هه‌وڵى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى( ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین) له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌درێت..!!

هه‌وڵى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى( ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین) له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌درێت..!!

879 خوێندراوەتەوە

میدیاى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌وڵى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات, به‌ناڕاسته‌وخۆش میدیاى گۆڕان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌, خاوه‌ندارێتى ڕاپه‌ڕین به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕى ساردى لایه‌نگرانى ئه‌و دو حزبه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, هه‌َلسوڕاوێكى ناڕازیش ڕەخنەی توند لەوەفدی دانوستانكاری حزبەكەی دەگرێت بەفرۆشتنی كەیسی ئەندازیاری ڕاپەرین تۆمەتباریان دەكات, په‌رله‌مانتارێكى پێشوى گۆڕانیش ده‌ڵیت نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندى به‌ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ نه‌بوه‌..

ئاژانسى په‌یامنێرى زمانحاڵى فه‌رمى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ڕێگه‌ى هێنانه‌وه‌ى وته‌یه‌كى سه‌ید كاكه‌ سه‌ركرده‌ى ئه‌و حزبه‌، كه‌ له‌كتێبى بیره‌وه‌رییه‌كانیدا له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا وتویه‌تى, هه‌وڵى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌ندازیارى ڕاپه‌رین ده‌دات , واتا ئه‌و نازناو و سه‌روه‌ریه‌ى كه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فاى پێ ناسراوه‌ , له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێر نوسیویه‌تى " سەید كاكە سەركردەی بەرەی كوردستانی لە پەرتوكی یادەوەریەكانیدا دەلێ”نه‌وشیروان مسته‌فا قاسیدیكی ناردبوو به‌ دووماندا كه‌چووم سه‌یر ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی قه‌رارگایی ره‌مه‌زان كۆبوونه‌ویه‌ ! سه‌یری كردم و ووتی ؛”شانه ‌چه‌ك داره‌كانمان حازرن بۆ ڕاپه‌رین و هێزه‌کانمان له‌ فڵانه‌ به‌رزایه‌وه‌ ده‌چنه‌ خواره‌وه‌"

,,

په‌یامنێر وه‌ڵامه‌كه‌ى سه‌ید كاكه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م شێوه‌یه‌ باس ده‌كات " ئه‌منیش گۆتم كاك نه‌وشیروان خودا عافوتكا ئه‌تو ئاگات له‌ دونیا نیه‌ ..؟ ووتی بۆ چی بووه‌ كاك سه‌ید ؟ گۆتم مالت خراپ نه‌بێت ڕاپه‌رین ده‌ستی پیكردووه‌ و وا ڕانیه‌ خه‌لاس بوو سه‌روچاوه‌ و چواقورنه‌ و هه‌موو جێیەكان جه‌یشی سه‌دام ته‌سلیم بوون ! ئیتر شانه‌ی چی ..؟"


په‌یامنێر وه‌ڵامه‌كه‌ى سه‌ید كاكه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م شێوه‌یه‌ باس ده‌كات " ئه‌منیش گۆتم كاك نه‌وشیروان خودا عافوتكا ئه‌تو ئاگات له‌ دونیا نیه‌ ..؟ ووتی بۆ چی بووه‌ كاك سه‌ید ؟ گۆتم مالت خراپ نه‌بێت ڕاپه‌رین ده‌ستی پیكردووه‌ و وا ڕانیه‌ خه‌لاس بوو سه‌روچاوه‌ و چواقورنه‌ و هه‌موو جێیەكان جه‌یشی سه‌دام ته‌سلیم بوون ! ئیتر شانه‌ی چی ..؟"

میدیا فه‌رمیه‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌, كاتێك سه‌ید كاكه‌ كتێبى بیره‌وه‌رییه‌كانى بڵاو كردۆته‌وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا ماوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و نوسینه‌ هیچ وه‌ڵامێكى سه‌ید كاكه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه‌ و بێده‌نگیشى لێكردوه‌.

هاوكات هه‌ر له‌میانى هه‌وڵه‌كانى سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین له‌نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌, ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر كه‌ به‌میدیاى سێبه‌رى پارتى ناسراوه‌ له‌مانشێتیكیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات مه‌سعود بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى به‌ره‌ى كوردستانى هاوكات سه‌ركرده‌ و ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕینیش بوه‌.


میدیاى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش به‌ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامى میدیاى پارتى ده‌داته‌وه‌ و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن و سایتى سبه‌ى, چه‌ند وته‌یه‌كى عه‌لى نه‌بى وه‌كو یه‌كه‌م شه‌هیدى ڕاپه‌ڕین ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ چۆن شاهیدى ئه‌وه‌ ده‌دات له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاپه‌ڕین كراوه‌ و ئه‌و نه‌خشه‌كه‌ى داڕشتوه‌, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ و وته‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ده‌گێریته‌وه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆى نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو یه‌كه‌مین ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین باس ده‌كات, له‌ڕۆژى 5 ى ئازاریش كه‌ یه‌كه‌مین ڕۆژى ده‌ستپێكردنى رَاپه‌ڕینه‌ بۆ وه‌ڵامى میدیاى ئه‌و حزبه‌ ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نگرانى گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕى نه‌وشیروان مسته‌فا دروشمى ئه‌ندازیارى ڕاپه‌ڕین ده‌ڵینه‌وه‌.

ژماره‌یه‌كیش له‌هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانى و پێده‌ڵین كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌خشه‌ى ڕاپه‌ڕینى داناوه‌ و ڕاپه‌ڕینى كردوه‌ تۆ له‌ شاره‌كانى ئێران پیاسه‌ت ده‌كرد و به‌زۆر هێنراویته‌ته‌وه‌.


هادى حه‌مه‌ ڕه‌شید هه‌ڵسوڕاوى ناڕازی گۆڕانیش له‌ئه‌كاونته‌كه‌ى دا توڕه‌یه‌ له‌وكاره‌ى پارتى و نوسیویه‌تى " لەخراپترین ساتی ململانێی نێوان گۆڕان و پارتیدا، پارتی نەیئەوت(مەسعود بارزانی ئەندازیاری ڕاپەڕینە) بەحسابی مانشێتی ڕۆژنامەی هەولێر بێت, ڕەنگە لیژنە پڕۆفیشناڵەکەی دانوستانی گۆڕان ئەم کەیسەشیان فرۆشتبێت، نازناوی (ئەندازیاری ڕاپەڕین)یان فرۆشتبێت بەمەسعود"

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ حاكم شێخ له‌تیف, په‌رله‌مانتارى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئه‌كاونته‌كه‌ى دا له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى ڕاپه‌ڕین بۆچونێكى جیاوازى خستۆته‌وه‌ ڕوو و نوسیویه‌تى " نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندى به‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ نه‌بوه‌, ئه‌و كاتێك وازى له‌یه‌كێتى هێنا میراته‌كه‌شى كه‌ ئه‌ندازیارى ڕاپه‌رین بو به‌جێهیشَت"

شێخ لەتیف ده‌شنوسێت "نەوشیروان مستەفا ئەندازیاری ڕاپەڕیینیش بێت ،دەرەنجامی ئەم ڕاپەرێنەی ناوێت،ئەگەر بمایە خۆی لە میژوو میراتی خۆی لە ڕاپەڕین بێ بەری دەکرد هەروەکو چۆن خۆی لە میرات و میژووی خۆی لەناو یەکێتیدا بێ بەری کرد .خۆی جاریک لە گردەکە ووتی( من نیو سەدە لەتەمەنی خۆم بۆیە بەفیڕۆ نەداوە تا دەسەڵاتدارێکی نا دادپەروەرو زاڵمی عەرەب بەیەکێکی تری کورد بگۆڕمەوە،بۆیە بڕیارمدا کارەکە تەواو بکەم و لەنیوەیا جێی نەهێڵم ،ئەم بزوتنەوەیەشم هەر بۆ ئەوە دروست کردوە،نەک بۆ وەرگرتنی پلەو پۆست )

,,

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى ( په‌نجه‌كانى ده‌ست یه‌كتر ده‌شكێنن ) نه‌وشیروان مسته‌فا ڕه‌خنه‌ى توند له‌ سه‌ید كاكه‌ ده‌گرێت و به‌پیاوێكى ترسنۆكێش ناوى ده‌بات و له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى " بۆ بەدبەختى کورد، بەهۆى هەلومەرجى نائاسایی جوڵانەوەى کوردەوە، زۆرجار لەناو هەموو حزبەکاندا کەسانى وەک سەید کاکە دەگەیشتنە ناوەندى بریارى سیاسی"

هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى ( په‌نجه‌كانى ده‌ست یه‌كتر ده‌شكێنن ) نه‌وشیروان مسته‌فا ڕه‌خنه‌ى توند له‌ سه‌ید كاكه‌ ده‌گرێت و به‌پیاوێكى ترسنۆكێش ناوى ده‌بات و له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى " بۆ بەدبەختى کورد، بەهۆى هەلومەرجى نائاسایی جوڵانەوەى کوردەوە، زۆرجار لەناو هەموو حزبەکاندا کەسانى وەک سەید کاکە دەگەیشتنە ناوەندى بریارى سیاسی"

به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش كاردانه‌وه‌ى سایكۆلۆژى به‌سه‌ید كاكه‌وه‌ دیاره‌ كاتێك له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باسى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات, به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى پارتى له‌ڕێگه‌ى میدیاكانیه‌وه‌ ده‌ستێداوه‌تێ ململانێى نێوان سه‌ید كاكه‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا نیه‌ به‌ڵكو واده‌رده‌كه‌وێت دواى ئه‌وه‌ى پارتى ناوچه‌ى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كانیه‌وه‌ بەپێدانی چەند پۆستێك بە گۆڕان و یەكێتی، ناوچەكەی  كه‌رتوپه‌رت كردوه‌ بیه‌وێت سه‌روه‌رییه‌ مه‌عنه‌وییه‌كانیشى بۆ خۆى ببات و سه‌ره‌تاش ئه‌و كاره‌ى له‌ سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌یه‌كى گه‌وره‌ و پڕ سه‌روه‌رى یه‌كێتى و گۆڕان كه‌ خاوه‌ندارێتى ڕاپه‌ڕینه‌ له‌دژى به‌عس هه‌روه‌ها سه‌روه‌رى و ناسنامه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ لێبسَینته‌وه‌.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان