نەوابی سەفەوی کێ بوو...؟

ئه‌و پیاوه‌ توندڕه‌وه‌ى كه‌ خامنه‌یى كاریگه‌ر بوو به‌بۆچونه‌كانى

نەوابی سەفەوی کێ بوو...؟

509 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مەگەزین

نەواب سەفەوی هەرکەسێکی بە دوژمنی ئیسلام بزانیایە دەستبەجێ دەیکوشت، ئەو بڕوای تەواوی بە بەڕێوەبردنی حکومەت لە سەر بنەمای ئەحکامی ئیسلامی شیعی هەبوو و بیروبۆچوونەکانی لە کتێبێکدا لە ژێر ناوی (راهنمای حقایق – رێنوێنی حەقیقەتەکان) بڵاو کردەوە کە بڕوای شارەزایان وایە کتێبەکەی و رێبازەکەی بنەمایەک بوون بۆ پێکهێنانی ئەو حکومەتەی لە ئێرانی ئێستادا بە جمهووری ئیسلامی ناسراوە، بەرپرسانی باڵای جمهووری ئیسلامیش ئەو بۆچوونەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

 ناوی راستەقینەی موجتەبا میرلەوحی بووە، لە خێزانێکی ئایینیدا پەروەردە کراوە و باوکی ئاخووند بووە، بە هۆی دەرکردنی یاسای یەکدەستکردنی جل و بەرگ لە سەردەمی رەزایشای ئێراندا، باوکی بە ناچاری بەرگی مەلایەتی دادەکەنێ و وەک پارێزەر لە دادگا دەستبەکار دەبێ، بەڵام دواتر لەگەڵ وەزیری دادی ئەو کاتی ئێران تووشی کێشە دەبێ و بە  زللە لە دەموچاوی دەدات، هەر بۆیە بە سێ ساڵ زیندانی سزا دەدرێ و لەو قۆناغەدا بە خێوکردنی کوڕەکەی واتە (نەوواب) دەسپێرێ بە خزمێکی خۆی تا دوای رزگاربوونی لە زیندان.

,,

نەواب سەفەوی لە نەجەف لە لای مەرجەعەکانی شیعە چەند قۆناغێکی خوێندنی ئایینی بڕی تا کتێبی نووسەری ئێرانی (ئەحمەد کەسرەوی) لە ژێر ناوی (شیعە گەری) پێ گەیشت، هەروەها زانیاری لە بارەی چالاکییەکانی کەسرەوی دژی ئیسلام و شیعە دەست کەوت کە کتێبە ئایینییەکانی دەسووتاند.

کاتێک رەزا شای ئێران بڕیاری نەهێشتنی حیجابی دەرکرد، نەوواب مێرمنداڵ بوو و لە خوێندنگەکەی دژی ئەو بڕیاڕە خۆپێشاندانێکی ساز کردووە، دواتر رووی کردووەتە خوێندنی ئایینی و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دژی سەرۆکی ئەو کاتی حکومەتی ئێران (قەوامولسەڵتەنە) وتاری داوە و خەڵکی هان داوە بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم پەرلەمانی ئێران کە گرژی لێ کەوتووەتەوە و ٢ کەسی تێدا کوژراوە، دواتر لە کۆمپانیای نەوتی ئابادانی باشووری ئێران وەک کارمەند دامەزراوە و بە هۆی تێکگیرانی کرێکاران و شارەزایانی بەریتانی کۆمپانیاکە، دەستی داوەتە رێکخستنی ناڕەزایەتی و کەوتووەتە ژێر چاودێری ئەمنی، بۆیە بە نهێنی و لە شەودا لە رێگەی ئاوەوە بە بەلەم پەڕیوەتەوە بۆ پارێزگای بەسرەی عێراق و پاشان چووە بۆ نەجف و لەوێ لە خوێندنی ئایینی بەردەوام بووە.

لە بارەی گۆڕینی ناوەکەی لە موجتەبا میرلەوحییەوە بۆ نەوواب سەفەوی، هەندێک بۆچوون پێیانوایە بە هۆی هۆگری زۆری بۆ حکومەتی سەفەوییەکان ناسناوی دایکی (نەوواب)ی بە ناوی خۆی و سەفەویشی وەک ناسناوی یەکەم حکومەتی گەورەی شیعی، بە لەقەبی خۆی هەڵبژاردووە. هەندێک بۆچوونیش دەیگەڕێننەوە بۆ ئەو قۆناغەی باوکی لە زیندان بووە، واتە بۆ ئەوەی نەزاندرێ کوڕی ئەو پیاوەیە کە زللەی لە وەزیری داد داوە و بەند کراوە.

نەوواب سەفەوی لە نەجەف لە لای مەرجەعەکانی شیعە چەند قۆناغێکی خوێندنی ئایینی بڕی تا کتێبی نووسەری ئێرانی (ئەحمەد کەسرەوی) لە ژێر ناوی (شیعە گەری) پێ گەیشت، هەروەها زانیاری لە بارەی چالاکییەکانی کەسرەوی دژی ئیسلام و شیعە دەست کەوت کە کتێبە ئایینییەکانی دەسووتاند. ئەو بە خێرایی بابەتەکەی لەگەڵ مەرجەعەکان باس کرد و داوای فەتوای بە کافر کردنی کەسرەوی لێ کردن، بەڵام داواکەی پەسەند نەکرا و سەرباری ئەوەی هان درا لە خوێندنی خۆی بەردەوام بێ و تێکەڵ بەو بابەتانە نەبێت، گەڕایەوە بۆ ئێران و پلانی کوشتنی ئەحمەد کەسرەوی داڕشت و جێبەجێی کرد، هەر چەند پلانەکەی سەرکەوتوو نەبوو و کەسرەوی نەکوژرا، بەڵام پاش ئەوەی دیبەیتی راستەوخۆی لەگەڵ کرد هەر دەستبەرداری نەبوو و بۆ جاری دووەم بڕیاری کوشتنی دا و بەهاوکاری هاوڕێکانی بە چەقۆ پارچە پارچەی کرد. ئەحمەد کەسرەوی مەلایەکی هەڵگەڕاوە بوو کە دژی دینی ئیسلام و تەشەیوع کتێبی دەنووسی و بە توندی رەتی دەکردنەوە.

دوای تیرۆری یەکەمی ئەحمەد کەسرەوی، نەوواب دەستگیر کرا، بەڵام بە ناوبژیوانی مەرجەعەکانی نەجەف پاش دوو مانگ لە زیندان ئازاد کرا. سەفەوی دوای رزگاربوونی لە زیندان لە راگەیەندراوێکدا دامەزراندنی (کۆمەڵەی فیداییانی ئیسلام)ی ئاشکرا کرد و ئامانجی سەرەکی کۆمەڵەکەی بە گەیشتن بە حکومەتی ئیسلام و قورئان را گەیاند.      

ئیدی نەووابی سەفەوی بە رەسمی تێکەڵ بە هاوکێشە سیاسییەکانی سەردەمی خۆی بوو و بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی رەزاشای پەهلەوی هاوکاری ئایەتوڵڵا کاشانی و دکتۆر محەممەدی موسەدەقی کرد کە هەوڵی دوورخستنەوەی دەسەڵاتی زلهێزەکانیان لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ئێران دەدا و دەیانویست سامانی نەوت بە نیشتمانی بکەن.

کاتێک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەتی ئیسرائیلی بە رەسمی ناسی، نەوواب خۆپێشاندانێکی ناڕەزایەتی گەورەی لە تاران رێکخست و ٥ هەزار کەسی خۆبەخشی بۆ یارمەتیدانی فەلەستین و رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل کۆ کردەوە کە حکومەتی ئێران رێگەی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی لێ گرتن.

لە گەرمەی کێشمەکێشمە سیاسییەکانی ئەو قۆناغە کە نەتەوە پەرەستەکان و رووناکبیران و کەسایەتییە ئایینییەکانی ئێران دژی سیاسەتە مەیلەو خۆرئاواییەکانی رەزاشای پەهلەوی وەساتبوونەوە، نەوواب سەفەوی بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی لە بەریتانییەکان، فەرمانی کوشتنی (عەبدولحسێن هەژیر) سەرۆک وەزیرانی ئێرانی دەرکرد و هەژیر کوژرا. لە دوای هەژیر (سەرلەشکر عەلی رەزم ئارا) کرا بە سەرۆک وەزیر کە ئەویش بە تۆمەتی دژایەتیکردنی پرۆسەی بە نیشتمانیکردنی سامانی نەوت بە فەرمانی نەووابی سەفەوی کوژرا.

لە ئەنجامی فشارە ناوخۆییەکان، سەرئەنجام بەرەی ناڕازیی توانیان حکومەت بگرنە دەست و دکتۆر محەممەدی موسەدەق سوکانی دەسەڵاتی کەوتە دەست.

سەرکێشی و توندڕەوییەکانی سەفەوی بە رادەیەک بوو کە پاش ماوەیەک لەگەڵ ئایەتوڵڵا کاشانی و دکتۆر موسەدەقیش تووشی کێشە بوو و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی لە موسەدەق کرد و (دکتۆر حسێن فاطمی) کە لە کەسە نزیکەکانی موسەدەق و وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی بوو بە فەرمانی ئەو لە لایەن فیداییانی ئیسلامەوە تیرۆر کرا، هەرچەند تیرۆرەکە سەرکەوتوو نەبوو.

نەوواب لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی دکتۆر موسەدەقدا دەستگیر و دادگایی کرا و سزای دوو ساڵ زیندانی و پێدانی ٥ هەزار ریاڵی بە حکومەت بە سەردا سەپێندرا.

لە ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی نەوواب سەفەوی لە لایەن (سەیید قوتب) کە یەکێک بوو لە رابەرانی ئیخوان موسلمین، بانگهێشتی (کۆنگرەی ئیسلامی قودس) کرا و چوو بۆ بەیتولموقەدەس، لەو کۆنگرەیە وتارێکی توند و ئاگرینی لە بارەی رازگارکردنی فەلەستین دا. پاشان لەوێوە سەردانی عێراق و سووریا و لوبنان و  میسری کرد و لە زانکۆی ئەزهەر وتاری پێشکەش کرد کە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا.

 

لەو ماوەیەی نەواب سەفەوی لە دەرەوەی ئێران دەبێ، هەرچەند دکتۆر محەممەد موسەدەق دواجار سامانی نەوت بە نیشتمانی دەکات و دوو کابینەی حکومەت بەڕێوە دەبات، بەڵام لە لایەن شای ئێران و بە پیلان و پشتگیری بەریتانییەکان کۆدەتای لێ دەکرێ و دەستەبەسەر دەکرێت.

   

,,

بڕیاری لە سێدارەدانی نەواب سەفەوی و هاوبیرانی، بەرەبەیانی ٢٧ی مانگی ١٠ی ١٣٣٤ی هەتاوی جێبەجێ کرا، سەرەتا تەرمەکانیان لە مسگەرئاوای تاران نێژرا، بەڵام دواتر گوازرانەوە بۆ گۆڕستانی وادی ئیسلام لە شاری قوم.

    

سەفەوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، راگەیەندراوێک لە دژی دکتۆر موسەدەق بڵاو دەکاتەوە و خۆشحاڵی دەردەبڕێ لەوەی حکومەتەکەی لە لایەن شای ئێرانەوە کۆدەتای بە سەردا کراوە، هەروەها داوا دەکات شا و بەرپرسانی باڵای ئێران پەرە بە بڵاوبوونەوەی تەشەیوع بدەن و رێگە لە گەندەڵی و بێبەند و باری کۆمەڵایەتی و رووت بوونی ژنان و مۆسیقای خۆرئاوای بگرن، هەروەها خۆی بۆ ئەندامبوون لە پەرلەمانی ئێران کاندید دەکات، کە ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە ناو کۆمەڵەی فیداییانی ئیسلام و جیابوونەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڕێکانی لە رێکخراوەکەی.

دوای ئەوەی شای ئێران ئامادە بوو پەیمانی بەغدا واژۆ بکات - پەیمانێک کە بە دەستپێشخەری ئەمریکا و بەریتانیا دژی بڵاو بوونەوەی کۆمۆنیزم و پاراستنی سامانی نەوت و گازی ناوچەکە لە بەغدا بەسترا -، نەوواب سەفەوی دژی بەشداریکردنی ئێران لەو پەیمانەدا وەستا و فەرمانی تیرۆرکردنی (حسێن عەلا) سەرۆک وەزیری ئەو کاتی ئێرانی دەرکرد، تیرۆرەکە جێبەجێ کرا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. بە دوای ئەو رووداوە حکومەتی ئێران نەوواب و هاوبیرەکان دەستگیر کرد و لە سێدارەی دان.

بڕیاری لە سێدارەدانی نەوواب سەفەوی و هاوبیرانی، بەرەبەیانی ٢٧ی مانگی ١٠ی ١٣٣٤ی هەتاوی جێبەجێ کرا، سەرەتا تەرمەکانیان لە مسگەرئاوای تاران نێژرا، بەڵام دواتر گوازرانەوە بۆ گۆڕستانی وادی ئیسلام لە شاری قوم.

نەوواب سەفەوی لە لایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە کەسێکی رێزلێگیراوە و لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران چەندین شوێنی بە ناوەوە کراوە. هەروەها عەلی خامەنەیی رابەری ئێران لە بارەی کتێبەکەی نەوواب (رێنوێنی حەقیقەتەکان) دەڵێت: " یەکەم کەس بوو کە دەستووری حکومەتی ئیسلامی نووسی". جەختیش دەکات کە بیرۆکەی شۆرشی لە رێگەی سەفەوییەوە تێدا دروست بووە و بە پێشەنگی جیهاد و شەهادەت ناوی دێنێ.

,,

نەواب سەفەوی کچێکی بە ناوی فاتمە لێ بەجێ ماوە کە خوێندنی ئەکادیمی لە بواری ئەندازیاری کۆمپیتەر لە دەرەوەی ئێران تەواو کردووە، فاتمە لەگەڵ هاوسەرەکەی (ئەبولحەسەن فازل رەزەوی) لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بۆ بەشداریکردنی خەباتی چەکداری دەچن بۆ لوبنان

نەوواب سەفەوی کچێکی بە ناوی فاتمە لێ بەجێ ماوە کە خوێندنی ئەکادیمی لە بواری ئەندازیاری کۆمپیتەر لە دەرەوەی ئێران تەواو کردووە، فاتمە لەگەڵ هاوسەرەکەی (ئەبولحەسەن فازل رەزەوی) لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی بۆ بەشداریکردنی خەباتی چەکداری دەچن بۆ لوبنان. هەروەها وەک ژنێکی چەکدار بەشداری ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی خوڕەمشاری ئێرانی کردووە کاتێک لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و عێراق لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە، مێردەکەیشی (ئەبولحەسەن فازل رەزەوی) کە هاوڕێی (مستەفا چەمران) فەرماندەی لوبنانیی سوپای ئێران بوو بۆ هێرشکردنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات، لە ساڵانی سەرەتای بە دەسەڵاتگەیشتنی جمهووری ئیسلامی لە شەڕەکانی نێوان حکومەتی ئێران و هێزەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتدا کوژراوە.

 

 

 

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك