چیك چاوەڕێی چی لە توركیا دەكات؟

چیك چاوەڕێی چی لە توركیا دەكات؟

861 خوێندراوەتەوە



لە بەرواری 2/8/2017 دادگای توركیا بریای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتی كۆماری چیك دەركرد بەناوەكانی ماركا ویلیكوف و میروسلاو فركاش .
دادگای توركیا ئەم بریارەی دەركرد لەسەر بنەمای بوونی پەیوەندی لەنێوان ئەم دوو هاووڵاتیە چیكیە و یەكینەكانی پاراستنی گەل كە بەپێی یاساكانی توركیا گروپێكی تیرۆرستیە و سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانە كە زیاد لە چارەكە سەدەیەكە لەگەڵ دەوڵەتی توركیا لە شەردایە.


چیرۆكی ئەم دوو هاولاتیە چیكیە چۆن دەستی پێكرد؟
دوو هاوڵاتی چیكی لەدوای روكردنە رۆژئاوا لە سوریا لەسەرەتای 2016 بۆیان دەردەكەوێت یەكێك لە كێشە بنەرەتیەكانی رۆژئاوای كوردستان بریتیە لەكەمی دەرمان و خراپی كەرتی تەندروستی بۆیە دەست دەكەن بەجێبەجێكردنی پرۆژەیەك كەخۆی دەبینێتەوە لە دروست كردنی نەخۆشخانەیەك و گەیاندنی هاوكاری تەندروستی بەتایبەتی دەرمان بۆ رۆژئاوای كوردستان كە ئەو كاتە یەكێك لەكێشە بنەرەتیەكانیان بریتی بوو لەكەمی دەرمان و پێداویستی تەندروستی.

salh
دوو هاوڵاتیە چیكیەكەی لە توركیا زیندانیكراون


یەكێك لەهاورێكانی ئەم دووهاوولاتیەی چیك بەناوی ( Janusz Konieczny) لەكاتی دەستگیركردنی هاورێكانی ئەوەی بەرادیۆی چیك راگەیاند بوو " ماركا ویلیكوف و میروسلاو فركاش بەمەبەستی دروست كردنی نەخۆش خانەیەك چوبونە رۆژ ئاوای كوردستان بۆ ئەوەی كەهاوكاری بریندارەكانی شەر بكەن".


دەیلی سەباحی توركی لە هەوالێكیدا لە 17/11/2016 بڵاویكردەوە "هێزەكانی ئاسایشی توركیا دوو تیرۆرستی یەپەگەیان دەستگیر كردووە كە بەرەگەز بیانین وە ئەمە یەكەم ئۆپراسیۆنی توركیایە بە مەبەستی دەست گیر كردنی ئەو تیرۆرستە بیاینیانەی كە ئەندامی یەپەگەن".


فركاش باوكی میروسلاو ئەوەی بە راگەیاندنەكانی وولاتەی راگەیاند " بەمەبەستی هاوكاری مرۆیی ماركا ویلیكوف و میروسلاو فركاش رویان كردبووە سوریا و هیچ پەیوەندییەكان لە گەل گروپی تیرۆرستی نەبووە، مەبەستی ئەوان دروستكردنی نەخۆشخانە بووە و هەرگیز ئەوان تیرۆریست نین ".


پارتی دیموكراتی كوردستان لەكوێی ئەم هاوكێشەدایە؟
وا دەردەكەوێت كە گرتنی ئەم دووهاولاتیە هاوكات بووە لەگەڵ داخستنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان بە رووی رۆژئاوادا.
بەپێی میدیاكانی وولاتی چیك ئەم دوو هاولاتیە لەسەر سنوری عێراق _ توركیا _ سوریا ، دەستگیر كراون .
میدیاكانی پەكەكەش ئەوەیان پێشتر راگەیاندبوو كە پارتی ئەم دوو هاولاتیە چیكیەی گرتووە و تەسلیمی وولاتی توركیای كردۆتەوە.


هەوڵە دیبلۆماسیەكانی چیك بۆ ئازاد كردنی دوو هاولاتیەكەیان شكستی هێنا؟
لەكاتی دەستگیر كردنی ئەم دوو هاولاتیە چیكیە وەزیری دەرەوەی چیك لوبومیر زورالیك ئەوەی راگەیاند " ئەوان هەموو هەوڵێكی خۆیان دەخەنە كار بەریِگای دیبلۆماسی بەمەبەستی ئازاد كردنی هەردوو هاوولاتیەكەیان لە توركیا".


وەزیری دەرەوەی چیك لە بەر واری 14/12/2016 سەردانی وولاتی توركیای كرد و لەگەل هاوتا توركیەكەی و رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبوویەوە بەشێكی كۆبوونەوەكەیان تایبەت بوو بەو دوو هاولاتیە چیكیەی كە لە توركیا دەست بەسەر بوون.


دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەكەیان وەزیری دەرەوەی چیك لە كۆنگرەیەكی رۆژ نامەوانیدا دا زۆر بە ووریاییەوە سەبارەت بەو دوو هاولاتیەی وولاتەكەی كە لە چیك دەست بەسەر بوون قسەی دەكرد و ئەوەی راگەیاند"كە هیوادارن توركیا كێشەی ئەو دووهاولاتیە چیكیە چارەسەر بكات، ئەم كێشەیە بەتەنها شەوێك چارە سەر ناكرێت ".


لەهەمان كاتدا وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ ئەوەی راگەیاند "كێشەی دوو هاولاتیە چیكیەكە لە لێكۆلینەوەدایەو یاسا بریار دەدات سەبارەت بەم كەیسە و دەبیت رێزی لێبگیریت ".


ئەوەی وولاتی چیك لە سەر دان و هەوڵە دیبلۆماسیەكانی بۆ رزگار كردنی ئەم دوو هاولاتیە بەدەستی هێنابریتی بوو لە رێگەدان بەخێزانی ئەم دوو هاولاتیە چیكیە كەسەردانیان بكەن لە توركیا.


لەمانگی 3 ی 2017 خێزانی ئەم دووهاولاتیە چیكیە سەردانی توریكایان كرد لە رێگەی باڵوێزخانەی چیك لە ئەنكەرە كار ئاسانیان بۆ كرا بە مەبەستی بینینی مندالەكانیان .


چیك ساڵح موسلیم دەگۆڕێتەوە لەبەرامبەر ئازادكردنی دوو هاولاتیەكەیدا؟
دوا ئەوەی وڵاتی چیك شكستی هێنا لە ئازاد كردنی دووهاولاتیەكەی لەتوركیا، لەناوخۆی وولاتەكەی دەنگی نارەزای بەرز بوویەوە دژی دەولەتەكەیان بۆیە چیك هەمیشە بەدوای رێگایەكدا گەراوە كە بەهەر نرخێك بێت پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ توركیا بگەیەنێتە ئاستێكی وەها كە بتوانێت كاریگەری هەبێت لە سەر ئازاد كردنی دووهاوڵاتیەكەی.
چیك وەك یەكێك لەوولاتە بچوكەكانی ئەوروپا یاری بەكات دەكات لە كەیسی ساڵح موسلیم چاوەروانی ئەوەیە كە بزانێت كاردانەوەی نێو دەوڵەتی لەسەر ئەم پرسە چۆنە و دواتر لەو سۆنگەیەوە بریار لە سەر چارەنوسی ساڵح موسلیم بدات بە رادەست كردنەوەی بە توركیا یان نا.


هەتاوەكو ئێستا تەنها پارتە چەپ و سەوزەكانی ئەوروپا داوای ئازاد كردنی ساڵح موسلیم دەكەن بەڵام كێشەی بنەرەتی لەم پشتگیری كردنە بریتیە لەوەی ئەو پارتانە پارتی ئۆپۆزسیۆنن و ناتوانن كاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وولاتەكانیان.

 

author photo

توێژەری سیاسی

بەکالۆریوس لە زانستە سیسیەکان