جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى،  له‌ ماسۆنیه‌تەوه‌ به‌ره‌و شۆڕشگێرێكی ئیسلامی

جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى،  له‌ ماسۆنیه‌تەوه‌ به‌ره‌و شۆڕشگێرێكی ئیسلامی

733 خوێندراوەتەوە

 

له‌9 ى ئازارى 1897 جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى كۆچى دواى كرد, ئه‌و یه‌كیك بو له‌بانگه‌شه‌كارانى شۆڕش له‌دژى داگیركارى و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دواكه‌وتن له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى

 

جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى كێیه‌..؟

له‌ ساڵى 1838 له‌ شارى ئه‌سه‌د ئاباد له‌خۆرهه‌ڵاتى كابۆلى  پایته‌ختى ئه‌فغانستان له‌دایك بوه‌ و نازناوى سه‌یدى وه‌به‌ر بڕاوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئەوەی  له‌خیِزانى شازاده‌كانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌رده‌مى منداڵیه‌وه‌ زۆر زیره‌ك بوه‌ له‌خوێندن و چه‌ند زمانێكى به‌باشى زانیوه‌ له‌نێویشیاندا زمانى عه‌ره‌بى, به‌و هۆیه‌وه‌ له‌گه‌نجێتى دا گه‌یشتوه‌ته‌ گرنگترین پله‌ و پایه‌ى به‌رپرسیارێتى له‌وانه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌فغانستان بوە  له‌سه‌رده‌مى مه‌لیك محه‌مه‌دى ئه‌عزه‌م خان كه‌ له‌ساڵى 1862 ه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى گرتبوه‌ ده‌ست, به‌ڵام كاتێ كه‌ شه‌ڕى ئه‌هلى ڕویدا ئه‌میر شیرخان كه‌ براى شیرى مه‌لیك محه‌مه‌د بو له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه‌ پشتیوانى كراو كودەتای كردە سەر براكەی دا و كابۆلى پایته‌ختی داگیركرد، به‌وه‌ش ساڵى 1868 كۆتایى به‌حوكمى مه‌لیك محه‌مه‌د هات.

 

 له‌دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش ئه‌فغانى به‌ره‌وه‌ هیندستان كۆچ ده‌كات, له‌و وڵاته‌شدا ئینگیزه‌كان گه‌مارۆ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانیى كردنى زانا و موسڵمانه‌ شوێنكه‌وتوه‌كانى لێى قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن, له‌دواى مانگێك به‌ره‌و هیندستان له‌رێگه‌ى ده‌ریاوه‌  بۆ میسر دوریدەخەنەوە.

له‌میسریشه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسته‌نبۆل دەڕوات ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن  عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمودى سوڵتانى  عوسمانیه‌وه‌ پێشوازى لێكرا, دواتر له‌گه‌ڵیدا گۆڕا, كاتێك گومانى كرد لە بیرباوه‌ڕى، هەروەها له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه‌ له‌سه‌رى خوێنرا گوایه‌ پێغه‌مبه‌رێكه‌و خه‌ریكه‌ ده‌چێته‌ نێو دڵى خەڵكەوە, دواى ئه‌و ڕوداوه‌ش ئه‌فغانى به‌ره‌و میسر گه‌ڕایه‌وه‌.

كاتێك ئه‌فغانى گه‌یشته‌ میسر له‌23 ى ئازارى ساڵى 1871 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ پێشوازى لێكرا و حكومه‌ت خانویه‌كى له‌ خان خه‌لیلى له‌گه‌ڵ موچه‌یه‌كى مانگانه‌ بۆ بڕیەوە.

 

ئه‌فغانى و ماسۆنیه‌ت

ئه‌فغانى له‌میسر په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ جوڵانه‌وه‌ى ماسۆنیه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگرى دروشمى شۆڕشى فه‌ره‌نسیه‌ له‌وانه‌ ( ئازادى , برایه‌تى , یه‌كسانی‌ ) هه‌ره‌وه‌ها هه‌وڵى رێكخستنى كۆمه‌ڵگه‌ به‌یه‌كچاو بێ گوێدانه‌ ڕه‌گه‌ز و ئاین دەدا.

 

به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندى نێوان چەند سەركردەیەك لە ئه‌نجومه‌نى ماسۆنیه‌كان به‌ داگیركه‌رانه‌وه‌ ئاشكرا بو, ئه‌فغانى سه‌ركردایه‌تى یاخیبونێكى له‌دژى ئه‌و ئه‌نجومه‌ كرد و دواتر بو به‌هۆى دابه‌شكاریه‌ك له‌نێو ئه‌نجومه‌نى ماسۆنیه‌كان له‌میسردا و ئه‌نجومه‌نى ماسۆنى خۆرهه‌ڵاتى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ فه‌ره‌نساوه‌ هه‌بو دامه‌زرا, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌ره‌نسیه‌كان له‌دژى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئینگلیزه‌كان له‌ میسردا كاریان ده‌كرد.

 

,,

كاتێك شۆڕشى عه‌ره‌بى له‌میسر ساڵى 1882 ده‌ستى پێكرد,  ئه‌فغانى له‌ مۆمبایه‌وه‌ به‌ره‌و كلتكا گواسترایه‌وه‌, له‌وێش ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا خستیانه‌ ژێر مانه‌وه‌ى ناچارییه‌وه‌  تا به‌ته‌واوه‌تى سوپاى به‌ریتانیا میسرى داگیر كرد.

 

جوڵانه‌وه‌ ماسۆنیه‌ت چیه‌..؟ كه‌ تۆمه‌تبار كراون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى زانستى شه‌یتانیه‌وه‌

جه‌ماله‌ دین ئه‌فغانى سه‌ركرده‌ى یه‌كه‌مین حزبى خۆرهه‌ڵاتى نیشتیمانى بو به‌ناوى ( حزبى نیشتیمانى ئازادى نهێنى )  دروشمى میسر بۆ میسریه‌كانى هه‌ڵگرتبوو و هه‌روه‌ها داواى دیموكراتى سیاسى و ئازادبون له‌دیكتاتۆریه‌ت وخه‌بات له‌دژى حوكمى تاكڕه‌وه‌ى ده‌كرد, هه‌ره‌وه‌ها داواى هه‌ڵگیرساندنى  شۆڕشى  له‌دژى بێگانه‌كان ده‌كرد.

چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى میسریش له‌وانه‌ ئه‌حمه‌د عوڕابى و مه‌حمود سامى بارودى و عه‌بدوڵا نه‌دیم له‌نێو ئه‌نجومه‌نى ماسۆنی خۆرهه‌ڵات و دواتریش له‌ حزبى نیشتیمانى ئازاد كاریان كردوه‌.

 

دورخستنه‌وه‌ى

دواى ئه‌وه‌ى خدیۆى تۆفیق ده‌سه‌ڵاتى میسرى گرته‌ ده‌ست, له‌كاریگه‌رییه‌كانى جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى بۆ سه‌ر باروۆخى سیاسى وڵاته‌كه‌ى ده‌ترسا بۆیه‌ له‌ 24 ى ئابى ساڵى 1879 به‌ره‌و هیندستان دوریخسته‌وه‌.

 

كاتێك شۆڕشى عه‌ره‌بى له‌میسر ساڵى 1882 ده‌ستى پێكرد,  ئه‌فغانى له‌ مۆمبایه‌وه‌ به‌ره‌و كلتكا گواسترایه‌وه‌, له‌وێش ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا خستیانه‌ ژێر مانه‌وه‌ى ناچارییه‌وه‌  تا به‌ته‌واوه‌تى سوپاى به‌ریتانیا میسرى داگیر كرد.

كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا ڕێگه‌یان ده‌دا گه‌شت بكات كه‌ خۆیان بیانویستایه‌ ته‌نها ڕێگه‌یان دا به‌ره‌و فه‌ره‌نسا بڕوات.

 

,,

ساڵى 1892 عه‌بدولحه‌مید سوڵتانى عوسمانى بانگێهیشتى ئه‌فغانى بۆ ئه‌سته‌نبۆڵى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى عوسمانى كرد, ئه‌ویش وه‌ڵامى داخوازیه‌كه‌ى دایه‌وه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دا بو بە ‌هاوكارى سوڵتان ده‌توانێت پلانێكى باش بۆ پیشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمان دابنێ.

له‌پاریسش ئه‌فغانى په‌یوه‌ندى كرد به‌كۆمه‌ڵه‌ى عیروه‌ت ویسقاوه‌, كه‌ ڕێخراوێكى شۆڕشگیِرى بو له‌فه‌ره‌نسا.

كاروباره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى عیره‌وت ویسقا نهێنیى بوو، كاریان بۆ ڕزگار كردنى چه‌ند شارێكى خۆرهه‌ڵات ده‌كرد له‌ژێر ده‌ستى داگیركارى دا هه‌ره‌وه‌ها داواى هاریكارى كردنى ئیسلامى و كۆمكارى وڵاتانى موسڵمانانى  ده‌كرد.

ئه‌فغانى بو به‌سه‌رۆكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌, گۆڤارێكى عه‌ره‌بی له‌پاریس ده‌رده‌كرد له‌پێناو ئامانجه‌كانیدا, له‌و كاته‌دا ئه‌فغانى به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤاره‌كه‌ و شێخ محه‌مه‌د عه‌بده‌ش یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌رى بوو.

 

ساڵى 1892 عه‌بدولحه‌مید سوڵتانى عوسمانى بانگێهیشتى ئه‌فغانى بۆ ئه‌ستانەی پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى عوسمانى كرد, ئه‌ویش وه‌ڵامى داخوازیه‌كه‌ى دایه‌وه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌دا بو بە ‌هاوكارى سوڵتان ده‌توانێت پلانێكى باش بۆ پیشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمان دابنێ.

 

به‌ڵام زۆرى پێى نه‌چوو سوڵتان لێهه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ناوى كه‌وته‌ به‌رناوان  و گرێدرایە ڕوداوێكەوە،كاتێك یه‌كێك لە قوتابیه‌كانى ئه‌فغانى ناسره‌دین شاى قاجاریه‌كانى كوشت .ساڵانى كۆتایى ته‌مه‌نى جه‌ماله‌دین ئه‌فغانى له‌نیچمه‌ زیندانیدا له‌ وڵاتى عوسمانیه‌كاندا بەسەر برد,  له‌باره‌ى مردنه‌كه‌شیه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌گیڕدرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن پزیشكێكى ددانه‌وه‌ به‌فیڵ ده‌رمانخوارد كراوه‌  وساڵى 1897 مردوه‌ و تەرمەكەشی له‌ ئه‌ستانە به‌خاك سپێراوه‌.

سەرچاوە:

بەشی عەرەبی بی بی سی

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس