ پارتى پێویست بوو لەگەڵ هێزێکى دیکە، پەرلەمان کارا بکات و دەستەى سەرۆکایەتى هەڵبژێرێت، بۆ ئەوەى هەم هەژموون و هێزى خۆى بسەلمێنێت و هەم ئەوەش بەیەکێتى بڵێت کە چى دى چاوەروانى ناکات.

 

 

هەروەها بۆ ئەوەى بە رێکەوتنى لەگەڵ گۆڕان یەکێتى ئیستفزاز بکات و بیهێنتە سەر خەت، تاکو لەوە زیاتر پێکهێنانى کابینەى نوێ دوا نەکەوێت کە پارتى براوەى یەکەمە لە هەڵبژاردنەکان و لەلایەى بیانییەکانیش لەوە زیاتر ئیحراج نەبێت.

 

 

پارتى نەرمى نواندنیکى زۆرى پێوە دیار بوو بەرامبەر گۆڕان تاکو لە پیرمام رێکەوتنەکەیان واژۆکرد، کە ئەمەش زۆرێک لە گۆڕانخوازانى دڵخۆش کردو بە چەندان سى ڤییەوە بەرەو گردى زەرگەتە بەرێ کەوتن.

بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە سیحرى ئەو رێکەوتنە چییە و کەى بەتاڵ دەبێتەوە؟ یاخود بەپێچەوانەوە پارتى و گۆڕان دەبنە دوو دۆستى هەمیشەیی و رێکەوتنى دیکەش واژۆ دەکەن.

 

،،

نێچرڤان بارزانیش کە لە گفتوگۆى رێکەوتنەکەو واژۆى کۆتایش بوونى نەبوو، تەنانەت زانیارى هەیە کە ناوبراویش قسەى هەبووە لەسەر ئەم رێکەوتنەو هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەبێ یەکێتى.

 

 

 

 

رێکەوتنەکەیان تەقەى تێ دەکەوێت؟

 هەر لەسەرەتاى رێکەوتنى نێوانیان (پارتى و گۆڕان) ئەوە بەدى دەکرا کە مەکتەبى سیاسی پارتى بەتەواوى لەگەڵ ئەم رێکەتنەدا نییە، چونکە باس لەوە دەکرا کە (فازل میرانى) سکرتێرى مەکتەبى سیاسی ئەو حزبە راى جیاوازى هەبووە، بۆیە لەبرى ناوبراو (رۆژ نورى شاوەیس) واژۆى رێکەوتنەکەى کرد.

 

 

 

ئەمە جگە لە نێچرڤان بارزانیش کە لە گفتوگۆى رێکەوتنەکەو واژۆى کۆتایش بوونى نەبوو، تەنانەت زانیارى هەیە کە ناوبراویش قسەى هەبووە لەسەر ئەم رێکەوتنەو هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەبێ یەکێتى.

 

 

هەربۆیە ئەگەرى هەیە ئەم سێ خاڵە سەرەکییەى خوارەوە  کێشە بۆ رێکەوتنەکەی نێوانیان درووست بکات ئەوانیش:

یەکەم: پێ دەچێت بەهۆى دروستکردنى کێشە لە مەکتەبى سیاسی پارتى دەرەنجامى ئەم رێکەوتنە، بەجۆرێک لە جۆرەکان پاشەکشەیەک  لەلایەن پارتییەوە بەدى  بکرێت بەرامبەر گۆڕان و پێدانى ئەو پۆستانەى  رێکەوتبون لەسەرى  رێگرى بۆ درووست بکرێت.

وەک لە زارى چەند بەرپرسێکى پارتى دوێنێ ئاماژە بەوە کرا کە پارتى بەڵێنى هەندێ لەو پۆستانەى بە گۆڕان نەداوە کە سەرکردەکانى گۆڕان لە میدیاکانەوە بڵاویان کردووەتەوە.

 

 

دووەم: پێشهاتەکان وا دەڵێن کە یەکێتى و پارتى بەرەو چارەسەرو رێکەوتن برۆن بەتایبەت دواى نامەکەى بارزانى و دەستپێشخەرییەکەى ناوبراو بۆ رێکەوتنى نێوان پارتى و یەکێتى، ئەمەش وا دەکات هەر نزیک بوونەوەیەکى ئەوان بە زیانى گۆڕان کۆتایی دێت.

  

،،

ەرکردەکانى گۆڕان ئەوەیان بە پارتى گوتبێت ئەگەر ئەو پۆستانەى رێک دەکەون لەسەرى هەمووشیان رادەستى گۆڕان نەکرێن، ئەمە بۆ راى گشتى رانەگەیەندرێت تاکو بێعێزەتى گۆڕان دەرنەکەوێت.

 

 

سێیەم: پارتى تا ئەو شوێنە رێکەوتنەکەى لەگەڵ گۆڕان گرنگ بوو بەلایەوە کە  خۆى وەک براوە لەقەڵەم بدات و لەسەر یەکێتى نەوەستێت و ناچارى بکات رێک بکەوێت لەگەڵیدا.

 

 

هەندێ لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرکردەکانى گۆڕان ئەوەیان بە پارتى گوتبێت ئەگەر ئەو پۆستانەى رێک دەکەون لەسەرى هەمووشیان رادەستى گۆڕان نەکرێن، ئەمە بۆ راى گشتى رانەگەیەندرێت تاکو بێعێزەتى گۆڕان دەرنەکەوێت.

 

،،

پارتى دەیەوێت لێرە بەدوا بەیەکێتى بڵێت وەک چۆن لەگەڵ تۆ رێککەوتن ئەنجام دەدەین لەگەڵ گۆرانیش بەهەمان شێوە.

 

هەربۆیە لەکۆتایشدا پێ دەچێت بەخت یاوەرى گۆڕان بێت لەو روەوە کە هەرچەندە تەقەش بکەوێتە رێکەوتنەکەى نێوانیان و پارتى لە رێکەوتنەکەشى لەگەڵ گۆڕان سارد ببێتەوە روو بکاتەوە یەکێتى، ئەوا  ناگاتە قۆناغى هەڵوەشاندنەوەى.

چونکە پارتى دەیەوێت لێرە بەدوا بەیەکێتى بڵێت وەک چۆن لەگەڵ تۆ رێککەوتن ئەنجام دەدەین لەگەڵ گۆرانیش بەهەمان شێوە.

و پارتى دەیەوێت خۆى وەک براوەى یەکەم نیشان بدات و گۆڕان و یەکێتى بخاتە یەک تەرازو بۆ ئەوەى پۆستەکانی حکومەتیان بەسەردا دابەش بکات و هێز لاى یەکێکیان (بەتایبەت یەکێتى) نەمێنێتەوە.

 

 

نزیکەى پێنج مانگە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دراوە، تاکو ئێستا کابینەى نوێ پێک نەهاتووە و بریارە رۆژى ٣ شەممەش پەرلەمانى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى  لیژنەى یاسایی کۆببێتەوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان