ئێران چۆن ڕوبه‌ڕوى گه‌مارۆكانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه‌؟

هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كه‌ى ئَیران ئاشكرا كرا

ئێران چۆن ڕوبه‌ڕوى گه‌مارۆكانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه‌؟

430 خوێندراوەتەوە


كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌دواى قه‌یرانه‌ داراییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڵاڵه‌ى چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ى كردوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئابڵوقه‌ ئابوریه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تا هه‌نوكه‌ له‌هیچیان سه‌ركه‌وتونه‌بوه‌.

له‌نوێترین لێدوانى گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئێراندا هه‌ڵبژارده‌ى به‌هێزى تاران به‌رامبه‌ر سزا سه‌پێنراوه‌كانى ئاشكرا كرا.
ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى له‌زارى شه‌مخانیه‌وه‌ پلانى تارانى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر گه‌لى ئێران ئاشكراكردوه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌لى شه‌مخانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێران ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژارده‌ى ترمان له‌به‌ر ده‌سته‌ جگه‌ له‌داخستنى گه‌روى هورمز ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى وڵاته‌كه‌مان كه‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.


له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ سایتى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌وه‌ نوسیویه‌تى مه‌رجه‌عى ئاینى له‌ئێران كه‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ به‌قسه‌ى شه‌مخانى ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ى نیه‌ت باشى هه‌یه‌ و پێویست ناكات گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
قسه‌كانى عه‌لى شه‌مخانى دوو ڕۆژ دواى وته‌كانى موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دێت هات كه‌ ڕایگه‌یاند بوو هه‌نارده‌ى نه‌وتى تاران بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردوه‌، به‌تایبه‌تى دواى گه‌ڕى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئێران.
لاى خۆشیانه‌وه‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌جارێك ڕایان گه‌یاندوه‌ ڕێگه‌ناده‌ن كه‌س ببێته‌ مه‌ترسى بۆ گه‌روى هورمز.
له‌یۆلیۆى ساڵى 2018 دا بێڵ ئاربنى وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌ركردایه‌تى ناوه‌ندى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌توندى ڕه‌دى وته‌كانى حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێرانى دایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى نه‌وتى ناوچه‌كه‌ى كرد، لێدوانه‌كانى ڕۆحانى به‌داخستنى گه‌روى هورمز لێكدرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌.

,,

گه‌روى هورمز گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى له‌ڕوى بازرگانیه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ %40ى نه‌وتى جیهان به‌و ڕێڕه‌وه‌دا ده‌ڕوات ، ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى حه‌ڤده‌ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ گه‌روى هورمزه‌وه‌ ده‌ڕوات.


ئاربن وتى ،ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ئاماده‌ن پارێزگارى له‌جوڵه‌ بازرگانیه‌كان و بازرگانی ئازاد بكه‌ن له‌گه‌روى هورمز ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌.
گه‌روى هورمز گرنگیه‌كى گه‌وره‌ى له‌ڕوى بازرگانیه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ %40ى نه‌وتى جیهان به‌و ڕێڕه‌وه‌دا ده‌ڕوات ، ڕۆژانه‌ نزیكه‌ى حه‌ڤده‌ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ گه‌روى هورمزه‌وه‌ ده‌ڕوات.
بۆیه‌ هه‌مو ترسێك بۆ ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ ڕاست بن یاخود هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر جوڵه‌ى بازرگانى هه‌یه‌ ، چونكه‌ نه‌وت و غازو بازرگانیه‌ نێو ده‌وڵه‌یه‌كان پێویستیان به‌ڕێڕه‌وێكى ئارام هه‌یه‌.


په‌یمانگاى واشنتۆن له‌ڕاپۆرتێكیدا باسى له‌ لاوازى هێزه‌كانى ئێران كردوه‌ له‌گه‌روى هورمز و ئاماژه‌ى به‌كۆنى كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كانى تاران كردوه‌ و نوسیویه‌تى كه‌شتیه‌كانى ئێران مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى شه‌ست و حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو.
په‌یمانگاى واشنتۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه‌ تاران ناتوانێ گه‌روى هورمز دابخات ، چونكه‌ له‌كاتى وه‌ها كارێكدا ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه‌ و ئێرانیش خۆى ڕاناگرێت له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا.


له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئاژانشى هه‌واڵى میهرى ئێرانى ئاماژه‌ى به‌نوێترین لێدوانى عه‌لى شه‌مخانى ده‌ڵێ ئێران ڕاوه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران واته‌ داخستنى گه‌روى هورمزنیه‌ به‌ڵكو ڕێگه‌ى تر ناچار به‌داخستنى هورمزمان ده‌كات هیوادارین نه‌گه‌ین به‌و بڕیاره‌.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی