بۆچى تیرۆریسته‌كه‌ به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رسامه‌؟

كێ قه‌سابخانه‌كه‌ى مزگه‌وتى نورى نیوزله‌نداى ئه‌نجامدا؟

بۆچى تیرۆریسته‌كه‌ به‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رسامه‌؟

737 خوێندراوەتەوە

وه‌ك یارى پۆپجى بكات به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ (برینتۆن تارانت) ى تیرۆریستى نیوزله‌ندى به‌ڕه‌گه‌ز ئوسترالى، له‌كاتى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر دوو له‌مزگه‌وته‌كانى شارى كرایست تشێرش له‌ وڵاتى نیوز له‌ندا به‌بیانوى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى موسڵمانان كردویانه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وروپیه‌كان.


تارانت سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه‌ى به‌ وێنه‌گرتن ده‌ستپێكرد له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌و جلو به‌رگى سه‌ربازى و خۆپارێزى به‌كارهێناو وتى باده‌ست بكه‌ین به‌ئاهه‌نگه‌كه‌مان، یه‌كێك له‌ چه‌كه‌كان‌و چه‌ند مه‌خزه‌نێك له‌گه‌ڵ خۆى ئه‌بات و ڕوو ده‌كاته‌ مزگه‌وتى نور، دروست ئه‌و كاته‌ى نوێژى هه‌ینى له‌ده‌ستپێكردندا بوو.


به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ى كه‌به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ تارانتى تیرۆریست په‌خشى ده‌كرد، ماوه‌ى پانزه‌ خوله‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ته‌قه‌ كردن، هه‌ركه‌سى پێده‌گات ته‌قه‌ى لێده‌كات و له‌ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى سایتى ئه‌لجه‌زیره‌و زۆر سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى تریش بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ نزیكه‌ى 49 موسڵمانى نوێژ خوێنى سڤیل شه‌هید ده‌كات و نزیكه‌ى بیست كه‌سى تریش بریندار ده‌بن.

تارانت چۆن خۆى ده‌ناسێنێت؟

ئه‌لجه‌زیره‌و سى ئێن ئێن: بكوژه‌ دڕنده‌كه‌ وه‌سفى خۆى ده‌كات له‌( 73، 83) په‌ڕه‌داو به‌ ڕاستڕه‌وێكى توندڕه‌وى دژ به‌ په‌نابه‌ران خۆى ده‌ناسێنێت.
ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌و له‌خێزانێكى كرێكارى هه‌ژار گه‌وره‌ بووه‌ دواى خوێندنى دواناوه‌ندى ناچێته‌ زانكۆ، چونكه‌ تاوانباره‌كه‌ بڕوایوایه‌ له‌زانكۆ شتێكى تێدا نییه‌ شیاوى خوێندن بێت، وه‌ك له‌نوسراوه‌كه‌یدا هاتووه‌ "بڕیارمدا هه‌ڵوێستیسَك وه‌ربگرم بۆ ئاینده‌ى گه‌له‌كه‌م".
تارانتى تاوانبار (هه‌تا ئێسته‌ ڕوون نیه‌ ئایا ناوه‌كه‌ى خوازراوه‌ یان ناوى ڕاستى خۆیه‌تى، وه‌ك سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى نوسیویه‌تى) باسى له‌منداڵى خۆى كردوه‌ كه‌ بێ كێشه‌بووه‌، له‌ساڵى 2010 ئه‌بێت به‌ڕاهێنه‌رى له‌ش جوانى، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ى كه‌ ناسراوى ئه‌م تاوانباره‌یه‌، باسى ده‌كات كه‌زۆر پابه‌ندى شێوازى خواردنى ته‌ندروسته‌و زۆربه‌ى كاته‌كانى بۆ وه‌رزش ته‌رخان ده‌كرد، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ تاونبار هیچ كاتێك باسى له‌بیروباوه‌ڕى سیاسى خۆى نه‌كردوه‌و وه‌ك توندڕه‌وێكیش ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

پاڵنه‌رى تاوانه‌كه‌ چییه‌؟

وه‌كو تاوانبار باسى كردووه‌ ناوى ناوه‌ له‌جیاتى (به‌دیل)، یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانى ئه‌م تاوان و كوشتارگه‌ دڕندانه‌و هه‌روه‌ك ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌زۆ بوونى په‌نابه‌ره‌ موسڵمانه‌كان له‌وڵاته‌كه‌مان ترسه‌ له‌داگیركاریان بۆ وڵاتمان.
یه‌كێكیتر له‌و پاڵنه‌رانه‌ى ئه‌م تاوانباره‌ ئاماژه‌ى بۆ كردوه‌ ئه‌و كوشتاره‌ بووه‌ كه‌موسڵمانان دژ به‌گه‌لانى ناموسڵمان و ئه‌وروپى له‌كاتى جه‌نگدا كردویانه‌.

تارانتى تاوانبار به‌كێ سه‌رسامه‌؟

تارانت ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌ كه‌زۆر كاریگه‌رى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له‌سه‌ره‌و به‌وه‌ى ده‌زانێ كه‌جارێكیتر ده‌توانێ ناسنامه‌ى سپى پێسته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.


كاردانه‌وه‌ جیهانیه‌كان
لاى خۆیه‌وه‌ جاسیناد ئاردێرن سه‌رۆكوه‌زیرانى نیوزله‌ندا ڕایگه‌یاند له‌مێژوى نیوزله‌ندا كرده‌وه‌ى وا قێزه‌ون ڕوى نه‌داوه‌، هه‌روه‌ك كرده‌وه‌كه‌شى به‌ تیرۆریستى له‌قه‌ڵه‌مدا.
دۆناڵد تره‌مپ له‌تویتێكه‌وه‌و ساره‌ ساندرێزى وته‌بێژى كۆشكى سپى به‌توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌یان كرد تره‌مپ به‌ قه‌سابخانه‌ ناوى برد و ساندرێزیش به‌ناوى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكاوه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى نیوزله‌ندا كرد.

لاى خۆشیه‌وه‌ ڤلادیمێر پۆتینى سه‌رۆكى ڕوسیا هیواى خواست تاوانباران توندترین سزا بدرێن، چونكه‌ ئه‌وان هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر نوێژخوێنه‌ سڤیله‌كان‌و سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌ل و حكومه‌تى نیوزله‌ندى كرد.

,,

هه‌ریه‌ك له‌پاپاى ڤاتیكان و ئه‌نگێلا مێركلى ڕاوێژكارى ئاسایشى ئه‌ڵمانیا خه‌مبارى خۆیان بۆ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ ده‌ربڕى و پاپاى ڤاتیكان سه‌رخۆشى له‌موسڵمانان كرد و ئه‌نگێلا مێركلیش به‌كۆستێكى گه‌وره‌ ناوى بردو، پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ نیوزله‌ندا ده‌ربڕى.

سایتى عه‌ره‌بى 21 نوسیویه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا له‌تویته‌ر ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌م تاوانه‌ نمونه‌یه‌كى نوێى ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌ له‌جیهاندا دژ به‌موسڵمانان‌و به‌داخه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له‌مه‌لیك سه‌لمان و موحه‌مه‌دى كوڕى، پرسه‌نامه‌یان ئاراسته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى نیوزله‌ندا كرد و به‌توندى دژى كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ وه‌ستانه‌وه‌و ئاماده‌یی سعودیه‌یان بۆ پاڵپشتى نیوزله‌ندا دوپاتكرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى كه‌ هه‌مو ئاین و عورف و یاسایه‌ك ره‌دى ده‌كه‌نه‌وه‌.

,,

شێخى ئه‌زهەریش كرده‌وه‌كه‌ی  ئیدانه‌ كردو وه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ی بەهۆكاری دوژمنایه‌تى و خراپه‌كارى وەسف كرد، هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه‌ ترس له‌ئیسلام (ئیسلامفۆبیا) له‌ڕۆژئاوا دروست نه‌بێت.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌پاپاى ڤاتیكان و ئه‌نگێلا مێركلى ڕاوێژكارى ئاسایشى ئه‌ڵمانیا خه‌مبارى خۆیان بۆ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ ده‌ربڕى و پاپاى ڤاتیكان سه‌رخۆشى له‌موسڵمانان كرد و ئه‌نگێلا مێركلیش به‌كۆستێكى گه‌وره‌ ناوى بردو، پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ نیوزله‌ندا ده‌ربڕى.

موحه‌مه‌د سه‌ڵاحى یاریزانى به‌ڕه‌گه‌ز میسرى ئه‌ستێره‌ى دیارى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵى ئینگلیزى له‌یه‌كه‌م تویتى خۆى له‌دواى هێرشه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ئه‌م به‌یانیه‌ هه‌واڵیك تاساندمى سه‌ره‌خۆشى له‌خێزانى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌له‌م هێرشه‌ نه‌گریسه‌ گیانیان به‌خشى.
شێخى ئه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د ته‌یبیش ڕایگه‌یاند كرده‌وه‌كه‌ ئیدانه‌ ده‌كات وه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ دوژمنایه‌تى و خراپه‌كارى به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ك هیواى خواست كه‌ ترس له‌ئیسلام (ئیسلامفۆبیا) له‌ڕۆژئاوا دروست نه‌بێت.


هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئیمانوێل ماكرۆن‌و شاى ئینگلته‌راو زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى به‌گوزارشتى تایبه‌تى خۆیان ئیدانه‌ى كرده‌وه‌كه‌یان كرد.


چى له‌سه‌ر تفه‌نگه‌كه‌ى نوسرابوو

تارانتى تاوانبارى یه‌كه‌مى ئه‌م هێرشه‌ دڕندانه‌و ترسنۆكانه‌ له‌سه‌ر تفه‌نگه‌كه‌ى ژماره‌ (1683) نوسیبووى وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌نگى ڤییه‌نناو عوسمانیه‌كان، وه‌ ژماره‌ 1571 وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌نگى ده‌ریاى لیبانتۆو عوسمانیه‌كان كه‌له‌ هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌دا سوپاى عوسمانیه‌كان تێك ده‌شكێنرێن و سنوریان بۆ داده‌نرێت هه‌تا پێشڕه‌وى نه‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا.


نیوزله‌ندا كوێیه‌
نیوز له‌ندا ئه‌و وڵاته‌ى هیچ دراوسێیه‌كى سنورى له‌وشكانیدا نییه‌، له‌ساڵى 1840 له‌لایه‌ن وڵاتى به‌ریتانیاوه‌ داگیرده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌لكێنرێت به‌و وڵاته‌وه‌، له‌ ساڵى 1907 وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام له‌ژێر حوكمى به‌ریتانیا، ڕووبه‌رى نیوزله‌ندا نزیكه‌ى 270,530 كم.²
نزیكه‌ى له‌ %85 ى نیوزله‌ندا شاخه‌و له‌وڵاتێكى كشتوكاڵییه‌وه‌ گۆڕاوه‌ به‌وڵاتێكى پیشه‌سازى، ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى چوار ملیۆن‌و نیو ده‌بێت، موسڵمانان به‌گوێره‌ى ئامارى ساڵى 2013 كه‌متر له‌ 1% دانیشتوانى نیوزله‌ندا پێكده‌هێنن.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی