جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كانى ئه‌تۆم دا..

ترامپ و یۆنگ ڕێكنه‌كه‌وتن

جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كانى ئه‌تۆم دا..

322 خوێندراوەتەوە



كۆبونه‌وه‌ی لوتكەی ئه‌مڕۆى نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و كێم جۆن یۆنگى سه‌رۆكى كۆریاى باكور لە هانوێ بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایى هات.


میدیاكان ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌, كۆبونه‌وه‌كه‌ى ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى نێوان ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه‌ كه‌ له‌هانۆى به‌ڕێوه‌چوه‌, كۆتایهاتوه‌ و هیچ ئاكامێكى به‌دواى خۆیدا نه‌هێناوه‌ , ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى یۆنگ پێداگیرى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى ته‌واوى سزا ئابورییه‌ سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى كردوه‌, ترامپیش  یۆنگی بەهۆكاری به‌شكسیتهێنانى ڕێكه‌وتنه‌ تۆمه‌تبار كردوه‌.

وابڕیار بو كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوانیان دوكاتژمێر  بخایەنێت، به‌ڵام پێش ته‌واو بونى واده‌كه‌ به‌هۆى جیاوازى زۆرى نێوان هه‌ردولا كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایهاتوه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ درابوو,پاش ته‌واو بونى كۆبونه‌وه‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش ئیمزا بكه‌ن و ترامپیش له‌باره‌ى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیه‌وه‌ زانیارى بدات.

كۆبونه‌كه‌كه‌ش تایبه‌ت بو له‌باره‌ى پرسه‌كانى ده‌ستهه‌ڵگرتن و داماڵینى كۆریاى باكور له‌چه‌كى ئه‌تۆمى و ده‌رچوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ خاكى كۆریاى باشور و هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى ئابورى سه‌ر كۆریاى باكوور و هاوكارى كردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌, پێش ده‌ستپێكردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌واڵه‌كان باسیان له‌به‌ره‌و پێشچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسانه‌ ده‌كرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌زارى جۆن كیم یۆنگه‌وه‌ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان خۆی و ترامپ به‌( دایه‌لۆگێكى باڵا ) وه‌سف ده‌كرد.

,,

ترامپ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كورتتدا ڕایگه‌یاند, هۆكارى نه‌گه‌یشتمان به‌ڕێكه‌وتن سوربونى كیم بو له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزا سه‌پێنراوه‌كان

ترامپ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كورتتدا ڕایگه‌یاند, هۆكارى نه‌گه‌یشتمان به‌ڕێكه‌وتن سوربونى كیم بو له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزا سه‌پێنراوه‌كان

وتیشى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ته‌واوى دامەزراوە ئه‌تۆمییه‌كانى یۆنگ له‌ناوببه‌ین, ،كیمیش بۆ ئه‌مه‌ ئاماده‌ى ده‌ربڕی به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا داواى هه‌ڵگرتنى ته‌واوى سزا سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر كۆریاى ده‌كرد.


ترامپ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌ " بۆ هه‌ڵگرتنى ته‌واوى سزا ئابورییه‌ سه‌پێنراوه‌كان ته‌نها تێكدانى دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى یۆنگ به‌س نین,ئێمه‌ ناتوانێن ئه‌و كاره‌ بكه‌ین ناچاربوین  جێبهێلێن"
له‌باره‌ى داهاتوی نێوانیانەوە كه‌ئه‌نجامى بده‌ن, ترامپ وتى " هیچ بڕیارێك بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر كۆببینه‌وه‌ له‌ئارادا نیه‌, به‌ڵام كیم به‌ڵینى داوه‌ چاو بپۆشێت له‌ ئه‌نجامدانى تاقى كردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كان و ئەو كارانە نەكات.

،،

سارا سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" تا ئه‌م چركه‌ساته‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ستنه‌هاتوه‌"

لەهەمان كاتتدا كۆشكی سپی كە پێشتر لەبارەی پێشكەوتنی گفتوگۆكانەوە قسەی كردبو و چاوەڕوانی ئیمزای كردنی ڕاگەیەنراوەكەی هەردو سەرۆكی دەكرد، ڕایگەیاند پیش وادەی تەواو بونی كۆبونەوەكەی نێوان ترامپ و یۆنگ كۆتایی هات.
لەو بارەیەوە سارا سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" تا ئه‌م چركه‌ساته‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ستنه‌هاتوه‌"

ئەوەش لەكاتێكدایە چاوەڕوانیەكەی كۆشكی سپی وەكو خۆی نەهاتە دی.

دوابه‌دواى شكستهێنانى كۆبونه‌وه‌كه‌ ،ترامپ به‌خێراى هانۆى  ڤێتنامی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ى به‌جیده‌هێلێیت , ئه‌مه‌ش گوزارشتێكه‌ له‌نه‌مه‌ینى بارودۆخى ڕێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌وه‌ى دۆخیی سیاسیان بچێته‌ سه‌ر پلێتى خۆى.

دواى ته‌واو بونى كۆبونه‌وه‌كه‌ پێش واده‌ى بڕیار لێدراوى خۆى, ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى كۆریا بڵاویان كرده‌وه‌, هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى كۆریاى باكور به‌سه‌رۆكایه‌تى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ئاو وئاوه‌ڕۆ به‌ره‌و وڵاتى چین به‌رێكه‌وتوه‌.

سەرچاوە:

DW بەشی فارسی

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس