بۆچى سیستانى دیدارى له‌گه‌ڵ پۆل برێمه‌ر ئه‌نجام نه‌ ده‌دا...؟

سیستانى له‌ چوار ڕۆژدا 30 نامه‌ى بۆ پۆل برێمه‌ر ناردووه‌

بۆچى سیستانى دیدارى له‌گه‌ڵ پۆل برێمه‌ر ئه‌نجام نه‌ ده‌دا...؟

1582 خوێندراوەتەوە

كۆژین سدیق

عەلی سیستانی کێیە؟

عەلی حوسەینی سیستانی یەکێک لە گەورە مەرجەعەکانی ئاینزای شیعەیه‌ لە عێراق و لە جیھاندا، دانیشتووی شاری نەجەفە، سەرکردایەتی مەرجەعیەتی زانستی ئاینی حەوزەی نەجەفی گرتە ده‌ست دوای مردنی سەید ئەبولقاسمی خوئی.
عەلی سیستانی لە ٤ ئابی ١٩٣٠ زاینی لە شاری مەشھەد لە خۆرھەڵاتی ئێران لە دایکبووە، باوکی (بە قورعە) محمد باقرە، دایکی کچی سەید ڕەزا میھرەبانی سەرابییە. دایکی زۆر شووی دەکرد بە سیغە، جونکە سیغە لە مەزھەبی شیعەدا پاداشتیکی زۆر گەورەی ئاینی ھەیە.


ڕۆژنامە جیهانیەکان چۆن باس لە کەسایەتی سیستانى ده‌كه‌ن

رۆژنامەیەكی كوەیتی كۆمەڵێك زانیاری سەرنجراكێش لەسەر ژیانی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت لەتاو گەرما، لەسەربان دەخەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی "رەئی"ی كوەیتی،عەلی سیستانی كە لە شاری نەجەف نیشتەجێیە، بەردەوام مۆڵەتی مانەوەی خۆی و خێزانەكەی لە عێراقدا نوێ دەكاتەوە، ئەویش بەو پێیەی بەرەچەڵەك ئێرانییەو تائێستاش داوای رەگەزنامەی عێراقی نەكردووە.


پێگەی (الأئیمه‌ الاپنی عشر)، لە دیمانەیەكی لەگەڵ مونیر خەباز، یەكێك لە خوێندكارەكانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بڵاویكردۆتەوە، " سیستانی هەر لە منداڵییەوە زۆربەی كاتەكانی بە تەنیا بەسەربردووەو كتێب بە دەستیەوەیە، بایەخ بە سەفەركردن و تێكەڵاوبوونی كۆمەڵایەتی نادات، هاوڕێی كەمەو سەردانەكانی بۆ سازكردنی دانیشتنە جیاجیاكان كەمە، بە كەمی گاڵتەو گەپی هەیە، خەمی سەرەكی قەرەباڵغبوونی دانیشتنە زانستی و شیكارییەكانەو هیچ شتێكی تری هێندە بەلاوە گرنگ نییە".

,,

خەباز دەڵێت:" سیستانی لە تەمەنی سی ساڵییەوە بە مووچەیەكی كەم ژیانی بەسەر بردووە، كە لە یەكێك لە مامۆستاكانی وەرگرتووە، تائێستاش بۆ دەیان ساڵ دەچێت، لە ماڵێكی بچوكدا لە نەجەفی كۆن ژیان بەسەردەبات و كرێچییەو مانگانە لەكاتی خۆیدا كرێكەی دەدات، ژیانێكی زۆر سادە دەژی و لەزەت و خۆشی ژیان كاریی تێنەكردووە".


خەباز دەڵێت:" سیستانی لە تەمەنی سی ساڵییەوە بە مووچەیەكی كەم ژیانی بەسەر بردووە، كە لە یەكێك لە مامۆستاكانی وەرگرتووە، تائێستاش بۆ دەیان ساڵ دەچێت، لە ماڵێكی بچوكدا لە نەجەفی كۆن ژیان بەسەردەبات و كرێچییەو مانگانە لەكاتی خۆیدا كرێكەی دەدات، ژیانێكی زۆر سادە دەژی و لەزەت و خۆشی ژیان كاریی تێنەكردووە".

سیستانی ژیانێکی ئاسایی دەژیی


سیستانی بەپێچەوانەی مەرجەعەكانی دیكەی شیعەوە، داوای هیچ خزمەتگوزارییەك لە حكومەتی عێراق ناكات‌و بەردەوامیش دەرگای بەڕووی سیاسەتمەدار و وەزیرەكاندا داخستووە.

سیستانی كە بەهێزترین كەسایەتی عێراقە، هاوشێوەی هاوڵاتیانی ئاسایی گرفتار بووە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و لەناویشیاندا نەبوونی كارەبا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو كە چەند ساڵێك لەمەوبەر سیستانی هەوڵیداوە دراوسێكەی رازی بكات بەوەی لەدوای نیوە شەوەوە مۆلیدەكەی بكوژێنێتەوەو پێی راگەیاندووە ئەویش وەكو هاوڵاتییان لەتاو گەرمای هاوین لەسەربان دەخەوێت.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی "رەئی"، ماڵی سیستانی لەچەند ژوورێك پێكهاتووە و خۆیشی لە یەكێك لەو ژوورانەدا لەگەڵ "محەمەد حەسەن ئەنساری"دا دادەنیشێت كە بە متمانەپێكراوترین هاوڕێ و نووسەری سیستانی دادەنرێت.

