ململانێى نێوان نه‌جه‌ف و قوم

ڕۆحانى به‌ پاڵپشتى سیستانى وه‌ڵامى خامنه‌یى ده‌داته‌وه‌ 

ململانێى نێوان نه‌جه‌ف و قوم

984 خوێندراوەتەوە
ئایا عه‌لى سیستانى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شیعه‌كانى عێراق پشتگیرى حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆككۆمارى ئێران ده‌كات دژ به‌ عه‌لى خامنه‌یى ڕێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى له‌ئێران؟
ئاخۆ سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى بۆ عێراق ڕه‌هه‌ندێكى ئابورى هه‌یه‌و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى گه‌مارۆ ئابورییه‌كانى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپه‌ به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى؟
بۆچى له‌م سه‌ردانه‌ى ڕۆحانیدا قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى سوپاى قودسى ئێرانى نه‌ده‌بینرا، بۆچى موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى وه‌فده‌كه‌یا بوو، كه‌ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌شكردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكى ئێران داواكه‌ى ڕه‌د كرده‌وه‌.
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیارى تر خوێندنه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسی بوو به‌رامبه‌ر به‌سه‌ردانه‌كه‌ى رۆحانى بۆ عێراق.
 سایتى ئه‌لحه‌ده‌سى عه‌ره‌بى نوسیویه‌تى سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى بۆ عێراق و دیدارى گشتگیرى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان و مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق و ده‌رنه‌كه‌وتنى قاسم سوله‌یمانى (به‌رپرسى مه‌له‌فى ئێرانى له‌عێراق) له‌هیچ كام له‌ودیدارانه‌دا سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌سیستانى پشتگیرى له‌به‌هێزى پێگه‌ى ئێران ده‌كات له‌بوارى سیاسی و ئابورى و ڕۆشنبیریداو ڕۆحانیش هه‌مان بۆ چوونى هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌رچى خامنه‌ییه‌ ( كه‌قاسم سوله‌یمانى پیاده‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌كات) بڕوایانوایه‌ ئێران له‌ڕوى ئه‌منى وسه‌ربازییه‌وه‌ له‌عێراق بوونى كاریگه‌رى هه‌بێت.
,,

نه‌بونى قاسم سوله‌یمانى له‌گرته‌ ڤیدیۆكاندا ناڕه‌زایى توندى له‌لاى موحافیزكاره‌ توندڕه‌وه‌كان به‌دواى خۆیدا هێنا و دواى یه‌ك كاتژمێر ئه‌و پۆسته‌ لاده‌برێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك چاودێران لێكیده‌ده‌نه‌وه‌ نیگه‌رانى خامنه‌یى و ته‌یارى موحافیزكارانى ئه‌و وڵاته‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو ڕۆحانى ویستى له‌و په‌یامه‌ ڤیدیۆیه‌دا ئه‌وه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڵێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌ڵبژێراودا بكه‌ن نه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربازى و ده‌زگا سیخوڕییه‌كاندا

سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانى به‌ته‌واوى له‌ناو و په‌یامى خامنه‌یى خاڵى بووه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كانى عێراقیه‌كان خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن له‌دیدارى رۆحانى و سیستانیدا ئاماژه‌ به‌بوونى هیچ په‌یامێك نه‌كراوه‌ كه‌ڕۆحانى له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌ گه‌یاندبێتیه‌ سیستانى.
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سایتى بى بى سى عه‌ره‌بى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ ڕۆحانى له‌ دواى 2013 وه‌ كه‌ بووه‌ به‌سه‌رۆككۆمار یه‌كه‌مجاره‌ سه‌ردانى عێراق ده‌كات‌و ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ش پته‌وكردنى پێگه‌ى ئێرانه‌ له‌عێراق له‌بواره‌كانى سیاسى و ئابورییه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو پاڵپشت بێت بۆ حكومه‌ت و گه‌لى ئێران له‌به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ سه‌پێنراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا بۆ سه‌ر ئێران.
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ سایتى سكاى پرێس نوسیویه‌تى ئه‌مه‌ریكا دژه‌ به‌م سه‌ردانه‌و په‌یامى ئێران بۆ عێراق جگه‌ له‌شه‌ڕ هیچى تر نه‌بوه‌.
له‌مباره‌شه‌وه‌ بریام هۆك نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ڕایگه‌یاند رۆحانى‌و ئێرانیه‌كان له‌م سه‌ردانه‌دا پێیان وتین عێراق هیچ نیه‌ جگه‌ له‌پارێزگایه‌كى ئێرانى نه‌بێت، هه‌روه‌ك وتیشى تاران هیچ سودێكى بۆ به‌غداو عێراقیه‌كان پێ نییه‌ هه‌روه‌ك وتیشى ئێران ناتوانێ گه‌لى عێراق ڕازی بكات. 
ململانێى نه‌جه‌ف و قوم
لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دان نادیارى خامنه‌یى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ڕۆحانیدا بۆ عێراق بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن سیستانیه‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى نه‌جه‌ف كه‌ به‌پێشكه‌وتوترین مه‌ركه‌زى شیعه‌كانى جیهان داده‌نرا له‌پێش ویلایه‌تى فه‌قیهى ئێرانى به‌سه‌رۆكایه‌تى خومه‌ینى له‌ساڵى 1979 دا.
جیاوازى نێوان حه‌وزه‌ى نه‌جه‌ف و قوم نوێ نییه‌، نه‌جه‌ف بڕواى وایه‌ نابێ پیاوانى دینى به‌شدارى كارى سیاسى بكه‌ن و هه‌روه‌ك بڕواى به‌ویلایه‌تى فه‌قیهیش نیه‌، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وشێوازى حوكمه‌ى خومه‌ینى و قوم بڕوایان پێیه‌تى كه‌ده‌بێ پیاوانى دینى  ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌ست بێت.
ئه‌بو قاسمى خوئی كه‌یه‌كێك بوه‌ له‌مه‌رجه‌عه‌ ڕۆحیه‌ باڵاكانى شیعه‌ى عێراق هه‌تا ساتى مردنى له‌ساڵى 1992 دا دژى به‌شدارى پیاوانى دینى بوه‌ له‌كایه‌ى سیاسیدا.
به‌ڵام خومه‌ینى ئه‌م فكره‌یه‌ى پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌و بانگه‌شه‌ى بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى دینى ده‌كرد و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى دامه‌زراند و له‌ڕوى سیاسى و دینیه‌وه‌ خۆى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كرد.
,,

ڕۆحانى وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌ژێر فشارێكى زۆرى توندڕه‌وه‌ موحافیزكاره‌كاندایه‌، به‌ڵام وتنه‌وه‌ى هوتافه‌كانى دژ به‌ ڕۆژئاواو مه‌رگ به‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانى ڕۆحانى لاى خامنه‌یى خۆشه‌ویست بكات و پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌ویستى سه‌رۆككومار دابنرێن

بۆچى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى نوسینگه‌ى سه‌رۆككۆمارى ئێران دواى یه‌ك كاتژمێر لاده‌برێت؟
تێبینى نه‌بونى قاسم سوله‌یمانى له‌گرته‌ ڤیدیۆكاندا ناڕه‌زایى توندى له‌لاى موحافیزكاره‌ توندڕه‌وه‌كان به‌دواى خۆیدا هێنا و دواى یه‌ك كاتژمێر ئه‌و پۆسته‌ لاده‌برێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك چاودێران لێكیده‌ده‌نه‌وه‌ نیگه‌رانى خامنه‌یى و ته‌یارى موحافیزكارانى ئه‌و وڵاته‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو ڕۆحانى ویستى له‌و په‌یامه‌ ڤیدیۆیه‌دا ئه‌وه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڵێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌ڵبژێراودا بكه‌ن نه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربازى و ده‌زگا سیخوڕییه‌كاندا، هه‌روه‌ك په‌یامى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ به‌ڕوونى پێى ده‌وتین موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دڵخوازى ڕۆحانیه‌و قاسم سوله‌یمانى لاى ئه‌وان و سیستانیش جێگه‌ى ڕه‌زایه‌ت نین.
پێگه‌ى ڕۆحانى له‌ناوخۆى ئێراندا
ڕۆحانى وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌ژێر فشارێكى زۆرى توندڕه‌وه‌ موحافیزكاره‌كاندایه‌، به‌ڵام وتنه‌وه‌ى هوتافه‌كانى دژ به‌ ڕۆژئاواو مه‌رگ به‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانى ڕۆحانى لاى خامنه‌یى خۆشه‌ویست بكات و پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌ویستى سه‌رۆككومار دابنرێن، خامنه‌یى سه‌ربه‌خۆ هه‌ریه‌ك له‌ سادق لاریجانى له‌پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تى ئێرانى داناو هه‌روه‌ها ئیبراهیمى ره‌یسى له‌پۆستى سه‌رۆكى دادگا دانا، به‌مه‌ش پۆسته‌ باڵا هه‌ستیاره‌كان له‌ژێر فه‌رمانى ڕۆحانیدا نابن، هه‌ربۆیه‌ چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌ چاره‌نوسى ڕۆحانیش هاوشێوه‌ى چاره‌نوسى هه‌ریه‌ك له‌موحه‌مه‌د خاته‌مى و مه‌هدى كه‌روبى و حوسه‌ین موسه‌وى و ئه‌وانى تر ده‌بێت.
 

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی