لەنێوان یەكێتی و پارتیدا كێ براوەی یارییەكەیە..؟

لەنێوان یەكێتی و پارتیدا كێ براوەی یارییەكەیە..؟

774 خوێندراوەتەوە

 سەرتیپ وەیسی كەریم

یه‌كێتیى له‌ رێككه‌وتنه‌ سێ خاڵیه‌كه‌ى 5ى شوبات، له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و دانانی پارێزگارى كه‌ركووك لە ماوەیی پێکھێنانی حکومەت، توانى سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام یەکێتی لەبری ئەوەی لە کارتى ژمارە یەکەوە دەست بە دروستکردنی فشار بکات بۆ سەر پارتی، تا داواكارییه‌كانى جێبەجێبكات، راستەوخۆ دەستی برد بۆ کۆتا کارت و ئه‌و كارتانه‌شى به‌ ده‌ستیه‌وه‌ بوو سووتاندى.

ئه‌ویاریه‌ى یه‌كێتیى كه‌ له‌ ڕۆژى 18ى شوبات له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامیدا، ده‌توانین بڵێین زۆر نەزانانه‌و نەشارەزایانه‌و مناڵابوو؛ کاتێك بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی نەکردو سەرۆکی پەرلەمانی وەرنەگرت، چونکە لەلایەك یەکێتی به‌ تەنھا مایەوە، به‌ پێچەوانەیی ٢٣ حوزەیرانى 2015، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ ھەموو ھێزەکانی دیكه‌ چونەوە بەرەی پارتی و بەبێ یەکێتی پرۆسەکە جێبه‌جێكرا. یەکێتی خۆی لەگەڵ پارتی له‌ 5ى شوباتدا، کاتی کۆ بوونەوەیی پەرلەمانی دیاریکرد، به‌هه‌ر ڕێگه‌و هۆكارێك بێت پارتی به‌هۆى باشتر ئه‌نجامدانى یاریه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ توانى له‌م پڕۆسه‌یه‌ سه‌ركه‌تووبێت، ئه‌وه‌ى ویستى به‌ده‌ستیهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یەکێتی جێماو زۆربه‌ى كارته‌ به‌هێزه‌كانى له‌ ده‌ستدا، جگە لەوە پارتی ناچار کرد پۆستی زیاتر بە گۆران بدات و نەیارەکەیی یەکێتی لە زۆنی سەوز بە ھێز بکات. ئەو دەھۆڵەشی بۆ چوونی گۆران بۆ حکومەت دەیکوتن پارە ناکات، چونکە لە ئەنجامدا، کە یەکێتی بەشدار بوو له‌ حكومه‌ت رەخنەکانی پووچ دەبێتەوە ( كه‌ به‌شدارده‌بێت)، جگە لەوەش مەترسی دوو ئیدارەیی لەلایی یەکێتی کە جار جار وەك کارتێ باسیان دەکرد، پووچەڵ بۆته‌وه‌، لە روویی دیموکراسی و ئاستی نێودەوڵەتیش ھەڵوێستیان لاواز بووه‌.

,,

یەکێتی کاتێك دەڵێ داواکانمان جێ بەجێنەبێت بەشداری حكومه‌ت ناکەین ، ئەم قسەیە لە بنەمادا پووچەڵەو بیركردنه‌وه‌یه‌كى دووربیانه‌ نییه‌، چونکە یەکێتی لە لایەك لە بەشداریكردنى حكومه‌ت بەردەوامەو قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکان لە کاری خۆیان نه‌كه‌وتوون

یەکێتی به‌ نه‌چوونى بۆ په‌رله‌مان چی دەست کەوت ؟ یەکێتی کاتێك دەڵێ داواکانمان جێ بەجێنەبێت بەشداری حكومه‌ت ناکەین ، ئەم قسەیە لە بنەمادا پووچەڵەو بیركردنه‌وه‌یه‌كى دووربیانه‌ نییه‌، چونکە یەکێتی لە لایەك لە بەشداریكردنى حكومه‌ت بەردەوامەو قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکان لە کاری خۆیان نه‌كه‌وتوون، لە لایەکی دیكه‌وه‌ یەکێتی ئەو شەڕەى ئێستا لە دەرەوەی پەرلەمان بە داواكردن و نامە گۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لە پارتی دەیکات و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یه‌ پارتى موراعاتى بكات.

ئەوا لە پەرلەمانەوە ئەیتوانی بیکات، کارتی شەرعیەت نەدانیش بە حکومەتی نوێ و پەرلەمان تا كۆتایى لە دەست خۆیدا بوایە. ئەمە چۆن بە دی دەھات؟ ئەگەر یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەى په‌رله‌مانى بکردبووایە، سەرۆکی وەرگرتبوایە، ئەوا جگه‌ له‌وه‌ى خواستێكى یەکێتی ( ئه‌گه‌ر به‌ ناچاریش بێت)، کە وەرگرتنی سەرۆکی پەرلەمان بوو دەھاتە دی، ئه‌وه‌ى پارتیش ده‌مامه‌یه‌وه‌، چۆن ؟ چونكه‌ دواى دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن یه‌كێتیى، پارتی پێویستی بە سەرۆکی پەرلەمان بوو دانیشتنێك رێكبخات، بۆ ھەڵبژاردنی لیژنەیی یاسایی، دواتر دانیشتنێك بۆ خوێندنەوەی یەکەمی یاسایی سەرۆکایەتی هه‌رێم ، دواتر دانیشتنێك بۆ پەسندكردنى یاساکە، دواتریش ئیمزاکردنی یاساکە لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان بوو، دواتر دانیشتنیش بۆمتمانەدان بە سەرۆکی ھەرێم هه‌ر له‌ ده‌ستى یه‌كێتیى داده‌بوو، دواترو دواتریش دیسانه‌وه‌ دوو دانیشتنى دیكه‌ى په‌رله‌مانیش بۆ ڕاسپاسدنی سەرۆکی حکومەت و متمانەدان بە حکومەت هه‌ر له‌ ده‌ست ئه‌واندابوو. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌ره‌وه‌، بە گوێرەی رێکكەوتنی یەکێتی و پارتی له‌ 5ى شوبات وا قسه‌كرابوو.

,,

پرسی دانانی پارێزگایی کەرکوک لە ماوەیی پێک ھێنانی حکومەت دەبێت (نەك لە دوایی تەواو بوونی پێکھێنانی حکومەت)‌، کە یەکێتی ئەیتوانی لە ھەر قۆناغێك لەم قۆناغانانه‌ى سەرەوە، به‌ر له‌ متمانەدان بە سەرۆکی ھەرێم داواکاریەکانی خۆى جێبه‌جێبكردبووایه‌

پرسی دانانی پارێزگایی کەرکوک لە ماوەیی پێک ھێنانی حکومەت دەبێت (نەك لە دوایی تەواو بوونی پێکھێنانی حکومەت)‌، کە یەکێتی ئەیتوانی لە ھەر قۆناغێك لەم قۆناغانانه‌ى سەرەوە، به‌ر له‌ متمانەدان بە سەرۆکی ھەرێم داواکاریەکانی خۆى جێبه‌جێبكردبووایه‌، له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌و قۆناعه‌دا: پارتی خواستەکانی یەکێتی جێبەجێنەکردبوایە، ئەوا ئەوکات پارتی هه‌ر سه‌رى له‌ بن ده‌ستى یه‌كێـتیى ده‌بوو، چونكه‌ یەکێتی ئەیتوانی به‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌كات و كێشه‌ى تێبخات، کە ئەمەش واى له‌ پارتى ده‌كرد، هیچ كارتێكى به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت، پارتیشى ناچاردەکرد یان چۆك دابدات، یان ئه‌وكات باشترین و ناچارترین كارتى پارتى ئه‌وه‌بووه‌: ھاوشێوەیی یوسف محمدى گۆڕان، پارتى رێگریی لە سەرۆکی پەرلەمان بکردبووایە، تاوه‌كو نەیەتەوە ھەولێر، چونکە ڕاستە پارتى زۆرینە لە سەرۆکایەتی و پەرلەمان.

به‌ڵام له‌ڕووى یاسایه‌وه‌ تا سەرۆك ئامادەیی ھەبێت جێگر ناتوانێت دانیشتنى په‌رله‌مان بەڕێوە ببات، جگه‌له‌وه‌ش یه‌كێتیى كارتێكى دیكه‌ى هه‌بوو، كه‌ ئه‌وكات ده‌یتوانى سەرۆکی پەرلەمان بکشێنێتەوەو ئەوسا بھاتبوایە ئەم قۆناغەیی ئێستاو بیووتبایه‌ تا خواستەکانم جێبەجێ نەبێت بەشدار نابم، کە لە ھەردوو ئەگەردا ئه‌و یاریه‌و فشاره‌ى بۆسه‌ر یه‌كێتیى ئێستا دروستبووه‌، به‌ ئاڕاسته‌یه‌كى دیكه‌ بۆ سه‌ر پارتى پێچەوانە دەبۆوە. بەھۆی خۆپەرستی سەرکردەکانی یەکێتی و نەبوونی یه‌ك بڕیارى و كورتبینى سه‌ركرده‌كانى، له‌ ئێستادا ھەڵوێست وەرگرتنى یەکێتیان لاواز کردووه‌و.

پارتیان بەھێز کردوو، ھێزەکانی تریشیان باشترو باشتر کردە پاشکۆیی پارتی؟! ئێستاش ھەر درەنگ نەبووەو یەکێتی دەتوانێ دەست بەم یاریە بکات، رۆڵ بۆ خۆیی بگێڕێتەوە، نەک وەك ئێستا رۆڵی پێبدەن، بۆئه‌مه‌ش له‌ دانیشتنى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا، ئه‌م حزبه‌ ده‌توانێت شێوازى گفتووگۆو یارییه‌كان به‌ ئاراسته‌ى خۆى ببات، به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌و شتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسكران. چونکە پارتی دوو ھەنگاویی یەکەمی ناوە، جارێ وەك موراعات ھەنگاوەکانی تری ڕاگرتووەو چه‌ند ڕۆژێكى دیكه‌ى كه‌میش چاوه‌ڕێده‌كات، ئه‌م وه‌ستان و چاوه‌ڕێكردنه‌ش لە بەرامبەر کارتی فشاریی یەکێتی نییه‌. 

ئێستا كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى له‌ به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌ میدیاكانى یه‌كێتیى ڕاگه‌یاندوه‌: له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پارتى ڕێكده‌كه‌ون ( ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌ )، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی، كه‌ ته‌واوى ئه‌و پلانان و كارتانه‌ى، كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ باسده‌كران قسه‌ى بۆش بوون، نه‌شیانتوانى وه‌كو پێویست یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس