ستالین كوڕه‌كه‌ى نارده‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ, چاره‌نوسى چى لێهات..؟

ستالین كوڕه‌كه‌ى نارده‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ, چاره‌نوسى چى لێهات..؟

808 خوێندراوەتەوە

كاتێك دیكتاتۆره‌كانى دونیا به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێت له‌ناوده‌چن و ده‌ڕۆخێن, دواى چه‌ندین ساڵ نهێنى گه‌وره‌تر له‌ژیانیان و كاره‌كانیانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت, نهێنی چیرۆكی  به‌دیل گرتنی كوڕیكی ستالین لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە , دواى نزیكەی  هه‌شتا ساڵ بەسەر ڕوداوەكەدا  ڕاستیەكەی بەتەواوەتی ئاشكرا ده‌بێت.


كاتێك سوپاى ئه‌ڵمانیاى نازى ساڵى 1941 هێرشى كردۆته‌ سه‌ر ڕوسیا و چه‌ند وڵاتێكى ترى سه‌ر به‌یەكێتی سۆڤێتى جاران, جۆزیف ستاینى سه‌ركرده‌ى سۆڤێت فه‌رمانى به‌كوڕه‌كه‌شى به‌ناوى غاشڤیلى كردوه‌ بۆ به‌ره‌نگارى سوپاى ئه‌ڵمانیا بچێته‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ.

غاشڤیلى لەگەڵ كچەكەیدا
Caption

،،

به‌پێى چرۆكێك كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕییته‌وه‌, غاشڤیلى ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستى سوپاى ئه‌ڵمانیا و به‌دیلى ده‌گیرێت, دواتر ده‌یخه‌نه‌ زیندانه‌وه‌ وله‌هه‌وڵیكى ڕاكردندا له‌ساڵى 1943 پاسه‌وانى زیندانه‌كه‌ ده‌كوژێت.كاتێك داواى دیل به‌دیلیش له‌ستالین ده‌كرێت ئه‌ویش ده‌ڵیت " سه‌ربازێك به‌مارشالێك ناگۆڕمه‌وه‌"

به‌پێى چیرۆكێك كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕییته‌وه‌, غاشڤیلى ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستى سوپاى ئه‌ڵمانیا و به‌دیل ده‌گیرێت, دواتر ده‌یخه‌نه‌ زیندانه‌وه‌ وله‌هه‌وڵیكى ڕاكردندا له‌ساڵى 1943 پاسه‌وانى زیندانه‌كه‌ ده‌كوژێت.كاتێك داواى دیل به‌دیلیش له‌ستالین ده‌كرێت ئه‌ویش ده‌ڵیت " سه‌ربازێك به‌مارشالێك ناگۆڕمه‌وه‌" وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئازاد كردنى مارشالێكی ئەڵمانی كەبەدیلگیراوە لەلایەن سوپاكەیانەوە، به‌رامبه‌ر به‌كوڕه‌كه‌ى كه‌ حسابى سه‌ربازێكى بۆ كردوه‌.


چیرۆكه‌كه‌ پشتى به‌ستوه‌ به‌ دوو تۆمارى دادگاى كردنى غاشڤیلى و نامه‌یه‌كى بۆ ستالینى باوكى هه‌ره‌وه‌ها وێنه‌یه‌كى غاشڤیلى كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى ئه‌ڵمانیادا ده‌رده‌كه‌وێت.

چیرۆكێكى داتاشراو
ئاژانسى سپۆتێنگى ڕوسی له‌ڕاپۆرتێكیدا , به‌خستنه‌ ڕووى چه‌ند به‌ڵگه‌ و پرسیارێك ,ته‌واوى چیرۆكه‌كه‌ ده‌خاته‌ ژێر گومانه‌وه‌ و و ڕاست و دروستى ئه‌و ڕوداوه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

یه‌كه‌م : گومان ده‌كرێت ئه‌و چیرۆكه‌ى له‌باره‌ى به‌دیلگرتنى كوڕه‌كه‌ى جۆزیف ستالینى سه‌ركرده‌ى سۆڤێتى جارانه‌وه‌ به‌ده‌ستى ئه‌ڵمانیه‌كان دروستكراو و به‌ده‌ر بێت له‌ڕاستى, چونكه‌ ئه‌و تۆماره‌ى كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ دانیشتنى دادگاى كردنى غاشڤیلى یه‌ واژوو نه‌كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و تۆماره‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌زبێت و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعیدا هیچ شتێكى له‌و جۆره‌ ڕوینه‌دابێت.

دووه‌م : له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ى گوایه‌ له‌لایه‌ن غاشڤیلى یه‌وه‌ بۆ ستالینى باوكى نیِردراوه‌ كاتێك دیل بوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ده‌ستوخه‌تى غاشڤیلى نه‌نوسراوه‌.


سێیه‌م : ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌ گوایه‌ غاشڤیلى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى سوپاى ئه‌ڵمانیادا ده‌ركه‌وتوه‌, ئه‌وه‌ ساخته‌یه‌, چونكه‌ له‌و وێنه‌یه‌دا غاشڤیلى جلى وه‌رزشى له‌به‌ردایه‌, ئه‌وه‌ش جێى گومانه‌ كه‌سێك بچێته‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕ به‌جلى ماڵ و وه‌رزشیه‌وه‌ بچێته‌ به‌ره‌كانى شه‌ڕه‌وه‌.


چواره‌م : ئه‌ڵمانه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ وه‌كو شه‌ڕێكى ده‌روونیش بێت به‌دیلگرتنى كوڕێكى ستالین بكه‌نه‌ پڕۆپاگه‌نده‌ى شه‌ڕ و سوپاى سۆڤێتى پێ ته‌نگه‌تاو بكه‌ن, چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاست به‌رده‌ستیان بكه‌وتایه‌, ئه‌وا فیلیمێكى ڤیدیۆى یاخود تۆمارێكى ده‌نگیان به‌كار ده‌هێنا و ڕۆژێك دواى ڕوداوه‌كه‌ش بڵاویان ده‌كرده‌وه‌ , بۆ وره‌ ڕوخاندنى سوپاى سۆڤتیش به‌كار ده‌هات.

،،

زۆرترین گومانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن, بۆیه‌ ستالین ڕه‌تیكردۆه‌ته‌وه‌ سه‌ربازێك له‌به‌رامبه‌ر مارشالێكدا بگۆڕنه‌وه‌ چونكه‌ زانیویه‌تى كوڕه‌كه‌ى كوژراوه‌ نه‌ك به‌زیندوى به‌دیلگیرابێت.


  هه‌مو ئه‌و ڕاستیانه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كوڕه‌ گه‌وره‌ى ستالین به‌دیل نه‌گیراوه‌ له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌ڵمانیاوه‌, به‌ڵكو ساڵى 1941 له‌شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سوپاى سۆڤێت له‌گه‌ڵ سوپاى نازییه‌كانى ئه‌ڵمانیادا له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كوژراوه‌.


بەپێی زانیاریەكانی ژمارەیه‌كى تر له‌میدیا جیهانیه‌كان كه‌ به‌دواى ڕاستى چیرۆكه‌كه‌دا بەدواداچونیان كردوه‌ ، باسیانلەوە كردوە، ته‌رمى كوڕه‌كه‌ى ستالین كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ستى ئه‌ڵمانیه‌كان وبه‌مردوى بردویانه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و دیلانه‌ى تر كاتێك كاریان پێیاننه‌ماوه‌ له‌زیندانه‌كانیاندا و كوشتویانه‌ ئه‌ویش بۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ به‌كار بهێنن.

زۆرترین گومانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن, بۆیه‌ ستالین ڕه‌تیكردۆه‌ته‌وه‌ سه‌ربازێك له‌به‌رامبه‌ر مارشالێكدا بگۆڕنه‌وه‌ چونكه‌ زانیویه‌تى كوڕه‌كه‌ى كوژراوه‌ نه‌ك به‌زیندوى به‌دیلگیرابێت.

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس