موفتى زاده‌ له‌توێژینه‌ویه‌كى زانستى , ئه‌كادیمستێكى شیعه‌دا

موفتى زاده‌ له‌توێژینه‌ویه‌كى زانستى , ئه‌كادیمستێكى شیعه‌دا

698 خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی موحسین کەدیوەر، زانای ئایینی شیعە، پرۆسەی رەفتاری ستەمکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەحمەد موفتیزادە، بیرمەندی ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستان شی دەکاتەوە.


موحسین کەدیوەر، زانایەکی ئایینی شیعەیە کە بڕوای بە نوێخوازی لە ئایینی ئیسلامدا هەیە و لەو بواردا چەندین کتێب و توێژینەوەی شوێنی سەرنجی بڵاو کردووەتەوە. هەروەها دژی سیستەمی ویلایەتی فەقیه و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بەو هۆیەوە لە لایەن ئەو حکومەتەوە دادگایی و زیندانی کراوە، دواتر کۆچ دەکات بۆ ئەمریکا و دەبێت بە مامۆستای توێژینەوە ئایینییەکان لە زانکۆی دووک – ی ئەو وڵاتە.

،،

کەدیوەر، توێژینەوەکەی لە ژێر ناوی (جفای جمهوری اسلامی بە احمد مفتی زادە، متفکر نواندیش و مبارز کرد اهل سنت – ستەمی کۆماری ئیسلامی لە ئەحمەد موفتی زادە، بیرمەندی نوێخواز و خەباتکاری کوردی سوننە) بڵاو کردووەتەوە.

کەدیوەر، توێژینەوەکەی لە ژێر ناوی (جفای جمهوری اسلامی بە احمد مفتی زادە، متفکر نواندیش و مبارز کرد اهل سنت – ستەمی کۆماری ئیسلامی لە ئەحمەد موفتی زادە، بیرمەندی نوێخواز و خەباتکاری کوردی سوننە) بڵاو کردووەتەوە.
توێژینەوەکە لە ٥ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: ١- مانگی هەنگوینی کورت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. ٢- ناڕەزایەتیدەربڕین لە جیاکاری ئایینی لە دەستووری بنەڕەتیدا. ٣- بە تاوان دانانی دامەزراندنی ئەنجومەنی ناوەندی سوننەت (شورای مرکزی سنت - شمس). ٤- ستەم بەرامبەر زانای ئازا؛ زیندان و ئەشکەنجە. ٥- مەرگی شکۆمەندانەی موجاهید لە رێگەی خودادا.

,,

بە پێی توێژینەوەکە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ٧٩، موفتیزادە بە هۆی باوەڕبوونی بە شۆڕشی ئیسلامی و متمانەی بە خومەینی وەک رابەری ئیسلامی، شێلگیرانە تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسی بووە، تێکەڵبوونێک کە تەنیا ٥ مانگ دەخایەنێ و بە مانگی هەنگوینی کورتمەودا باسی دەکرێ


گرنگی توێژینەوەکە لە دوو رووەوە دەردەکەوێت؛ یەکەم- هەڵسەنگاندنی فەلسەفە و بیری نوێخوازی ئایینی لای ئەحمەد موفتیزادە و رەنگدانەوەیان لە سەر هەڵوێستەکانی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی و رووداوەکانی سەردەم. دووهەم- ئەو بەڵگەنامانەی لە ئەرشیفەکانی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی حکومەت و مەرجەعە شیعەکانەوە دەست توێژەر کەوتوون، کە هەر یەکەو بە جۆرێک سەلمێنەری دوژمنکاری و دڵڕەقی کۆماری ئیسلامین بەرامبەر موفتیزادە.

بە پێی توێژینەوەکە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ٧٩، موفتیزادە بە هۆی باوەڕبوونی بە شۆڕشی ئیسلامی و متمانەی بە خومەینی وەک رابەری ئیسلامی، شێلگیرانە تێکەڵ بە پرۆسەی سیاسی بووە، تێکەڵبوونێک کە تەنیا ٥ مانگ دەخایەنێ و بە مانگی هەنگوینی کورتمەودا باسی دەکرێ، بە جۆریک کە موفتیزادە دوای مشت و مڕێکی قوڵی دینی، فیقهی و سیاسی - مێژوویی لەگەڵ مەرجەعەکانی شیعە، بە هۆی دەستەبەرنەبوونی داواکانی لەو پرۆسەیە دەکشێتەوە. داواکان بریتی بوون لە :
١- یەکسانبوونی مافە نیشتمانی، کەلتووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەموو نەتەوە مسوڵمانەکانی ئێران.
2- یەکسانبوونی سیاسی و دەستووری بۆ سوننە و شیعە.
٣- یەکسانبوونی مافە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بۆ هەموو تاکێک.
توێژینەوەکە دەقی نامەی خومەینی بۆ موفتیزادە و وەڵام و وتارەکانی موفتیزادەی بەرامبەر خومەینی بڵاو کردووەتەوە کە دۆکیۆمێنتی مێژوویی گرنگن.


توێژەر هاوکات مشت ومڕە فیقهی و یاساییەکانی نێوان موفتیزادە و مەرجەعەکانی شیعە دەگێڕیتەوە و رەخنە لە موفتیزادە دەگرێت بەوەیکە زۆرینەبوونی شیعەی دوازدە ئیمامی لە ئێراندا وەک بنەمایەک بۆ راگەیاندنی مەزهەبی رەسمی و باڵادەستبوونیان لە حوکم و بەڕێوەبردندا لە بەرچاو نەگرتووە و پێیوایە نەدەبوو موفتیزادە لەو رووەوە پێداگری لە سەر یەکسانبوونی مەزهەبەکان بکات، بەمەیش بە جۆرێک هۆکاری رێکنەکەوتن دەگەڕێنێتەوە بۆ موفتیزادە.

لە حاڵێکدا ئەوەی مێژووی زارەکی لە بارەی رەوتی رووداوەکانی ئەو قۆناغە دەیگێڕێتەوە؛ موفتیزادە و هەندێک کەسایەتی دیکەی ناو پرۆسەکە لە میانەی مشت و مڕکان و لە رووی شێوازی هەڵسوکەوتی خومەینی لەگەڵ بیرجیاوازانی تەنانەت دینی، هەست بە پیلان و کاتکڕین و مەترسی پێڕەوکردنی سیاسەتی پەراوێزخستن و دواجار سڕینەوەی فیزیکییان لە لایەن خومەینییەوە دەکەن، کە پێشان دەدات ئیدی رێککەوتن و رێکنەکەوتن وەک یەک وان و لە بنەڕەتدا مانایەکیان نییە، بۆیە موفتیزادە چیدی درێژە بە مشتومڕ نادات و دەستبەجێ لە مزگەوتی حسێنییەی کرماشان لە وتارێکی ئاشکرادا خومەینی بە کەسێکی پەیمانشکێن و رێوی سیفەت ناو دەهێنێ و پشتی تێدەکات.

,,

توێژەر لەگەڵ ئەوەی ستەمکاریی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر موفتیزادە شەرمەزار دەکات و ئەنجامدەرانی بە تاوانبار دەنووسێ، بەرگری لە بەڵگاندنە فیهییەکانی مەرجەعەکانی شیعە دەکات.

هەر لە سەرەتاکانی شۆڕشەوە خومەینی هیچ بیرێکی جیاوازی دینی تەنانەت لە هاوخەباتە شیعەکانی خۆی وەکوو؛ ئایەتوڵڵا تاڵەقانی کە بڕوای بە حکومەتی شورایی هەبوو نەک ویلایەتی فەقیە، قبوڵ نەکرد و تەنانەت حسێنعەلی مونتەزەری جێگری خۆی کە جیاواز لەو بیری دەکردەوە و توێژەر پشت بە بەڵگاندنەکانی دەبەستێت، لە کار لادا و پەراوێزی خست. زۆری دیکەیشی راوەدوو ناو لەناوی بردن، بگرە خودی توێژەریش بە جۆرێک قوربانی ئەو سیاسەتەیە.


دیارە توێژەر لەگەڵ ئەوەی ستەمکاریی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر موفتیزادە شەرمەزار دەکات و ئەنجامدەرانی بە تاوانبار دەنووسێ، بەرگری لە بەڵگاندنە فیهییەکانی مەرجەعەکانی شیعە دەکات.

بۆچوونێکی باو لە بارەی موفتیزادە ئەوەیە کە لە سیاسەتدا کەسێکی ساویلکە بووە و فریوی بەڵێنەکانی خومەینی خواردووە، لە حاڵێکدا چ مێژووی سیاسەتی خومەینی بەرامبەر هەموو بەرەکانی دیکەی شۆڕشی ٧٩ و نزیکانی خۆی، کە یەک لە دوای یەک سڕیونییەتەوە، چ بەردەوامی خەباتی موفتیزادە دوای کشانەوەی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، پێچەوانەی ئەوە پێشان دەدەن.

هەر وەک توێژینەوەکەیش جەختی لە سەر دەکات، موفتیزادە بە کۆکردنەوەی سوننەکانی ناوچەکانی دیکەی ئێران لە رێبازەکەی بەردەوام دەبێ و (ئەنجومەنی ناوەندیی سوننەت – شەمس) دادەمەزرێنێ کە هەر ئەوە و بەرەوڕووبوونەوە سیاسی و دینییەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەگات بە دەستگیرکردن و دادگاییکردن و سزادانی بە ٥ ساڵی زیندانیکردن، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەیش دیسان ٥ ساڵی دیکە لە زینداندا دەهێڵدرێتەوە.

لە راستیدا موفتیزادە بە هۆی ئامادەنەبوونی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازی، یا دەرچوونی خۆی و لایەنگرانی لە ئێران بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە، وەکوو لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن کردوویانە، بە ساویلکە باسی دەکرێت، لە حاڵێکدا موفتیزادە بڕوای بە خەباتی چەکداری نەبووە و تەنانەت لە بەر ئەوەی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان تووشی براکوژی نەبێت شاری سنە بەجێ دێڵێ و روو دەکاتە کرماشان و لەوێ دەمێنێتەوە. هەروەها داوای سەدام حسێنی سەرۆکی ئەو کاتی عێراق بۆ چەکدارکردنی رێکخراوی مەکتەبی قورئان و رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لەگەڵ ئێران رەت دەکاتەوە.

،،

 تویژینەوەكە ئەوەش پێشان دەدات موفتیزادە چاوی نەبڕیوەتە گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی و، ئامانجی ئەو پێگەیاندنی بونیادیی تاکەکان بووە تا دەگاتە ئەو ئاستەی کۆمەڵگە بە شێوەی سروشتی حکومەتی شورایی ئیسلامی تێدا بەرجەستە دەبێ، ئامانجێک کە بە رای بەشێکی بەرچاو لە سیاسەتمەداران خەون و خەیاڵە و زۆر لە دنیای واقیع دوورە.

وەک توێژینەوەکەیش روونی دەکاتەوە، موفتیزادە و لایەنگرانی لەگەڵ ئەوەی زیندان و ئەشکەنجە و بێسەروشوێنکردن و کوشتنی ئەندامانیان بە سەر دێت، دەستبەرداری خەبات نابن و بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی بیر و رێبازەکەیان و تا دێت ژمارەی ئەندامانیان لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات روو لە زیادبوون دەکات، وەسییەتی موفتیزادە بۆ لایەنگرانی ئەوەیە کە لە هەر حاڵێکدا خۆ لە هەموو جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەک بپارێزن و تەنیا بە شێوازەی (دەعوەی تایبەتی) درێژە بە خەبات بدەن.

ئەوەش پێشان دەدات موفتیزادە چاوی نەبڕیوەتە گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی و، ئامانجی ئەو پێگەیاندنی بونیادیی تاکەکان بووە تا دەگاتە ئەو ئاستەی کۆمەڵگە بە شێوەی سروشتی حکومەتی شورایی ئیسلامی تێدا بەرجەستە دەبێ، ئامانجێک کە بە رای بەشێکی بەرچاو لە سیاسەتمەداران خەون و خەیاڵە و زۆر لە دنیای واقیع دوورە.

بەڵام هەرچۆنێک بێت موفتیزادە بەو رێبازەدا رۆیشتووە و لە پێناویدا گیانی بەخت کردووە، وەکوو توێژینەوەکە لە دوو بەشی جیاجیادا گرنگی پێ دەدات، موفتیزادە لە ساڵانی زیندانیبوونیشیدا لە هەڵوێستنواندن و رووبەڕووبوونەوە نەوەستاوە و بەردەوام بە رێگەی نووسینی نامە و گێرانەوەی دۆخی نامرۆڤانەی ناو زیندانەکان و ئەشکەنجەدانی ژنان و تێکشکاندنی جەستە و رۆحی زیندانییەکان، بۆ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، شەرمەزاری کردوون. سەرباری ئەوەی خۆی بەرگەی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازارێکی گرتووە و ئامادە نەبووە مل بدات و بچێت لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن دان بە کۆماری ئیسلامیدا بنێت.

لە کۆتاییدا توێژەر باس لەوە دەکات کە دواجار کۆماری ئیسلامی لە ژێر زەختی نێودەوڵەتی و کەسایەتییە سوننەکانی جیهانی ئیسلامدا ناچار دەبێ دوای ١٠ ساڵ موفتیزادە لە زیندان ئازاد بکات، بەڵام پێش ئازادکردنی بەڵایەکی وای بەسەر دێنێ کە تەمەنێکی زۆر کورت بژی، بۆیە دەڵێت: " لایەنگرانی موفتیزادە بە حق ناوی شەهیدیان لە سەر داناوە و شەهیدبوونی ئەحمەد موفتیزادە، شەهیدبوونێکە کە ئاسان ناتوانی لێی تێپەڕیت، ستەمی خومەینی و کۆماری ئیسلامی لە موفتیزادە بە هیچ پێوەرێکی شیعی و ئیسلامی پاساو نادرێت ".

ئیدی توێژینەوەکە بەم رستە کۆتایی دێت: عاش سعیدا و مات سعیدا
رەنگە هەر ئەمەیش ئامانجی ئەحمەد موفیزادە بووبێت.


* توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی موحسین کەدیوەر بڵاو کراوەتەوە