سەروەری هەرێمی كوردستان یان باخی بێ پەرژین!

سەروەری هەرێمی كوردستان یان باخی بێ پەرژین!

481 خوێندراوەتەوە

  شاهۆ عەبدوڵا

 ئەگەر چی لە ڕووی یاسایی و تیۆریەوە بۆ بوون بە دەوڵەت سێ بنەمای ( گەل و نیشتمان و دەسەڵاتی سیاسی) بە پێوەر دەگیرێت، بەڵام ئەمڕۆ هێندەی هەریەك لەو بنەمایانە ڕەزامەندی وڵاتانی دیكە بەو دەوڵەتەی دێتە كایەوە بە پێوەر وەردەگیرێت، چونكە بە تاكە زامنی پاراستنی سەروەری خاكەكەی دادەنرێت.

  ئەگەر پێناسسەی چەمكی سەروەری لە كوتترین فۆرمیدا بریتی بێت لە هێزی دەركردنی یاسا و جێبەجێكردنی هەروەها چاودێریكردنی كاروباری دەوڵەت لە رێگەی هێزی دەوڵەتەكەوە لە چواچێوەی سنورەكەدا، ئەوا هیچ خاكێك نابێتە سەروەری تا دەسەڵاتێكی سیاسی رەهایی بەسەردا نەبێت، مەبەست لەدەسەڵاتی ڕەها واتە لەچوارچێوەی سنورە سیاسییەكەیدا تاكە بڕیاردەربێت و هیچ هێزێكی چەكدار یان بێگانە و دەوڵەتی دیكە لەسەر خاكەكەی نەبێت، هەرچی بڕیار و فەرمانێكیش دەردەكات سەرتاسەری وڵات و بێ لەبەرچاوگرتنی هێزە بێگانەكان لەناوخۆدا جێبەجێی بكات.

،،

ئەوەی هەیە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەناو؟، لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت واقعێكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییە و لەڕووی پاراستنی ئاسمانەكەیەوە نەك هەر توانانی پاراستنی نیە,

  لەپاش ئەو وێنە گشتییەی خستمانەڕوو، دەكرێت پرسیار بكەین هەرێمی كوردستان خاوەن سەروەری بڕیاردانە لەسەر خاكەكەیدا؟ ڕاستە ئێمە بەشێكین لە دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، بەڵام لەقوڵای هەرێمی كوردستان نیشان و ئاماژەكانی بوونی هێز یان عێراق وەك دەوڵەت نابیین.

ئەوەی هەیە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەناو؟، لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت واقعێكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییە و لەڕووی پاراستنی ئاسمانەكەیەوە نەك هەر توانانی پاراستنی نیە,

 بەڵكو هەر وڵاتەوە بەرئارەزووی خۆی تەراتێنی تیادا دەكات، تەنانەت لەڕووی سەربازییەوە رۆژانە سنورەكەی دەبەزێنرێت و زیاتر لەمەش هێرشدەكرێتە سەر هاوڵاتیەكانی و هەندێكجار زیاتر لەوەش زیانی گەورەی مادی و گیانی لێدەكەوێتەوە، پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە حكومەتی هەرێم هێزی ئەوەی نیە سنورەكەی بپارێزێت یاخود نایەوێت لەبەردڵی دۆستەكانی پارێزگاری لە سنورەكەی بكات؟!

دەنا هێرشی رۆژانەی هێزی بێگانە و مۆمبارانكردنی خاك و گەلەكەی چۆن دەبێت لەئاستیدا دەست بە ئەژنۆ بێ حەواس و مەست و حەیران رابمێنێت بەدیاریەوە، ئەگەرچی جاربەجارێك هەڵویستی شەرمنانەی دەردەبڕێت، بەلام زیاتر وەك رەزامەندیەك دەردەكەوێت نەوەك وەك ئیدانەكردن، ئەگەرچی ئەركی سەرەكی هەرحكومەت و هێزێكی نیشتمانی پاراستنی گەل و خاكەكەیەتی، بەڵام بەداخەوە ئەم هێزە شێری ماڵ و ریوی دەر رەفتاردەكات!.

،،

  هیچ كیان و دەوڵەتێك نابێتە خاوەن سیادە لەكاتێكدا نەخشەی شەڕ و ڕاهێنان و مووچە و چەكی لەوڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكەوە بۆ دابین بكرێت، جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكانی بەسەر خاكەكەیەوە نابێت لەكاتێك بنكەی سەربازی و ڕاوێژكاری سەربازی وڵاتانی دیكە بەتایبەت ئێران و توركیا بەتەواوەتی دژی خواست گەلی كوردن هەبن.

 سەرەڕای ئەوەش هەرێم لەڕووی خاك و هێزی سەربازی و شكۆی دەسەڵات و دەوڵەتدارییەوە دابەشبوونێكی شاراوەی هەیە و نەهێزەكانی ناخۆ و نەئاسایش و نەپێشمەرگە، بەپێی سیستەمێكی جێگیر و هەرەمی ناچن بەڕێوە و دابەشبوون لەنێوان دوو پارتی هەرێمی كوردستان كەهیچ جیاوازییەك نابین لەنێوان بارەگاییەكی حزبی و دامەزراوەیەكی حكومی، بەتایبەت دامەزراوە سەربازییەكان كەبەتەواوەتی سەر بەپارتی و یەكێتین، بڕیارەكانیان و شێوازی بەڕێوەبردینان جیاوازە و بەپێی فەرمانی حزبی دەجوڵینەوە، ئمە سەرەڕای بوونی هێزی چەكداری حزبی كە هەندێك جار هێزەكانی ناوخۆش دەسەڵاتیان بەسەرەوە نیە.

  هیچ كیان و دەوڵەتێك نابێتە خاوەن سیادە لەكاتێكدا نەخشەی شەڕ و ڕاهێنان و مووچە و چەكی لەوڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكەوە بۆ دابین بكرێت، جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكانی بەسەر خاكەكەیەوە نابێت لەكاتێك بنكەی سەربازی و ڕاوێژكاری سەربازی وڵاتانی دیكە بەتایبەت ئێران و توركیا بەتەواوەتی دژی خواست گەلی كوردن هەبن.

 كەوایە سەروەری و وەك دەوڵەت هەلسوكەوت كردن بەتەنیا پەوەیست نیە بەبوونی هێزێكی چەكدار و بوونی چەند وەزارەتێك و بوونی چەندین كۆنسوڵی وڵاتان، سەروەری جۆرێكە لەشكۆمەندی بەسەر تەواوی خاكەكەوە و هەرچوارگۆشەی وڵاتەكەوە یەك فەرمان و یەك هێز و یەك میكانیزمی جێبەجێ‌ كردن بوونی هەبێت. ئەمەیە پێی دەوترێت سەروەری.