یەکێک لەو شتانەی کە بەلای بەشێکی زۆر لەخەڵکی جێگەی سەرسوڕمانە، سیستانی تاوەکو ئێستا لە خانووی خۆیدا ناژی.

بە وتەی ئەو خوێندكارەی سیستانی، “مەرجەعی باڵا، ڕێگەی نەداوە بە خۆی و كوڕەكانی ببنە خاوەنی خانوو، یان ئۆتۆمبێل، یان هیچ ئامێرێكی گرنگ، ڕێگەشی بەخۆی و كوڕەكانی نەداوە هیچ دیارییەك قبوڵ بكەن، قبوڵیشی نەكردووە حكومەتی عیراقی بە تایبەت كارتی كارەبای بۆ دەربكات، یان جێگەی نیشتەجێبوون، یان پێگەیەكی جیاوازیی لە گەلی عیراق پێببەخشێت.

,,

پول بریمەر لە کتێبه‌كه‌ی "ساڵه‌كه‌م لە عێراق" دەڵێت سیستانی لە عێراق" زور یارمەتی ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیای دەدا "، ھەروەھا دەڵێت سیستانی نەیدەویست بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەڵسوکەوت لە کەڵ ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا بکات، بەڵام بە شیوەیەکی بەردەوام نامەی نھینی بۆم دەنوووسی دەربارەی بارودۆخی عێراق.

سیستانی تاکە مەرجەعی ئاینییە لە جیھان کە تا ئیستا ھیچ وتاری دەنگیی نییە. زۆر لە ڕێکخراوانی جیھانی جائیزەی گەورەیان داناوە بو ئەوانەی کە بتوانن وتارێکی دەنگیی عەلی سیستانی پەیدا بکەن.


پۆڵبریمەر بەم شێوەیە باس لەسیستانی دەکات

پول بریمەر لە کتێبه‌كه‌ی "ساڵه‌كه‌م لە عێراق" دەڵێت سیستانی لە عێراق" زور یارمەتی ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیای دەدا "، ھەروەھا دەڵێت سیستانی نەیدەویست بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەڵسوکەوت لە کەڵ ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا بکات، بەڵام بە شیوەیەکی بەردەوام نامەی نھینی بۆم دەنوووسی دەربارەی بارودۆخی عێراق.

برێمەر ده‌ڵێت:" سیستانی ڕوژێکیان نامەیەکی بو ناردم‌و وتی نەبوونی چاو پێکەوتن لە نیوانماندا لەبەر ڕق لیبوونەوە نییە بەڵکو لە بەر ئەوەیە کە ئەم شیوە نھێنییە باشترە بۆ بە دەستھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان، ھەروەھا وتی لەوانەیە پشتیوانەکانی لە دەست بدات ئەکەر بێتوو بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەڵسو‌کەوت لەکەڵ ئەمەریکا بکات، وە دەڵێت لە ماوەی چوار مانگ زیاتر لە ٣٠ نامەی زۆر گرنگی بۆ ناردم، ھەروەھا سەید سیستانی فەتوای ئەوەیدا نابێت بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە لە ھیزەکانی ئەمەریکاو بەریتانیا بگرێت".

،،

یەکێک لە فەتوا بەناوبانگەکانی سیستانی ئەوەیە کە نابێت شەری ھێزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا لە عێراق بکرێت و ھەروەھا فەتوای دا بە واجبی دەنگدان بە لیستی ئیئتیلافی عیراقی شیعی


فەتواکانی سیستانی

سه‌یرترین فەتوای سیستانی ئەو شەرعیەتدانەیە بە ھێزەکانی رێکخراوی بەدر و سوپای مەھدی سەر بە موقتەدا سەدرو ھەروەھا حیزبی دەعوە لە تەقینەوەی ئوتومبێلی مین ڕێژکراو لە ناو خەڵکی مەدەنی شارەکانی سووننی لە عێراقداو ھەروەھا تەقاندنەوەی مزکەوتەکانی سوونى.

یەکێک لە فەتوا بەناوبانکەکانیشى ئەوەیە کە نابێت شەری ھێزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا لە عێراق بکرێت و ھەروەھا فەتوای دا بە واجبی دەنگدان بە لیستی ئیئتیلافی عیراقی شیعی، وتییشى ئەوەی دەنگ نەدات بەم لیستە ئەوا دەچێتە ئاگری دۆزەخەوەو خیزانەکەشی تەڵاق ده‌درێت.
سەرسوڕهێنه‌رترین فەتوای ئەوەیه‌ کە شیعەى ڕۆژوگر دەتوانن لە مانگی رەمەزاندا تا سێ دانە جگەرە بکێشێت