خەلافەتى  روخاو، خەلیفەى دیار نەماو

خەلیفە رەش پۆشەکەى داعش لەکوێیە؟

خەلافەتى  روخاو، خەلیفەى دیار نەماو

458 خوێندراوەتەوە

 

ئەبوبەکر بەغدادى، کە ناسراوە بە تابورە ترسناکەکە، دۆزینەوەى وەک "گەڕانە بەدواى دەرزی لەناو کاداندا"،چونکە لەگەڵ گوماناوى بونى ناوبراودا چەندین گومانیش  بۆ شوێنى خۆحەشاردانى دەخرێنەروو.

 

هەرچەندە کۆتایی داعش راگەیەندرا، بەڵام خەلیفە دیار نییە، ئەمریکاش بڕى ٢٥ ملیۆن دۆلار دادەنێت بۆ دۆزینەوەى، ئیدى دیار نییە ئایا هاوپەیمانان ئاگادارى شوێن و مانەوەى خەلیفەکەى داعشن یاخود نا ئەوانیش وەک کورد وێڵن بەدوایدا.!

 

،،

دواین دەركەوتنی بەغدادی له‌ حوزه‌یرانی 2014 بو، دوای ئه‌وه‌ى کە "ده‌وڵه‌تی خەلافه‌تی" راگه‌یاند و لەو كاتەشەوە بەهیچ شێوەیەك دەرنەكەوتۆتەوە و ته‌نها له‌ رێگه‌ی ئاژانسی فه‌رمی رێكخراوه‌كەوە کە تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ گەرمکردنى یارو، و ترساندن و تۆقاندنى نەیارەکانى.

 

کەى دەرکەوت؟

ساڵى ٢٠١٤ بۆ عێراق ساڵێکى ناهەموار بوو، کاتێک لەنێو وڵاتى دوو رووبارەکە تارماییەکى ترسناک دەرکەوت، دواتر جوڵەو چالاکییەکانى لە موسڵەوە دەست پێکرد، بەڵام زۆر بەخێرایی لەسەرتاسەرى جیهان بە ترسناکترین گروپى تیرۆرستى لەقەڵەم دراو وڵاتان دژى وەستانەوە.

 

یەکەمین دەرکەوتنى ئەبوبەکر بەغدادى پەیوەست بوو بەیەکەم دەرکەوتنى داعش وەک هێزێکى کاریگەرى توندرەو لە موسڵ، کاتێک لە یەکێک لە مزگەوتەکانى رۆژئاواى شارى موسڵ وتارى پێشکەش بە شوێن کەوتوانى خۆى کرد.

سەرەتاى دەرکەوتنى داعش

 

پێ دەچێت ئەمە یەکەم و کۆتا دەرکەوتنى خەلیفە رەشپۆشەکەى داعش بووبێت، چونکە ئاماژە بەوە دەکرێت كە دواین دەركەوتنی بەغدادی له‌ حوزه‌یرانی 2014 بو، دوای ئه‌وه‌ى کە "ده‌وڵه‌تی خەلافه‌تی" راگه‌یاند و لەو كاتەشەوە بەهیچ شێوەیەك دەرنەكەوتۆتەوە و ته‌نها له‌ رێگه‌ی ئاژانسی فه‌رمی رێكخراوه‌كەوە کە تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ گەرمکردنى یارو، و ترساندن و تۆقاندنى نەیارەکانى.

 

،،

زۆر بەخێرایى دژى ئەمریکا وەستایەوە و خۆى وەک دوژمنى ئەو ناساند، بۆیە ئەمریکا هەوڵى لەناوبردنیدا، ئۆباما رایگەیاند سێ ساڵیان دەوێت بۆ لەناوبردنى، ئەمرۆش کابینەکەى ترەمپ برێک پارەى داناوە بۆ دۆزینەوەى خەلیفەکەى داعش.

 

ئەوەى پرسیارى سەرەکییە، خەلیفە لەکوێ خۆى حەشار داوە؟ ئایا ماوە یاخود مردووە؟ سیناریۆکانى دواى کەوتنى خەلافەتەکەى چین؟ لەم شیکارییەدا بەوردى وەڵامى ئەم پرسیارانە دەدرێتەوە.!

 

وەڵامەکان پەیوەستن بە گومانەکانەوە

بۆ وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارانە دەبێت دەست بۆ ئەو گومان و پرسیارانەش ببرێت کە دەخرێنە سەر خەلیفەو گروپەکەى (داعش) چونکە وەڵامى پرسیارەکان لەوێوە دەست دەکەون، ئەوانیش:

 

داعش دروستکراوى ئەمریکا و زلهێزەکانە؟

دەتوانین بڵێین: داعش لە ئەبو موصعەبی زەرقاوییەوە دەست پێ دەکات دواتر لە ئەبو عومەری بەغدادی لەنگر دەگرێت و پاشان لاى ئەبوبەکری بەغدادی لەناو دەچێت.

بەڵام لەگەڵ هەرسەدەمێکدا بەناوو لۆگۆو ئەجێندایەکەوە کارەکانى ئەنجامداوە، لەسەردەمى بەغدادى بەتەواوى دژى ئەمریکا وەستایەوە بەمەش لە گوێڕایەڵى و پابەندبوونى بە رێکخراوى قاعیدەوە دەرچوو، ناوەکەشى لە قاعیدە لە عێراق و شام گۆرا بۆ دەوڵەتى خەلافەتى ئیسلامى.

یەکێک لەو هەڵانەش (کە دواتر داعش باجەکەى دا) ئەوە بوو زۆر بەخێرایى دژى ئەمریکا وەستایەوە و خۆى وەک دوژمنى ئەو ناساند، بۆیە ئەمریکا هەوڵى لەناوبردنیدا، ئۆباما رایگەیاند سێ ساڵیان دەوێت بۆ لەناوبردنى، ئەمرۆش کابینەکەى ترەمپ برێک پارەى داناوە بۆ دۆزینەوەى خەلیفەکەى داعش.

ئەبوبەکر بەغدادى

 

بۆیە دەکرێت ئەوە بڵێین: بەغدادیش وەک ئوسامە بن لادن، ئەمریکا وەک لەدەست دەرچوویەک مامەڵەى لەگەڵدا دەکات و دەیەوێت لە هەر شوێنێک هەیە وەک سەرى مارەکە لەناوى ببات، بۆیە ئەگەر ئۆباما شانازى کردبێت بە کوشتنى بن لادن لەسەردەمى کابینەکەى ئەودا ئەوا ترەمپ دەیەوێت لە بنلادن ترسناکتر لەناو ببات کە تابورە رەشەکەى داعشە.

 

،،

داعش بەتایبەتى لە کۆتاییەکانى تەمەنیدا پەیوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێز بووە کە ئەمەش  بەمەبەستى لێدان لە هێزە نەیارەکانى تورکیا بووە لە خاکى سوریا.

 

تورکیاو ئێران و ئیسرائیل؟

زۆرجار لەکاتى دیار نەمانى سەرکردەى گروپە تونڕەوەکان بە سونە و شیعەوە دەست بۆ ئێران رادەکێرشرێت وەک شوێنى داڵدەدان، بۆیە باس لەوەش دەکرێت کە بەغدادى لە ئێران مابێتەوە و دواتر لەو رێگەیەوە بچێتە وڵاتانى دیکە بۆ بەهێزبوونەوەو زیندبوو بونەوە.

 

بەڵام بەغدادى لەنێو خاکى عێراق دژى ئێرانیش جەنگى خۆى کرد، هەرچەندە جەنگێکى راستەوخۆش نەبوو، بۆیە پێ ناچێت ئێران بیەوێ ئەم خەلیفە سونە مەزهەبە بپارێزت، ئەمەش ئەو گومانە کەمتر دەکاتەوە کە دەوترێت: تاران دەزانێت خەلیفە لەکوێیە؟.

 

باس لە تورکیاش دەکرێت کە خەلیفەکەى داعشى پاراستبێت، چونکە بەپێى هەندێ لە سەرچاوەکان داعش بەتایبەتى لە کۆتاییەکانى تەمەنیدا پەیوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێز بووە کە ئەمەش  بەمەبەستى لێدان لە هێزە نەیارەکانى تورکیا بووە لە خاکى سوریا.

وێنەى یەکێک لە شەڕڤانە کچەکان

بەڵام ئەمەش سیناریۆیەکى لاوازە چونکە خەلیفەى داعش ناتوانێ لە تورکیا بمێنێتەوە و بەرنامەکانى جێ بەجێ بکات، بۆ تورکیاش ئاسان نییە کە روویەکى بەردەوامى لە ئەوروپایە و لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندى بەردەوامى هەیە و ئەندامى هێزى ناتۆیە، سەرکردەیەکى توندرەوەى لەو شێوەیە بپارێزێت.

 

 

ئیسرائیل

باس لە ئیسرائیلیش دەکرێت، کە بیەوێ رێ بگرێت لە لەناوچونى تەواوى داعش، بۆ ئەوەى بتوانێ لەناوچەکەدا سوودى لێ وەر بگرێت و دژى وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان بەکارى بهێنێت، هەروەها شەوى رابردوو ئیسرائیل رایگەیاند کە ناتوانێت دان بنێت بە کۆمەڵگوژى یەزیدییەکان لەلایەن داعشەوە، ئەمەش پەیوەندى داعش و ئەو وڵاتە دەردەخات، بەڵام دیار نییە چ جۆرە پەیوەندییەک ئایا دوو لایەن یاخود تاک لایەن.!

