بۆچى لەپەرلەمان گەلەکۆمە لە یەکگرتوو کرا؟

پارتى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى کۆنترۆڵکرد

بۆچى لەپەرلەمان گەلەکۆمە لە یەکگرتوو کرا؟

1502 خوێندراوەتەوە

 

پارتى لیژنەى یاسایی پەرلەمان کۆنترۆل دەکات، و گۆڕان و نەوەى نوێ و کۆمەڵیش دژى کاندیدەکەى یەکگرتوو بۆ ئەندامبونى لە لیژنەى یاسایی دەنگیاندا.

 

 

ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لیژنەى یاساییان هەڵبژاردو فراکسیۆنى یەکگرتووش رایدەگەیەنێت: پرۆسەکە دژى پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمان بووە و دەبوو لەبرى پێکهاتەکان ئەوان ئەندامیان لە لیژنەکەدا هەبوایە.

،،

کەواتە لیژنەکە گرنگە، بەتایبەت بۆ پارتى دەسەڵات کە دەیەوێت لە ماوەى چوار ساڵى داهاتوو چەند پرۆژەیەک لە بەرژەوەندى خۆى یەکلاى بکاتەوە.

 

 

لیژنەى یاسایی بۆ کێ گرنگە؟ 

پێ دەچێت ئەو گوتەیە راست بێت کە لیژنەى یاسایی رۆحى پەرلەمان بێت، کە دواتر رۆحى یاساکان دادەنێت و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر دەدرێت و هەموو پرۆژە یاسایەکیش بە فلتەرى ئەم لیژنەیەدا تێپەر دەکات.

 

کەواتە لیژنەکە گرنگە، بەتایبەت بۆ پارتى دەسەڵات کە دەیەوێت لە ماوەى چوار ساڵى داهاتوو چەند پرۆژەیەک لە بەرژەوەندى خۆى یەکلاى بکاتەوە، بەتایبەت بابەتى سەرۆکایەتى هەرێم و کاراکردنەوەى، کە دواجار پێکهێنانى حکومەتى هەرێم بە سەرۆکایەتى برا گەورە بەندە بەم بابەتەوە.

 

 

 

هەر ئەمەشە وا دەکات پارتى وەک براوەى یەکەم گەورەترین شەر دەکات و بەبێ وەستان لەسەر هاوستراتیژە چەند ساڵیەکەى کە یەکێتیە لیژنەى یاسایی لەگەڵ لایەنەکانى دیکە پێک دەهێنێت و یەکگرتووى ئیسلامیشى تێدا ئاوت دەکات.

،،

هەربۆیە پارتى پاڵپشتى پێکهاتەکانى وەک تورکمان و کریستیانەکان دەکات تاکو ببنە ئەندام لەو لیژنەیە کە زۆرجار ئەم پێکهاتانە بە نزیک و دۆستى پارتى لەقەڵەم دەدرێن.

 

 

بۆچى یەکگرتوو ئاوت دەکرێت؟

هەرچەندە یەکگرتووى ئیسلامى بەوە ناسرابوو کە هاوئاوازى  پارتییە و ناتوانێ دژى پارتى هەنگاو بنێت، بەڵام ئەمرۆ پارتى ئەو حزبەى گۆرییەوە بە تورکمانەکان و نەیهێشت لە لیژنەى یاسایی ئەندامیان هەبێت.

 

چونکە پێ دەچێت پارتى ترسى ئەوەى هەبێت کە یەکگرتوو ئەمرۆ ئۆپۆزیسیۆن بونى خۆى راگەیاندووە و لە داهاتوودا ناتوانێ دەنگ بەو پرۆژانە بدات کە ویستى دەسەڵات بەتایبەت پارتى لە پشتە. 

 

هەربۆیە پارتى پاڵپشتى پێکهاتەکانى وەک تورکمان و کریستیانەکان دەکات تاکو ببنە ئەندام لەو لیژنەیە کە زۆرجار ئەم پێکهاتانە بە نزیک و دۆستى پارتى لەقەڵەم دەدرێن.

  

،،

بەمشێوەش پێ ناچێت رۆڵ و کاریگەرى لایەنەکانى دیکەى لیژنەکە هیچ کاریگەرییەکیان هەبێت لە راگرتن و رانەگرتنى هەر پرۆژەیەک کە ویستى پارتى تێدا بێت.

 

لیژنەکە چۆن کۆنتڕۆڵکرا؟ 

پارتى توانیویەتى ٤ ئەندامى لیژنەکە کە یەکێکیان دەبێتە سەرۆکى لیژنەکەش بۆ خۆى ببات، هەروەها دوو ئەندامیش بۆ تورکمان و کریستیانەکان مسۆگەر بکات، هەرچى کۆمەڵ و نەوەى نوێ و گۆرانیشن یەکى یەک ئەندامیان دەبێت، و دوو ئەندامیش بۆ یەکێتى بەجێهێڵدراوە.

 

هەربۆیە بەم شێوەى سەرەوە پارتى ٥٠+١ى لیژنەکە دەتوانێ بەدەستبهێنت، و لە کاتى هێنانى هەرپرۆژەیەک بۆ بەردەم لیژنەکە کە بیەوێ دەنگى تەواو بەدەست بهێنێت هیچ رێگرییەکى بۆ نایەتە پێش و بەئاسانى دەتوانێ تێىپەرێنێت.

 

  

بەمشێوەش پێ ناچێت رۆڵ و کاریگەرى لایەنەکانى دیکەى لیژنەکە هیچ کاریگەرییەکیان هەبێت لە راگرتن و رانەگرتنى هەر پرۆژەیەک کە ویستى پارتى تێدا بێت.

 

 چونکە کاتێک پارتى توانى ٦ دەنگ کۆبکاتەوە بۆ هەر پرۆژە یاسایەک کە بیەوێت ئەوکاتە دەنگ و قورسایی لایەنەکانى دیکەى نێو لیژنەکە (یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەى نوێ) هیچ رۆڵیکى ئەوتۆیان نابێت ئەگەر دژیشی بوەستنەوە.

 

،،

 لە ئێستا یەکگرتوو لەنێو هیچ رێکەوتنێکى سیاسی ناوخۆى و دەرەکی پەرلەماندا نییە تاکو لەگەڵ لایەنێک رێک بکەوێت کە دەنگى پێ بدەن یاخود نا.!

  

 

بۆچى سزاى یەکگرتوو دەدرێت؟ 

ئەبوبەکر هەڵەدنى ئەندامى فراکسیۆنى بەرەو ئیسڵاح ئەوەى راگەیاندووە کە : فراكسیۆنەكەیان كاندیدێكیان بۆ ئەو لیژنەیە هەبوو كە خاوەنی 20 ساڵ ئەزموونی یاساییە و بێبەشكردنی یەكگرتوو بۆ ئەندام بوونی ئەو لیژنەیە سزادانی فراكسیۆنەكەیانە لە بەرامبەر هەڵوێستەكانیان و ئەو كارەی دەستەی سەرۆكایەتی بە یەكەمین پێشێلكاری دادەنێن بەرامبەر بە فراكسیۆنەكەیان كردیان.

 

سزاکەى سەر یەکگرتوو بەوە قوڵترو قورستر دەبێت کە لایەنەکانى دیکە بەتایبەت گۆڕان و کۆمەڵ دەنگیان نەدا بۆ ئەوەى ئەم حزبە  ئەندامى هەبێت لەو لیژنەیەدا، کە پێ دەچێت پەیوەندى بەرێکەوتنى سیاسیان هەبێت لەگەڵ پارتى، بۆ بەشداریکردنیان لە کابینەى نوێ.

 

بەڵام دەکرێت ئەوەش بڵێین، لە ئێستا یەکگرتوو لەنێو هیچ رێکەوتنێکى سیاسی ناوخۆى و دەرەکی پەرلەماندا نییە تاکو لەگەڵ لایەنێک رێک بکەوێت کە دەنگى پێ بدەن یاخود نا.! هەروەها ناچێتە نێو حکومەتیش تاکو حزبى دەسەڵات لە بەرژەوەندى خۆى پاڵپشتى بکات، هەرئەمەش وا دەکات ئەو حزبە بێناز بکرێت و هیچ لایەنێک دەنگى پێ نەدات.

 

 

 

دواى نزیکەى ٥ مانگ لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانى کوردستان، ئەمرۆ پەرلەمان لە یەکەمین کۆبوونەوەى نائاسایی خۆیدا، یەکەم لیژنەى پەرلەمانى کە لیژنەى یاسای بوو هەڵبژارد، بەڵام تاکو ئیستا کابینەى نوێ پێک نەهێنراوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان