كوردستانی عێڕاق ئامانجی كونترۆڵكردنی  چه‌كه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كانه‌

كوردستانی عێڕاق ئامانجی كونترۆڵكردنی چه‌كه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كانه‌

349 خوێندراوەتەوە

سه‌رچاوه‌: ئه‌لمۆنیته‌ر
و. هونه‌ر عمر

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق 6 شه‌ش مانگ مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ خاوه‌ن چه‌كه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ چه‌كه‌ بچوكه‌كانیان و ته‌سلیمكردنی چه‌كه‌ گه‌وره‌كانیان.

 

له‌ میانه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ كۆنترۆڵكردنی توندووتیژیه‌ چه‌كداریه‌كان, حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق ماوه‌ی 6 مانگ مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ هاوڵاتیانی خاوه‌ن چه‌ك بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ چه‌كه‌ بچووكه‌كان و له‌ناوبردنی چه‌كه‌ قورسه‌كانیان. وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "كه‌ریم سنجاری" له‌ به‌رواری 10ی شوباتدا به‌ فه‌رمی ڕێژه‌ی هێشتنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی چه‌كی له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ دیاریكرد.

هاوڵاتیان ده‌بێت ده‌مانچه‌ و تفه‌نگه‌كانیان له‌ ناوه‌نده‌كانی ئاسایش تۆماربكه‌ن, له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌ بگیرێت ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ "سامی جه‌لال" به‌ ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ ئێسته‌ ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ین. فۆڕمی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تمان بۆ چه‌كه‌كان ئاماده‌كردووه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و ناوه‌ندانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن له‌وێ‌ مۆڵه‌ت بۆ چه‌كه‌كانیان وه‌ربگرن, یان چه‌كه‌ قورسه‌كان ته‌سلیم بكه‌ن."

ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ ڕاشیگه‌یاند: "حكومه‌ت هه‌میشه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كاندا گرتووه‌. له‌ دو ساڵی ڕابردووشدا نزیكه‌ی 13.500 چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌ناوبراون و مۆڵه‌ت به‌ 14.500 چه‌كی تریش دراوه‌ كه‌ هیچكام له‌و چه‌كانه‌ له‌ تاوان و توندووتیژیدا به‌كارنه‌هێنراون."

،،

له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعش و میلیشیا ئیسلامیه‌كاندا, چه‌ند ڕاپۆرتێك ده‌ریانخست كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیاوه‌ ڕه‌وانه‌كراون, له‌ بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشراون

هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كییه‌ كه‌ كلتوری كه‌م بورده‌یی و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و كوشتن به‌هۆكاری نامووسی تێدا باوه‌ و له‌ زۆربه‌ی كێشه‌ تایبه‌تی و خێڵكیه‌كاندا چه‌ك به‌كاردێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌دا كۆگای گه‌وره‌ی چه‌ك هه‌ن كه‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌دكرێت و ده‌فرۆشرێن. ئه‌لمۆنیته‌ر سه‌ردانی یه‌كێك له‌ بازاڕه‌ ره‌شه‌كانی فرۆشتنی چه‌كی كرد له‌ سلێمانی كه‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی تێدا ده‌فرۆشرا.بازرگانه‌كان گووتیان كه‌ نرخی M4ێك 2.300$ دوو هه‌زار و سێسه‌د دۆلاره‌ و نرخی یه‌ك G36یش 5.600$ پێنج هه‌زار و شه‌شه‌د دۆلاره‌. حكوومه‌تیش به‌زووترین كات پلان داده‌نێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگرتن و ڕێكخستنی ئه‌م كۆگایانه‌دا. له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌ به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا, هه‌مووكه‌س ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌و ده‌ستانه‌وه‌ بكات كه‌ بازرگانی به‌ چه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن و چه‌ك بكڕن, به‌تایبه‌ت ده‌مانچه‌ توركیه‌كان.

له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعش و میلیشیا ئیسلامیه‌كاندا, چه‌ند ڕاپۆرتێك ده‌ریانخست كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیاوه‌ ڕه‌وانه‌كراون, له‌ بازاڕی ڕه‌شدا فرۆشراون. هه‌ له‌به‌رئه‌م هۆكاره‌ش ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2016 بۆ ماوه‌یه‌ك هاوكاریه‌كانی بۆ پێشه‌مه‌رگه‌ ڕاگرت و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دوورخرانه‌وه‌.

،،

به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردستانی عێڕاق, به‌هۆی كوشتن و خۆكوشتنه‌وه‌ 377 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 1ی حوزه‌یرانی 2016 تاكو 30 حوزه‌یرانی 2017

سامی جه‌لال ڕاشیگه‌یاند كه‌: "له‌ 1991ه‌وه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووین ه‌ توانای خۆ پڕچه‌ككردنمان نه‌بوو, بۆیه‌ به‌ ڕێگه‌ی نایاسایی هه‌وڵی كڕینی چه‌كمان داوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان دژی حكوومه‌تی به‌عس و دوای نه‌مانی به‌عس له‌ 2003 كاتێك قاعیده‌ ده‌ركه‌وت و دواتریش له‌ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی, حكوومه‌تی عێڕاقی ڤیدراڵ یه‌ك فیشه‌كی به‌ ئێمه‌ نه‌داوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان."

ئه‌و ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێم, بازاڕه‌ ڕه‌شه‌كان ده‌بێت دابخرێن یاخود ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت له‌ دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه‌. هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ یه‌كێكی تر له‌ چاره‌سه‌ره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان پابه‌ندبوونه‌ به‌ یاسای چه‌كه‌ ساڵی 2017 كه‌ ڕێگه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌دات بۆ كڕین و هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ و تفه‌نگ و كڵاشینكۆف به‌پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن خكوومه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامارێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كوردستانی عێڕاق, به‌هۆی كوشتن و خۆكوشتنه‌وه‌ 377 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان 1ی حوزه‌یرانی 2016 تاكو 30 حوزه‌یرانی 2017, كه‌ ڕیژه‌كه‌ی مردنی زیاتر له‌ یه‌ك كه‌سه‌ له‌ ڕۆژێكدا و زه‌ربه‌شی به‌هۆی چه‌كه‌وه‌یه‌.

دوای شه‌ڕی میلیشیاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ, هه‌رێمی كوردستان هیواخوازه‌ كه‌ ئامانجی چه‌كه‌كان دابینكردن و جێگیریی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌ بن و كلیلی وه‌به‌رهێنان و سوودوه‌رگرتن بن له‌ پێشكه‌وتنه‌ ده‌ره‌كیه‌كان.