بۆیە ئەگەرى هەیە کە خەلیفە لە دەستێکى ئەمیندا بێت و تەل ئەبیب ئاگادارى شوێنى مانەوەى بێت، بەڵام لەحاڵەتى ئەمەشدا، دیار نییە ئایا ئەمریکا بەمە رازى دەبێت یاخود نا چونکە ئیسرائیل بە کوڕە هارەکەى ئەمریکا ناسراوە و رەنگە نەتوانێ بەئاسانیش لەبریارەکانى ئەمریکا دەربچێت.

لە ئەگەرى ئاگادار بوونى ئیسرائیل لە شوێنى مانەوەى بەغدادى، ناتوانێ لە ئەمریکاى بشارێتەوە و خێرا دەبێ ئاگادارى بکاتەوە.

 

،،

داعش بۆ ئەوەى ورەى ئەندامەکانى نەروخێت ئەمەى رانەگەیاندووە، بۆیە هەتاکو ئەو رۆژەى داعش هیوایەکى مابێت ئەمە دەشارێتەوە و نایدرکێنێت.

 

مردن و ژیان

بۆیە دەکرێت ئەوە بڵێین هەرچەند بەتەواوى دیار نیە کە خەلیفە ترسناکەکەى داعش لەکوێیەو دواى چەند ساڵێکى دیکە لەکوێ سەر هەڵدەداتەوە بەڵام ئەم دوو ئەگەرەى خوارەوە بەهێزترین ئەگەرەکانن ئەوانیش:

یەکەم: لەیەکێک لە بۆردومانەکاندا خەلیفە کوژرابێت، بەڵام داعش بۆ ئەوەى ورەى ئەندامەکانى نەروخێت ئەمەى رانەگەیاندووە، بۆیە هەتاکو ئەو رۆژەى داعش هیوایەکى مابێت ئەمە دەشارێتەوە و نایدرکێنێت.

بەڵام سیناریۆى لەمە بەهێزتر هەیە کە ئەگەرى ژیان و نەمردنى بەغدادى بەهێزتر دەکات، پێ دەچێت ناوبراو لە یەکێک لە بیابانەکانى نێوان عێراق و سوریا بێت.

 

 

دووەم: باس لەوە دەکرێت کە بەغدادى لەژیاندا ماوە بەڵام بەهۆى ئەوەوە کە دژى هەموو لایەک وەستایەوە و رێکەوتنى لەگەڵ هەموو لایەکدا رەت دەکردەوە، بۆیە ناتوانێ پەنا بباتە بەر هەموو وڵاتێک، ئەگەرى زۆرە لە بیابانەکانى نێوان عێراق و سوریا لەناو ئەو تونێلانەدا ژیان بباتە سەر کە لەماوەى چەند ساڵى رابردوو داعش درووستى کردبوون بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانى هاوپەیمانان.

 

پشکنین و کەوتنى داعش

هەرچەندە هاوپەیمانان ئەوە رادەگەیەنن کە ئاگادارى شوێن و خۆ حەشاردانى بەغدادى نین و دەستگیریشیان نەکردووە، بەڵام ئەم سیناریۆیەى کۆتایی بەڵگەکانى بەهێزترن لەتەواوى سیناریۆکانى دیکە کە بەغدادى ماوە.

 چونکە مانگى رابردوو یەکێک لەو ژنانەى خۆى رادەستى هاوپەیمانان کردبوو ئەوەى راگەیاندبوو کە بەغدادى فەرمانى پێکردوون باغۆز بەجێ بهێڵن، هەروەها یەکێک لە کورەکانى خەلیفە ساڵى رابردوو بەناوى ((حوزەیفە)) لە نێوان عێراق وسوریا لەو بیابانەدا کوژرا کە ئەگەرى هەیە باوکى خۆى حەشار دابێت تیایدا.

 

 

ئەبو بەکر بەغدادی کە ناوى تەواوى ئیبراهیم عەواد محمد ئەل بەدرییە، لە ساڵى ١٩٧١ لە سامەڕا لەدایک بووە، چەند جارێک گیراوە و لە شوێنى جیا جیا دەرکەوتووەتەوە، لە ساڵى ٢٠١٣ لە قاعیدە جیا بوویەوە و خۆى وەک خەلیفەى موسڵمانان راگەیاند، بەڵام دیار نیە خەلیفەکەى داعش ئەمجارە لەکوێوە سەر هەڵدەداتەوە.!؟

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان