سبەى نێچیرڤان بارزانى، بەڕەکە لەژێر پێى مەسرور بارزانى دەردێنێ؟

گۆڵێکى نێچیرڤان بارزانى لە ئامۆزاکەى لە خولەکەکانى کۆتایدا

سبەى نێچیرڤان بارزانى، بەڕەکە لەژێر پێى مەسرور بارزانى دەردێنێ؟

1972 خوێندراوەتەوە

 

 

رەنگە نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەى سبەینێى ئەنجومەنى وەزیران لە خولەکەکانى کۆتایی دەسەڵاتداریدا وەک سەرۆک وەزیران، بەشێوەیەک دەستکارى پاشەکەوتى موچە بکات کە بەدڵى فەرمانبەران بێت، تاکو ناسنامەى ((ئەندازیارى کاولکارى)) لەسەر خۆى کاڵ بکاتەوە و نەهێڵێت ئەو شانازییەش بۆ ئامۆزاکەى بێت.

 

 

پێدەچێت ئیدى کات لە بەرژەوەندى سەرۆکى حکومەتى ئێستاى هەرێمى کوردستان نەبێت، ئەگەر بەمشێوەیە حکومەت تەسلیمى ئامۆزاکەى بکات کە بەچەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت و سەرباشقەى هەمووشیان دانانى پاشەکەوتى موچە لەسەر قوت و پارەى فەرمانبەران و هاوڵاتیان.

 

،،

کاتێکیش هاوڵاتیان نیگەران دەبوون و دەهاتنە سەرشەقامەکان سەرۆکوەزیران یان تورە دەبوو دەیوت: ((بەغداش موفلسە))، یان بە پێکەنینەوە وەڵامى داواکارییەکانى دەدایەوە.

 

 

دانانى سیستەمى پاشەکەوتى موچە؟

لەکۆتایی ساڵى ٢٠١٤ قەیرانێک کە زۆرێک پێیان وابوو دروستکراوى دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانە رووبەرووى هاوڵاتیان بوویەوە، کە دەرەنجامەکەى دانانى پاشەکەوتى موچە بوو لەسەر مانگانەى فەرمانبەران.

 

 

ئەم سیستەمە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە ستەم ناو دەبرا، چونکە سەرەراى پاشەکەوتکردنى پارەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بە ٥٠ رۆژ تا دوو مانگ جارێکیش موچەکانیان وەر دەگرت.

ئەمە لەکاتێکدا نێچیرڤان بارزانى خۆى وەک پیاوى دەوڵەت و خاوەن ئابورى بەهێزو سەربەخۆ لەقەڵەم دەدا، کاتێکیش هاوڵاتیان نیگەران دەبوون و دەهاتنە سەرشەقامەکان سەرۆکوەزیران یان تورە دەبوو دەیوت: ((بەغداش موفلسە))، یان بە پێکەنینەوە وەڵامى داواکارییەکانى دەدایەوە.

 

،،

نێچیرڤان بارزانى لەنێو ئەم یارییەدا بێدەنگ بوو، چونکە لایەنە سەرەکییەکانى بەشدار لە حکومەتى نوێ بەتایبەت یەکێتى و پارتى رێک نەدەکەوتن، بۆیە خەمسارد بوو.

 

 

مونافەسەکەى سەرۆکوەزیران کێیە؟

ئەمرۆ بارودۆخەکە لەبەرژەوەندى ئەو پیاوە نییە کە خۆى بە دەوڵەمەتدارو خاوەن سیستەمى ئابورى بەهێز دادەنێت، چونکە مونافسێکى بۆ پەیدا بووە کە مەسرور بارزانى ئامۆزایەتى و بریاریشە لەسەرەتاى پێکهێنانى کابینەى نوێ برێک پارەى باش لە بەغداوە رەوانەى هەرێم بکرێت.

 

هەرچەندە لەزارى مەسرور بارزانى وەک کاندید بۆ سەرۆکى کابینەى نۆیەمى حکومەت ئەوە نەبیستراوە کە ناوبراو دەیەوێت چ جۆرە حکومەتێک پێک بهێنێت، بەڵام تاکە چاوەروانییەک کە لە مەسرور بارزانى دەکرێت لابردنى پاشەکەوتى موچەیە، کە بۆ ئەم مەبەستەش وا باس دەکرێت بارزانى باوک هاوکارێکى جدى و باشى بێت.

 

لەسەرەتاى کاندیدکردنى کورەکەیەوە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران و کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم، باس لەوە دەکرا کە ئیدى (حکومەتێکى ئەمنى و خۆشگوزەران) دێتە کایەوە و بارزانى باوکیش بۆ ئەم بابەتە ئامادەیە و نایەوێت کورەکەى فەشەل بهێنێت.

 

نێچیرڤان بارزانى لەنێو ئەم یارییەدا بێدەنگ بوو، چونکە لایەنە سەرەکییەکانى بەشدار لە حکومەتى نوێ بەتایبەت یەکێتى و پارتى رێک نەدەکەوتن، بۆیە خەمسارد بوو.

 

بەڵام ئێستە کە دەبینێت لەلایەک یەکێتى و پارتى و گۆڕان رێک کەوتوون و لەلایەکى دیکەش مونافسێکى بۆ پەیدا بووە کە بەشێوەیەکى باشتر لەو دەیەوێت بێتە پێشەوەو خۆى وەک پاڵەوان و پیاوێکى سەرکەوتوو لەقەڵەم بدات، بۆیە نایەوێت ئەم یارییە وا بە ئاسانى لە دژى ئەو کۆتایی بێت.

،،

یان لانى کەم حکومەت وەک خۆى لێ بکاتەوە و بەجۆرێک سیستەمى پاشەکەوتى موچە (کەزۆرجار باس لەوە دەکرێت سەرۆکى حکومەت سیستەمى پاشەکەوتتى موچەى تایبەت بەخۆى هەیە) دابرێژێتەوە هەر دەستکاری کردنێکى لەلایەک سەرۆکى حکومەتى نوێ بەخراپە بشکێتەوە نەک باشە و دەستکەوت.

 

 سەرۆکى حکومەت بریاریداوە سبەینێ هەینى، کە پەلە پەلێک دیارە بە بریارەکەیانەوە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجام بدات و بریارێک لەسەر پاشەکەوتى موچە بدات کە دڵى فەرمانبەران بەجۆرێک خۆش بکات دواى بەجێهێشتنى کابینەکەى لەبرى دوعاى شەر ئاوات بەهاتنەوەى بخوازن.

 

یان لانى کەم حکومەت وەک خۆى لێ بکاتەوە و بەجۆرێک سیستەمى پاشەکەوتى موچە (کەزۆرجار باس لەوە دەکرێت سەرۆکى حکومەت سیستەمى پاشەکەوتتى موچەى تایبەت بەخۆى هەیە) دابرێژێتەوە هەر دەستکاری کردنێکى لەلایەک سەرۆکى حکومەتى نوێ بەخراپە بشکێتەوە نەک باشە و دەستکەوت.

 

 

نێچیرڤان بارزانى کە لە ساڵى ١٩٩٦ لە سیستەمى حوکمرانى هەرێمى کوردستان وەک جێگرو وەک سەرۆکى حکومەت تا ئەمرۆ بەشدارە، دەیەوێت بەم جوڵە سیاسییە ئەو مێژووەى بپارێزت و بەتەواوى ناوى نەچێتە لیستى رەشەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە زۆرجار بە ((ئەندازیارى کاولکارى)) ناو براوە و ئەم کارەى نایەوێت ئەو شانازییە بۆ ئامۆزاکەى بێت کە بیەوێت پاشەکەوتى موچە لەسەر مانگانەى فەرمانبەران لاببات.

هەروەها ئەو سیحرەى گۆڕانیش بەتاڵ بکاتەوە کە بە ئەندام و دەنگدەرانى خۆیان دەگووت یەکێک لە مەرجەکانمان لەگەڵ پارتى بۆ چوونە نێو حکومەت ئەوەیە لەکابینەى نوێ دەبێت پاشەکەوتى موچە نەمێنێت.!

،،

بۆیە تا نوسینى ئەم راپۆرتەش دیار نییە موچەو قوتى هاوڵاتیان لەنێو چنگى دەسەڵاتدران و سیاسییەکان و شەرى شەخسى کاندیدەکانى حکومرانى، بەرەو کوێ دەروات و چى لێ دێت.!

 

مەسرور بارزانى تورەیە

وە بەپێى زانیارییەکانى دیپلۆماتیک مەگەزین هەر ئەمشەو مەسرور بارزانى کێشەى لەنێو بنەماڵەکەدا دروستکردووە و گوتویەتى: دەبێت ئەو بریارە ئەو بیدات کە لابردنى پاشەکەوتى موچەیە.

بۆیە دیار نییە ئایا سبەى نێچیرڤان بارزانى دەتوانێ ئەم بەرەیە لەژێر پێى ئامۆزاکەى دەربهێنێت و یارییەکە بباتەوە، یاخود لەژێر دەستى مامیدا دەرناچێت و داواى لێ دەکات بریارەکە بۆ کوڕەکەى بەجێ بهێڵێت تاکو بەشانازییەکەوە دەست بکات بە کارى سەرۆک وەزیرانى.

 

بۆیە تا نوسینى ئەم راپۆرتەش دیار نییە موچەو قوتى هاوڵاتیان لەنێو چنگى دەسەڵاتدران و سیاسییەکان و شەرى شەخسى کاندیدەکانى حکومرانى، بەرەو کوێ دەروات و چى لێ دێت.!

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان