به‌غدادى ماوه‌ یان كوژراوه‌، له‌ سوریایه‌ یان له‌ عێراق...؟

به‌غدادى ماوه‌ یان كوژراوه‌، له‌ سوریایه‌ یان له‌ عێراق...؟

968 خوێندراوەتەوە

دواى ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه‌ به‌سه‌ر داعش‌و ڕزگاركردنى كۆتا پێگه‌ى داعش له‌ (باغۆز)، ئه‌وه‌ى له‌م نێوه‌نده‌دا دیارى نییه‌و جێگه‌ى باسخواسى میدیاكانه‌، بریتییه‌ له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌كه‌ى داعش.

دواى ڕاگه‌یاندنى ڕوخانى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش و ڕزگاركردنى خه‌ڵك له‌ژێر ده‌ستیان، ئه‌و شانازیه‌ به‌ر كورد كه‌وت‌و ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ له‌كۆتا مۆڵگه‌ى چه‌ته‌كانه‌وه‌ به‌گوێى جیهاندا چریكێنرا.


به‌ڵام پرسیارێكى زۆریش دواى نه‌مانى پێگه‌ سه‌ربازى و ناوچه‌یه‌كانى داعش له‌باره‌ى به‌غدادى گه‌وره‌ تیرۆریستى ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ ده‌كرێ ئایا به‌غدادى له‌كوێیه‌؟
سه‌ربارى دیاریكردنى پاره‌یه‌كى زۆر له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ زانیارى سه‌باره‌ت به‌ شوێنى به‌غدادیان بداتێ، ئه‌مه‌ریكا خۆیشى ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى نییه‌و نازانن خه‌لیفه‌كه‌ى داعش له‌ كوێیه‌.

,,

دواى ڕاگه‌یاندنى ڕوخانى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش و ڕزگاركردنى خه‌ڵك له‌ژێر ده‌ستیان، ئه‌و شانازیه‌ به‌ر كورد كه‌وت‌و ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ له‌كۆتا مۆڵگه‌ى چه‌ته‌كانه‌وه‌ به‌گوێى جیهاندا چریكێنرا.


ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، ناوى ته‌واوى ئیبراهیم عه‌واد موحه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌لى موحه‌مه‌د به‌دریه‌، ته‌مه‌نى 47 ساڵه‌و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى له‌جیهاندا زۆرترین داوا كراوه‌ كه‌ ده‌ستگیر بكرێت و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانان نزیكه‌ى 25 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك خه‌ڵات داوه‌ به‌هه‌ر كه‌سێك جێگه‌ى به‌غدادیان بۆ ده‌ستنیشان بكات، هه‌روه‌ك هه‌مان پاداشتیش بۆ ده‌ستنیشانكردنى شوێنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى قاعیده‌ش هه‌یه‌.

ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى یه‌كه‌م و كۆتا ده‌ركه‌وتنى بریتی بوو له‌ ده‌ركه‌وتنى له‌ وتارى نوێژى هه‌ینیدا له‌مزگه‌وتى نورى شارى موسڵ له‌عێراق له‌ساڵى 2014 كه‌ئه‌مه‌ش كۆتا ده‌ركه‌وتنى ڤیدیۆیى بوه‌، هه‌تا ئێسته‌ به‌غدادى له‌ڕێگه‌ى ده‌نگه‌وه‌ په‌یامه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كانیش
هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك باسى شوێنى خۆحه‌شاردانى به‌غدادى ده‌كات.

,,

ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى یه‌كه‌م و كۆتا ده‌ركه‌وتنى بریتی بوو له‌ ده‌ركه‌وتنى له‌ وتارى نوێژى هه‌ینیدا له‌مزگه‌وتى نورى شارى موسڵ له‌عێراق له‌ساڵى 2014 كه‌ئه‌مه‌ش كۆتا ده‌ركه‌وتنى ڤیدیۆیى بوه‌


له‌و باره‌یه‌وه‌ سایتى عه‌ره‌بى پۆست، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو عێراق نوسیویه‌تى:" به‌غدادى گه‌وره‌ تیرۆریست خۆى له‌ بیابانه‌كانى ئه‌نبارى عێراق حه‌شارداوه‌و له‌ڕێگه‌ى تونێله‌وه‌ به‌رده‌وام شوێنه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و له‌یه‌ك شوێندا جێگیر نییه‌، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كۆتا مۆڵگه‌یان له‌دێره‌زورى سوریا له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ك سكاى نیوزى عه‌ره‌بیش نوسیویه‌تى هه‌تا ئێسته‌ به‌دروستى هه‌واڵى به‌غدادى نازانرێت، هه‌ندێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ناوبراو به‌سه‌ختى برینداره‌.
هه‌روه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى تریش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كوژرابێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌م هه‌واڵانه‌ هه‌تا ئێسته‌ پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌.


به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بۆچونى به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ به‌غدادى له‌سوریا خۆى حه‌شارداوه‌، له‌هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه‌كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى (حوزه‌یفه‌) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى ڕوسیاوه‌ كرایه‌ ئامانج و كوژرا.
سه‌رچاوه‌كانى سكاى نیوز باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌غدادى به‌ به‌رده‌وامى كوڕه‌كه‌ى له‌گه‌ڵا بووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ناوبراو له‌ژیاندا مابێت له‌هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى حیمسى هاوسنور له‌گه‌ڵ وڵاتى عێراقدا.


سكاى نیوز ناوى سێ كه‌سى ئاماژه‌ پێكردوه‌ كه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌غدادیدان ئه‌وانیش هه‌یه‌ك له‌ براگه‌وره‌كه‌ى به‌غدادى به‌ناوى جومعه‌، عه‌بول له‌تیف جبورى شۆفێرو پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها سعود كوردى یاریده‌ده‌رى.
لاى خۆشیه‌وه‌ موسته‌فا بالى وته‌بێژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕایگه‌یاند به‌دورى ده‌زانین به‌غدادى له‌سنورى باغۆز خۆى حه‌شاردابێت.


سایتى عه‌ره‌بى پۆست له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق زانیارى ئه‌وه‌ى باسكردوه‌ به‌غدادى له‌ژێر چاودێرى و پاسه‌وانى توندوتۆلدا له‌ڕێگه‌ى تونێله‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕێكخستنه‌وه‌ى چه‌كداه‌كانى له‌بیابانه‌كانى ئه‌نباره‌.

ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ بۆ عه‌ره‌بى پۆست كه‌نه‌یویستوه‌ ناوى ئاشكرابكرێت ڕایگه‌یاندوه‌ گه‌وره‌ تیرۆریست به‌غدادى و یاریده‌ده‌ره‌كانى به‌ به‌كارهێنانى تونێل له‌نێوان دێره‌زورى سورى و قائیمى عێراق گه‌شتوه‌ته‌ سنورى بیابانه‌كانى ئه‌نبار.


له‌لایه‌كى تره‌وه‌ عید كه‌ربولى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار بۆ پوست عه‌ره‌بى وتویه‌تى تیرۆریستانى داعش دواى له‌ده‌ستدانى كۆتا مۆڵگه‌یان له‌ باغۆز ترس له‌پارێزگاى ئه‌نبار دروست ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى كردوه‌ كه‌ به‌غدادى و یاریده‌ده‌ره‌كانى له‌ بیابانه‌كانى ئه‌نبارن.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی