جیاوازی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان...!

جیاوازی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان...!

3459 خوێندراوەتەوە

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌ڕووى دیپلۆماتى و سیاسى و بنه‌ماكانى ڕێكه‌وتنى یاساییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا جیاوازه‌, لێره‌دا ئه‌و جیاوازییانه‌ به‌وردى ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

به‌وپێیه‌ى پارتى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌ و فراكسیۆنه‌كه‌شى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانییه‌ و ئه‌و حكومه‌ت دروستده‌كات, بۆ هه‌ر دانوستانێك له‌باره‌ى به‌شدارى كردن له‌كابینه‌ى نوێ, ده‌بێت یه‌كێتى و گۆڕان بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆلاى مه‌رجه‌عى پارتى كه‌ مه‌سعود بارزانیه‌, له‌هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ دا به‌و هۆیه‌وه‌ مه‌سعود بارزانى بێ ئه‌وه‌ى هیچ پۆستێكى سیادى هه‌بێت, له‌مه‌رجه‌عه‌وه‌ له‌لایه‌ن گۆڕان و یه‌كێتیه‌وه‌ , كرایه‌ مه‌رجه‌عى باڵاى كوردستان,هه‌مو حزبه‌كان به‌ناچارى ملى پیرمام ده‌گرنه‌ به‌ر و ته‌نها ئه‌وه‌ گرێی كوێره‌كه‌یان بۆ ده‌كاته‌وه‌, مامه‌ڵه‌ى بارزانى بۆ پێكهینانى كابینه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى جیاوازه‌ له‌مامه‌ڵه‌ كردنى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا, بارزانى خۆى گرێ كوێره‌كه‌ى بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى كرده‌وه‌ و هه‌ر خۆیشى سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى بارودۆخى پێكهێنانى كابینه‌ى كوڕه‌كه‌ى ده‌كات, به‌ڵام گۆڕان پێشتر هه‌مو گرێیه‌كى بۆ پارتى كرده‌وه‌،  خەونی گۆڕانكاری لەسیستمی حكومڕانیدا دایە دەستی خودا و پارتی،  بارزانیش ته‌نها مه‌به‌سته‌كه‌ى ئه‌وه‌ بوو , به‌پێدانى پۆسته‌كان گۆڕان كێشه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بو, ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنیته‌وه‌, یه‌كێتى ئه‌زمونى له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه‌ بۆیه‌ پێشتر داواى زه‌مانه‌تى لێده‌كرد, گۆڕانیش به‌م ئه‌زمونه‌دا تێ په‌ڕیكردوه‌ به‌ڵام كه‌ گۆڕانكارى له‌سیاسه‌ته‌كه‌ى دا ڕویداوە ئامانجه‌كانیش گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتوه‌.

،،
له‌ڕووى دیپلۆماتیه‌وه‌ ڕیککەوتنەکەى یەکیتى و پارتى لە ئۆفیسى سه‌ره‌كى مه‌كته‌بى سیاسى یەکیتى له‌هه‌ولێر ئیمزا کراو بارزانییه‌ك ئیمزاى کرد کە ئەبیتە سەرۆکى هەریم, ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ر خۆیشى ڕۆڵى له‌جێ به‌جێ كردنیدا ئەبێت


له‌ڕووى دیپلۆماتیه‌وه‌ ڕیککەوتنەکەى یەکیتى و پارتى لە ئۆفیسى سه‌ره‌كى مه‌كته‌بى سیاسى یەکیتى له‌هه‌ولێر ئیمزا کراو بارزانییه‌ك ئیمزاى کرد کە ئەبیتە سەرۆکى هەریم, ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ر خۆیشى ڕۆڵى له‌جێ به‌جێ كردنیدا ئەبێت, ئه‌مه‌ش  وادەر دەكەوێت ڕاسپارده‌ى بارزانى گه‌وره‌یه‌ كه‌ جدییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بۆیه‌ برازاكه‌ى بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ دیارى كردوه‌, له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌و بارزانیه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى ئیمزا كرد, ده‌یه‌وێت سه‌رۆكى هه‌رێمى هه‌مو ناوچه‌كانى كوردستان بێت و پێش ئیمزا كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆڕان و پارتى جه‌ختى له‌سه‌ر ئیمزا كردنى ڕێكه‌وتنى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌كرده‌وه‌ و له‌و ڕوه‌وه‌ تێبینى له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆڕان و پارتى هه‌بو, ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى دو لایه‌نه‌یه‌, هه‌م ده‌بێته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و هه‌میش جێگرى سه‌رۆكى پارتیه‌, جیا له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕاندا پارتى له‌باخەكەی خۆى مه‌راسیمه‌كه‌ى بۆ ڕێكخست و ئیمزاى كرد, وه‌كو نوكته‌یه‌كى سیاسیش ده‌وترێت پارتى هه‌ر لیژنه‌ و ئه‌ركێكى به‌ د. ِرۆژ نورى سپارد ئه‌وا بیده‌نه‌ ده‌ستى قه‌ده‌ر.

یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌زمونى دابه‌شكردنى كوردستان و حكومه‌ت و هه‌مو شتێكیان له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌, ڕێكه‌وتنى ستراتیژیان له‌ ساڵى 2007 ه‌وه‌ مۆر كردوه‌ تا ئێستاش به‌فه‌ركى هه‌ڵیاننه‌وه‌شاندوه‌ته‌وه‌,له‌ڕووه‌ گشتیه‌كه‌دا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى بۆ پێكهینانى كابینه‌كانى حكومه‌ت له‌ساڵانى ڕابردودا كردویانه‌ جێ به‌جَیانكردوه‌, هه‌ر حزبه‌ و به‌شى خۆى بردوه‌ و هه‌یمه‌نه‌ى خۆیان به‌و هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌رێم دا سه‌پاندوه‌, ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌شیان هه‌رچه‌نده‌ له‌ناوه‌ڕۆكدا فیفتى به‌فیفتیه‌كه‌ى جاران نیه‌ به‌ڵام به‌تونیلى ڕێكه‌وتنێكى سیاسیدا تێ په‌ڕى كرد,یه‌كێتى وه‌كو شه‌ریكى پارتى ده‌رده‌كه‌وێت, به‌ڵام گۆڕان له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى دا وه‌كو به‌شدارێك كه‌ پارتى بڕیارى لێداوه‌ به‌شیِكى كێكه‌ى بداتێ به‌شدارى پێى كردوه‌, چونكه‌ ناوه‌ڕۆكى ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌مه‌نده‌ مه‌تاتیه‌ دراوه‌ته‌ ده‌ستى ویژدان و مه‌رحه‌مه‌ت جێ به‌جێ یان بكات.

،،

بۆنمونه‌ گۆڕان پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌, ده‌ركه‌وت یه‌كێتى هه‌ناسه‌ى له‌و پارێزگاره‌ بڕیوه‌ و بێ ئه‌و ناتوانێت هیچ جوڵه‌یه‌كى سیاسى و ئیدارى بكات, ئه‌مه‌ ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى چۆن بێت..؟به‌ڵام گۆران به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌, ناتوانیت مەرجى هەبیت چونکە کارتى گوشارى نییە وەک هیز و ناوچەى نفوز


له‌لایه‌كى تره‌وه‌ یەکیتى وەک خاوەن ناوچە نفوزى خۆى پیشانده‌دات و ده‌شتوانَیت مەرجى هه‌بێت, به‌و پێه‌ى پێشتر گۆڕان و یه‌كێتى ڕێكه‌وتنى خۆجییان كردوه‌, یه‌كێتى به‌شێكى كه‌مى لێ جێ به‌جێ كردوه‌ و هه‌ر خۆیشى وه‌كو خاوه‌نى ناوچه‌ى سلێمانى كه‌ جێ نفوزى هه‌ردولایانه‌, حساب ده‌كات, بۆنمونه‌ گۆڕان پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌, ده‌ركه‌وت یه‌كێتى هه‌ناسه‌ى له‌و پارێزگاره‌ بڕیوه‌ و بێ ئه‌و ناتوانێت هیچ جوڵه‌یه‌كى سیاسى و ئیدارى بكات, ئه‌مه‌ ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى چۆن بێت..؟به‌ڵام گۆران به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌, ناتوانیت مەرجى هەبیت چونکە کارتى گوشارى نییە وەک هیز و ناوچەى نفوز, به‌تایبه‌ت ئێستا به‌شێكى زۆرى شه‌قام و ده‌نگده‌رى له‌ده‌ستتداوه‌ و سیاسه‌ته‌كانى له‌چوارچێوه‌یه‌كى بازنه‌ داخراوى گرده‌كه‌دا به‌رێوه‌ده‌بات.


ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى گۆران و پارتى ریککەوتنیکى لۆکاڵى یه‌, یه‌كێتى و پارتى هیچ كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كیان له‌نێواندا نیه‌, تیڕوانینى هه‌ردوكیان بۆ سیستمى حوكمڕانى, دیموكراتى و مافى مرۆڤ ...تد له‌یه‌كده‌چن, ئه‌وه‌ى گرفتیانه‌ ته‌نها ناكۆكیه‌ له‌سه‌ر پشك و پۆسته‌كان, بەڵام
له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا یەکیتى لەسەر ئاستى کوردستان و کەرکوک و عیراق ڕۆڵى خۆى پاراستوه‌, به‌پێچه‌وانه‌ى گۆڕانه‌وه‌, نه‌ له‌به‌غدا و نه‌له‌ كه‌ركوك هیچ ڕۆلێكى نابێت, مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى پارتى پیێ ڕه‌وا ببینێت.

بۆیە یەکیک لەو خالانەى کە گرنگە ئەوەیە کە یاسایى هەلبژاردن هەموار بکرێتەوە كه‌ یه‌كێتى پێداگیرى له‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ر پشتیوانى هه‌بێ لەم بریارەدا ئەوا یانزە کورسیەکەى كۆتاكان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و وه‌كو كارتێك به‌ده‌ستى پارتیه‌وه‌ نامێنیت, هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌یان جێ به‌جێ كردنى لاوازه‌ به‌ڵام جێ كردنه‌وه‌ى له‌نێو ڕێكه‌وتنیكدا ئومیدیكه‌ بۆ شكاندنى ئه‌و چه‌قبه‌ستنه‌.

،،

له‌ڕووى بنەمای سیاسیەوە, ئه‌وه‌ى شه‌ریكى ڕێكه‌وتنێك ده‌بێت, بۆنمونه‌ وه‌كو پێكهینانى كابینه‌ى حكومه‌ت, ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن و وه‌كو خۆی جێ به‌جێ نه‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ى لایه‌نێكیاندا ئه‌وا شكسَتهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌گه‌رێكى حه‌تمى و ئه‌مه‌ش ترسێكه‌ له‌لاى ئه‌و حزبه‌ى كه‌ زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌یه‌ و كابینه‌ پێكده‌هێنیت


گۆران ریکەوتنى وەک هیزیک کردوە بۆ وەرگرتنى پشکى خۆى پاکیجەکانیشى بۆ چاکسازى بەتەنیا بۆناکریت ئەبیت چاوى لەمەرحەمەتى پارتى بیت بەلام یەکیتى خاڵى بەهیزى بەغدادو کەرکوک و کوردستانى جیاوازەو لە هەردوو فراکیسۆنەکەش دوو ئەوەندەى گۆران به‌هیزه‌.

له‌ڕووى بنەمای سیاسیه‌وه‌, ئه‌وه‌ى شه‌ریكى ڕێكه‌وتنێك ده‌بێت, بۆنمونه‌ وه‌كو پێكهینانى كابینه‌ى حكومه‌ت, ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن و وه‌كو خۆی جێ به‌جێ نه‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ى لایه‌نێكیاندا ئه‌وا شكسَتهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ش ده‌بێته‌ ئه‌گه‌رێكى حه‌تمى و ئه‌مه‌ش ترسێكه‌ له‌لاى ئه‌و حزبه‌ى كه‌ زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌یه‌ و كابینه‌ پێكده‌هێنیت, له‌ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى نوێ داهاتودا ئه‌گه‌ر له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ كردبێته‌وه‌ ئه‌وا شكستهێنان به‌حكومه‌ت و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ یاخود هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌, ئه‌گه‌رێكى سیاسیه‌, به‌پێچه‌وانه‌ى گۆڕانه‌وه‌یه‌, له‌په‌رله‌مان و له‌و حكومه‌ته‌شدا ڕۆڵى حاسم نابینێت به‌و پێیه‌ى له‌په‌رله‌مان لاوازه‌ و وه‌كو به‌شدارێك داوه‌تكراوه‌  بۆ حكومەت و كه‌ى خاوه‌نى حكومه‌ته‌كه‌ به‌شه‌كه‌ى بڕى ته‌نها هاوار كردنى به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنیت و ئه‌مجاره‌شیان هاواره‌كه‌شى به‌خه‌ڵك ناگات.

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس