پارەى بەغداد یەکێتى و پارتى ئاشت کردەوە

یەکێتى و پارتى لەسەر چى رێک کەوتن؟

پارەى بەغداد یەکێتى و پارتى ئاشت کردەوە

1696 خوێندراوەتەوە

 

 

هەرچەندە گرژییەکانیان گەشتە ئاستێک هەرەشەى دوو ئیدارەی و جیابوونەوەیان لەیەکدى دەکرد، بەڵام دواى فشار لێکردنیان لەلایەن بەغدا، و ترساندنیان بە نەناردنى بودجە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێردا رێکەوتن.

 

 وەفدى کوردى بەتایبەت یەکێتى سەردانى بەغدادیان کرد تاکو لەوێوە شتێک بکەن و هەریەکەیان یارییەکە لە بەرژەوەندى خۆی یەکلاى بکاتەوە، بەڵام لە بەغداد ئەوەیان بە یەکێتى و پارتى گوتووە کە دەبێت بچنەوە هەرێم و خۆیان رێک بکەون.

 

 

هەروەها بەپێى زانیارییەکانى دیپلۆماتیک مەگەزین ئەوەشیان بە وەفدى یەکێتى و پارتى گوتووە کە هەتاکو ئەوان رێک نەکەون و حکومەتى هەرێم پێک نەهێنن بودجەى دیاریکراوى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠١٩ لە بەغداوە رەوانەى کوردستان ناکرێت. چونکە حکومەتى ناوەندى پارە بۆ حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێم نانێرێت.

 

،،

لەیەکەم کۆبوونەوەى گرنگى نێوانیان وەفدێکى یەکێتى بەسەرۆکایەتى کۆسرەت رەسول، دوێنێ سەردانى مەسعود بارزانیان کرد، کە ئەمەش زۆرێک لە بەستەڵەکى نێوانیانى تێک شکاند.

 

یەکێتى و پارتى چۆن رێک کەوتن؟

دواى ئەوەى کەوا بێهیوابوون لە بەغداد و نەیانتوانى سیستەمى  دوو ئیدارەی رابگەیەنێن، بۆیە ناچار روویان کردەوە لەیەکدى و لەترسى هەرەشەکانى حکومەتى ناوەندى کۆبوونەوەکانیان بەخێرایى دەست پێکردەوە.

لەیەکەم کۆبوونەوەى گرنگى نێوانیان وەفدێکى یەکێتى بەسەرۆکایەتى کۆسرەت رەسول، دوێنێ سەردانى مەسعود بارزانیان کرد، کە ئەمەش زۆرێک لە بەستەڵەکى نێوانیانى تێک شکاند.

 

دواتر رێک کەوتن لەسەر ئەوەى کە مەکتەبى سیاسی هەردوولا رۆژى ٢ شەممە ((واتە ئەمرۆ)) لە هەولێر کۆببنەوە و رێک بکەون، بەتایبەت دواى ئەوەى کە لە کۆبوونەوەکەى رۆژى پێشوو بارزانى بەڵێنى ئەوەى بە یەکێتى دابوو کە کاندیدکەى پارێزگاى کەرکوک بەدڵى یەکێتى بێت.

 

،،

یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمجارەى پەرلەمان بکات و سەرۆکى پەرلەمان وەر بگرێت و هەروەها کاندیدى بۆ پۆستە وزارییەکان هەبێت.

 

لەسەر چى رێککەوتن؟

هەربۆیە ئەمرۆ هەردولا بەکەمترین ماوە لەچاو کۆبوونەوە دوورودرێژەکانى رابردوویان گەشتنە چەند خاڵێکى گرنگ لە رێکەوتنى نێوانیان کە گرنگترینیان ئەمانەى خوارەوە بوون:

یەکەم: کاندید کردنى رزگار عەلى وەک کاندیدى یەکێتى بۆ پۆستى پارێزگاى کەرکوک.

دووەم: بەپێى زانیارییەکان پارتى رازى بووە وەزارەتى داد لە حکومەتى عێراق بۆ یەکێتى بێت.

سێیەم: یەکێتى بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمجارەى پەرلەمان بکات و سەرۆکى پەرلەمان وەر بگرێت و هەروەها کاندیدى بۆ پۆستە وزارییەکان هەبێت.

چوارەم:-یەکێتی و پارتی لەگەڵ حزبە کوردییەکانی دیکە هەوڵی درووستکردنی لیستی هاوبەش بدەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.

پێنجەم: ئەم رێککەوتنه بۆ ماوەی چوار ساڵ کاری پێدەکرێ.

 

 

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی‌و كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی رێككەوتنەكە واژبكەن، ئەمەش دواى زیاد لە ٥ مانگ لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان